حووسییەكان هێرشیان کردە سەر کەشتییەکى بەریتانیا
  2024-06-09       160       

دەستەی بازرگانی دەریایی بەریتانیا بڵاوى کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ حووسییەكان هێرشیان کردە سەر کەشتییەکى وڵاتەکەمان لە کەنداوى عەدەن، دەشڵێن، بەهۆی هێرشەكەوە ئاگرێكی گەورە لە كەشتییەكەدا کەوتووەتەوە.

دەستەی بازرگانی دەریایی بەریتانیا بڵاوى کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ حووسییەكان هێرشیان کردە سەر کەشتییەکى وڵاتەکەمان لە کەنداوى عەدەن.

دەشڵێن، بە وتەی كاپتنی كەشتییەكە مووشەكێك لەلایەن حوسییەکانەوە ئاڕاستەى كەشتییەكە کراوە و بەهۆیەوە ئاگرێكی گەورە لە كەشتییەكەدا کەوتوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا زانیاری لە بارەی زیانی گیانیەکان لە بەردەستدا نییە.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە و لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حوسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریایی سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×