ڤاسیلی نه‌بێنزیا نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ڕوسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له وتارێكدا له‌میانه‌ی دانیشتنێكی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه رایگه‌یاند، هیچ پاساوێك بۆ هێرشه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له ئارادا نییه، "ئامانجی ئه‌و هێرشانه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی پێَگهی جه‌ماوه‌ری جۆو بایدنن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا".
ڤاسیلی نه‌بێنزیا له وتارێكدا و له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، "بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك هه‌نگاوێك ده‌بینین كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دیمه‌نی سیاسی ناوخۆیی ئه‌مریكا هه‌بێت، هه‌روه‌ها خواستێكن بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی وێنه كاره‌ساتباره‌كه‌ی ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی "
وتیشی، "كرده‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆن بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، هیچ پاساوێكیش بۆئه‌و هێرشانه له‌ئارادا نین".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی روسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، "بونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه له‌لایه‌ن جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه ده‌رچون بۆ لێدانی عێراق و سوریا، به‌ئامانجی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنن تاوه‌كو ئاستی جه‌ماوه‌ری بایدن به‌رزبكرێته‌وه".
ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكی له مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێك بۆ چوار ساڵی داهاتو، له‌ئێستاشدا كێبڕكێی توند له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا و جۆو بایدن سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و وڵاته هه‌یه.
دره‌نگانی شه‌وی 2ی ئه‌م مانگه فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد، هێرشیان کردوەتە سەر زیاتر لە 85 ئامانج لە عێراق و سوریا دژی سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی نزیکیان، كه 125 موشەکیان بەکارهێناوە.