وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل: حەماس داوای ڕاگرتنی تەواوه‌تى جەنگ‌و کشانەوەی هێزەکانمان ده‌كات
  2024-01-21       450       

وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل په‌یامێك له‌غه‌ززه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حەماس داوای ڕاگرتنی تەواوه‌تى جەنگ‌و کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لەکەرتی غەززە ده‌كات، ده‌شڵێت:"هه‌روه‌ك داواى گرەنتی نێودەوڵەتی دەکات بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی، لەبەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکاندا".

له‌ڕێگه‌ى کەناڵی 12ی ئیسرائیله‌وه‌، (جەدعۆن ساعر) وەزیری به‌رگرى ئیسرائیل‌و ئەندامی ئەنجومەنی وەزیرانی سیاسی‌و ئەمنی قسه‌یكردو ڕایگه‌یاند، "لەهەوڵداین بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنێکی دیکە بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان لەنێوان تەلئەبیب‌و حەماس".

وتیشى:"حەماس داوای ڕاگرتنی تەواوی جەنگ‌و کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لەکەرتی غەززەو گەرەنتی نێودەوڵەتی دەکات بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی، لەبەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکاندا دەکات، بێگومان ئێمە ڕێکناکەوین، چونکە دەبێت ژیان بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە".

په‌یامه‌كه‌ى جه‌دعۆن له‌كاتێكدایه‌، پێشتریش چەند بەرپرسێکی باڵای سوپای ئیسرائیل ڕایانگەیاندبوو، لەیەک کاتدا ئامانجی شەڕەکە بەدینایەت، له‌لایه‌ك ئازادکردنی بارمتەکان‌و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ لەناوبردنی حەماس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×