ئهمڕۆ سێشهممه وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی تەمەنی خانەنشینی ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد.
ئاوێنە: بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان كه کۆپیەکەی دەست ئاوێنە کەوتووە و ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە و تیایدا فەرمان كراوه، سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسایی خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 19ی ساڵی 2014ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان، کە پێویستە فەرمانبەرانی شارستانی و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژی 1ی 1ی ئەمساڵ تا 31ی 12ی 2025 تەمەنی یاسایی خانەنشینیان 60 ساڵ تەواو دەکەن و ساڵی لە دایکبوونیان لە 1965ە، ئەوا لە ڕۆژی پێش لە دایکبوونیان خانەنشین دەکرێن و دەستلەکار هەڵدەگرن، دواتر مامەڵەکانیان دەنێردرێت بۆ فەرمانگەی خانەشینی.
ههر بهپێی نووسراوهكه، فەرمانبەرانی شارستانی و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کەلە ساڵی 1962 ،1963 ، 1964 لە دایکبوون، له ڕۆژی 31ی1ی 2025 خانەنشین دەکرێن.