نوێنەری عێراق لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، "ئیدانەی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەمان دەکەین، بهتایبهت ئیدانەی هێرشەکانی ئەمریکا"، دهشڵێت:"ڕێگەنادەین وڵاتەکەمان لەململانێ نێودەوڵەتییەکان تێوەبگلێت".
عەباس کازم نوێنەری عێراق لەئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند، "دەستدرێژییەکان بۆسەر وڵاتەکەمان ڕەتدەکەینەوەو ڕێگەنادەین وڵاتەکەمان لەململانێ نێودەوڵەتییەکان تێوەبگلێت، لەهێرشەکەی ئەمریکا لەعێراق خەڵکی سیڤیل کوژراونو ئیدانەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەینو پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەمانە".
ئهوهشى وت:"عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان هاوسەنگ دەکاتو هەوڵیداوە ببێتە سەرچاوەی سەقامگیریی ناوچەکە، بهڵام دەستدرێژییەکانی سەر ناوچە جیاوازەکانی عێراق ڕەتدەکەینەوەو هێرشەکانی ئەمریکاش سەرکۆنە دەکەین".