بەبێ بەشداری سوننەو بەشێک لەفراکسیۆنە کوردییەکان، کۆبونەوەی راوێژکاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دەرکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان کۆتاییھاتو په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانی هیچ بڕیار‌و ڕاسپارده‌یه‌ك بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بدات.
ئاوێنه: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌وه‌كاله‌ت، لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ به‌دواداچون و پشتگیری له‌گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی عێراقی و هاوپه‌یمانان پێكهێنا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند، داوا له‌محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه ئه‌م هه‌فته‌یه له‌په‌رله‌مان میوانداری بكرێن.
هه‌روه‌ها مه‌نده‌لاوی هه‌ردو لیژنه‌ی یاسایی‌و بهرگریو ئاسایشـی له‌په‌رله‌مانی عێراق راسپارد، راپۆرتێك له‌باره‌ی داواكاریی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری شیعه بۆ ده‌ركردن و چونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان، ئاماده‌بكه‌ن.
كۆبونه‌وه‌كه كه كه‌متر له 100 په‌رله‌مانتار تێیدا به‌شدار بون‌و زۆربه‌یان سه‌ر به‌لایه‌نی شیعه‌كان بون، هه‌ڵگیراو په‌رله‌مان نه‌یتوانی هیچ بڕیارێك بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بدات.
پێشتر فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەتایبەتی یەکێتیو پارتی، رێککەوتبون کە پێکەوە بەشداری ئەم دانیشتنەی پەرلەمان نەکەن. ته‌نها هه‌ردو په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوی ئیسلامی، موسەننا ئەمین و سۆران عومەر ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بون.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق دوای بۆردومانێکی ھێزەکانی ئەمه‌ریکا ھات بۆ سەر بەغداد لەشەوی 7ی ئەم مانگە کە تیایدا ئەبو باقی ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی فەرماندەی حزبوڵای عێراقی کوژران.