وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) بەرپرسیاریەتی هێرشە درۆنییەکەی سەر هێزەکانی ئەمەریکای لەئوردن خستە ئەستۆی ئێران‌و رایگەیاند، لەو هێرشەدا سێ سەرباز کوژراون و زیاتر لە 40 سەربازی دیکەش برینداربون.
ئاوێنه: سابرینا سینگ، جێگری سکرتێری رۆژنامەوانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەهێرشە درۆنییەکەی سەر هێزەکانی ئەمەریکا لەئوردن زیاتر لە 40 سەرباز بریندار بون.
وتیشی، گومان دەکەن کەتائیبی حزبوڵا کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، هێرشەکەی ئەنجامدابێت و جەختی کردەوە لەکاتی گونجاو‌دا وەڵامیان دەبێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، پێنتاگۆن بڵاویكرده‌وه، له‌تاوه‌ری22 له‌باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئوردن، له‌ئاكامی هێرشێكدا كه به‌درۆن كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، 3 سه‌رباز كوژران‌و ژماره‌یه‌كی دیكه دیكه بریندار بون.
كۆشكی سپی-یش ڕایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی هێرشه‌كه و ئاشكراكردنی بكه‌رانی.
به گوێره‌ی زانیاری تۆڕی هه‌واڵیی "سی ئێن ئێن" و ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكیی، ئه‌و خاڵه‌ی هێرشیكراوه‌ته سه‌ر، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بچوكی سوپای ئه‌مه‌ریكایه له‌سنوری ئوردندا.
دوای ئه‌وه‌ی پێنتاگۆن زانیاری له‌باره‌ی هێرشه‌كه ئاشكرا كرد، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، جۆو بایدن، ڕایگه‌یاند، ئه‌و گروپه چه‌كداریانه‌ی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت، به‌رپرسن له‌و هێرشه‌ی به‌فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئوردن‌و له‌ئاكامیدا 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیی كوژران.
به‌گوێره‌ی ئاماری ڕه‌سمی پێنتاگۆن، له‌بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ئوردن، 2900 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له‌ئه‌ركدان و به‌شێك له‌و هێزانه ئه‌ركی ڕاوێژكاریان هه‌یه.
له‌ده‌ستپێكی شه‌ڕی غه‌ززه‌وه له7ی 10ی 2023وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ئاكامی ئه‌و هێرشه موشه‌كی و درۆنیانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ریان بكوژرێن.
له7ی 10ی 2023وه تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 160 هێرشی موشه‌كی و درۆن كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق و سوریا.
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه له‌ئوردن، دوای ئه‌وه دێت، هه‌فته‌ی ڕابردو، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران له‌ئاكامی هێرشێكی فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان له‌دیمه‌شق كوژران.