ئه‌عره‌جی: عێراق رێگه‌نادات خاكه‌كه‌ی ببێته‌ شوێنی گروپه‌ تیرۆرست و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان
  2024-05-27       286       

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا كۆبوه‌وه‌و له‌ پرسی ئه‌منیدا رایگه‌یاند: رێگه‌ ناده‌ن خاكی عێراق ببێته‌ شوێنی گروپه‌ تیرۆرست و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.

ئاژانسی فه‌رمیی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێشوازیی له‌ عه‌لی ره‌زا گیونانی، باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا كردوه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات و درێژه‌دان به‌ هاوكاریی بنیادنه‌كردوه‌ له‌ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

هه‌رله‌و دیداره‌دا باس له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدوییه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ به‌غدا كراوه‌ به‌تایبه‌ت به‌دواداچون بۆ ئه‌و یاداشتانه‌ی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا ئیمزا كران.

ئه‌عره‌جی بۆ باڵیۆزی توركیای ته‌كیدكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی عێراق له‌ پرسی ئه‌منیدا نه‌گۆره‌ و رێگه‌ نادات گروپه‌ تیرۆرست و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ببنه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌ردوو وڵات.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×