کەمێک پێش ئێستا سەرۆک وەزیرانى عێراق لە بەغداد لەگەڵ وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا کۆبووەوە و تێیدا سودانى ڕایگەیاندووە، عێراق پێشێلکردنى سەر سەروەرى وڵاتەکەى ڕەت دەکاتەوە و لەوبارەوە هەموو ڕێکارێک دەگرینە بەر، هاوکات، بڕیارە لە دوای سەردانەکەیان بۆ بەغداد، وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا سەردانی ھەرێمی کوردستانیش بکەن.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شاندێکى تورکیا، کە پێکهاتوون لە یەشار گولەر وەزیرى بەرگرى و مەتین گوراق فەرماندەى سوپاى دەوڵەتى تورک گەیشتنە بەغدا.
لەوبارەوە، سەرکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، لە میانەى کۆبونەوەى لەگەڵ شاندەکەى تورکیا سودانى ڕایگەیاندووە، عێراق پێشێلکردنى سەر سەروەرى وڵاتەکەى ڕەت دەکاتەوە و لەوبارەوە هەموو ڕێکارێک دەگرینە بەر.
هاوکات، بڕیارە لە دوای سەردانەکەیان بۆ بەغداد، وەزیری بەرگری و سوپاسالاری تورکیا سەردانی ھەرێمی کوردستانیش بکەن و لەگەڵ بەرپرسانى ھەرێم کۆببنەوە.