وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مریكا سه‌رقاڵی كڕینی ئاوی قورسی ئێرانه و ئاماژهژی به‌وه‌دا كه باشترین كوالێتی هه‌یه له جیهاندا.
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران بڵاویكرده‌وه كه حسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتوویه‌تی: "ئه‌مریكا سه‌رقاڵی كڕینی ئاوی قورسی ئێرانه و به‌رپرسێكی ڕۆژئاواش ڕایگه‌یاندووه، ئاوی قورسی ئێران باشترین كوالێتی هه‌یه له جیهاندا".
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، حسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان له رێوڕه‌سمێكدا له‌باره‌ی تواناكانی ئێران رایگه‌یاند كه "ئه‌مریكا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئابڵۆقه‌ی خستووه‌ته سه‌ر ئێران، به‌ڵام په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له ئاستێكی به‌رچاودایه و له كه‌رتی وزه‌ی ناوه‌كی و مووشهكییدا پێشكه‌وتنی به‌رچاو بینراوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتوشیه‌تی كه "ئه‌مریكا له رێگای سێیه‌مه‌وه، سه‌رقاڵی كڕینی ئاوی ئێرانه. به‌رپرسێكی ڕۆژئاواییش پێی ڕاگه‌یاندووم كه، ئاوی قورسی ئێران باشترین كوالێتی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا".
حسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ساڵی 2018دا به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1 كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵێك هه‌یه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككهتننامهیه.
وتیشی: "ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕامانگه‌یاندووه كه هێڵه سووره‌كان نابه‌زێنین. له ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ش پاشه‌كشه‌مان نه‌كردووه به‌ڵام ئێمه ناتوانین پێشكه‌وتنه‌كانمان له تونێلێكی ته‌سكدا به ناوی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه".
ئاوی قورس بەکاردێت لە جێگیرکردنی نیوترۆنەکان لە کارپێکەرە ئەتۆمییەکان، بە لەبەر چاوگرتنی جیاوازی لە گەردیلە ھایدرۆجینییەکان و به‌وشێوه‌یه‌ش له كوره ئه‌تۆمییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت.