نرخى گرامێک زێر بە ٦٤ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى سێ هەزار دینار دابەزى و هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ١٥٠ دینار بەرزبووەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بەرزبووەوە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٤١ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧١ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار بەرزبووەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٤ هەزار و ٢٤١ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٩٨ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٤ دۆلار و ٢٤ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى سێ هەزار دینار دابەزى.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٧ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٣ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٨٠ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٦ هەزار و ٩٥٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بە بڕى ١٥٠ دینار بەرزبووەوە بەو پێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا و هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٤٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٨٩٨ لیرەى تورکى.