بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه، گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق، بەدرۆن هێرشیکردوەتەوەسەر کێڵگەی نەوتی عومەر لەسنوری دێرەزور کە بنکەیەکی سەربازی ئەمریكىو هێزهكانى سوریاى دیموكراتى تێدا جێگیرە، دهشڵێت:"كوژراوو بریندارێكى زۆر ههیه".
ئاوێنە: گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەدرۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیانکردوەتەسەر بنکەیەکی سەربازانی ئەمریکا لەناو خاکی سوریا.
ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بهمیدیاى نزیك لهپارتى ڕاگهیاندوه، "بەهۆی هێرشەکەوە پێنج شهڕڤانى هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کوژراونو 20ى دیكهش برینداربون".
ئهم هێرشهش سێ ڕۆژ دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گروپە میلیشیاکانی نزیک لەئێران لەعێراقو سوریا دێت.
درەنگانی شەوی هەینی ڕابردوو هێزی ئاسمانی ئەمریکا وەک تۆڵەکردنەوەی خوێنی سێ سەربازی ئەمریکییو برینداربونی دەیان سەربازی دیکەی بنکەی تاوەر 22 لەئوردن، هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی گروپە میلیشیاکانی نزیک لەئێران لەعێراقو سوریا ئەنجامدا، بەگوێرەی ئاماری فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە 30 خولەکدا، 85 ئامانجیان لەحەوت دامەزراوە بۆمبارانکردوە کە چوار لەسوریاو سێ لەعێراق بون.