ئهنفال پڕۆسەیهكی نهخشه بۆ داڕێژراو بوو، رژێمەکەی سەدام حسێن، بۆ لهناوبردن و سڕینهوه و نههێشتنیمۆركی نهتهوایهتی كورد کردی، هەوڵێک بوو بۆ لەناوبردنی گەلی کورد، ئەنفال برینێکی قووڵە لەسەر جەستەیهەموو کوردێک، هەرگیزا وهەرگیز سارێژ نابێت و لەبیرمان ناچێتەوە؟
کاتێک حکومەتی بەعس دەستیکرد بە جینۆسایدکردنی کورد، وڵاتانی ئەوروپا هەڵوێستیان نەبووە و تەنانەت حزبیبەعس چەکی وڵاتانی ئەوروپا و دەرەوەشی لەو پڕۆسەیەدا بەکارهێناوە دژی میلەتی کورد.
پڕۆسەکانی ئەنفال لە 18ی شوباتی 1988وە دەستیپێکرد و تا شەشی ئەیلولی هەمان ساڵ بەردەوام بوو،پڕۆسەکە بەپێی پلانێکی تۆکمەی داڕێژراوی حزبی بەعس لە هەشت قۆناغدا جێبەجێکراو سەرباری وێرانکردنیدەیان گوند و شارۆچکە 182 هەزار کەس ئەنفالکران.
دوای دابەشکردنی کوردستان لەلایەن زلهێزەکانی جیهانەوە لە سەرەتای سەدەی رابردوودا، زۆربەی سەرکردەکوردەکان پێیانوابوو قورسە یەکگرتن، جۆشدانی خەبات بە رۆحی کوردستانی، بەهێزکردنی هێزی جەماوەری وکردنی بە بناغەیەکی سەرەکیی بۆ بەردەوامبوون و پێداگرتن بۆ وەدەستهێنانی سەربەخۆیی.
قورسیی ئەو مەسەلەیەشیان گەڕاندۆتەوە بۆ دوو هۆکاری سەرەکیی:
یەکەم- روبەڕوبوونەوە لەگەڵ چوار دەوڵەت کارێکە لە توانای میللەتی کورددا نییە.
دووەم- پێشبینی پشتیوانی نێودەوڵەتی لێناکرێت، بەڵام دەتوانن سوودمەندبن لە ناکۆکیی نێوان زلهێزەکانی جیهانبەتایبەتی لە ناکۆییەکانی نێوان بلۆکی سەرمایەداری و سۆشیالیستیی ئەوکات، هەروەها ناتەبایی نێوان دەوڵەتانیهەرێمایەتی بە شێوەیەکی سەرەکی ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە وەکو عیراق، سوریا، ئێرانو تورکیا، بگەن بەچارەسەر لەگەڵ هەریەکەیان بە جیاجیا.
ئەزموونێکی تاڵ
ئەزموونی ئەو جۆرە مامەڵەکردنە سەلماندوێتی هەندێک لە حزبەکان بەرژەوەندیی خۆیان لامەبەست بووە و لەورێگەیەشەوە توانیویانە لە ئەنجامی پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەتە دەستکەوتی مادیی و شەخسیی بەدەست بهێنن. ئەزموون ئەوەشی سەلماندووە ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە جێگەی متمانە نیین، لەسەرهەموو شتێک ناکۆک بن لەسەر مەسەلەی کورد یەک هەڵوێست و یەکگرتوو بوون، لە ئەنجامی پەیڕەوکردنی ئەوجۆرە سیاسەتەش زۆربەی جار سەرکردەکانی کورد لەگەمە سیاسییەکەدا دۆڕاندویانە و لە ئەنجامی ئەوانەدا بۆتەمایەی شکستهێنان بە شۆڕشەکان، یان لەدەستدانی دەستکەوتە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان.
کوردستانی ئەمڕۆ جگە لە دابەشکارییە سەرەکییەکەی کە لە سەرەتای سەدەی رابردوودا، لەلایەن بەریتانیا وفەرەنساوە کراوە، پارتە کوردییەکانیش بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان ئەو وڵاتەیان بەشبەش کردووە، ئەمەرەنگدانەوەی هەبووە لەسەر یەکڕیزیی میللەتی کورد، بوونی چەند هێزێکی چەکداری نایەکگرتوو، یەکێکە لەودیاردانەی کە رەنگدانەوەی ئەو دابەشکردنەیە و دەرەنجامێکی باشی نەبووە بە درێژایی مێژوو.
میللەتی کورد تەنیا نەتەوە نییە لە مێژوودا شۆڕشی کردبێت و شکستی خواردبێت، تەنیا نەتەوەش نییە بەهێزیچەکداریی و کیمیاباران هەوڵدرابێت سەرکوت بکرێت، تەنیا نەتەوەش نییە دووچاری کۆمەڵکوژی و وێرانکردن وتاڵانی دەستدرێژی ناڕەوا بووبێتەوە، یان خاوەن بیرەوەرییەکی تاڵ و پڕ ئازار بێت، بەڵام یەکێکە لەو نەتەوانەی کەلە مێژوودا پێداگریی نەکردووە لەسەر بەدەستهێنانی سەربەخۆیی، یان بڕیاڕی یەکلاکەرەوەی نەداوە تا راشکاوانەبڵێت نا بۆ دووبارەنەبوونەوەی هەموو کارەستەکان و ئەزموونە هەڵەکانی حزب و سەرکردەکان.
کۆمەڵکوژیی جووەکان
ئەڵمانیای نازی لە سەرەتای سییەکانی سەدەی رابردوودا پلانی داڕێژراوی هەبوو بۆ دژایەتیکردنی جووەکان وهەموو ئەو وڵاتانەی کە داگیری دەکردن، هەوڵی دەدا پێگەی جووەکان لە نێو کٶمەڵگەی ئەڵمانیدا بگەڕێنێتەوە بۆهەمان پێگەی کە لە سەدەی نۆزدەیەمدا هەیانبوو، هیتلەر ئەو پلانەی بە قۆناغی جیاجیا خستە بواریجێبەجێکردنەوە.
لەسالی 1935دا چەند یاسایەکی دەرکرد، بۆ پاکتاوکردنی رەگەزی. یاسای نۆرەمبێرگ، ئەو یاسایە هاووڵاتیبوونو ناسنامەی تاکەکانی نێو کۆمەڵگەی ئەڵمانیای دیاری دەکرد، هەر کەسێک هەتا چوار پشتی ئەڵمانی بوایە،هەڵگری ناسنامەی رەگەزی ئاری و ئەڵمانی پێ دەبەخشرا، هەرکەسێک لە دوو پشتەوە ئەڵمانی بوایە، دەبوو بەهەڵگری ناسنامەی نیو بە نیو. جووی ئەڵمانیا ئەگەر لە چوار پشتیشی جوو بوایە، ئەوا ناسنامەی جوو دەبوو. هەرجوویەک لە دوو پشتەوە جوو بوایە هەڵگری ناسنامەی تێکەڵ دەبوو. ئەڵمانیا هەندێ یاسایی تری دەرکرد وکوقەدەغەکردنی پەیوەندیی سێکسی نێوان مرۆڤی هەڵگری ناسنامەی ئەڵمانی لەگەڵ جوو و نەتەوەکانی تر، واتەنەهێشتنی شووکردن و ژنهێنان لە نێوان هاووڵاتیانی ئەڵمانی و جووەکان و نەتەوەکانی دیکەدا.
لە ساڵی 1933دا یاسای بایکۆتکردنی بزنسی لەگەڵ جوو خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. لە نێوان ساڵانی 1941 - -1945دا بەرنامەی کۆمەڵکوژیی جوو لە ئەڵمانیای نازی داڕێژرا، یەکەم هەنگاویان دامەزراندنی شەش کەمپیهۆلۆکۆستی کۆمەڵکوژی لە پۆڵەندای داگیرکراو بوو، بەلزەک، کێلمنۆ، سۆبیدۆر، تریبلینکا، ماژدانەک،گەورەترینیان ئۆسشویتز- بیکینون بوو کە دوو میلیۆن جووی تیادا کۆمەڵکوژ کرا.
هەنگاوی دووەمیان راگوێزانی هەموو جووەکانی ئەوروپا بوو بۆ ئەو شەش کەمپە، یەکەم کۆمەڵکوژی لە کەمپیبیلزاک لە 17ی ئاداری 1942 کرا، ئەو کۆمەڵە پێکهاتبوون لە مرۆڤی پیر، نەخۆش و منداڵ. ئەو کۆمەڵکوژییە جگەلە جوو، پۆڵەندییەکان، کۆمۆنیستەکان، هۆمۆسێکسوەڵ، قەرەج و بەدیلگیراوەکانی جەنگی روسیاشی گرتەوە. لەمانگی تەمموزی ساڵی 1942وە تا مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 1943، 800 هەزار تا یەک ملیۆن جوو لەکەمپی تریبلینکا کوژران.
ژمارەی کوژراوان و پەککەوتەکان گەیشتە 11 ملیۆن مرۆڤ، لە نێوانیاندا یەک ملیۆنی منداڵی جوو بوون، زۆربەیسەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی جوو شەش ملیۆن کوژراو بووە، هەموو دامودەزگاکانی سوپاودارودەستەی ئەڵمانیا لەو کۆمەڵکوژییەدا بەشداربوون، کە ژمارەیان 100 بۆ 500 هەزار کەس دەبوو.
بناغەیەکی پتەو
پاشماوەی جووەکان لەگەڵ رابردووی زامەکانیاندا نەژیان، بەڵام لەیادیان نەکرد، کردیان بە بناغەی دامەزراندنیپرەنسیپی بەرز بۆ خزمەتکردن بە دۆزی رەوای خۆیان، بۆ خاڵی وەرچەرخان بۆ بارودۆخی نالەباریان، بەهێزکردنی پێگەیان لەنێو کۆمەڵی نێودەوڵەتیدا، لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و فەلەستین.
جووەکان پێیان داگرت و بڕیاریاندا کە خاڵی وەستان دابنێن بۆ هەموو ئەو زوڵم و ئازارانەی کە لە مێژووی ژیانیمرۆڤایەتیدا بەسەریاندا هاتبوو لە ئەنجامی چەوساندنەوە و پێشێلکردنی مافەکانیان.
دوای تەواوبوونی جەنگی جیهانی دووەم، هەموو بەیەک دەنگ پێداگریان کرد لەسەر دامەزراندنی وڵاتێکیسەربەخۆ، لە ساڵی 1948دا لە فەلەستین توانییان ئەو دەستکەوتە بەدەست بهێنن. دیدو بۆچوونی وا هەبووە پێیانوابووە جوو، ئەمریکا دروستیکردوون، دوور نییە ئەمریکا لەهەندێ قۆناغدا بەپێیی خواستی بەرژەوەندییەکانیخۆی پاڵپشتی لێکردبن، وەک ئەوەی ئەمڕۆ بۆ کورد.