جۆبایدنی سەرۆكی ئەمریكا سەركۆنەی هێرشکردنە سەرترەمپ دەکات
  2024-07-14       203       

پاش هەوڵی تیرۆركردنی دۆناڵد ترەمپ، لە ئاستی جۆراوجۆرەوە سەركۆنەی هێرشەكە كرا كە یەكێك لەو كەسانە جۆ بایدنی سەرۆكی ئێستای ئەمریكایە.

كەناڵی (CNN) بڵاوی كردەوە كە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی ترەمپ رای گەیاندووە: "لەسەر هەموانە ئەم كارە سەركۆنە بكەن".

ئەمە لە كاتێكدایە كە لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكیدا لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریكا، لە لایەن چەكدارێكەوە تەقە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا كرا و فیشەك بەر گوێی راستی كەوت، هاوكات كەسێك كوژرا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×