وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدهگهیهنێت، ئەمڕۆ دوشەممە یەکەم بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.
ئەسیر داود غەریزی وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، یەکەمین بەشەخۆراکی مانگانەی 2024 لە ئەمڕۆ دوشەممەوە بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.
باسی لهوهش كرد، کۆمپانیای گشتی بازرگانی مادە خۆراکییەکان سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواوکردوەو مادە خۆراکیەکان لەکۆگای کۆمپانیاکەدا دانراونو داوا لەبریکارانی خۆراک دەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی پشکی ھاوڵاتییان.
ئاماژهی بهوهش كرد، "ھاوڵاتییان دەتوانن لە ئەمڕۆوە سەردانی بریکارەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگەیان کە شیرو ھێلکەو گۆشتی مریشکو گۆشتی بەنرخی پاڵپشتیکراو لەخۆی دەگرێت".
ئهوهشی خستهروو، "بڕی سێ ملیۆن فەردە ئارد ئامادەکراوە بۆئەوەی لەڕێگەی کۆبونی خۆراکەوە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەشبکرێت".