سزای بازرگانیکردن بەبەشەکانی جەستەی مرۆڤەوە
لوقمان مصطفی صالح
2019-04-23   1592
چاندن یان بازرگانیكردن به‌ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، دیارده‌یه‌كی جیهانییه‌و له‌زۆربه‌ی وڵانی دونیادا بونی هه‌یه، تائێستا ئەوەی زانرابێت زیاتر باس لەبازرگانی بەگورچیلەی مرۆڤەوەکراوە کەچی لەهەموی سەیرتر بازرگانیکردن بەئەندامی زاووزێی نێرینەشی هاتەسەر.!
+ڕای زانایانی ئاینی
بەرای زانایانی ئاینی بازرگانیکردن بەم بەشە هەستیارەی مرۆڤەوە(گون) له ئایینی ئیسلامدا کەدەڵێین:- مرۆڤ دروستكراوێكی رێزلێگیراوه بۆیه ده‌بێت رێز و پێزانینی بۆ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی هه‌بێت"، هه‌روه‌ها دەڵێ "ئه‌گه‌ر چاندنی گون، جیناتی كه‌سی به‌خشه‌ر بگوێزێته‌وه، ئه‌وا له‌ڕووی شه‌رعه‌وه رێپێنه‌دراو و نه‌گونجاوه".
+ڕای پزیشکان
ئه‌گه‌رچی به‌شێك له پزیشكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕیان به وه‌ها نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك نییه كه گونی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی دیكه بگوێزرێته‌وه، به‌ڵام... پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری نایشارێته‌وه، نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گون، وه‌كو هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه‌ی چاندنی ئه‌ندامانی جه‌سته ده‌كرێت و ئاساییه، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات كه كه‌سی به‌خشه‌ر جیناتی خۆی له‌گه‌ڵ هێلكه گونه‌كه ده‌گوێزێته‌وه و كه‌سی وه‌رگر نابێته خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی هێلكه‌گونه‌كه.
+ئەرکی یاسا
بابزانیین یاسا لەم بارەیەوە چی دەڵێت:- وەک ئاشکرایە ئەركی سەرەكی یاسا ئەوەیە سنوورێك دابنێت بۆ هەڵس وكەتی مرۆڤ بە گشتی و تاوانباران و سەرپێچیكاران بەتایبەتی، لێرەوە زۆربەی وڵاتان هەوڵیانداوە یاسایەكی تایبەت دەربكەن بۆ ئەوەی چوارچێوەیەكی مۆڕاڵی و هاوئاهەنگ دابنێن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ جەستەی مرۆڤ، بۆ نموونە یاسادانەری عێڕاقی یاسای ژمارە(11)ی ساڵی 2016 و یاسا دانەری میسڕی بە پێی یاسای ژمارە (5) ساڵی 2011 بابەتەكەیان ڕێكخستووە و لە بەریتانیاش ئێستا كار بە یاسای (30/ 2004) دەكرێت.
+ڕای شارەزایان
بەڕای شارەزایان هەریەكە لە یاسای عێڕاقی و میسڕی سەركەوتوو نەبوون لە فەراهەمكردنی پاریزگاریكردنێكی بەهێز لە كەڕامەتی هاوڵاتیانیان، چونكە بەبێ مەرجی هەبوونی پێوەندیی خزمایەتی لە نێوان هەردوو لایەنی گرێبەستەكە، زۆر ئەستەمە بتوانین ڕیگری بكەین لە بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ لە ژێر پەردەی بەخشین، لەمەش خراپتر یاسای عێڕاقی مەرجی ڕەگەزنامەشی دانەناوە، كە رێخۆشكردنێكی تەواوی كردووە بۆ ئەوەی كەسانێكی تر لە دەرەوەی وڵات بێن و لێرە ئەوەی دەیانەوێت دەستیان بكەوێت بە بڕە پارەیەكی كەم، ئەمە بە پێچەوانەی زۆربەی وڵاتان، كە بۆ پارێزگاریكردن لە كەرامەتی هاوڵاتیان ئەم مەرجەیان داناوە.
+پێویستە لەکوردستان چی بکرێت
خاڵێكی تر پێویست لە كوردستان كاری لەسەر بكرێت بریتییە لە دامەزراندنی بۆردێكی گشتی تایبەت بە سەرپەرشتیكردنی نەشتەرگەریی گواستنەوە و چاندنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ، هەروەها كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەم جۆرە نەشتەرگەرییانە، لە بەرامبەردا سزادانی هەركەسێك كە بەبێ ئاگاداریی ئەو بۆردە كارەكە ئەنجام بدات، هەڵبەتە ئەمەش پێویستیی بە یاسایەكی كارای تایبەت هەیە و پێویستە پەرلەمان لە ڕێی لیژنە پێوەندیدارەكان كاری لەسەر بكات و سود وەرگرن لە كەم و كوڕِیی یاسای وڵاتانی تر و دووبارەی نەكەنەوە.
کەچی بەداخەوە نەک سوودی لەو ووڵاتانەوەرنەگرت بەڵکو کاری بەیاساکەی خۆشی نەکرد کەوەک ئاماژەمان پێکردووە، کەبوو بە بڕیاروو لەوەقائع یشدا بڵاوکرایەوە.!
پەرلەمانی كوردستان لە كانوونی دووەمی ساڵی 2018 لە ڕێگەی دەركردنی یاسایەك بە ناوی (گواستنەوە و چاندنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ) هەوڵی ڕێگری لەم جۆرە بازرگانییەی داوە، یاساكەش لە ڕۆژنامەی (وەقایع) بڵاو كراوەتەوە بە مەبەستی كارپێكردن، بەڵام مەخابن لە وتەكانی پۆلیسی سلێمانیدا دەردەكەوێت كە تا ئێستاش كار بە یاسای سزادانی عێراقی دەكرێت لە هەمبەر بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە. چاندنی گورچیلە ئەگەرچی وەك بەخشین لە هەندێك وڵات لەناویشیاندا عێراق بە پێی یاسا ڕێگەپێدراوە، بەڵام بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەكان ئەم كردارە قەدەغە و سزای توندی بۆ دانراوە، نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە ساڵی 2014دا ئەنجامدانی ئەم جۆرە كارەی لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەیەكدا قەدەغە كردووە.
+کەواتە
هەر بۆیە بە پێویست دەزانرێت یاسای بنەبڕكردنی بازرگانی كردن بە مرۆڤەوە کە پەرلەمانی كوردستان لە كانوونی دووەمی ساڵی 2018 لە ڕێگەی دەركردنی یاسایەك بە ناوی (گواستنەوە و چاندنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ) ئەکتیڤ بکرێت و دانانی توندترین سزا دیاری بكرێت بۆ هەموو ئەوانەی كە لەو جۆرە تاوانانەوە تێوەدەگلێن یاخود تێوەگلاون.