ئه‌مریكا ژمارەی هێزەکانی لەڕۆژئاوای کوردستان زیاد دەکات
  2025-01-21       447       

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لەساڵی 2025دا لەڕێگه‌ی سەدان بارهەڵگرو دەیان فڕۆکەی گواستنەوەو بەشێوەیەکی چڕوپڕ دەستیانکردوە بە بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازیی خۆیان لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان).

ئاوێنە: ڕوانگەکە ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، ڕۆژئاوای کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵەوە شایەتی گەیشتنی بڕێکی گەورە پێدایستیی سەربازیی پێشکەوتوو و کەرەستەی لۆجستی بوە، پێداویستییەکانیش بریتیبون لەبارهەڵگری پڕ لەچەک‌و تەقەمەنی، جگە لەگواستنەوەی ئامێری پێشکەوتوو لەڕێگه‌ی فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکییەوە.

لەو چوارچێوەیەدا، ڕوانگەی سوری گەیشتنی 16 فڕۆکەی گواستنەوەی ئەمریکی بۆ بنکەکانی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" لەناوخۆی سوریادا دۆكیۆمێنت کردوە، لەگەڵ 197 بارهەڵگرو ئۆتۆمبێلی داخراو کە بارکرابون بەئامێری سەربازیی‌و لۆجستی کە هەندێکیان گواستراونەتەوە بۆ شاری کۆبانێ.

گەیشتنی ئەو هاوکارییە سەربازیی‌و لۆجیستیانە هاوکات بوو لەگەڵ بەردەوامبونی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" لەبەهێزکردنی بنکە سەربازییەکان‌و فراوانکردنی بازنەی مەشق‌و ڕاهێنانی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×