بۆ ئەقڵیەتی دەوڵەتداری و مۆدێلی حوکومڕانی کوردی ، پێویستە سرودی نیشتیمانی هەموو پێکهاتەکان هەبیت ، لەباتی سرودی نەتەوایەتی کە هەر تەنیا بۆ کورد بێت .
لە لایەنە ئاینیەکەشەوە ، هەندێ دەقەکانی ئەی رەقیب کە بتوانرێ تەفسیری ئیسلامی هەڵەی بۆ بکرێت ، ئەوەش هۆکارە بۆ هەموار و چارەسەر و بەدیلی گونجاو .
ئەم گرفتە لە ساڵی 2013 لە چەند بۆنەیەکدا سەری هەڵدا و تا ساڵی 2021 یش منیش لەو کاتانەدا و لە مێدیادا هەندێک ڕاوبۆچونم لەسەر دەربرێبوو ، بەڵام وادیارە بە گوێرەی پێویست ڕای گشتی و دەسەڵاتدارانی نە بزواند و گرفت و قەیرانەکە هەر بێچارە ماوەتەوە .
ئێستاش ، کۆتایی ساڵی 2024 و سەرەتای 2025 و سەردەمی پێکهێنانی حکومەتی دوایی هەڵبژاردنەکانی 2024 و بۆنە نیشتیمانیەکانی لەمەودوا ، هەمان گرفت لە ناو کۆمەڵگەو مێدیاکاندا سەرهەڵدەداتەوە ، گرفتی سرودی نیشتیمانی و رەمزەکانی تری هەرێم بەردەوام دەبێت و زیاتر دەوروژێت . کەسایەتیە ئیسلامیەکان ناوبە ناو بەردەوامن لە دەربرێنی نارەزایەتی وسەرزەنشتی سرودەکە . ئەی ڕەقیب لەباتی ئەوەی سرودێکی نیشتیمانی و هەوێنی یەکگرتن بێت ، بۆتە هوکاری لێکترازان و هۆکاری گرژی و ناسەقمگیری کۆمەڵگە . ئەوەش جگە لە کاریگەری نەرێنی لەسەر هەرێم کاریگەری نەرێنیشی دەبێت لەسەر پارچەکانی تریش ، بۆیە بە پێویستم زانی راو بۆچون و پێشنیارەکانم پێشکەش بکەمەوە .
وابزانم سەرەتا سەرهەڵدانی گرفتەکە رۆژی 6 نوڤهمبهری 2013 بوو ، کە سرودی ئهی رهقیب له پهرلهماندا ، گرفت و دووبهرهکیهکی نهخوازراوی لێ پهیدابوو . ڕێژەیەک پەرەمانتاری هێزە ئیسلامیەکان نارەزاییان پیشاندا بە پاساوی ئەو تەفسیرە ئیسلامیەی کە خۆیان تەفسیریان بۆ هەندێ دەقی ناشەرعی و دژە ئاینی تێدا .
ئەگەرچی گرفتە ئەنجامی تەفسیری دینیە بۆ دەقیکی رەمزی ئەدەبی ، وە هیچ کاتێک ئەی رەقیب وەک بڕوایەکی ئاینی بیری لێ نەکراوەتەوە . بەڵام لەبەر ئەوەی گرفتەکە بۆتە بابەتی جێناکۆک (( کۆنترۆڤێرش)) . باشتر وایە سرودێکی بەدیل بەرهەم بهێنرێت . چونکە نەک هەر گرفتە ئیسلامیەکە ، گرفتی نەتەوایەتی و نارەزایی لێ پەیدا بوە لە لایەن پێکهاتە ئاینی و نەتەوایەتیەکانی تری جوگرافیای هەرێم و کوردستان .
لە ساڵانی ڕابوردودا ، ئایدن مەعروفی نمایەندەی پێکهاتەی تورکومان و نوێنەرانی کلدوئاشوریش هەمان داخوازیان هەبوە بۆ گۆرینی سرودی ئەی ڕەقیب و لەوەش زیاتر داوای گۆڕینی ئاڵاو دروشمی هەرێمیش کردوە . هەموو ئەو داوایانەش ڕەوان و هەومیان وەک هاووڵاتییانی کوردستان مافی خۆیانە ، ئەگەر بمانەوێ کوردستانیانە بیر بکەینەروە و ڕەفتار بکەین . بٶ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان بەشداربن لە بڕیار و هەڵبژاردنی رەمز و دروشم و ئالاو سرودی نیشتیمانی واتە کوردستانی .
ئەی ڕەقیب دەرگای داخستوە لەوەی کە پێکهاتە نا کوردیەکان هەریم بە سرودی خۆیانی بزانن . چونکە ئەوان کورد نین و ڕۆڵەی میدیاو کەیخەسرەویش نین . بۆیە ناڕەوایە گلەییان لێبکرێت .
نە ئەوکاتەو تائێستاش هیچ چارەسەر و بهدیل پێشکەش نەکراوە بۆ ئەوەی خاڵە هاوبەشیەکانی پێکهاتەکانی هەرێم بکاتە هۆکاری یەکریزی .
لە هەموو سەردەمەکانی ململانیی مێدیایی هەندێک لە مێدیاکانی دەسەڵات و کەسایەتیە کوردیە ناسیونالیستە ناڕۆشنبیرەکان . کە رۆشنبیریان تێناپەرێت لە سۆزی نەتەوایەتی ساکار و هەرزەکارانە ، پەلاماری هەموو رەخنەگرانیان دا و بە چەکوشی کوردایەتیەکی کاڵ و کرچ ، بەرەنگاری ڕەخنەگران بوونەوە . بێ پەروا لە بەتەنگەوەهاتنی سازان و سەقامگیری و یەکریزی کۆمەڵگە .
لە وڵاتە ئازاد و دیموکراتیەکاندا سرودی نیشتیمانی لەسەر بناغەی نیشتیمان دادەنرێت نەک هەست و سۆزی نەتەوەی زۆرینە . (( بۆیە ئەم بابەتە بە هەمان شێوە گرێدراوە لەگەڵ ئاڵای هەرێم و دروشمی هەرێمیش ، ئەرچی بابەتی سەرەکی ئێستا تەنیا گرفتەکەی ڕەقیبە)) .
پێویستە لە سرودی نیشتیمانیدا هەموان هاوڕابن و منداڵانی هەموو پێکهاتەکانیش بەوە گۆش بکرێن . نەک ئەوەی سرودەکە بکرێتە چەکوشی سەپاندنی سۆزی نەتەوایەتی نەتەوە گەورەکە و بەوەش ببێت بە هۆکاری لێکترازانی هەناوی کۆمەڵگەکە ویەکریزی .
ئەی ڕەقیبی دڵدار وەک شیعرێکی نەتەوایەتی کوردی . ناکۆکە لەگەڵ هەستی نەتەوایەتی و ئاینی هەندێک پێکهاتەکانی هەرێم . کە هەموو ئەوانە وەک هاووڵاتی هەرێم ، بە گوێرەی یاساو هاووڵاتیبوون پێویستە یەکسان بن لە ماف و ئەرکەکاندا ، قەوارەی هەرێمیش پێویستە زامنی مافی هەموان و ئاوێنەی تەبایی و یەکریزی هەموو پێکهاتەکان بێت . کە یەکێک لەو بناغە هاوبەشیانە سرودی نیشتیمانی هەرێمە . سرودی نیشتیمانیش واتە کوردستانی نەک کوردی ، چونکەخاڵی هاوبەشیمان کوردستانی بوونە ، بەڵام بۆ لایەیەنی نەتەوایەتی و ئاینی ، شتێکی ئاساییە کە جیاواز بین .
بەڵام ئایا ئەم بابەتە سەرزەنشتە و دادگایی دڵداری شاعیرە ؟ نەخێر . بە پێچەوانەوە گرفتەکە ئەوەیە کە دەسەڵاتی نەزان و ناشی هەرێم سرودەکەی دڵداری بە هەڵە بەکارهێناوە ، سرودەکە خۆی نەتەوایەتیە بەڵام دەسەڵات وەک نیشتیمانی و کوردستانی بەکاریان هێناوە . کە ئەوەش توشی گرفتی کردوە . جیاوازی هەیە لە نیوان سرودی نەتەوایەتی و سرودی نیشتیمانی . دەسەڵاتی هەرێم کە خاوەن فەرهەنگ و زانین نەبوون و بەردەوام بازرگانی سیاسیان کردوە بە بانگەوازو دروشمە نەتەوایەتیەکانەوە ، بێ ئەوەی لەناخیاندا تێگەیشتن هەبووبیت بۆ بابەتەکان و بۆ شێوازی رەفتاری دیموکراتی .
شیعرەکەی دڵدار زۆر کۆنە و شیعرێکی نەتەوایەتیە و هەر بۆ کوردە . دڵدار بە هەڵبەستی ئەی ڕەقیب ویستویە کورد لە روبەروی دوژمن و داگیرکەرانیدا بڵی ئێمە هەین و کۆڵ نادەین لە خەبات بۆ ئازادی . ئەو شیعرە هەر بۆ کوردە ، شیعرێکی نەتەوایەتیە ، بەڵام نیشیمانی و کوردستانی نیە و گونجاو نیە بۆ پێهکاتەکانی تری نیشتیمان . جگە لە وەش کە هەندێ دەقەکانی لە لایەن موسوڵمانە توندڕەوەکانەوە ، تەفسیری ئاینی هەڵەی لێهاتۆتە بەرهەم ، ئەوەش واقیعێکی ناخۆشە بەڵام پێویستە چارەسەر بکرێت . شیعرەکە هەمیشە گونجاوە بۆ کورد لە سەردەمی ژێردەستەییدا ، لەسەرەتادا و بۆ زەمانی خۆی کاتێک کورد ژێردەستە بوو ، پێویست بوە ، بۆ ئەوی کورد خەبەربێتەوەو لە دوای شکستەکان هەلسێتەوە ، بەڵام کاتێک کورد لە باشور خۆی بوو بە دەسەڵات ، بۆ سرودی نیشتیمانی هەڵبژاردنی ئەی رەقیب هەڵەبوە ، چونکە سرودی نیشتیمانی پێویست بوە ، بۆ ئەوەی کە هەموو پێکهاتەکانی تری کوردستانیش بگرێتەوە ، هاوبەش بێت بۆ هەموان ، نەک تەنیا هەر بۆ کورد بێت . سرودی نیشتیمانی پێویستە هەوێنی یەکریزی هەمووپێهاتە ئاینی و نەتەوایەتیەکان بێت . بە داخەوە لە هەرێمدا ئەوگرفتەش وەک بانگەوازەکانی تر کراوەتە ئامڕازی موزایەدەی کوردایەتی ساختە و خۆ هەڵکیشان و سەپاندنی ئاڵا و دروشم و هەموو رەمزەکان بە چەکوشی کوردایەتیەکی ساختە ، ئەوەش بۆتە هۆکاری ناشیرین کردنی کورد و بەرهەمهاتنی رق بەرامبەر ئەو کوردایەتیە منداڵانەیە .
ئایا سرودی نیشتیمانی لە وڵاتی فرە نەتەوە و فرە ئایندا چۆن ڕاستە ؟ لە عێراق نابی هەر عەرەبی یان ئیسلامی سوننی بێت . لە ئێران نابی هەر فارسی و ئیسلامی شیعەبێت ، لە تورکیا نابی ئیسلامی حەنەفی و تورکی بێت . بە هەمان شێوەش سرودی نیشتیمانی هەرێمی کوردستان نابێ بانگەوازێکی سەپێنراوی نەتەوایەتی کوردی بێت ، ئەوە وای لیدەکات ، نەخوازراوبیت و لە باتی ئەوەی هەوێنی یەکریزی و تەباببی بێت دەبێتە هوکاری رق و لێکترازان . ئەوە کورد ناشیرین و قێزەوەن دەکات .
بهداخهوه له ههرێمهکهماندا داخوازی ههر ههموارو چاکسازیهک روبهروی زۆر ههڵوێستی چهقبهستوو لهگهڵ جۆرهها خهتی سوری یان ئاینی و یان لاف وخۆههڵکێشانی نهتهوایهتی و سیاسی دهبێتهوه . ئهو دهقه کۆنەی ئەی ڕەقیب خۆی کێشە نیە بەڵام لە نەزانیدا توشی کێشە کراوە خراوەتە ململانێەکی ناڕاست . ئەگێنا ئەی ڕەقیب هەر بایهخ و نرخی کولتوری و نیشتیمانی و نهتهوایهتی خۆی هەیە بۆ کورد وەک نەتەوە ، بەڵام بە هۆکاری نەزانی حوکومڕانی ، بە هەڵە توشی کێشە کراوە . کراوەتە هۆکاری گرفتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و حوکومڕانی کە هیچ ئەقڵێک پێی ڕەوا نیە . بۆیە زۆر پێویستە و دەشکرێ بە ئاسانی چارەسەر بکرێت ، ئەگەر نەزانی و ناشیاوی کەسان و هێز و حیزبەکانی دەسەڵات نەبنە ئاستەنگ .
هەرێمی کوردستان ئێستا پێویستە بە ئەقڵی دەوڵەتداری و حوکومڕانی ڕەفتار بکات نەک وەک پارتێکی ناسیونالیستی و دواکەوتوو لە زەمانەکەی . من لە خواروتردا ، ئەلتەرناتیڤێکی گونجاو و تارادەیەک زۆر نزیک لە سرودە کۆنەکەم پێشکەش کردوە ، بۆ ئەوەی سرودەکە نیشتیمانی بێت و گونجاوبێت لە گهڵ نۆرمی سهردهم و ههلومهرجی ئێستای ههرێم و کوردستان وهک وڵات و نیشتیمانی ههموو هاووڵاتیەکانی لە کوردو کهمه نهتهوایهتیهکان ، هەروەها چارەسەریش بۆ حهساسیهتە ئیسلامیەکەش (( ئەگەرچی ئەوەیان تەفسیری هەڵە کردویەتیە گرفت . بەڵام چارەسەی دەقەکە باشترە لە ململانێی تەفسیر . ململانێی ئاینی قابیلی لابەلاکردنەوە نیە ، ئاسانتر وایە ئەو دەقانە لاببرێن )) .
بۆیه ئهم پێشنیارهم ((وهک رهشنوسێک یان وهک بەرزکردنەوەی پرسهکه)) پێشکهشه بۆ 1- بۆ پهرلهمان و 2- پارتەکانی حکومهتی ههرێم و 3- پارته ئیسلامی و هەموو پارتە سیاسیهکانمان و رێکخراوە ناحکومیەکانیش . هیوادارم که ئهمه هاندهربێت بۆ پهرلهمان و حکومهت ، یهکهم : بۆ پێکهێنانی لێژنهیهکی شارهزای فهرمی هەمە لایەنەی هەموو هێز و پارتەکان . بۆ لابەلاکردنەوەی کێشەکە و هەمواری سرودی نیشتیمانی و رەمزە کانی قەوارەی هەرێم . هیوادارم یەکێک لە مێدیاکان کە توانای هونەری و تیمی سرودیان هەیە ، دەستپێشکەری بکات بۆ بەرهەمهینانی سرودە نوێکە .
ئەم نوسین و چارەسەرەم پێشکەشە بەهەموان .
ئهی رهقیب : - ( دڵدار )
***********************.
ئهی رهقیب ههرماوه قهومی کوردزوبان
نای شکێنی دانهیی تۆپی زهمان
لاوی کورد ههستایه سهرپێ وهک دلێر
تابهخوێن نهخشی بکا تاجی ژیان
کهس نهڵی کورد مردوه کورد زێندوه
زێندوه قهت نانهوێ ئاڵاکهمان
ئێمه رۆڵهی میدیاو کهیخوسرهوین
دینمان ئاینمانه نیشتیمان
ئيمه رۆڵهی رهنگی سورو شۆرشین
سهیری که خوێناویه رابوردومان
لاوی کوردی حازرو ئامادهیه
گیان فیدایه گیان فیدا ههر گیان فیدان
کهس نهڵی کورد مردوه کورد زیندوه
زیندوه قهت نانهوێ ئاڵاکهمان
Oooooooooooooooooooooooooo
.
دەقی بەدیل (( ئەی جیهان ))
ئهێ جیهان ههر ماوه گهلی کوردوستان
دەیپارێزێ دانەری تۆپی زەمان
کوردستانیان ، بۆ ئازادی راپهرین
تا بهخوێن نهخشی بکهن تاجی ژیان
لە پێناوی ئازادی و دیموکراتی
گیان فیدان و گیان فیدا ، ههر گیان فیدان
کهس نهڵی گهل مردوه گهڵ زیندوه
زێندوه قهت نانهوێ ئاڵاکهمان
ئێمه رۆڵهی مێژویهکی زۆر کۆنین
ئهرکمانه خهبات بکهین بۆنیشتیمان
ئيمه رۆڵهی رهنگی سورو شۆرشین
سهیری که خوێناویه رابوردومان
لە پێناوی یەکسانی و دادپەروەری
هەر شەکاوە دەمێنێ ئاڵاکهمان
ئهی جیهان ههر ماوه گهلی کوردوستان
دەیپارێزێ دانەری تۆپی زەمان
لە پێناوی ئازادی و دیموکراتی
گیان فیداین و گیان فیدا ، ههر گیان فیداین
لە پێناوی یەکسانی و دادپەروەری
سرودی ئەی رەقیب شیعر و ئاوازە (( لەحن ، یان میلۆدی و موزیک))
دەربارەی ئاواز و میلۆدیەکەی ، ئایا چۆن بێت ؟
به رای من لهبهرئهوهی ئهم ئهی رهقیبهی ئێستا ، ناوەۆکی دەقەکان و میلۆدیەکەی ساڵانێکی زۆرە وهک دیفاکتۆ جێی خۆی گرتوه و لە هەموو پارچەکانی تریشدا چەسپاوە . بۆیە باشتر وایە بناغەی دەقە نوێکە ، هەمان هەست و ناوەرۆکە کۆنەکە بێت ومیلۆدیەکەشی هەمان مێلۆدی بێت . واتە تەنیا دەقە جێناکۆکەکان (( کۆنترۆڤیرشەکان)) هەموار بکرێت ئەوە بەسە ، بەوەش هەست بە جیاوازیەکانی ناکرێت و هەمان مەبەست زۆر باشتر بەدەست دێنێت .
(*) بۆ سرودی نیشتیمانی فهرمی ، واباشتره که پهیام بۆ جیهان بێت
(( ئەی ڕەقیب ، کە پەیامێکی تەحەددا و ئاڵنگاریە و ئاڕاستەی دوژمنان کراوە )) ئەوە بگۆڕدرێت بە پەیام بۆ جیهان و بکرێت بە (( ئەی جیهان )).
دوای ئەوەش دەقەکەم لەگەڵ ئاوازەکەدا تاقیکردۆتەوە .
لهوه دهچێت که بتوانرێت بێ جیاوازیهکی ئهوتۆ ، سرودهکهی پێ بهرههم بهێنرێتهوه . ڕەنگە زۆر کەس ئەوەندە هەست بە جیاوازیان نەکات . کە هەمان ئاواز و موزیکیشی هەبێت .
ئهم ئەلتەرناتیڤ و ههموارکردنه ، سرێنهوهی دهقهکهی دڵدار نیه بهڵکوو ئێمەی نەوەکانی دڵدار ، ئەرک بوە لەسەرمان کە میراتەکە رزگار کەین لەوەی کە دەسەڵاتی هەرێم بە هەڵە بەکاری هێناوە و زیانی لێکەوتۆتەوە بۆیە ڕاستکردنەوەی پێویست بوە .
رێبازو مهبهست ههر ههمان ئهوەی دڵداره . بۆیە دەکرێ وا بزانرێت کە ئهو بەدیل و ههموارهش ههر هی دڵدار بێت .
هێوادارم که ئهم پێشنیارو ئەڵتەرناتیڤەی سرودی نیشتیمانی پەسەندکرێت و ببێتە هۆکاری چارەسەری گرفتەکە و لهباتی لێکترازانی ناو کۆمەڵگە ، ئەو هەموارە (( ئەی جیهان)) ههوێنی کۆدهنگی هاونیشتیمانیانی کوردستان بێت و ڕەواییەکی زیاتر ببەخشێت بە قەوارەی هەرێم و روخسارێکی شارستانی تر ببەخشێت بە هەڵوێست و مێنتالیتەی (( عەقلیەتی)) کوردی ، کاتێک حوکومڕان بێ .