جاڕدانی باری لە ناکاو
لوقمان مصطفی صالح
2020-03-17   2154
یاسای باری لەناکاو یاخود نائاسایی (حالە گواری) جیاوازە لەگەڵ یاسا بەرکارەکانی تری ووڵات،لە بەرئەوەی لەلایەن سەرۆکی ووڵاتەوە بە بڕیارێکی تایبەت به مه‌رسوومیك دەردەچێت، به پیی ئه‌حكامی عورفی یان ئه‌وه‌ی پیی ده‌لین باری له‌ناكاو ، ده‌تواندرئ باری له‌ناكاو بسه‌پینرئ به‌سه‌ر هەمووڵات یاخوود بەشێکی یا ناوچەیەکی دیاریکراو بەتەنیا،زۆر جار ماوەکەی دیاری دەکرێت، كه بۆ چه‌ند ماوه‌یه و كه‌ی كۆتایی پێدێ .
کەواتە لە هەرێمی کوردستان پشت بەست بەقانونی ژمارە (١)ساڵی ٢٠٠٥ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ⁄عێراق ھەموارکراو دەقی مادەی (١٠) بڕگەی(٨ ، ٩) تایبەت بە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم بۆ (جاڕدانی باری نائاسایی و سەرپەرشتی کردنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان)دەرھەق بە جاڕدان و توندترکردنی ڕێنمایەکان. بۆنمونە.. بەرنگاربونەوەی ئافاتی (کۆرۆنا) کە لە ئێستادا بەرۆکی دونیا‌و کوردستانیشی گرتووە،بەمەبەستی پاراستنی ژیانی چین و توێژەکان کە زەرورەتێکی ئەخلاقی و قانونی و شەرعیە لە پێناو پاراستنی گشتی و بەرژەوەندی گشتیدا.
ئەم یاسایە (یاسای باری لە له‌ناكاو) ئەو دەسەڵاتە دەداتە دەسەڵاتی جێبەجێکار کەهه‌ڵسێ به سه‌ندنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌لاحیاتیك له ده‌سه‌لاتی( ته‌شریعی و قه‌زائی ) بۆ ده‌سه‌لاتی جیبه‌جیكردن.كه تا ڕادەیەک ده‌سه‌لاتی ڕەهای دەبێت لە پیادەکردنی دەسەڵاتەکانی خۆی.وه‌ک دیاریكردنی( ماف و ئازاد )ی هاولاتیان وە ده‌ستگیركردنی گومانلیكراون ویاخود ئەوکەسانەی کە سەرپێچی بریارەکان دەکەن بۆ ماوه‌یه‌ك كه دیاری نه‌كراوه به‌بێ ئاراسته‌كردنی تاوانه‌كه‌یان، یان بێبه‌شكردنی مافی گردبوونه‌وه یان( من‌ع تجول )و له كات و شوینی دیاریكراو .
وه ده‌ستوور هه‌میشه ئه‌و لایه‌نە به‌رپرسیار دیاری ده‌كات كه هه‌لده‌ستئ به راگه‌یاندنی بارودۆخی له‌ناكاو و وه ئه‌و حاله‌تانه‌ی كه یاسا ریگه‌ی داوه باری نایاسایی تیدا رابگه‌یه‌ندریت، كه ولات ڕووبەرووی ده‌بیته‌وه وه‌كو :روودانی سروشی و مرۆیی وەک ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێ بە هۆی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا ڤایرس باری لەناکاو ڕاگەیەندراوە.وە بە پێی یاسا سزای بۆ دانراوە کە هەرکەس سەرپێچی بکات.
سزای سەرپێچی بریاری لیژنەی دەسەڵات پێدراو
مادەی (240) یاسای سزادانی عیراق / هەرکەسێک سەرپێچی بریاری فەرمانبەر کە لە خزمەتی گشتی دایە یان لیژنەی شارەوانی یان لیژنەی رەسمی دەسەلات پێروی کرد سزا دەدرێت بە بەندکردن [ حبس ] زیاتر نەبێت لە [٦]شەش مانگ یان بە پێبژاردن زیاتر نەبێت لە ۱۰۰ دینار(هەڵبەتە بری پارەکە لە ئێستادا هەموارکراوەتەوە)
نمونە :
۱ـ سەرپێچی کرنتینە قەدەغەی هاتووچۆ ـ
۲ـ سەرپێچی ئەوکەسانەی لەدەرەەی ولات گەراوەتەوە عیراق و کوردستان ناچن بۆ لیژنەی پزیشکی پشکنینی کۆرۆنە و کرنتینە ـ
تاوانی زیان گەیاندن بە تەندوستی گشتی
مادەی (368)لە یاسای سزادان / هەرکەسێک کارێک بکات بێتە هۆی مەترسی بلاو بونەوەی نەخۆشیەکی ترسناک زیان بە ژیانی خەڵک بگەیەنێ سزادەدرێت بە بەندکردن [حبس] بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێت لە [ ۳ ]سێ ساڵ ـ
مادەی (369) لە یاسای سزادان / دەلێت گەرهاتوو بەهۆی بلاوبونەوەی ئەم نەخۆشیە خەڵک مردن یان بووەهۆی بریندار ( بعاهه مستدیمه) سزادەدرێت بە زیندانی کردن [ سجن ] بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێت لە [ 15 ] ساڵ ـ
نمونە /سەرپێچی ئەوکەسانەی هەڵگری نەخۆشی کۆرۆنەن ناچن بۆ لیژنەی پزیشکی فحسی کۆرۆنە کرنتینە لەناو خەڵک دەسورێن و دەبنە هۆی بلاو بونەوەی نەخۆشی.