بڕیاربوو ئەمڕۆ جارێكی دیکە دادگای فیدراڵی عێراق لە بارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، بەڵام دادگاكە هیچ بڕیارێكی لەو بارەیەوە نەدا و كۆبوونەوەكەی بۆ ١١ـی شووبات دواخست.
بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دادگاكە لە بارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى كوردستان كۆبووەوە، كەمێك پێش ئێستا دادگاكە هەواڵی دواخستنی كۆبوونەوەكەی بڵاوكردەوە.
بڕیار بوو، ئەمڕۆ جارێكی دیکە دادگای فیدراڵی عێراق، لە بارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى كوردستان كۆببێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ دادگاكە هیچ بڕیارێكی لەو بارەیەوە نەدا و كۆبوونەوەكەی بۆ ١١ـی شووبات دواخست.
سكاڵاكە، لەلایەن زیاد جەبار، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە لەسەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم تۆماركراوە، لە سكاڵاكەدا داوا كراوە ماددەكانی ١، ٩، ١٥، ٢٢ و ٣٦ لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى كوردستان ژمارە ١ـی ساڵی ١٩٩٢، بە نادەستووری دابنرێت، كە تایبەتن بە بازنەی هەڵبژاردن و كورسی كۆتاكان.