له‌ناوه‌راستی نیسانی 1917 شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ده‌گاته وێستگه‌ی فینلاندی پترسبێرگ له رووسیا، گه‌یشتنی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره بووه ده‌سپێكی مێژوویه‌كی نوێ هه‌م بۆ رووسیاو هه‌میش بۆ سیستمی جیهانی چونكه ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره لینین-ی گه‌یاند كه سیسته‌مێكی نوێی له‌گه‌ڵ خۆیدا گهیاندو جیهانی دابه‌شی دووبه‌ره‌ی سۆشیالیزم و سه‌رمایه‌داری كرد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. ئیدی له‌وكاته‌وه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بووه خاڵی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ ناكۆكییه‌كانی هه‌ردوو به‌ره‌كه به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارد-دا.
بۆچی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست؟ كێشمه كێشم و ململانێكانی سۆڤییه‌ت و رۆژئاوا له‌په‌ره‌سه‌ندن و ته‌شه‌نه‌كردن دابوو، هه‌روه‌ها دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌وروپا له‌خۆ بنیادنانه‌وه‌و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو رووسیاش له‌فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆیاندابوون و بۆ هه‌ر لایه‌كیشیان ووزه بنچینهبوو، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره و به‌هۆی به‌شدارییه‌كی باشی ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ووزه‌ی جیهانی، ئه‌وا خاڵی هه‌ر گرنگ و هۆكاری سه‌ركه‌وتنی هه‌ژموونه‌كان ئه‌وێ بوون، بۆیه ئه‌و ناوچه‌یه بووه جێی گرنگی پێدانی رۆژئاواییه‌كان و رووسه‌كان به‌تایبه‌تی. له‌و كاته‌وه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گرنگ و به‌های خۆی هه‌بوو، بۆیه ئه‌مریكییه‌كان به‌هه‌ر نرخێك بووبێت به‌درێژای سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌م بوونی خۆیان له‌و ناوچه‌یه چه‌سپاند.
ئه‌گه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هێنده گرنگه، بۆچی له‌ئێستادا ئه‌مریكا وا به‌سانایی جێی دیڵێت؟ ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه كه هه‌مووانی تووشی سه‌رسوورمان كردووه به‌تایبه‌تی له‌كه‌یسی كشانه‌وه له‌سووریاو جێهێشتنی هاوپه‌یمانه كورده‌كان له‌رۆژئاڤا به‌بێ هیچ درعێكی نێوده‌وڵه‌تی. بۆ تێگه‌یشتن له‌و بریاره‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعییانه بۆ بارودۆخی سیسته‌می جیهانی ئێستا بكه‌ین ده‌بێـت چه‌ند خاڵ و وێستگه بكه‌ین تاوه‌كو بتوانین به‌شێك له‌و هۆكارانه روون بكه‌ینه‌وه كه بۆچی جێهێشتن و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له‌ناوچه‌كه ده‌بینین و كه بۆ زۆرێك چاوهرواننهكراوو پێشبینی نه‌كراوبوون:
هۆكاری یه‌كه‌م: ده‌بێت بگه‌رێینه‌وه بۆ مێژووی مامه‌ڵه وهه‌ژموونی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی قاره‌ی ئه‌مریكا و ئه‌گه‌ر قاره‌ی ئه‌وروپاو ئاسیا به نموونه وه‌ربگرین ئه‌وا ده‌بینین: به‌جێبه‌جێكردنی مارشال پلان له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌ئه‌وروپا به هاوكاریكردنی ئه‌وروپییه‌كان به 12 ملیاردۆلار (كه به‌به‌راورد به‌ئێستا 100 ملیار دۆلار ده‌كات)، بۆ بنیادنانه‌وه و پلانی هاوشێوه‌ش بۆ كۆریای باشوور‌و ژاپۆنیش جێبه‌جێكراو هه‌روه‌ها به‌جێگیركردنی مارێنزی ئه‌مریكی له‌هه‌ردوو پێگه‌كه‌دا ده‌رئه‌نجامی باشی ئابووری و سیاسی لێكه‌وته‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا هه‌م ئه‌ورووپاو هه‌میش هه‌ردوو وڵاتی قارهكه بوونه سه‌رچاوه‌ی دیموكراسییه‌ت و پێشكه‌وتن.
به‌ڵام كاتێك ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دێت هه‌مان پلان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جێبه‌جێ ده‌كات به‌تایبه‌تی له‌عیراقدا، ده‌بینێت نه وڵاته‌كه پێشده‌كه‌وێت و نه ئیستقرارو دیموكراسییه‌تیش دروست ده‌بێت و خه‌رجییه‌كی زۆر‌و زه‌به‌لاح به‌ناوی ئاوه‌دانكردنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت و هیچ شین نا‌بێـت؟! هه‌روه‌ها خه‌رجی و قوربانی سوپاكه‌شی له‌ولا بوه‌ستێت! بۆیه ئه‌و سیاسه‌ته له‌گۆشه‌ی پرسیاركردن له‌به‌رهه‌م و ده‌رئه‌نجام له‌سۆنگه‌ی گه‌مه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌ودا له‌دوای 2007 ه‌وه ده‌كرێت بڵێین سه‌فره له‌چاو په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو. بۆیه یه‌كێك لهپاڵنهرهكانی بریاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵه
هۆكاری دووه‌می ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌منییه‌تی ووزه به‌تایبه‌تی له ئه‌منیه‌تی ده‌سخستنی نه‌وتی ره‌شدا، به‌تایبه‌تی دوای په‌ره‌پێدان و ئه‌نجامی باش له‌نه‌وتی شێڵ-ئۆیل و زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی و پێشكه‌وتن و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌و ئه‌لته‌رناتیڤ وایكردووه كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌و پێگه‌ی قورس و كاریگه‌ره‌ی به‌ره‌و لاوازی بچێت. بۆیه سه‌رچاوه‌ی كۆنترۆڵی ووزه‌و كاریگه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گۆراوه بۆیه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه زیاد ده‌كات كه ئه‌مریكا له‌گۆرینی یارییه‌كانی له‌و ناوچه‌یه نزیكبۆته‌وه‌و ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ش یه‌كێك له‌و نیشانانه.
هۆكاری سێیه‌می په‌یوه‌سته به قهبهبوون و به‌هێزبوونی چاینایه به‌تایبه‌تی ده‌ركه‌وتنی سه‌ربازی چینییه‌كانی له‌ئاوه‌كانی باشووری چایناو ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه گرنگی جیۆپۆله‌تیك و ململانێكانی داهاتوو ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا وه‌كو زلهێزێك هه‌ر نیازێكی هه‌بێـت پێگه‌كه‌ی بپارێزێت و سنوورێك بۆ فراوانبوونی هه‌ژموونی چاینییه‌كان، كه له‌ئێستادا ته‌نها له‌رووی ئابووری و دیبلۆماسیه‌وه، دابنێت ئه‌وا هه‌موو ووزه‌و كار ده‌كه‌وێت رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌و پێگه گرنگه‌ی خۆی له‌ده‌ستده‌دات چونكه له‌ئێستادا بۆ ئه‌مریكا شوێنی گرنگتر و هه‌ستیارتر هه‌ن كه راسته‌وخۆ پهیوهندیاان به‌داهاتوو و هه‌ژموونی ئه‌مریكاوه هه‌یه.
هه‌روه‌ها هۆكاری دیكه‌ش زۆرن ، له‌وانه: په‌یوه‌ندی نێوان توركیای ئه‌ندامی ناتۆ له‌گه‌ڵ رووسیاو گه‌مه‌كانی رووسیا له‌رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاو له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی جه‌نگی نوێ كه له‌جیاتی به‌كارخستنی مارێنز هێزی تاكتیكی و پاڵپشتی ئاسمانی و به‌كارهێنانی پێگه‌ی سه‌ربازی وه‌ك ئه‌وه‌ی لهكهنداوی عه‌ره‌بی رووده‌دات كه شه‌ری یه‌مه‌ن سوپا‌و هێزی ئاسمانی سعودی به‌هه‌بوونی كه‌شتیگه‌ل و بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌رێوه ده‌چێت.
ئه‌و سێ هۆكاره‌ی سه‌ره‌كییه‌ی سه‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی دیكه هه‌موویان یه‌ك شت ده‌رده‌خه‌ن كه به‌هۆی قهبهبوون و فراوانبوونی هه‌ژموونی ئابووری چایناو تهعریفكردنهوهی پێگه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌م، ئه‌وا هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌رووی سیاسییه‌وه ژانی له‌دایكبوونی سیستمێكی نوێی جیهانی گرتووه هه‌روه‌ك چۆن له‌دابه‌زینی لینین لهشهمهندهفهرهكه هه‌ستی پێكرا!
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له‌چوارچێوه‌ی سیستمی نوێی جیهانی، پێگه‌ی كورد له‌كوێدایه‌و كشانه‌وه‌كه‌ی رۆژئاڤا خیانه‌ته؟ ئه‌مه چاوه‌روانی و دیراسه‌ی ووردتری ده‌وێـت، به‌ڵام یه‌ك شتی گرنگ هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌و كاربه‌ده‌سته باڵایانه‌ی كه ده‌ستییان له‌كاركێشاوه وه‌ك ناره‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر بریاری كشانه‌وه هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكارانه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هاوڕا نین له‌گه‌ڵیدا ئه‌وه‌یه كه رۆژئاوا ده‌توانێت هاوپه‌یمانه‌كانی به‌بێ هیچ پارێزبه‌ندییه‌ك جێ بێڵێت؟ چونكه ئه‌و به‌جێهێشتنه خه‌له‌لێك بۆ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژئاواییه‌كان و ئه‌مریكییه‌كان دروست ده‌كات كه ئه‌و خاڵه جه‌وهه‌ریشه كه پێی ده‌ڵێن مۆراڵ له‌سیاسه‌ت دا به‌نه‌مانی مۆراڵیش له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا ئه‌وا ئه‌و هێزه جیاوازییه گه‌وره‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك رووسیا و دیكتاتۆر‌و تۆلیتارهكان كاڵدهكاتهوهو نامێنێت.
*شاره‌زا له‌ئابوری سیاسی‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان