سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەکات
  2024-06-06       528       

ئەندامێکی دەستەی گەورە زانایانی سعودیە رایگەیاند، سبەی یەکەم رۆژی مانگی زولحجە دەبێت، بۆیە یەکەم رۆژی جەژن دەکەوێتە رۆژی 16ی حوزەیران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی میدیاکانی سعودیە، عەبدوڵا سلێمان مەنیع، ئەندامی دەستەی گەورە زانایان و راوێژکار لە دیوانی مەلەکی سعودیە رایگەیاند:" مانگی زولحجە رۆژی هەینی 7ی حوزەیران دەستپێدەکات و ماوەی رۆژەکانی 30 دەبێت و رۆژی شەممە 6ی تەمموز کۆتاییدێت.

وتیشی، روون دەبێتەوە کە شەوی هەینی یەکەم شەوی مانگی زولحجە دەبێت، یەکەم رۆژی عەرەفەش دەکەوێتە 15ی حوزەیران و رۆژی دواتر 16ی حوزەیران کە یەکشەممە دەکات، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

باسی لەوەشکرد، مانگی موحەرەمی ساڵی 1446ی کۆچی رۆژی یەکشەممە 7ی تەمووزی 2024 دەستپێدەکات و 29 رۆژ دەبێت و لە 4ی ئابدا کۆتاییدێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×