جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە وەڵامی کوژرانی سێ سەربازیان لە ئوردن، لەسەر فەرمانی ئەو هێزەکانی ئەمریکا چەند بنکەیەکیان لە عێراق و سوریا کردوەتە ئامانج کە لەلایەن سوپای پاسداران و گروپە چەکدارەکانی نزیک لێیانەوە بەکاردەهێنران بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا.
ئاوێنە: جۆ بایدن وتوشیەتی"ئەمڕۆ هێرشەکانمان دەستیان پێکرد، بەڵام بەردەوام دەبن لە کات و شوێنێک کە خۆمان هەڵی دەبژێرین."
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان بە دوای ململانێوە نییە، بەڵام هەمو ئەوانەی هەوڵدەدەن زیانمان پێ بگەیێنن با بزانن، ئەگەر زیان بە ئەمریکییەک بگەیێنن، وەڵاممان دەبێت.