بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ..ئەمرۆ بەرواری ٢١/٢/٢٠٢٤ دادگای باڵای فێدراڵیی عێراق ڕایگەیاند کە ١١ کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان-عێراق نادەستوورییە و پەرلەمانی کوردستان لە ١٠٠ ئەندام پێکدێت.
جاسم محەمەد عەبود ئاماژەی بەوەشدا کە ١١ کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان -عێراق نادەستوورییە و گوتی: "پەرلەمانی کوردستان لە ١٠٠ ئەندام پێکدێت".
بەپێی بڕیارەکەی دادگای باڵای فێدراڵیی عێراق، ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە ١١١ ئەندامەوە بۆ ١٠٠ ئەندام کەم دەکرێنەوە.
لە کۆی ١١١ کورسی پەرلەمانی کوردستان-عێراق ، ١١ کورسی کۆتا بۆ پێکھاتەکان تەرخانکرابوون بە جۆرێک شەش کورسی بۆ پێکھاتەی کلدان، ئاشووری و ئەرمەن، ھەروەھا پێنج کورسی بۆ پێکھاتەی تورکمان.
-ھەڵوەشاندنەوە کورسی کۆتاکان لە ھەرێم دادگای فیدراڵی بە شێوەی ناراستەوخۆ پێمان دەڵێت ؛ لەبەر بەرژەوەندی حیزبی تا ئێستا ستەمتان لەخۆتان و پێکھاتەکانیش کردووە.!
کە دەڵێت نادەستوریە واتا پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بێ ئاگایە لە بەندەکانی دەستوری ھەمیشەیی عێراق.
-کورسی کۆتاکان بریتییە .. لە جیاكاریی لە سیستمدا بۆ توێژێك لە دانیشتوان لە شوێنێکی دیاریکراو،كە بەپێی بنەماكانی ئەو سیستمە توانای ئەوەیان نییەو لەڕێگەی "كۆتا"وە زامنی بەشداربوونیان بۆ دەكرێت.
بێگومان لە هەرێمی كوردستان وەک عێراق و زۆر لە وڵاتانیتر كەمایەتی نەتەوەییو ئاینیی هەیە، ئەمە وایكردووە بۆ زامنكردنی بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی، سیستمی "كۆتا"یان بۆ ڕێکبخرێت.
لە پرۆسەی هەڵبژادنی پەرلەمانو ئەنجومەنی پارێزگاكاندا، كورسی تایبەت بە كەمینەكانی (توركمان، مەسیحی، ئەرمەن)ی دیاریكراوە، لە پەرلەمانی كوردستان كەمینەكان کە زێدەڕۆیی تێداکراوبوو لە كۆی (111) كورسی، بە شێوازی كۆتا (11) كورسییان بۆ دانراو بوو لە شوباتی 2009 یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان هەموار کرایەوە بەمەبەستی زیاتر لە خۆگرتنی تەواوی پێکهاتەکان.
ئەمە لە کاتێکدا ژمارەی ئەو کورسیانەی لە هەڵبژاردنەکانی پێشووتر بۆ کەمە نەتەوایەتییەکان تەرخان کرابوو، پێنج کورسی تریان بۆزیادکرا بۆ هەر یەک لە کریستیانەکان وتورکمانەکان، لەئەنجامدا کۆی ژمارەی کورسیەکانیان بوو بە ١١کورسی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان جێگیر کرا، بێ ئەوەی هیچ کوتلەیەکی پەرلەمانی دەنگی لێوەبێت.
رێژەکە بۆ لە ٥٠% زیاتربەرزکرایەوە ئەوکورسیانەی کەلە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراون بۆکەمایەتیە نەتەوەییەکان بەم شێوەیە دابەش کرابوون:
-لیستی گەشەپێدانی تورکمانی: 2 کورسی
-لیستی هەولێری تورکمانی: 1 کورسی
-لیستی گۆڕان و چاکسازی تورکمانی: 1 کورسی
-لیستی بزووتنەوەی تورکمانی: 1 کورسی
-لیستی الرافدین: 2 کورسی
-ئەنجوومەنی کلدان ئاشوور سریانی: 2 کورسی
-لیستی ئیبن الرافدین: 1
-کورسی بەروان احسان مەرگوز بەترۆس: 1 کورسی
-کەواتە کۆی گشتی کورسی کەمینەکان دەکاتە ١١ کورسی خشت ،هەرچەندە له بنهڕهتدا،کورسی پەرلەمانی ئهم کهمینانه بهیاسا رێکخراوه، بەڵام نالۆژیکیه که ڕێژهیهکی وا زۆر بۆ ئهو کهمایهتیانه دابنرێ، لەبەرئەوەی ناگونجێت لەگەڵ رێژەی دانیشتوانەکانیاندا، چونکه لەهەڵبژاردنەکاندا دەرکەوت کە ههیانه به چەند سەد دهنگێکی دهنگدهر ببون بەپەرته پهرلهمانتار، بۆ نمونە لهکاتێکدا پهرلهمانتار ھەبوو لە خولی هەڵبژاردنی سالی 2013 دا بۆگەیشتن بە کورسیەکی پەرلەمانی 18 بۆ 19ههزار دهنگی پێویستبوو. بەهەرحاڵ ئەوەش ئاساییە چونکە هاوڵاتی ئەم کوردستانەن و بمانەوێ و نەمانەوێ شەریکە بەشمانن کەسیش لاری لێ نیە.
بەڵام..گەلۆ ئەو پەر لەمانتارانە نوێنهری ڕاستهقینهی ئهو پێکهاتانهی خۆیان نەبوون، بهڵکو نوێنهرایهتی لایهنێکی سیاسی دیاریکراوی دەسەڵاتێکی دیاریکرابوون.
ئەم بەناو نوێنەرانە لەگەڵ ئەوەی ستەمیان لەنەتەوەکانی خۆیان کردووە، لەهەمان کاتیشدا ویژدانی خۆیان هەرزان فرۆش کردوە، لەپێناوهەندێک دەسکەوت و بەرژەوەندی کەسی دا.
-بۆیە دەبێت هەموو هاوڵاتیانی پێکهاتەکانی هەرێم ئەوە بزانن کە لەدەستدانی یازدە کورسیەکەیان ( کورسی کۆتاکان) لەپەڕلەمانی کوردستان لەئەستۆی ئەو پەڕلەمانتارانەیانە کە خۆیان کردە بەشێک لەململانێی سیاسی نێوان لایەنی دەسەڵاتدار .
خواست و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیانی تورکمان و کریستیان و ئەرمەنیان کردە قوربانی بەرژەوەندی تایبەتی و حیزبی خۆیان! ئەمڕۆش هەموویان باجەکەی دەدەن!
سیاسەت فێری کردین ئەگەر بەلاوازیەوە ببیتە بەشێک لەململانێی سیاسی نێوان زلهێزەکان ئەوە هەر زۆر بەئاسانی دەهاڕ درێیت و لەناودەچیت!! ئەمە بۆ سەرجەم لایەنە سیاسیە کوردیەکانیش ڕاستە ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتیەکاندا نەکەن ھەمان چارەنوس چاوەڕوانیان دەکات.
-هەروەک بینیمان بەشێکی دهرئهنجامی شکستی دانیشتنهکانی پهرلهمانی ههرێمی کوردستان، دەگەرێتەوە بۆئەو کورسی کۆتایانە کەلایەنێکی سیاسی بەپیلانێکی بۆ دارێژراوی پێش وەختە بۆبەرژەوەندی خۆی، ژمارەی کورسیەکانیانی گەیاندە ١١ کورسی و ڕێژەی دەنگدانی بۆ بەرژەوەندی خۆی گۆڕی و بەشێوەیەکی چاوبەستەکی فەرزی کرد بەسەر ئەندامانی پەرلەماندا.
ئەگەر بروانین به پێی یاسا، له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لهکۆی 325 کورسی 6 کورسی کۆتاکان ههیه، بهڵام له پهرلهمانی ههرێمی کوردستان له کۆی 111 کورسی 11 کورسی بۆکۆتاکان دانرا بوو.!!
ئالێرەدا بەروونی ئەو فێڵ وساختەکردنە دەردەکەوێت کە جیاوازیەکە بەجۆرێکە بەهیچ شێوەیەک شکو گوومان ناهێڵێتەوە.
بەراستی ئەم شێوازی سیاسەتکردنە لە ھەرێمی کوردستاندا ،لە نانەوەی بۆمب و مینی چێنراو بۆیەکدی، لەگەڵ ئەوەی لەبار بردنی پێکەوەژیانی سیاسیانەیە لەھەمانکاتیشدا ئەتککردنی دیموکراسیەتە.