وەزارەتی دارایی: ڕێگەیەكی نوێی تۆماركردن لە (هەژماری من) دەخرێتە بەردەم فەرمانبەرانی سلێمانی
  2025-01-21       422       

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی تۆماركردنی فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە پڕۆژەی (هەژماری من)، بڵاو كردەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە 21/1/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من)، لەمەودوا فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆمار بکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی."

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەم بژارە نوێیە، بەشێکە لە هەوڵەکانی (هەژماری من) بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکوو بتوانن بە شێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکیردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆمار بکەن.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:
(https://enketo.moda.digital.gov.krd/x/9jPTAyDU)

بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی (هەژماری من) بکەن بە ژمارە (1991)، سەنتەرەکە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکوو 9:00ی شەو بەردەستە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×