سنوری سلێمانی بەرەو کوێ؟
بەیار عومەر
2020-01-27   886
یه‌کێک له کێشه جه‌وهه‌ریه‌كانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه که دوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر، سیسته‌مێکی ته‌واو مه‌رکه‌زی په‌یڕه‌وکراوه و سلێمانی و ئه‌م سنوره ته‌واو پشتگوێخراون. زۆر که‌س پێیان وایه که یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئیداره مانای دروستکردنی سیسته‌مێکی مه‌رکه‌زیه. واته ئه‌بێت یان ئه‌م سیسته‌مه مه‌رکه‌زیه شکستخواردوه قبوڵ بکه‌ین، یان شه‌ڕی ناوخۆ دروستئه‌بێته‌وه و ئه‌چینه‌وه به‌ره‌و دو ئیداره‌یی. به‌ڵام ئه‌مه بۆچونێکی زۆر هه‌ڵه‌یه. بۆچی؟
چونکه یه‌که‌م، شه‌رت نیه یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئیداره مانای په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌مێکی مه‌رکه‌زی بێت. ئه‌کرێت ئیداره یه‌کبگرێته‌وه به‌ڵام سیسته‌می لامه‌رکه‌زی په‌یڕه‌وبکرێت. واته ئه‌و پرسانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه وه‌ک مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه یه‌کبخرێنه‌وه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی بودجه و داهات و ئیداره‌دان بکرێت به لامه‌رکه‌زی، و ده‌سه‌ڵات بدرێت به حكومه‌ته خۆجێیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌و شێوه‌یه‌ی که به‌باشی ئه‌زانن حکومڕانی ناوچه‌که‌ی خۆیان بکه‌ن و گه‌شه به ئابوری خۆیان بده‌ن.
وه‌ک چۆن له نێوان ڕه‌ش و سپی‌دا ڕه‌ساسی هه‌یه، له نێوان دوئیداره‌یی و ئه‌م سیسته‌مه مه‌رکه‌زیه شکستخواردوه‌دا، چاره‌سه‌رێکی مامناوه‌ند هه‌یه که ئه‌ویش سیسته‌می لامه‌رکه‌زیه. واته له هه‌ندێک مه‌له‌فدا که ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه وه‌ک پێشمه‌رگه و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه یه‌کگرتوبین، له هه‌ندێک پرسی تردا وه‌ک داهات و پاره و ئیداره‌داندا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو بدرێت به پارێزگاکان، وه‌ک وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی دنیا. ئه‌مه‌ش کێبرکێ دروست ئه‌کات له نێوان پارێزگاکاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کامیان زۆرترین خزمه‌ت به سنوره‌که‌ی خۆیان به‌که‌ن و کامیان زۆرترین سه‌رمایه و هه‌لی کار به لای خۆیاندا ڕابکێشن.
هەروەها هەر شارێک بە چەندەها تەکنیکی تر دەتوانێت کۆمپانیا و خاوەن سەرمایە بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت. یەکێک لەوانە ڕاکێشانی کۆمپانیاکانە بە لابردنی هەندێک باج و ڕسومات لە سەریان، بۆ نمونە کۆمپانیایەکی گەورەی دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل کە دەتوانێت ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە بێ‌کاری ڕزگار بکات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕایانبكێشین و لق له‌پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان وە ڕاپەڕین بكه‌نه‌وه، ده‌توانین بۆ چه‌ند ساڵێك لە باجی زەویوزار بیانبه‌خشین.
شاره‌وانی هەر شارێک دەتوانێت زەوی بکڕێت و ڕێگاوبان و خزمەتگوزاری بۆ ڕابکێشێت، پاشان بە نرخێکی گونجاو بیفرۆشێتەوە بە کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان بە مەرجێک پرۆژەی ستراتیژی و بەرهەمهێنی لەسەر دروست بكه‌ن، گرنگ ئەوەیە ئابوری ئه‌م ناوچه‌یه ببوژێنیته‌وه و هاوڵاتیان لە بێ‌کاری ڕزگار بکەین نەک تەنها بکرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون، که جگه له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی چه‌ند که‌سێکی که‌م له‌سه‌ر حسابی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا هیچی تری لێسه‌وزنه‌بوه.
ئەم سیاسه‌تی هاندانه لە زۆربەی شارە پێشکەوتوەکاندا پەیڕەوکراوە کە لەسەرەتادا ویستویانە کۆمپانیا گەورەکان ڕابکێشن بەلای خۆیاندا و ببن بە شاری پیشەسازی و بازرگانی گرنگ و ڕێژەی بێ‌کاری کەم بکەنەوە. ئه‌مانه چه‌ند هه‌نگاوێکن ته‌نها له سه‌ره‌تای گه‌شه‌ی ئابوری‌دا په‌یڕه‌و ئه‌کرێن، به‌ڵام هه‌ر شارێک که گرنگی په‌یداکرد و کارگه و کۆمپانیا گه‌وره‌کان ڕویان تێکرد، ئیتر پێویستت به‌وه نامێنێت چیتر هانی کۆمپانیا و کارگه بیانیه‌كان بدەیت و ئاسانکاریان بۆ بکەیت، چونکه که شارێک بو به سه‌نته‌رێکی بازرگانی و پیشه‌سازی گرنگ، کارگه و کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان خۆیان ڕویتێده‌که‌ن.
بۆ نمونە لە سەرەتای سەدەی نۆزده‌یا، کێبڕکێیەکی گەورە هەبووە لە نێوان بۆستن و نیویۆرک و فیلادلفیا و بەلتیمۆردا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کامیان ببن بە سەنتەری بازرگانی بۆ کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا، چونکە زۆربەی کاڵاکان کە لە ئەوروپاوە دەهێنران بۆ ئەمریکا، پێشتر بە کەشتی دەبوایە بهێنرایه بۆ یەکێک لەم چوار بەندەرە، پاشان بە ڕێی وشکانیدا دەبوو هەزاران کیلۆمەتری ببڕیایە بۆ ناوەڕاستی ئەمریکا.
نیویۆرک هەستا بە دروستکردنی کەناڵێکی ئاوی بە ناوی ئەیری کەناڵ (Erie Canal)، کە زەریای ئەتڵەسی بەست بە دەریاچەی ئەیرییەوە کە تا ڕادەیەک لە قوڵایی خاکی ئەمریکادایە. ئەمەش وایکرد کە نیویۆرک لەو كێبڕكێیه‌دا براوە بێت و زۆرترین کەشتی لە ئەوروپاوە ڕوبکاتە نیویۆرک، چونکە دەیانتوانی پاش پشویەک لە نیویۆرک لە گەشتەکەیان بەردەوام بن تا دەریاچەی ئەیری لە قوڵایی خاکی ئەمریکادا و لەوێوە شتومەکەکانیان بە ناو خاکی ئەمریکادا بڵاو بکەنەوە. ئەمە دەیسەلمێنێت کە نهێنی سەرکەوتنی شارەکانی ئەمریکا لەو کێبڕکێ ئابوریەدایە، کە هەریەکه‌و هەوڵئەدات زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکات و زۆرترین سەرمایە بەلای خۆیدا ڕابکێشێت. دەکرێت ئێمەش سود لە ئەزمونی ئەوان وەربگرین.
لامەرکەزیکردنی حوکمڕانی و په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می فیدرالی لە کوردستاندا چەند زووتر بکرێت باشترە، چونکە تا کات بڕوات سەروەت و سامانی ئەم سنورە زیاتر بەفیڕۆدەچێت و قەیرانەکان قوڵتر ئەبنەوە و ئەشێت لێکەوتەی خراپتریشی لێبکەوێتەوە. تا درەنگتر سیسته‌می لامه‌رکه‌زی و فیدرالی په‌یڕه‌وبکرێت، ڕێککردنەوەی ناعەدالەتی جوگرافی زەحمەتتر ئەبێت.
بۆ نمونە لە وڵاتێکی وەک ئێران‌دا، کە لە سەرەتاوە زیاتر بایەخی بە تارانی پایتەخت داوە و شارەکانی تری تاڕادەیەک فەرامۆش کردوە، ئێستا چەند ئەکات ناعەدالەتی جوگرافی بۆ ڕێکناکرێتەوە، لەبەر ئەوەی نزیکەی 16 ملیۆن هاوڵاتی لە تارانی پایته‌ختا ئەژین و ژینگەی تارانیش بەو هۆیەوە زۆر ناخاوێنە، بۆیە حکومەتی ئێران بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە کە هانی دانیشتوانی تاران بدات بۆ ئەوەی تاران جێبهێڵن و ڕوبکەنە شارەکانی تر، بۆ ئەوەی هەم جەنجاڵی سەر جادە و شەقامەکان کەمبێتەوە، هەم ژینگەی تاران پاکبێتەوه.
بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتی ئێران بڕیاریداوە کە هەر خێزانێک ئامادەبێت تاران چۆڵبکات، ئەوا حکومەت ئامادەیە زەوی بداتێ لە دەرەوەی تاران و پارەشی بداتێ بۆ ئەوەی خانوی پێدروست بکات. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر کەم هاوڵاتی ئاماده‌ن تاران چۆڵبکەن، چونکە چەندین ساڵە هەر گرنگی بە تارانی پایته‌خت دراوە و شارەکانی تر پشتگوێخراون، بۆیه هه‌لی کار لە شارەکانی تری ئێران زۆر کەم ده‌ستئه‌که‌وێت بە بەراورد بە تارانی پایته‌خت. سه‌ره‌نجام دانیشتوانی تاران سەرەڕای پێدانی زەوی و پارە، هێشتا ئامادەنین شارەکەیان چۆڵبکەن.
گرنکە لە هه‌رێمی کوردستاندا هەتا زووە و پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت، ناعەدالەتی جوگرافی ڕێکبکرێتەوە، چونکە هەتا کات زیاتر بڕوات، ڕێککردنەوەی ئەم ناعەدالەتییە قورس‌تر ئەبێت، و ترسی لێکترازانیش زۆرتر ئه‌بێت.
گرنگه ئێمه‌ی كورد كه له سه‌ره‌تای بنیاتنانی ده‌وڵه‌تداین، له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌ته مه‌ركه‌زیه شمولیه دواكه‌وتوه‌كان، تەنها گرنگی بده‌ین به پایته‌خت و شاره‌كانی تر پشتگوێبخه‌ین و سه‌ره‌نجام ببین به خاوه‌نی وڵاتێكی دیكتاتۆری هه‌ژاری دواكه‌وتوو. ده‌ستبكه‌ین به‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌مان هاوشێوه‌ی وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی دنیا، وه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و سویسرا و ئیمارات، بكه‌ین به وڵاتێكی فیدرالی و قورسایی سیاسی و ئیداری و ئابوریمان به شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی دابه‌ش بكه‌ین و هه‌ر شار و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان له بوارێكدا گرنگی په‌یدابكات و ئابوریمان پێشبكه‌وێت. ئه‌مه‌ش زامنی مانه‌وه و پێشكه‌وتنمان ده‌كات و نزیكمان ده‌كاته‌وه له سه‌ربه‌خۆیی