نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دواى سه‌ردانێكى فه‌رميى دو ڕۆژە بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، گه‌ڕايه‌وه هه‌ولێر.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌ك له عه‌لی خامه‌نه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆككۆمارى ئێران و هەروەها سه‌رۆكى په‌رله‌مان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران و فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبوه‌وه.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وتویەتی، له كۆبونه‌وه‌و ديداره‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ئێران‌دا، نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئێران و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردولاى تاوتوێ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانی بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان دوپات كرده‌وه.
له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيشدا له تاران، ئه‌مڕۆ سێشەممە، نێچيرڤان بارزانى باسى له ناوه‌ڕۆكى ديدارو كۆبونه‌وه‌كان كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه قۆناغێكى نوێ له په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
له سه‌ردانه‌كه‌دا جێگرانى سه‌رۆكی هەرێم، وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى بون.