وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، سبەینێ دو شەممە یەکەمین بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ دابهشدهكرێت.
ئاوێنه: ئەسیر داود غەریزی، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، یەکەمین بەشەخۆراکی مانگانەی ساڵی 2024 لەسبەینێ دوشەممەوە بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.
وتیشی، کۆمپانیای گشتی بازرگانی ماددە خۆراکییەکان سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواوکردووەو ماددە خۆراکیەکان لەکۆگای کۆمپانیاکەدا دانراون و داوا لەبریکارانی خۆراک دەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی پشکی ھاووڵاتییان.
دەشڵێت، دابهشكردنی شیرو ھێلکەو گۆشتی مریشک و گۆشتی سور بەنرخی پاڵپشتیکراو لهشاری بهغداو شارهكانی تر بهردهوامه.