مەسرور بارزانی و سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان باسی كێشەكانی هەرێم و بەغدا دەكەن
  2025-01-22       156       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە داڤۆس لەگەڵ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان كۆبوەوەو باسیان لە كێشەكانی نێوان بەغداو هەرێم كرد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبوەوە .

لە كۆبونەوەكە، "دۆخی گشتیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستوری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە."

بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرۆکی حکومەت ستایشی هەوڵەکانی د. محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی UN و به‌رپرسی (يونامى) لە عێراق کرد بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی عێراق.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاگربەستی غەززە و بە تایبەتی دۆخی سوریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەكە بون. هەردولا هاوڕابون لە سەر گرنگیی بەردەوامبونی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامیی لە سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×