شەوی ڕابردو لەبازگەی کۆیە بێژەرو ڕۆژنامەنوس شاکار ستار کە لەدەزگایەکی میدیایی بەناوی "تیوار" کار دەکات، لەکاتی گەڕانەوەی لەسلێمانییەوە بۆ هەولێرو لەبازگەی "ئاشتی" کۆیە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا. دەزگای ئاسایشی هەرێم لهڕونكردنهوهیهكدا دهڵێت، "تۆمەتبار کاری ئامادەکردنو پێشکەشکردنی بۆ چەند زنجیرە راپۆرتێکی ناڕاستو چەواشەکار بۆ پەیجێکی نا رەسمی کردووە".
ئاوێنه: دهقی ڕونكردنهوهكهی دەزگای ئاسایشی هەرێم:
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەروونکردنەوەیەکدا دەربارەی کەیسی تۆمەتباری راگیراو ( ش،ع،م ) رایگەیاند، تۆمەتبار کاری ئامادەکردن و پێشکەشکردنی بۆ چەند زنجیرە راپۆرتێکی ناڕاست و چەواشەکار بۆ پەیجێکی نا رەسمی کردووە، لەراپۆرتەکانیدا دەزگای ئاسایشی هەرێم بەچەند تۆمەتێکی ناڕاست و بێ بنەماو چەواشکار تۆمەتباردەکات، بەئامانجی نانەوەی پشێوی و ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیان.
لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر تۆمەتبار بەماددەی ( ٢٢٦) لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.