لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
جەنگە هندییەکانی كاليفۆرنيا بریتین لە زنجیرەیەک جەنگ و شەڕوشۆڕ و کوشتار لە نێوان سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان (یان میلیشیاکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا و بەتایبەتی لە ماوەی بەرایی ساڵانی ١٨٥٠کاندا) و گەلانی ڕەسەنی کالیفۆرنیا. جەنگەکان لە ساڵی ١٨٥٠کانەوە، ڕاستەوخۆ پاش ئەوەی ئەڵتا کالیفۆرنیا لە ماوەی جەنگی مەکسیکیی ئەمریکیدا بەدەستهێنرا و بوو بە ویلایەت تا ساڵی ١٨٨٠ کە دوا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەسەر ڕووباری کۆلۆرادۆ کێشەی کاڵۆوەیی ساڵی ١٨٨٠ی کۆتایی پێهێنا.
پاش بەدەستهێنانی دەسبەرداربوونی مەکسیکی لە پەیماننامەی گوادلۆپی هیداڵگۆدا کەوا جەنگی مەکسیک - ئەمریکای کۆتایی پێهێنا، هێزە بچووکە فیدراڵییەکەی ڕۆژاوای چیاکانی ڕۆکی بەسەر ئەو ناوچە بەرفراوانەدا بڵاوبووەوە. پاش ئەوە بە ماوەیەکی کەم، ئاسەوارە ئابوورییەکانی هەڵپەی بۆ ئاڵتوون گەڕان لە کالیفۆرنیادا هانی هەڵاتنی دەدا لە سەربازی و ئەمەش بوو بە هۆی لاوازیی سەربازخانە پاسەوانییەکان لە ناو خاکی کالیفۆرنیادا. لە پاش دامەزراندنی ویلایەت،میلیشیاکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە زۆربەی شەڕ و ناکۆکییە بەراییەکاندا تێوەگلان لەگەڵ هندییەکانی ناو سنووری ویلایەتەکەدا لە پێش جەنگی ناوخۆی ئەمریکیدا. ویلایەتەکە داوای قەرەبووی کرد لە حکوومەتی فیدراڵیی ئەمریکی لەبریی خەرج و تێچوونی ئۆپراسیۆنەکان و لەبریی "تاڵانکردنی" هندییەکان و ئەو داواکاییانەی کە بۆ ماوەی چەندین دەیە بوو چارەسەر نەکرابوو. لە گەلێ حاڵەتدا، ژمارەیەک لە کرێکارانی کانەکان یان نیشتەجێ (مستوطن)ە سپیپێستەکانی تر، کە بە هۆی دواکەوتنی بیرۆکراتییەوە یان بەرهەڵستیی سیاسییەوە تێکەڵ بە ڕێکخستنی کۆمپانیاکانی میلیشیا بوون و خۆیان ڕێکخست بۆ شەڕ و پێکدادانی توند لەگەڵ خێڵە هندییەکانی ناخۆدا و لە هەندێ حاڵەتیشدا بێ جیاوازی زۆرێکیان لێکوشتن.
دواتر لە کاتی جەنگی ناوخۆی ئەمریکادا، خۆبەخشانی کالیفۆرنیا و ویلایەتی ئۆریگۆن جێگەی هێزە فیدراڵییەکانیان گرتەوە لە ڕۆژئاوای چیاکانی ڕۆکیدا و لەو ناوچانەدا بەشداریی زۆریک لە لە شەڕ و ململانێکاندا کرد لەگەل هندییەکاندا و لەنێویاندا ناوچەکانی کالیفۆرنیا نێڤادا و یوتا و نیومەکسیکۆ و ئەریزۆنا. لە ناو کالیفۆرنیادا کەوتنە شەڕەوە لە جەنگی باڵد هیڵزدا کە لە ساڵی ١٨٥٨ تا ١٨٦٤ بەردەوام بوو و لە جەنگی هندییەکان لە دۆڵی ئۆینز ١٨٦٢ - ١٨٦٣. هەروەها تا ساڵانی ١٨٧٠کان پێکدادانی سووک ڕوویدا لە نێوان میلیشیا ناوخۆییەکان یان خۆبەخشەکان و خێڵەکانی یاهی و یانا و پایوت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کالیفۆرنیا. بە دوای جەنگی ناوخۆدا، زۆربەی کارە دوژمنکارییەکان لە کالیفۆرنیادا هاتنە کۆتایی بێجگە لە ژمارەیەکی کەمی پێکدادانی بچووک لە دۆڵی ئۆوینز و بیابانی مۆهاڤێ دژ بە خێڵەکانی تیمبیشا و شێمیهیوڤی. لە نیوان کۆتاییەکانی ساڵی ١٨٦٥ و سەرەتاکانی ساڵی ١٨٦٦دا هێزە فیدراڵییەکان جێگەی خۆبەخشەکانیان گرتەوە و جارێکی تر لە کردەوە سەربازییەکاندا بەشداربوون لە ناوچە دوورەدەستەکانی بیابانی مۆهاڤی و دۆڵی ئۆینز و باکووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتەوە دژ بە خێڵی مارەکان و دواتریش خێڵی مۆدۆک لە بیست ساڵی دواتردا.
لیستێک بەو جەنگ و کوشتار و پێکدادان و ڕووداوانەی لەگەڵ هندییەکاندا بەرپابوون:
١٨٥٠ - ١٨٥٨
• یاسای حکوومەت و پاراستنی هندییەکان، ٢٢ی نیسانی ١٨٥٠. ئەم یاسایە دەستەی تەشریعیی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەریکرد بۆ نیشتەجێ موستەوتینەکان بۆ بەردەوامیدان بە پیادەکردن و پراکتیزەکردنی کالیفۆرنیا سەبارەت بە دەسگیرکردنی دانیشتووانە ڕەسەنەکان و بەکارهێنانیان وەک کرێکاری زۆرەملێ، هەروەها بنەماشی ڕەخساند بۆ بەکۆیلەکردنی کریکارانی ئەمریکییە ڕەسەنەکان و بازرگانی پێوەکردنیان، بەتایبەتی ژنانی گەنج و منداڵان، کە وەک پرۆژەیەکی بازرگانیی یاسایی. پاشان هێرش دەکرایە سەر گوندەکان بۆ بۆ دەستەبەرکردنی ئەم داواکارییە و ژنە گەنجەکان و منداڵەکان ڕادەگوێزران بۆ فرۆشتن و فرەجاریش پیاوەکان و ئەودوای خەڵکەکە دەکوژران. پیادەکردنی ئەم کار و کردەوەیە کاریگەرییەکی زۆری هەبوو بۆ تێکشکاندنی خێڵە ڕەسەنەکان لە کاتی تاومای گەڕان بە دوای زێڕدا لە کالیفۆرنیا.
لەشکرکێشیی گیلا، نیسان - ئەیلوولی ١٨٥٠. شکستێکی قورس لەلایەن میلیشیاکانی کالیفۆرنیاوە بۆ سزادانی خێڵی یوما لە کوشتاری گلانتۆندا، کە زۆری نەمابوو ویلایەتەکە مایەپووچ بیت لەسەری.
جەنگی يوما 1850 - 1853، کە بە هۆی ستەمی زۆری باندەکانی گلانتۆنەوە دەرهەق بە خێڵی یوما لە باشووری ڕووباری کۆلۆرادۆ بەرپابوو. لە پاش شکستهێنانی لەشکرکێشییەکەی ساڵی ١٨٥٠ی گیلا بۆ دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینەکە، مێجەر سامۆیڵ هێنتزیلمان فەرماندەیی هێزە فیدراڵییەکانی کرد دژ بە یوما و قەڵای یومای دروستکرد و لە ئۆکتۆبەری ١٨٥٢دا ڕێککەوتنێکی ئاشتیی کرد لەگەڵ خێڵی یومادا.
مۆڵگەی پارێزگاریی مێندۆسینۆ کە ساڵی ١٨٥٦ دروستکرا و ساڵ ١٨٦٦ داخرا و دانیشتووانی گواستیانەوە بۆ مۆڵگەی ڕاوند ڤاڵی.
جەنگی ڕووباری توولە سالی ١٨٥٦، کە تێیدا میلیشیاکانی ویلایەت دژ بە یۆکووتەکانی باشووری دۆڵی سان جواکین شەڕیان دەکرد.
کێڵگە و مەزرای ڕووباری توولە کە ساڵی 1858 دامەزرا.
دووەم لەشکرکێشیی ڕووباری پیت لە ساڵی ١٨٥٧دا.
١٨٥٨ - ١٨٧١
• جەنگ و شەڕوشۆڕی هندییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتدا (١٨٥٨ - ١٨٧١): لایەنەکانی نیشتەجێ ناوخۆییەکان (مستوطن،settlers) یان دەستە و تاقمی میلیشیاکان دژ بە خێڵ یان گەلانی یانا و ئەشۆماوی دەجەنگان.
بەهاری ١٨٥٩، نیشتەجێ ناوخۆییەکان بۆ ماوەی دوو مانگ لەشکرکێشییەکیان دژ بە خێڵی یاهی ئەنجامدا.
لەسکرکێشیی ڕووباری پيت لە كاليفۆرنيا ساڵی 1859، دژ بە خێڵی يانا کە هەموویان دەسگیرکردن و لە شوێن و زێدی خۆیان ڕایانگواستن لەلایەن نێردە میلیشیاکانی سەر بە ویلایەتەوە.
٥ی ئابی 1861. پێکدادان لە دۆڵی ڕووباری پيتی سەروودا لەگەڵ خێڵی ئەشۆماوی.
١٥ - ٢٢ی ئابی ١٨٦١. لەشکرکێشیی لە فۆرت کرووکەوە بۆ ڕووباری پیت.
١٩ی ئابی ١٨٦١. پێکدادان لە نزیک دەریاچەی کێلۆگ لە کالیفۆرنیا.
١٨٦٥ شەڕی ئاشەکەی کریک، کە چل کەس لە خێڵی یاهیی تێدا کوژرا لەلایەن تاقمێک نیشتەجێی سپیپێستەوە بە دوای کوشتارەکەی وۆرکماندا.
١٨٦٥ کوشتاری سيلڤا، کە 30 کەس لە خێڵی یاهی بە دەستی نیشتەجێی سپیپێست کوژران.
١٨٦٦ کوشتاری ثری نۆڵس، کە ٤0 کەس لە خێڵی یاهی بە دەستی نیشتەجێی سپیپێست کوژران.
١٨٦٧ کوشتاری کامپ سێکۆ، کە ٤٥ کەس لە خێڵی یاهی بە دەستی نیشتەجێی سپیپێست کوژران.
١٨٧١ کوشتاری ئەشکەوتی کینگسلی، کە ٣٠ کەس لە خێڵی یاهی بە دەستی نیشتەجێی سپیپێست کوژران.
جەنگی باڵد هیڵز (١٨٥٨ - ١٨٦٤) کە یەکەمجار میلیشیاکانی کالیفۆرنیا و پاشان خۆبەخشە نیشتەجێکان و ئەوجا هێزەکانی سوپای ئەمریکا و دواتریش خۆبەخشەکانی کالیفۆرنیا دژ بە دانیشتووانی چیلولا، لاسیک، هوپا، ماتۆڵ، نۆنگاتڵ، سینکیونی، تسونگوێ، وەیلەکی، ویلکوت، وییۆت لە گەلانی ئەمریکیی ڕەسەن.
جەنگی وينتون 1858 - 1859.
شکستی هێزەکانی ئاشتیپارێزی فیدراڵی و کەمتەرخەمیی ویلایەت و شاڵاوەکانی میلیشیای نیشتەجێ سپیپێستەکان ١٨٥٩ - ١٨٦١.
١٨٦٢ یەکەم شاڵاوی خۆبەخشیی کالیفۆرنیا ١٨٦٢.
مۆلگەی پارێزگاریی رووباری سمیث (١٨٦٢ - ١٨٦٨)، جێگەی مۆڵگەی پارێزگاریی ڕووباری کلاماتی گرتەوە کە ئاوی لافاو دایپۆشی و وەک سەبازگەیەک بەکاردەهات بۆ دیلەکانی جەنگی دانیشتووانی ڕەسەن کە لە جەنگی باڵد هیڵزدا بە دیل گیرابوون.
جەنگی دوو ساڵەی 1863 - 1864
جەنگی مێندۆسینۆ ١٨٥٩ - ١٨٦٠ دژ بە خێڵی یووکی.
لەشکرکێشیی بەهاری تاڵ ١٨٦٠، کە مێجەر جەیمس هێنری کارڵتۆن بە فەوجی پشتیوانیی دراگوونەوە و کۆمپانیا (ک)ەوە هێرشیان کردە سەر گومانلێکراوانی خێڵی پاییوت بە درێژایی ڕێگەی لۆس ئەنجلس - ساڵت لەیکدا.
جەنگی هندییەکانی دۆڵی ئۆوینز (١٨٦٢ - ١٨٦٥)، سەڕ دژی خێڵی پاییوتی دۆڵی ئۆوینز یان نوما و هاوپەیمانەکانیان.
کوشتاری کیسڤیڵ (١٩ی نیسانی ١٨٦٣).
لەشکرکێشیی کاپتن ماکڵافلن (٢٤ی نیسان - ٣١ی تەمووزی ١٨٦٣)
کوشتاری دەریاچەی ئۆینز (٦ی کانوونی دووەمی ١٨٦٥)
لەشکرکێشیی بیابانی مۆهاڤی ١٨٦٦ - ١٨٧٠. هێرشەکانی سەر خێڵی شێمێهوڤی کوشتنی ژمارەیەک کرێکاری کانەکان و ئاژەڵدارانی لێکەوتەوە لە چیاکانی سان بێرناندینۆ و بیابانی مۆهاڤێ لە ماوەی ساڵی ١٨٦٦دا، کە سەریکێشایەوە بۆ تۆڵەکردنەوەی تاقمێکی ناوچەی بێرناندینۆ.
پێکدادانی ڕابيت سپرينگز 1867 و شکستی شيميهويڤی لە ڕابيت سپرينگز (واتە بەهاری کەروێشک) لەسەر دەستی تاقمێکی سەر بە یەکیک لە ناوچەکان.
پاسەوانانی سوارەی فیدراڵی لە بیابانی مۆهاڤێ لە سەربازخانەی کادی و بنکە و سەربازگەکانی تر بە درێژیی ڕێگەی مۆهاڤێ لە ١٨٦٨ - ١٨٧٠.
پیکدادان لە ڕەینی سپریگز کانیۆن لە ١٢ی مارتی ١٨٦٧. هێزی سوارەی ئەمریکی فۆرت ئیندیپێنس (قەڵای سەربەخۆیی) ڕاوەدووی تاقمەکانی خێڵی پانامینت شۆشۆنیان نا پاش ئەوەی هێرشیان کردە سەر کانەکانی ئیسپانیا.
١٨٧٢ - ١٨٨٠
• جەنگ یان لەشکرکێشیی مۆدۆک (١٨٧٢ - ١٨٧٣): ٥٣ جەنگاوەری خێڵی مۆدۆک بە فەرماندەیی کاپتن جاک ماوەی ١٣ مانگ بەرەنگاری ٦٧٥ سەربازی سوپای ئەمریکی بوونەوە و مێجەر - جەنەراڵ ئێدوارد کانبی لە کۆنفراسێکی ئاشتیدا کوژرا.
کێشەی کاڵۆوەی ساڵی ١٨٨٠، کە تێیدا نەهێڵرا شەڕ لە نێوان سوپای ئەمریکا و خێڵی شێمێهیوڤی بەرپا ببێت لە پاس کوشتنی ئۆڵیڤەر پ. کاڵۆوەی لە نزیک ئەو شوینەی کە ئێستا ناوی بیلیثە.
لە ئینتەرنێت - ویکیپێدیا، وەرگیراوە:
Wikipedia, the free encyclopedia California Indian Wars
References سەرچاوەکان
Compiled laws of the State of California: containing all the acts of the Legislature of a public and general nature, now in force, passed at the sessions of 1850 - 51 - 52 - 53, Benicia, S. Garfeilde, 1853. pp. 822 - 825 An Act for the Government and Protection of Indians
Heizer, Robert F. The destruction of California Indians. Lincoln and London: Univ. of Nebraska Press, (1974).
David Rich Lewis, Neither wolf nor dog: American Indians, environment, and agrarian change, Oxford University Press US, 1994, pg. 86
Heizer, Robert F., The Destruction of California Indians, University of Nebraska Press, Lincoln and London, 1993, 321 pages, pp. 35 – 36.
Eugene L. Menefee and Fred A. Dodge, History of Tulare and Kings Counties, California, Historic, Record Company, Los Angeles, California, 1913.
California and the Indian Wars; The Tule River War by William Gorenfield
The war of the rebellion: a compilation of the official records of the Union and Confederate armies, Series I, Volume L, Washington, Govt. Print. Off., 1902. pp 25 - 27
David Rich Lewis, Neither wolf nor dog: American Indians, environment, and agrarian change, Oxford University Press US, 1994. pp.85 - 88
The Mendocino War of 1859 – 1860, The California State Military Museum
The war of the rebellion: a compilation of the official records of the Union and Confederate armies, Series I, Volume L, Washington, Govt. Print. Off., 1902. pp 21 - 23.
The California Military Museum; California and the Indian Wars, the Owens Valley Indian War, 1861 - 1865.