پێشنیازه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا، ته‌نها له سنووری ره‌خساندنی ده‌رفه‌تدا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له‌وانه‌یه به‌شار ئه‌سه‌د هاوتا سورییه‌كه‌ی، بانگهێشتی وڵاته‌كه‌ی بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی ته‌موزی 2024، ئه‌ردۆغان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئاستانه و دوای به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی رێكخراوی هاریكاری شه‌نگه‌های، بۆ رۆژنامه‌نووسانی روونكرده‌وه، ره‌نگه سه‌ردانی چاوه‌ڕوانكراوی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا بۆ توركیا، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و سوریا بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پوتن، له‌وانه‌یه به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا بانهێشتی توركیا بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وه ته‌نها چه‌كداره‌كانن، ناڕازین له ئه‌گه‌ری ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و سوریا.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌ردۆغان هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند: ئاماده‌یه چاوی به به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌وێت و باسی له په‌یوه‌ندی خێزانی كرد كه هه‌ردوولای پێكه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هیچ نییه‌تێك یان ئامانجێكی نییه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی سوریا وه‌ربدات و ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سوریا، دروست وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوودا ئه‌نجامیداوه.
له به‌رامبه‌ردا، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، پێشوازی له ئه‌لسكه‌نده‌ر لاڤرنتیڤ، نێرده‌ی سه‌رۆكی روسیا كرد، رایگه‌یاند: سوریا كراوه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی په‌یوه‌ستن به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا و پشت به سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌به‌ستێت.
ئه‌سه‌د ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، ئامانج سه‌ركه‌وتنه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوریا و توركیا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد پێویسته به‌ره‌نگاری هه‌موو شێوازه‌كانی تیرۆر و رێكخراوه‌كانی ببینه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه سورییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ره‌نگه هه‌ردوو لایه‌نی سوری و توركی، له‌سه‌ر مێزی دانووستانه‌كان دابنیشن و له ئێستادا له عێراق كار بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان سوریا و توركیا ده‌كرێت و كۆبوونه‌وه‌كه له به‌غدا ئه‌نجامده‌درێت و ئامانجی لێی رێكه‌وتنه له‌سه‌ر ناوچه سنورییه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن پرۆسه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ توریكا، پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌بێت، به‌ڵام ده‌گه‌نه لێكتێگه‌شتنی سیاسی و مه‌یدانی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، لایه‌نی توركی، پێشتر داوای له مۆسكۆ و به‌غدا كردووه، له‌سه‌ر مێزێكی دانوستانی دوو لایه‌نه، له‌گه‌ڵ لایه‌نی سوری و بێ ئاماده‌بوونی لایه‌نی سێیه‌م و دوور له چاوی كامێرا و میدیاكان كۆببێته‌وه و باس له‌و ورده‌كاریانه بكرێت كه وا ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌كه، بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دۆخی جارانی.
ئاشكرایه له ساته‌وه‌ختی دروستبوونی شه‌ڕو ململانێكانی سوریا له ساڵی 2011وه، ئه‌نقه‌ره به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتگیری و كۆمه‌كی به‌خشییه ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و سه‌ربازی سوریا، هه‌روه‌ها له ساڵی 2016وه سێ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی به‌رفراوانی له سوریا ئه‌نجامداوه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیدا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی چه‌كداره كورده‌كانی كردووه‌ته ئامانج و هێزه‌كانی به هاریكاری له‌گه‌ڵ گروپه سورییه‌كانی سه‌ر به توركیا، توانیویانه كۆنترۆڵی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی سنووری باكوری سوریا بكه‌ن.
هه‌موو ئه‌وه له كاتێكدایه، دیمه‌شق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر دانووستانێك له‌گه‌ڵ توركیا، مه‌رجی كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی توركیای هه‌یه له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی.