بایكۆتی كاڵا توركییه‌كان بازاڕ‌و مۆڵهكانمان بۆ ده‌كاته سه‌نگه‌ری به‌رگریی
محه‌مه‌د حسێن
2019-10-22   1078
ئایا بایكۆتی كاڵا توركیه‌كان، بڕیارێكی عهقلانیو كاریگه‌ره؟
ژماره‌یه‌ك میدیاكار، مامۆستای ئاینی، پهرلهمانتارو سیاسی نه‌زان و بێ به‌هره چه‌ند رۆژێكه، به نه‌فه‌سێكی تورك-دۆستانه‌وه، كه‌وتونه‌ته قسه‌فڕێدانی نامه‌سئولانه له دژی هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردنی كاڵا توركیه‌كان. ئه‌مانه، كه سه‌داو كاریگه‌ری بایكۆتكردنه‌كه ته‌نگه‌تاوی كردوون، كه‌وتونه‌ته دڵساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له پرۆسه‌كه‌و بێئاگاو (به‌ئاگا) ئاو به ئاشی له‌شكره كوردكوژه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا ده‌كه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كاڵا‌و شتومه‌كه توركیه‌كان نه‌بێت خه‌ڵك له برسانا ده‌مرن. یان بایكۆته‌كه زیان به كوردانی باكور ده‌گه‌یه‌نێت.
لۆجیك و تێگه‌یشتنی ئه‌م تورك-دۆستانه له ڕوی ئه‌خلاقی و نیشتمانیهوهههرچۆنێك بێت، پیرۆزی خۆیان بێت؛ من كێشه‌م له‌گه‌ڵی نیه. به‌ڵام زۆر ناڕاسته‌و ناكۆكه به‌و پێوانه ئابوری و سیاسیانه‌ی بازرگانی و بازاڕی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌به‌ن به‌ڕێوه. جارێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه راست نیه كه ده‌لێن به بێ كاڵا توركیه‌كان خه‌ڵكی كوردستان ناتوانن بژین. ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌مڕۆ سنوره‌كانیشی به‌ته‌واوی دابخات هه‌زاران كۆمپانیای هاورده‌كار هه‌یه كه ده‌توانن كاڵای ئێرانی، هندی، چینی، پاكستانی، ئۆكرانی، ئه‌وروپی، مسری و ..هتد بهێننه وڵاته‌كه‌وه. كواڵیتی كاڵاكانی ئه‌م وڵاتانه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا باشتره‌و نرخه‌كانیشیان هه‌رزانتره له كاڵا توركیه‌كان. داتا‌و به‌ڵگه‌ی كواڵیتی كۆنترۆڵ هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیانه (ئه‌گه‌ر پێویستی كرد له كاتی خۆیدا هه‌مووی ده‌خه‌ینه‌ڕوو).
ئارگۆمێنتێكی تری ئه‌م تورك-دۆستانه ئه‌وه‌یه كه به‌م بایكۆته بازرگان و كرێكارانی باكوری كوردستان زیانیان پێده‌گات به‌و پێیه‌ی ژماره‌یه‌ك له كاڵاكان له‌وێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و خاوه‌نه‌كانیان كوردن. ئه‌م بۆچونه‌ش زۆر هه‌ڵه‌یه‌و تێنه‌گیشتووه له‌و لۆجیكه‌ی كه بایكۆتی ئابوری له‌سه‌ر بونیادنراوه. ئه‌و كۆمپانیا‌و كرێكارانه، با كوردیش بن، باجده‌ری ده‌وڵه‌تی توركن. ئه‌وان سوپاكه‌ی ئه‌ردۆغان ته‌مویل ده‌كه‌ن. كه‌س رقی له هاوڵاتیانی توركیا نیه به غه‌یره كورده‌كانیشه‌وه. ئامانجی ئه‌م بایكۆته بۆ ئه‌وه‌یه زیانی ئابوری به حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بگه‌نرێت. ئه‌مه بۆ دروستكردنی فشاره نه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه له گه‌لانی توركیا.
پاساوێكی تری ئه‌م تورك-دۆستانه له دژی بایكۆت، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستانه له توركیاوه، به پێی داتاكانی دیلیۆت حكومه‌تی هه‌رێم له داهاتی نه‌وته‌كه‌ی كه‌مێك زیاتری ده‌ستده‌كه‌وێت له حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و كۆمپانیا توركیه‌كان. له سێ مانگی كۆتایی ٢٠١٨‌دا، تێكڕای نرخی هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وتی كوردستان ٥٤ دۆلار بووه. له‌م پاره‌یه كه‌متر له ٢٩ دۆلاری هاتۆته خه‌زێنه‌كانی هه‌رێمه‌وه، ئه‌وی تر دراوه‌ته كرێی به‌رهه‌مهێنان و بازاڕیكردن و گومركی توركیا. ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا نه‌وتیه توركیه‌كان خۆیان پشكیان هه‌یه له نه‌وتی كوردستاندا‌و خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنان، وه‌ك گه‌نه‌ڵ ئینێرجی و كۆمپانیای وزه‌ی توركی و پێتئۆیڵ و…هتد. كه‌واته توركیا یه‌كێكه له سودمه‌نده سهرهكیاكانی نه‌وتی كوردستان. ئه‌گه‌ر بڕیاره ئه‌م نه‌وته بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا ده‌بێت لایه‌نی كوردسانی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بكات. نه‌وتی كوردستان ئه‌گه‌ر به ته‌نكه‌ریش بۆ بازاڕه‌كانی ئاسایای ناوه‌ڕاست بنێردرێت ئه‌وا هێنده داهاتی ده‌بێت كه دواجار ٢٩ دۆلار( له كۆی ٥٤ دۆلار) بگه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی هه‌رێم.
چه‌ند ژماره‌یه‌كی مانادار‌و كاریگه‌ر:
له ماوه‌ی كه‌متر له دوو حه‌فته‌دا، رێژه‌ی ئه‌و سه‌رنیشینانه‌ی به كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیه توركیه‌كان هاتوچۆیان ده‌كرد له كوردستانی عێراقدا ٧٥% كه‌می كردووه، ئه‌مه تا ١٨\١٠\٢٠١٩، به وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری و فڕۆكه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان. هاوكات ده‌یان گه‌شتی فڕۆكه‌وانی كۆمپانیا توركیه‌كان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رنیشینه‌وه. نرخی پلیتی فڕۆكه‌كانیشیان دابه‌زیوه بۆ نزمترین ئاست له ده ساڵی رابردوودا. له شاره‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌ولێر، چه‌ندین بازاڕ‌و بازرگان به لافیته رایان گه‌یاندووه كه ئیتر ئه‌وان كاڵای توركی نافرۆشن. راسته ئه‌م بایكۆته له‌وانه‌یه زیان به ژماره‌یه‌ك دوكان و بازرگانی خۆمان بگه‌یه‌نێت كه له ئێستادا كاڵا‌و شت و مه كی توركییان لایه، به‌ڵام ئه‌مه زیانێكی كاتیه؛ گرنگی پرۆسه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌م بازرگانانه ئیتر ناتوانن و نا‌وێرن شت و مه‌كی توركی هاورده بكه‌ن، به‌ڵكو ناچار ده‌بن به دوای به‌دیل له وڵاتانی تردا بگه‌ڕێن. له سایه‌ی جیهانگه‌رایی و ئامرازه داراییه‌كانی بازرگانی نێوده‌وله‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، له هه‌رشوێنێكی ئه‌م دنیادا چی بكڕیت، له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا ده‌یگه‌ننه به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ت، له هه‌ولێر بێت یان گه‌رمیان و دهۆك.
له كاتی لوتكه‌ی ئابوری نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر، وته‌بێژی ئه‌و كاته‌ی هه‌رێم سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند كه ئامانجیانه قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌رێم و توركیا له ساڵی ٢٠١٩ بگه‌یه‌ننه ٢٠ ملیار دۆلار، له ئێستادا ١٠ بۆ ١٢ ملیار دۆلاره، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌تی بایكۆته بتوانێت ئه‌م ١٢ ملیار دۆلاره دابه‌زێنێت بۆ ٣ ملیار له‌ساڵی ٢٠٢٠دا، كه‌واته ئامانجی خۆی ده‌پێكێت. ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مێی ئه‌ردۆغانی پێبكرێت ئه‌گه‌ر سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی تریش ملهوڕ بێت. سزای ئابوری و قه‌یرانی دارایی ده‌توانێت چۆك به هه‌موو حكومه‌ت و سهركردهیهیك دابدات.
بۆچی ئه‌م بایكۆته پێویسته؟
١- ئه‌م بایكۆته داهات و فرۆشی كۆمپانیا توركیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، راسته‌وخۆ داهاتی باجی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیش كه‌مده‌بێته‌وه. توركیا‌و سوپا كوردكوژهكهیشی به‌م باجه ده‌ژین، ئه‌وان نه‌وت و گازیان نیه بیفرۆشن. ئه‌گه‌ر وێنه‌كه زیاتر سادهبكهینهوه؛ تۆ به به‌های ٢٠ هه‌زار دینار شتومه‌كی توركی ده‌كڕیت. لانی كه‌م ٥٠٠ دیناری ئه‌م پاره‌یه ده‌ڕوات بۆ ده‌وله‌تی تورك له ڕێگای باجی سهركۆمپانیاكهو باجی داهاتی ئه‌و كرێكارانه‌ش كه كاری تیا ده‌كه‌ن. ئه‌گر تۆ كاڵاكه‌یان نه‌كڕیت، هه‌م حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان داهاتی باجی كه‌م ده‌بێته‌وه و هه‌م كرێكارهكهش بێكار ده‌بێت و ده‌بێته سه‌رئێشه بۆ حكومه‌ته‌كه.
٢- بازرگان و كرێكارانی كۆمپانیا توركیه‌كان راسته‌وخۆ تۆشی زیانی دارایی ده‌بن. ئه‌م زیانه تاڵاوی هێرشه كوردكوژیهكانی ئه‌ردۆغانیان پێ ئهنۆشێت، بۆیه ئه‌وانیش ناچارن له‌لای خۆیانه‌وه شتێك بكه‌ن بۆ راگرتنی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی. بڕێكی زۆری ئه‌م بارزگانانه لایه‌نگرو ده‌ست و پێوه‌ندی حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانن. ئه‌مانه یان فشاری ده‌خه‌نه سه‌ر یان سزای ده‌ده‌ن و له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگی بۆ ناده‌ن. ئه‌مه ئه‌و ئه‌نجامه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان له‌م بایكۆته‌ی ده‌وێت.
٣-ئه‌گه‌رچی ئه‌م بایكۆته ره‌نگه هه‌ندێك زیان له به‌كاربه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدات بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، له ئاستی دوور ماوه‌دا قازانجی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه. یارمه‌تی بوژاندنه‌وه‌ی به‌روبوومی ناوخۆیی ئه‌دات. یارمه‌تی راكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی ئه‌دات. بۆ نمونه كۆمپانیایه‌كی زه‌یتی هندی یان پلاستیكی چینی ئه‌گه‌ر بزانێت له كوردستان وعێراقدا، بازاڕێكی باشی ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئاماده‌یه بنكه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی لێره بكاته‌وه. بۆیه ئه‌م بایكۆته ده‌رفه‌ت و هیوایشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه. مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ئه‌وه نیه كه سزای دارایی توركیا ده‌درێت، به‌ڵكو ده‌رفه‌ت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ‌و ئابوری كوردستانیش دروس ده‌كرێت.
٤- راسته ئه‌م بایكۆته زیان به كۆمپانیا توركیه‌كان و هه‌ندێك جار كڕیارانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت په‌یامێكی سیاسی به ده‌وڵه‌تی تورك بگه‌یه‌نن. ئه‌وه‌ی كه په‌یامێكی وه‌های هه‌بێت ره‌نگه ئاماده‌ش بێت كراسێك و سهماوهرێی چا لێنان به گرانتر بكڕێت، به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی برانده توركیه‌كان بشكێنێت.
دیپلۆماسیه‌تی بایكۆت:
چین، كه گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیایه‌و خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمییه، تا ئێستا چه‌ند جارێك سیاسه‌تی بایكۆتكردنی به‌كارهێناوه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی له دژی نه‌رویج (كاتێك بایكۆتی ماسی سه‌له‌مۆنی كرد)، له دژی یابان( كاتێك بایكۆتی ئۆتۆمبیلهكانیانی كرد). دواینجار له دژی كۆریای باشور به‌كاری هێنا له رێگای بایكۆتی ئۆتۆمبیل و بابه‌ته‌كانی جوانكاری خانمانه‌وه. له ئێستاشدا سه‌ركرده چینیه‌كان گفتوگۆی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن به دیپلۆماسیه‌تی بایكۆت ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سزا بده‌ن و زیانی ئابوری به ئه‌مریكا بگه‌یه‌نن.
هه‌رچه‌نده قه‌باره‌و دۆخی ئابوری كوردستان و توركیا به‌راورد ناكرێت به چین و ئه‌مریكا، به‌ڵام بایكۆتهكهی خه‌ڵكی كوردستان بۆ توركیا زۆر كاریگه‌رتر ده‌بێت له بایكۆتی چینیه‌كان بۆ ماسی سه‌له‌مۆنی نه‌رویج. هه‌رله ئێستاوه ده‌توانین، ده‌ره‌نجامی بایكۆته‌كه ببینین له‌سه‌ر كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیه توركیه‌كان، كه فڕۆكه‌وانی و گه‌شت و گوزار له كه‌رته سه‌ره‌كیه‌كانی ئابوری توركیان. ئه‌وه‌ی كه وایكردووه ئه‌م بایكۆته كاریگه‌رتربێت له توانا داراییه‌كانی به‌كاربه‌رانی كوردستان بوونی قۆرغكاریانهی توركه‌كانه له هه‌رێمی كوردستاندا. ئه‌وان له زۆربه‌ی بواره‌كاندا، هه‌ر له نه‌وت و غازی سروشتیه‌وه تا ده‌گاته دایبی منداڵ و چێشتخانه‌و ئارایشتگای خانمان، ده‌ستبه‌كارن. به حوكمی دراوسێتی و ئاسانكاریه سیاسیه‌كانی به‌رپرسانی هه‌رێم ته‌واو بازاڕه‌كانی كوردستانیان قۆرغكردووه.
چینیه‌كان بۆ مه‌به‌ست و ئامانجی بازرگانی و سیاسی بایكۆت ده‌كه‌ن، به‌ڵام كورده‌كان بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی فیزیكی خۆیان ئه‌مه ده‌كه‌ن. ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدنهكرێن و به چه‌كی قهدهغهكراوو فسفۆری نه‌كوژرێت. منداله‌كانیان به زیندووی نه‌سوتێنرێن. چین ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی هه‌یه ئه‌م بایكۆته‌ی بۆ ڕێكده‌خات و ده‌یسه‌پێنێت، به‌ڵام كورد ژماره‌یه‌ك چالاكوانی هه‌یه ته‌نها له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌نگیان بیستراوه. به‌ڵام هێشتا خه‌ڵكانێكی ویژدان بیماری نه‌زان و گه‌وج دیانه‌وێت ئه‌م بایكۆته سه‌رنه‌گرێت.