توركیا لە نێوان دەوڵەتی قوڵ و فیدراڵیزمدا

لوقمان مصطفی صالح
  2025-08-04   

دەوڵەتی قوڵ و فیدراڵیزم دوو چەمكن  وەك هەر چەمكێكیتر شیكردنەوەو پێناسەی هەمە جۆر هەڵدەگرێت،  هەرچەندە چەمکی "دەوڵەتی قووڵ" چەمكێكی نوێیە بەڵام كاریگەری گەورەی درووستكردووە لە بڕیاردان و بەڕێوەبردنی دەسەڵاتداری لە پشتی پەردەوە، ئەم چەمكە لە هەندێ دەوڵەتاندا ئاماژەیە بۆ تۆڕو  دامەزراوەیەکی زلهێز کە لە پشت پەردەوە سیاسەتە سیاسی و ئابوورییەکانی  دەوڵەتەكە  بەڕێوە دەبات. دەستەواژەی دەوڵەتی قوڵ بۆ یەكەمجار لە توركیا لە ساڵانی نەوەتەكانی سەدەی رابردوو سەری هەڵدا، ئەوەش بۆ دەربڕین لە تۆڕی ئەو گرووپ و ئەفسەرانی سەربازی هات كە پاراستنی عەلمانیەتی دەوڵەتی توركیایان لە دوای دامەزراندنی لەسەر دەستی مستەفا كەمال ئەتاتۆرك گرتە ئەستۆ ،بۆ جەنگ لەدژی هەر بزاوت و هزر و حزب و حكوومەتێك كە هەڕەشە لە پرەنسیپەكانی عەلمانیەتی دەوڵەتی توركیا بكات، ئەوەش یەكەم ناساندن و دەركەوتنی چەمكی دەوڵەتی قولایی بووكە لە ئێستادا دەوڵەت باخچەلی ڕەگەزپەرست لەپشتی پەردەوە نوێنەرایەتی و سێبەری حوكمداری ئەم چەمكە دەكات. 

كەچی حكومەتەكەی جەنابی ئۆردۆگان زۆر ڕوو قایمانە لە پەنای دەوڵەتە قوڵەكەی باخچەلیەوە لە ژێر لێوەوە بۆ چەواشە كردنی ڕای گشتی  باسی دیمۆكراسی و ئاشتی و پێكەوە ژیان دەكات  ناڕاستەو خۆ و  بێ ناوهێنان باس لە فیدراڵی دەكات.!! 

وەك ئاشكرایە چەمكی فیدراڵیزم جۆرێکە لە جۆرەكانی دەسەڵاتداری کە دەسەڵاتەکان بە شێوەیەکی دەستووری لە نێوان حکوومەتێکی ناوەندی لەگەڵ یەکەی حکوومەتی بچووکتردا دابەش دەبن کە یان حکوومەتێکی دیکەی فیدراڵی یاخود هەرێم و ناوچەیەکە، هەردوو ئاستی حکومەت پشت بەیەک دەبەستن و سەروەری لەدەوڵەتدا هاوبەشن.

ئالێرەداو لە نێوان ئەم دوو چەمكەدا سەرۆك كۆ ماری توركیا یاریەكی سیاسی دۆڕاو دەكات،بۆ چەواشەكردنی ڕای گشتی لە مینبەرە گومڕاكەی لەمەڕ خۆیانەوە ئەنەڕێنێت و  دەڵێت سەردەمی دەوڵەتی نەتەوەیی بەسەرچووە و دەبێت هەموومان وەک ئەوروپا بەئاشتی پێکەوە بژین، بەڵێ باشە فەرموو ئەوا ئەرز و ئەوا گەز ،بە قبووڵکردنی فیدرالیزم لە وڵاتەکەی خۆتدا دەست پێبکە، وەک ئەوروپا دەیکات.!! 

قارداش گیان ئێستا سەردەم سەرەمی نەزمی نوێیە كەس بەو هەڵیت و پەڵیتەی ئێوە هەڵناخەڵەتێ،جەنابی سوڵتان ئێوە باش دەزانن كەلە ئەوروپا چەندین وڵاتی بەهێز ڕێگەیان بە ناوچە جیاوازەکان داوە خۆیان بەڕێوە ببەن:

 شانشینی یەکگرتوو سکۆتلەندا، وێڵز و ئیرلەندای باکووری هەیە.

 ئیسپانیا کەتەلۆنیا و وڵاتی باسکی هەیە.

 ئەڵمانیا لە ویلایەتی فیدرالی (Lander) پێکهاتووە کە حکوومەتی تایبەت بە خۆیان هەیە.

 بەلجیکا هەرێمی جیاوازی هەیە بۆ کۆمەڵگە جیاوازەکان.

کەواتە بۆچی دژی خۆبەڕێوەبەری کوردیت ئەگەر پشتگیری سیستەمی مۆدێرن دەکەیت .!! ئەگەر تۆ هەرێمی کوردستان و مافەکانی قبوڵ نەکەیت و لەهەمانکاتدا باس لە ئاشتی و دێموکراسی بکەیت ئەوا ڕاستگۆ نیت و چەواشەكاریت، تۆ دژی بیرۆکەی فیدرالیزم نیت، تۆ تەنها دژی مافە ڕەواكانی کوردیت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی لاهور شێخ جه‌نگی له‌ زیندانه‌وه‌
دوای ٣٥ ساڵ لە مانەوەیان لە تونس؛ عێراق دوو فڕۆکەی مێژوویی جۆری "بۆینگ ٧٤٧" دەفرۆشێت
هاوپه‌یمانی نیشتمانی: هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای سەرەکیی حزبمان لە هەولێر
تره‌مپ: له‌ په‌یوه‌ست به‌ ئێرانه‌وه‌ تا دوای سه‌ری ساڵی نوێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین
له‌سه‌ر دۆسیه‌ی قاچاخچێتی له‌ جورف سه‌خر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی بۆرییه‌‌ نه‌وتییه‌كان ده‌ستگیركرا
پاش هەنگاوەکەی جورف سەخر و پەیامەکەی عەلی زەیدی؛ فەرماندەی زێرەڤانی: هێزەکانمان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ پاراستنی هەرێم
ڕەشنوسی بودجەی 2027ی عێراق تەواوکرا؛ داهاتی نانەوتی دەگاتە 19٪ و دۆسیەی نەوتی هەرێم وەک بەربەستی سەرەکی دەمێنێتەوە
جرف الصخر لەسەر لێواری تەقینەوە؛ ئەمریکا بە تەلەفۆن و ئێران لە مەیداندا
یەرەکە: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆن و تۆپخانە سنووری سەردەشتی بۆردوومان کرد و هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە
ترەمپ بە ئامادەبوونی پووتین و شی جینپینگ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×