یاسای وەبەرهێنان لەنێوان گرنگیدان بەوەبەرهێنی خۆماڵیو بیانیدا
لوقمان مصطفی صالح
2019-02-22   2040
نکووڵی لەوە ناکرێت هەرێمی کوردستان گەشەسەندنێکی ئابووری بەر چاوی بەخۆیەوە بینیوە،بە تایبەت لە پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە.هەرچەندە لەگەڵ دەست درێژی داعش بۆ سەرهەرێم و بوونی کێشەی سیاسی نێوخۆیی ولەلایەک و لەگەڵ عێراق لەلایەکیتر،کە لە ئەنجامدا قەیرانی دارایی بەرۆکی گرتین و کاری وەبەرهێنان بەرزی و نزمی بەخۆیەوەبینی.بەڵام هێشتا هەر لەکاتی بوونی ڕژێمی بەعس باشترە.
وەبەرهێنانی خۆماڵی لە چاو وەبەرهێنی بیانی کەمتر گرنگی پێدراوە
هەرلەم ڕوانگەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان سودی لەو کرانەوە گەورەیە وەرگرتووە لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئەو مەودا بەرفراوانە لە چالاکی ئابوری، کە بۆ خۆی رۆڵێکی گرنگی هەبوە لە راکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی و کۆمپانیا نێونەتەوەییەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی و تایبەت بەرەو کوردستان. بەڵام لە بەرامبەردا وەبەرهێنانی خۆماڵی لە چاو وەبەرهێنی بیانی کەمتر گرنگی پێدراوە و بەڵکوپشتگوێ خراوە.! کە لە درێژەی بابەتەکەماندا باسی لێوەدەکەین.
بۆ ئاسانترکردنی ئەم گەشەسەندنە زیاتر بەڕوی وەبەرهێنانی بیانیدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستاوە بە تێپەڕاندنی چەند یاسایەک، لە نێوانیاندا یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و یاسای نەوت و گاز، کە ئەمەش رێگا بۆ کەرتی تایبەت خۆش دەکات تا ببێتە بزوێنەری ئابووری بازاڕی ئازاد.
پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2006 دا هەستا بە دەرکردنی یاسایەک کە رێگا بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی لە هەرێمی کوردستان خۆش دەکات. یاساکە تەنانەت رێگا بە کەسی بیانی دەدات ببێت بە خاوەن موڵک، ماوەی 10 ساڵ بەبێ باج کاربکات، وە بە شێوەیەکی ئاسان کار بە دەستمایە و قانزانجەکانەوە بکات کە لە پرۆژەکان دەستی دەکەوێت.
وەبەرهێنەری بیانی مافی ئەوەی هەیە کە بە پێی ویستی خۆی شەریکی هەبێت یان نا. کەسی وەبەرهێنەری بیانی مافی ئەوەی هەیە کە کرێکاری بیانی بهێنێت و کرێکارەکانیش مافی ئەوەیان هەیە کە ئەو پارەیەی دەستیاندەکەوێت حەواڵەی وڵاتەکانی خۆیانی بکەن. وەبەرهێنەری عێراقی و بیانی مافی ئەوەیان هەیە کە سودەکانیان حەواڵەی وڵاتانی خۆیان یان وڵاتانی دیکە بکەن.
لە پاش دەرچونی یاساکە لە پەرلەمانەوە، حکومەت هەستا بە دامەزراندنی دەستەی وەبەرهێنان بە مەبەستی بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی وەبەرهێنان.
ئەم یاسایە بە بەراورد بە یاسای وڵاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کارئاسانیەکی زۆر بە وەبەرهێنەرانی بیانی پێشکەشدەکات، هەندێک لە تایبەتمەندیەکان بریتین لە:-
•ڕەفتار لەگەڵ وەبەرهێن و سەرمایەی بیانی وەک وەبەرهێن و سەرمایەی نیشتمانی دەکرێت (مادەی سێیەم).
•وەبەرهێنی بیانی بۆی هەیە هەموو سەرمایەی ئەو پرۆژەیەی بەناوەوە بێت کە لە کوردستان دایدەمەزرێنێت (مادەی سێیەم).
•حکومەت بەبێ بەرامبەر، یان بەرامبەر پارەیەکی کەم زەوی بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان فەراهە دەکات کە بەپێ ی رێنماییەکان بێت (مادەی چوارەم).
•وەبەرهێنەر بۆی هەیە سوود و قازانجی سەرمایەکەی بۆ دەرەوە بنێرێت (مادەی حەوتەم).
•وەبەرهێنەری بیانی و نیشتمانی بۆیان هەیە بە شێوەیەکی یەکسان ببنە خاوەن زەوی یان زەوی بەمەبەستی پرۆژەی وەبەرهێنان بکڕن(مادەی چوارەم).
•وەبەرهێنەر بۆ ماوەی 10 ساڵ لە باج و ڕەسمە ناگومرگیەکان دەبوردرێت لە رۆژی دەستپێکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان، یان بەرهەمهێنان. کەرەستەکانی پێویست بۆ پرۆژەکە لە ڕەسم و باجەکان دەبوردرێن (مادەی پێنجەم ).
دەبینین لە یاساکەدا گرنگیەکی زۆر دراوە بە وەبەرهێنانی بیانی کەلهئێستادا ژمارهیهكی زۆر كۆمپانیای بیانی لهههرێمی كوردستان كاردهكهن و لهبهرامبهریشدا رێژهیهكی بهرچاو كۆمپانیای خۆماڵی بوونیان ههیه و ئهوانیش كاردهكهن، بهشێك له ئابوریناسان پێیان وایه كه بوونی كۆمپانیای بیانی لهههرێم كاریگهری ئهرێنی بۆسهر ئابوری ههرێم ههیه، بهڵام بهشێكی تر پێیان وایه بهپێچهوانهوه كاریگهری نهرێنی بۆسهر ئابوری ههرێم دهبێت لهرووی دهستهبهرنهكردنی دهستی كاری ناوخۆو هێنانی تهكنهلۆجیای پێشكهوتوو لهلایهن ئهو كۆمپانیا بیانییانهوه. وەک پێویست گرنگی بە وەبەرهێنانی خۆماڵی نەدراوە،کەهەردووک وەک یەک گرنگیان بۆ بوژانەوەی ئابووری هەرێم بە گرنگ و پێویست دادەنرێن.
بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی بەهێزکردنی ئابووری ووڵات گرنگیدانە بە ڕاگرتنی باڵانسی هەردوو وەبەرهێنەکە واتە بیانی و خۆماڵی، بەڕەچاوکردنی پردی متمانە بەتایبەت بەرانبەر بە وەبەرهێنی خۆماڵی،بۆ ئەوەی بەبێ ترس سەرمایەکەیان بەگەر بخەن،یاخود پارە کەڵەکە بوەکانیان نەنێرنە دەرەوەی ووڵات بەڵکو بە پێچەوانەوە بتوانن لە نێو خۆی ووڵات وەگەڕیخەن وسودو قازانجەکەی بۆ گەشەسەندن و بوژاندنەوەی ئابووری ووڵات بەکار بهێنن، نمونەی زۆریشمان هەیە کە وەبەرهێنی خۆماڵی کاری زۆرباش و خزمەتێکی بەرچاوی نیشتیمانیان کردوە،کەهەم سوودو قازانجی بەرچاویان کردوە هەم بەرەو پێشچوونی بەرچاو دیارە لە ئاوەدانکردنەوەی سەرخانی ئابوری وڵات بە جوانی دەبینرێت.