بە ڕێگەپێدانی دەوڵەت دارستانەکانی دێرسیم دەبڕدرێنەوە، هەر بۆیە کۆمەڵەی ژینگەپارێزیی و پاراستنی مونزوور قڕکردنی دارستانەکانیان لە دێرسیم شەرمەزار کرد.
لە هەرێمی چخەکە لە سەر ڕێگای خۆزات و ناوەندی دێرسیم، بەڵێندەر محەمەد تووران بە ڕێگە پێدانی دەوڵەت، دەستی بە بڕینەوەی دارەکانی ئەو ناوچەیە کردووە، لە دژی ئەمەش کۆمەڵەی ژینگەپارێزیی و پاراستنی مونزوور گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
یوسف تۆپچوو لەسەر ناوی کۆمەڵەکە وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، بە دەیان ساڵە دارستانەکانی دێرسیم قڕدەکرێن و لە ناو دەبرێت، ئەمەش زیانگەیاندنێکی زۆرە بە سرووشتی دێرسیم.
هەروەها لە چالاکییەکەدا پارێزەر بارش یەڵدرم، قڕکردنی دارەکانی بە نایاسایی دانا و داوایکرد بە زووترین کات ئەم قڕکردنە بوەستێنرێت.