هێزه‌كانی توركیا شەوی ڕابردو هێزه‌كانی توركیا جۆلەمێرگیان گەمارۆدا و لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئه‌مڕۆدا دەستیان بەسەر شارەوانیهكه گرت، مەهمەت سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگیش ده‌ستگیركرا.
به‌پێی میدیاكانی باكوری كوردستان، شه‌وی رابىردو سەدان پۆلیس شارەوانی جولەمێرگیان گەمارۆدا، کە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (DEM) لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی 31ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و شاره‌وانییه‌كه برده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆش ئەو شەقامەی شارەوانی لێیە و سەرجەم ئەو شەقامانەی بەرەو شارەوانی دەچن لەلایەن پۆلیسەوە بەڕوی هاتوچۆدا داخران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای گەمارۆدانەکە لە كاتژمێره‌كانی سەرەتای بەیانی ئه‌مڕۆدا دەرگاکانی شارەوانی شكێنران و شارەوانی دەستی بەسەردا گیرا و دەستبەجێ سەرجەم بەرپرسانی دامەزراوەکە بانگهێشتکران بۆ کارکردن.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا باسی لەوەکردوە، مەهمەت سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردودا به ده‌نگی خه‌ڵك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا لە شاری وان ده‌ستگیركراوه.