به‌شی١- خوێندنی زمان و په‌یوه‌ندییه‌كان
سه‌ره‌تا به پێویستم زانی ئاماژه بده‌م كه خوێندنی زمان و خوێندنی ئه‌ده‌ب دوو ماده‌ی\دسپلینی جیاوازن. ئه‌ده‌ب گرنگی ده‌دات به ناوه‌ڕۆكی ده‌قه ئهدبییهكان وه‌ك: شیعر، په‌خشان، ڕۆمان، و كارده‌كات له‌سه‌ر قه‌باره‌ی گشت باباته‌كه. به‌ڵام خوێندنی زمان زانستی‌تر و وردتر سەیری به‌شه‌كانی زمان دەکات بۆ نموونە، ڕستەسازی، مۆرفۆلۆژی، فۆنۆلۆژی. مەودای گەورەتر و فراونتره بۆ شیكاری و كاركردن له‌سه‌ر هه‌موو جۆره دهقێك١، له ریكلامێكی بچوكه‌وه تا بنده قانونی و ده‌ستورییه‌كان. له پرۆسه‌ی خوێندنی زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت دا پێوسته گرنگی بدرێت به خوێندنی زمان و په‌یوه‌ستكردنی به په‌یوه‌ندییه فه‌رمی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا زیاتر له خوێندنی ئه‌ده‌ب، چونكه ژیانی سه‌رده‌م و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت پێویستییان به تێگه‌یشتن و نووسینی ده‌قه نه‌ك شرۆڤه‌كردن و له‌به‌ركردنی شیعر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه كه خوێندنی ئه‌ده‌ب به تایبه‌تی شیعر زیاتر گرنگی پێده‌رێت و پانتاییكی زۆری گرتوه له په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم دا تا خوێندنی ده‌ق، به تایبه‌تی ده‌قی سه‌رده‌م: ئه‌و ده‌قه‌ی له ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، چاپه‌مه‌نییه‌كان و میدیای كوردی( بیستراو و نوسراو) دا ڕۆژانه به كاردێن و به‌شێكن له ژیان. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی دانه‌وه له توانای فێرخواز له تێگه‌یشتن و نووسینی ده‌ق به‌باشی. هه‌روه‌ها له ڕووی مێژووییه‌وه كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی عێراقی له‌سه‌ر ماوه كه خوێندنی زمانی كوردی وه‌ك زمانی پێكهاته‌یه‌ك ده‌خوێنرا نه‌ك وه‌ك زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت. بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌م نووسی.
لە دوای ڕاپەڕینه‌وه سیستەمی حوکمڕانی کەوتە دەست کورد، بەبڕیارێکی سیاسی سەرجەم دەزگاكانی دەوڵەت کران بە کوردی، بەفەرمیکردن و خوێندن بە زمانی کوردی لە دەستوری عێراق 2005ز چەسپێندرا. زمانی کوردی زمانی فەرمی هەرێمی کوردستانە، پتر لە شه‌ش ملێۆن کەس ژمارەی دانیشتووانێتی، و نزیکەی سێ تا چوار ملوێن کورد لە دەرەوەی بازنەی هەرێم لە عێراق دا دەژین پەیوەندی کارگێڕی، بازرگانی، پێشەسازی.......... کلتوورییان لەگەڵ هەرێم دا هەیە، هەروەها کوردی بە شەکانی دیكه و کوردی تاڕاوکە(باشور) بە شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندییان لەگەڵ هەرێم دا هەیە ، ئه‌مه‌ش پێویستی به كادری به تونا هه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كان دا.
جێی خۆیەتی ئەم پرسیارانه بکرێت: ١- ئایا خۆیندنی زمانی کوردی کادری کارا و كارامه دروست دەکات بۆ حوکمڕانی کوردی و کۆمەڵگا؟ ٢- ئایا بابه‌ته‌كانی خۆیندنی زمانی کوردی لکاون بە ژینگەوژیانی قوتابی/خوێندکارەوە، کادرێک بێتە بەرهەم بتوانێت پشتبەخۆی ببەستێت بە ئاخفتن و نووسین لە بازاڕی کار و ده‌زگاکانی دەوڵەت و كه‌رتی تایبه‌ت دا؟
تیۆرییه‌كانی خویندنی زمان سه‌رچاوه‌ی زانستین بۆ ّ وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان، هه‌ڵسه‌نگان و داڕشتنی به‌رنامه‌ی خوێندن.
له‌ڕووی تیۆریه‌وه بیرمه‌ندان گرنگییان داوه به زمان كه پێویستیه‌كی سهركیه بۆ بنیاتنانی تاك و كۆمه‌ڵگا، په‌یوه‌ستیان كردوه به توانای ئه‌نجامدانی\ئەدای و به‌كارهێنانی له په‌یوه‌ندییه‌كان دا. چۆمسكی(١٩٦٥) چه‌مكی ئەدای زمانەوانی(Linguistic performance) و لێهاتوویی زمانەوانی (Linguistic Competence) ناساند\ داهێنا. توانایی ئه‌دای زمانەوانی گرێ دا به لێهاتوویی زمانەوانییه‌وه\ ڕێزمان، هه‌یمس(١٩٦٦) ده‌ڵێت "لێهاتوویی زمانەوانی هه‌ر لێهاتوی ڕێزمانی نییه "، ڕه‌هه‌ندێكی كه‌ی وه‌رگرت و گڕێ دا به كلتوور و كۆمه‌ڵگاوه( ئیتنۆگرافیك). ههبهرماس خاوه‌ن تیۆری پەیوەندیدار- کردار (Communicative Action)، زمان وه‌ك بنچینه‌ترین ئه‌ستونی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگا ده‌خاته‌ڕوو "بە سوود وەرگرتن لە تیۆری سیستەمەکان (لوهمان)، دەروونناسی گەشەسەندن ( پێژێ، کۆلبێرگ)، و تیۆری کۆمەڵایەتی (وێبەر، دورکهایم، پارسۆنس، مید، هتد). به مه‌ش هەوڵێکە بۆ نوێکردنەوەی مارکسیزم"٢ تیۆری ماتریالزمی مێژووی- ماركس، به كورتیه‌كه‌ی ماتریالزمی مێژووی گرێده‌دات به زمانه‌وه.
تیۆرییەکان و هه‌روه‌ها ژیانی سه‌رده‌میش ڕووانگە و تێگەیشتنی مرۆڤایەتییان گۆڕیوه سەبارەت بە پّێویستی و گرنگی زمان بۆ ژیان و كۆمه‌ڵگا. تا حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گرنگی و ئەولەویەت بە ڕێزمان درابوو لە چاو پێکهاتەکانی تری زمان دا: گوێگرتن و خوێندنەوە و تێگەیشتن. ڕێبازی پەیوەندیکردن (communicative approach) لە میتۆی وانەوتنەوەدا هاته بوون، لە هەشتاکان دا شۆرشی دیجتهڵ زیاتر به‌رپابوو، به‌تایبه‌تی به هۆیPC\ كۆمپێتهرهوه كه بە شێوەیەکی بەرفراوان خرایه سیسته‌می كارگێڕییه‌وه و كه‌وته ده‌ست خه‌ڵقی ئاساییه‌وه، پەیوەندییەکانی ئاسان و چرتركرد. ئەمەش کاریگەری لەسەر سیستەمی پەروەردەی وڵاتكی وه‌ك به‌ریتانیا هەبووه. په‌یوه‌ندییه‌كان (خوێندنی زمان به ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه فه‌رمی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان) گرنگی زیاتریان پێدرا، دواتر شۆرشی ئینته‌رنێت جیهانی گرێ دا به یه‌كه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان چوونه باڵایه‌كی به‌رزتر له سنووری ته‌سكی تاك ( لادێ، شار، جێگای كار) ده‌رچوون و گرێدران به نشتیمان و جیهانه‌وه، ده‌سته‌واژه‌ی شه‌سته‌كان جیهان لادیهكی بچووكه، ئێستا بووه به ئامێره‌كی بچووك\مۆبایه‌ڵ به ده‌سته‌وه. په‌یوه‌ندییه‌كان بوونه به فاكت\حه‌قیقه‌ت هه‌ر وه‌ك ڕێزمان گرنگیان پێدهڕیت.
به‌شی٢– كورته‌یه‌ك له خوێندنی زمانی كوردی له كوردستان و عێراقدا.
دوای شۆڕشی فەرەنسا سیسته‌می په‌روه‌رده گۆڕا، زمانی فهرهناسایی له بری لاتینی دانرا, بابه‌ته‌كانی خوێندن پهیوهستكران به نیشمانهوه وه‌ك: ئه‌ده‌ب، مۆسیقا و باباتهكانی تری كلتووری. پێشتر گرێدرابوون به زانستی لاهوته‌وه\دینه‌وه. حوسه‌ری له‌سه‌ر شێوازی په‌روه‌رده‌ی فه‌ره‌نسایی په‌روه‌ده‌ی عێراقی دامه‌زراند، به‌ڵام سیسته‌می په‌روه‌ردی په‌یوه‌ستكرد به مێژوو و ئه‌ده‌به‌وه، بابه‌ته‌كانی تری كلتووری لابرد، ئه‌مه‌ش بریاریكی ئایدۆلۆژیه له ئه‌وی زانستی و په‌روه‌رده‌یی بێت٣، به‌مه‌ش په‌روه‌رده له ژینگه‌وژیانی فێرخواز دابڕا.
گه‌لێك ڕوونه، به‌رنامه‌ی خوێندنی زمانی كوردی-سه‌ره‌تای له سه‌رده‌می مه‌لیكی و جمهوریدا هه‌ر وه‌ك خوێندنی به‌رنامه‌ی كۆڵونیزمه كه ئامانجی سه‌ره‌كی فێربوونی خوێندنه‌وه و نووسینه( ڕێنووس). گرنگی نه‌درا (وه) به ئاخافتنی منداڵ كه بنچینه‌یه له ڕووی په‌روه‌رده‌یی و فێربوونی زمانه‌وه. هه‌روه‌ها جۆری بابهتهكان نهلكاوهن به ژینگه‌وژیانی قوتابییه‌وه، گشتگیریین\ یونیڤیرسهڵن له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا هه‌ن: هۆنراوه بۆ مندڵان، به‌سه‌رهاتی ئاژه‌ڵان، سمكۆ له دارستانێكدا، دایك، وه‌رزه‌كانی ساڵ، سروشت( كوردستان)، مام زۆراب مێوژ ده‌فرۆشێ….هتد. هه‌روه‌ها له كاتی به‌عسدا هه‌ندێ بابه‌ت ده‌رباره‌ی ئایدۆلۆژی به‌عه‌س خرانه به‌رنامه‌كانه‌وه. له هه‌ندێ وێنه‌دا كه‌سایه‌تیه‌كان پۆشاكی كوردی‌یان پۆشیوه به‌تایبه‌تی كاسبكار و خانمی ماڵه‌وه وگوندنشینهكان، ئه‌مه نایخاته ڕیزی خوێندنی زمانی پێكهاته‌یه‌ك كه ئاشنای بكات به كلتوور و مێژوویه‌كه‌ی.
دوای ڕێککەوتنامەی ئازار1970، به‌رنامه‌ی خوێندنی زمانی كوردی- ئاماده‌ی وه‌ك سیسته‌مه عه‌ره‌بییه‌كه سێ به‌شه بوو: ڕێزمان، ئه‌ده‌ب و خوێندنه‌وه. بابه‌ته‌كانی به‌رنامه‌ی خوێندن پێمان ده‌ڵێت كه بێ جیاوازی یان چاودێری\سانسۆری حوكمه‌تی ناوه‌ند به‌رنامه‌كان دانران، چونكه له ته‌ك خوێندنی ڕێزماندا گه‌لێك گرنگی دهرا به ئه‌ده‌ب و مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا، ئه‌مه بووه هۆی ڕه‌زامه‌ندی و دڵخوازی سیاسه‌تمه‌داران، ڕۆشه‌نبیران و شه‌قامی كوردی. ئه‌گه‌ر له ڕووی جۆری به‌رنامه‌ی خوێندنی زمانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، (زۆربه‌ی) تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خوێندنی زمانی پێكهاته وه‌رده‌گرێت كه چه‌سپاندنی زمان و كلتووره، بۆیه ده‌كرێت ئه‌م قۆناغه وه‌ك چه‌سپاندنی زمانی كوردی بناسرێت، و قۆناغی پێش ١١ ئازار وه‌ك ناساندن\دانپێدان به زمانی كوردی دا.
نوێژنكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی خوێندن تا ساڵی ٢.١٧ بەچه‌ند قۆناغێك دا تێپەڕیون كه به گشتی هه‌نگاوی باشی ناوه له زۆربه‌ی بابهتاكاندا به‌ڵام به‌بێ كه‌موكورتی نییه، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی سروشتییه بۆ ڕیفۆرمێكی وا گه‌وره، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و تێڕامانه، جگه له زمانی ئینگلیزی خوێندنی زمان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گێراوه كه‌ده‌بوایه گرنگی و ئەولەویەتی پێبدرایه زیاتر له ماده‌كانی تر. گرنگی نه‌دراوه به خوێندنی زمانی كوردی له ڕووی چه‌ندین و چۆنایه‌تییه‌وه بۆ گه‌شه‌دانی تاك و كۆمه‌ڵگا و ئاماده‌كردنی بۆ ئه‌م ئه‌زمونه‌ی كه ده‌وڵه‌تی به ده‌سته‌وه‌یه: ١) سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی خوێندن نوێژنكرانهتهوه ، جگه له بهرناماكانی خۆێندنی زمان بۆ پۆلی٢-پۆلی٦، بۆ!! ٢) به‌رنامه‌كانی خوێندنی زمان پۆلی٧-پۆلی١٢ نوێژنكرانهتهوه, به هه‌مان شیواز، هه‌یكه‌لی\ ستراكتۆی پێشوو داڕێژراوه. به‌رنامه‌ی خوێندنی زمان (فه‌رمی) له كوردستان و عێراق دا كراوه به سێ به‌شه‌وه ڕێزمان، ئه‌ده‌ب و خوێندنه‌وه( به‌شی ڕّێنووسی لاتینی خراوه‌ته به‌رنامه كوردیه‌كه)، به‌رنامه‌ی\په‌ڕتوكی ”زمان و ئه‌ده‌بی كوردی پۆلی٨ ، ٢٠١٥ز“ وه‌ك نموونه‌یه‌ك ده‌خه‌مه‌ڕوو:
به‌شی ڕێزمان: له‌٢٠ بابه‌ت پێكهاتوه. به‌شی ئه‌ده‌ب: له ١٣ بابه‌ت پێكهاتوه، ٤ ده‌ق و ٩ شیعر. به‌شی خوێندنه‌وه: له‌١١ بابه‌ت پێكهاتوه، ٤ بابه‌تی گشتی( هه‌مێشه به‌ده‌م ژیانه‌وه پێبكه‌نه، مۆسیقا …) و ٧ باباتی مێژوویی( شێخ مه‌حمودی نه‌مر، هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید، یه‌كی ئه‌یار ….). بابهتهكان ته‌نیا بۆ خوێندنه و ڕاڤه‌كردنه.
به هه‌مان شێواز به‌رنامه‌ی پۆله‌كانی تر دانراون جگه له پۆلی١١ و١٢ ، به‌شه‌ی ئه‌ده‌ب گرنگی ده‌ده‌ات به مێژووی ئه‌ده‌ب و زێبازه ئه‌ده‌بییه‌كان زیاته له شیعر.
به‌گۆێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی خرانه‌ڕوو یارمه‌تیم ده‌دات تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌رنامه‌ی خۆێندنی زمانی كوردی ده‌ستنیشان بكه‌م: ١) گرنگی ده‌دات به ڕێزمان. ٢) گرنگی ده‌دات به ئه‌ده‌ب به‌تایبه‌تی شیعر. ٣) گرنگی ده‌دات به‌مێژوو. ئه‌گه‌ر له ڕووی جۆری به‌رنامه‌ی خوێندنی زمانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خوێندنی زمانی پێكهاته‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت كه چه‌سپاندنی زمان و كلتووره، تا ئێستا له سه‌ر بنه‌مای فكری په‌روه‌رده‌ی عێراق دانراوه كه نزیكه‌ی ١٠٠ ساڵه كاری پێده‌كرێت! په‌یوه‌ستكراوه به ئه‌ده‌ب و مێژووه بۆته نه‌ریت، له کاتێکدا خوێندنی زمان و تێگه‌یشتن له گرنگی زمان گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تیان تێداكراوه.
به‌شی٣- تیۆریه‌كانی زمان
كورته‌ی چه‌ند تیۆرییه‌ك له خواره‌وه هاتوه كه بنه‌مایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌ستنیشانكردنی ئامانجی خوێندنی زمان.
١- مه‌عریفی J. Piaget) Cognitive) پێژێ له كتێبه ناوداره‌كه‌یدا ( زمان و هزری منداڵ-The language and thought of the child)، كه بنچینه‌یه و یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه‌كان بو دانانی پروگرامی خوێندنی زمان، به تایبه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن له قۆناغی سه‌رتای و پێش سه‌ره‌تایدا. فێربوون و گه‌شه‌كردنی زمانی منداڵ\ زیره‌كی به‌پێیی ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت، چوار قۆناغی گه‌شه‌كردن پێشنیارده‌كات: ١) له دایكبوونه‌وه تا دوو ساڵ، كۆرپه سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر هه‌سته جه‌سته‌یه‌كان و فێربوون و هه‌ماهه‌نگی جه‌سته‌ی خۆی و مۆدێلێك له جیهانی ده‌وروبه‌ری لای دروست ده‌بێت ٢) له ٢ تا ٧ ساڵ، ئیگۆی چه‌قی خود\ ئیگۆ ئێكسهنتریك به هێزه، هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ندیكردن له گه‌ڵ كه‌سانی تردا به ئاخافتن و جۆره‌كانی تریه‌وه له بازنه‌ی سۆز و پێویستی دان، وشه‌كان و ڕسته‌كان مه‌دلولێكی جڤاتی ناگهیهیهنن.٣) له ٧-١١ ساڵ، زیره‌كی هزری چڤاتی چه‌كه‌ره ده‌كات ئاخافتن مه‌دلولێكی په‌یوه‌ندیكردنی جڤاتی وه‌رده‌گرێت. ٤) له ١٢ ساڵه‌وه و دواتر. له‌گه‌ڵ چوونە ناوەوەی قۆناغی هەرزەکار\مێرمنداڵ توانای بیرکردنەوە بە شێوەیەکی ئەبستراکت، توانای تێکەڵکردن و پۆلێن‌کردنی شتەکان بە شێوەیەکی ئاڵۆزتر پلە باڵاتر بەدەست دەهێنن. ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات لە سیاسەت و ئەخلاق و زانستی خەیاڵی تێبگەن.
٢- کولتووری-جڤاكی L. Vegotsky) Socio-Cultural) ڤیگۆتسکی، گه‌شه‌سه‌ندنی زمان و به ده‌ستهێنانی گرێداوه به كارلێكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه (التفاعل الاجتماعی) و كهشهدهكات بۆ مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی جیهانی خود، ئه‌مه‌ش وڵامێكه بۆ تیوریكهی پێژێ، زمان به گه‌وره‌ترین ئامرازی مرۆڤ سه‌یرده‌كات. کارلێکەکان (التفاعل) لەگەڵ کەسانی به ئه‌زمون و زانیاری زیاتردا، وه‌ك ماموستا و دایك و باوك, هاوپوڵ و هاورێكانی نەک تەنها بڕی زانیاری و ژمارەی کارامەییانەی منداڵ پەرەی پێدەدات و زیاد دەکات، بەڵکو کاریگەری لەسەر گەشەکردنی ئەرکە دەروونییە پلە باڵاکانی تر هه‌یه، به كورتیه‌كه‌ی ئاسۆی هزر و بیری فراوانتر ده‌كات. توانای فیربوون و گه‌شه‌سه‌ندنی فێرخوازی له زۆنێكدا\ شۆێنێكدا ده‌ستنیشانكردوه . چه‌مكی ناوچەی (زۆن) گەشەکردنی نزیک (Zone of Proximal Development, ZPD)، له‌م زۆنه دا فێرخواز دەتوانێت به یارمه‌تی کەسانی به ئه‌زمون و زانیاری زیاتردا كێشه مه‌عریفیه‌كان چاره‌سه‌ربكات. مه‌ودای ئه‌م زۆنه ZPD جیاوازیه له نێوان ئەوەی فێرخواز دەتوانێت بەبێ یارمەتی ئه‌نجامیبدات و ئەوەی هێشتا ناتوانێت ئه‌نجامیبدات.
٣- ڕێزمانی گشتگیر/یونیڤێرسه‌ڵN. Chomsky) Universal Grammar) به بۆچوونی چۆمسكی ڕێزمانێکی هاوبەش هەیە له هه‌موو زمانە جیاوازەکان دا، وه‌ك كار و ناو. توانای فێربوونی زمان و ڕێزمان له دایكبوونه‌وه له گه‌ڵماندایه، زگماگییه. مێشک میکانیزمێکی تێدایە کە بە ئامێری بەدەستهێنانی زمان(language acquisition device (LAD)) ئاماژەی پێکردووە، به‌شێكی سه‌ربه‌خۆیه و جیایه له بهشهكانیتری چالاکیی مەعریفی مێشك. بەبێ ئەم ئامێره LAD بە گوتەی چۆمسکی، منداڵ هەرگیز ناتوانێت زمان فێربێت لەو زانیاریانەی کە وەریدەگرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ژینگه‌ی په‌راوێز نهككردوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئەم ئامێره LAD بكه‌وێته گه‌ڕ، منداڵ زمان به‌ده‌ستبهێنێت\فێربێت، پێویسته زانیاری دروست وه‌رگرێت، به‌كورتییه‌كه‌ی ده‌بێت به زمانێكی دروست و ڕه‌وان له گه‌ڵ منداڵ دا قسه‌بكرێت.
٤- لێهاتوویی\ توانایی پەیوەندیکردن D. Hymes) Communication Competent) هه‌یمس ده‌ڵێت به‌كارهێنانی زمان ته‌نها له‌سه‌ر زانینن و لێهاتوویی زمانه‌وانی ڕانه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو پێویستی به لێهاتوویی په‌یوه‌ندیكردنه، ئه‌مش وڵامێك بوو بۆ چۆمسكی، بۆ ئه‌مه‌ش چوار به‌ند ده‌ستنیشانكراوه: ١) لێهاتوویی زمانەوانی. زانینی کۆدی زمانە، نەک تەنها ڕێزمان، وشەسازی بەڵکو یاساکانی فۆتۆنی و نووسینیش. ٢) لێهاتوویی کۆمەڵایەتی-زمانەوانی بریتییە لە زانینی یاسا کۆمەڵایەتی کولتوورییەکانی بەکارهێنان. ٣)لێهاتوویی گوتار بریتییە لە زانینی چۆنیەتی بەرهەمهێنان و تێگەیشتن لە دەقی زارەکی یان نووسراو. ٤)لێهاتوویی ستراتیژی بریتییە لە توانای ناسینەوە و چاککردنەوەی تێکچوونی پەیوەندی پێش، لە کاتی، دوای ڕوودانی.
به‌شی٤- ئامانجی خوێندنی زمان، پێوه‌ره‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندن
لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م ئامانجه‌كانی خوێندنی زمان ده‌ستنیشانبكه‌م به پێی تیۆرییه‌كان ،هه‌ڵه‌به‌ته ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌نیدار و پسپۆڕان دهڵهمهندیبكهن.
به گشتی، ئامانجی سه‌ره‌كی خۆێندنی زمانی زیندو، ئه‌و زمانه‌ی قسه‌ی پێده‌كرێت، فێرخواز بتوانێت په‌یوه‌ندی بكات به ئاخافتن و نووسین. ئامانجی خۆێندنی زمانی مردوو گرنگی ده‌دات به ڕێزمان و وشه نه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كان،كارلێكه كۆمه‌ڵایه‌تییكان بوونی نییه، وه‌ك خوێندنی زمانی سۆمه‌ری، لاتینی و سانسهكریتی.
پرۆسه‌ی په‌ره‌رده ده‌بێت ئامانجی نشتیمانی و ئامانجی قوتابی\خوێندكار بپێكێنێت، وابهستبێت به به‌هاكانه‌وه( Gachukia، Eddah and Chung،Fay)، ئه‌مه‌ش زیاتر له خوێندنی زمان دا دهردهكهّوێت تا ماده‌كانی دیكه، سه‌لمێندراوه و لهسههوه ئاماژه‌ی پێدرا كه زمان پێویستیه‌كی سهركیه بۆ بنیاتنانی تاك و كۆمه‌ڵگا.
١- ئامانجی خوێندنی زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت،
كادری كارامە دروستبكات و بتوانێت به باشیى (ته‌كنیكی ئاخافتن و نووسی، ڕێزمان له قسكردن ونووسین دا) ده‌ربڕ\ته‌عبیر له خۆی بكات به زاره‌كی و نووسین له په‌یوه‌ندی گشتی( دەزگاكانی دەوڵەت)، كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، له‌ڕێی كارلێكه كۆمهڵایهتییكانهوه زمان و هرزی فێرخواز پهرهدهكات، بۆیه ده‌بێت به‌رنامه‌كانی خوێندنی زمان سهردهمیانهبن و گرێدرابن به ژینگه‌وژیانی فێرخوازه‌وه.
كلتووری بیری ڕه‌خنه‌یی( هه‌ڵوه‌سته\مه‌وقف\Attitude)، و پەرەپێدانی ئارگیومێنت و مشت‌ومڕ له فێرخواز دا بچێنێت, ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی ژیان، كۆمه‌ڵگا، جیهانگیری و میراتی ئه‌ده‌بی و ئه‌ده‌بی سه‌رده‌م.
جهختبكات له به‌كارهێنان و چاندن و په‌ره‌پێدانی به‌هاكان له ئاخافتن\زاره‌كی و نووسیندا:ڕێزگرتن له بیروباوی به‌رانبه‌ر و فره‌كه‌لتوری، یه‌كسانی نێرومێ، پابه‌ندبوون به كاته‌وه، گه‌شه‌دانی لایه‌نه ئه‌رێنی و ئاڵهنكاری لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی كلتوور، هاندان و پاڵنه‌ر بێت بۆ كاری هه‌ره‌وه‌رزی و سهختكۆشی، پێرۆزكردنی و به‌رزڕاگرتنی ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌وڵه‌ت( قوتابخانه، خسته‌خانه...)، گرنگیدان به ته‌ندوستی و ژینگه، ڕێزلێنان له كاری كارامه و نا كارامه …….. هتد.
تێنینی
ئه‌ده‌ب و مێژوو دوو ماده‌ی خوێندنی سه‌ربه‌خۆن، فێربوون و به‌ده‌ستهێنانی زمان وابه‌سته نییه به ئه‌ده‌به‌وه، زمانی ئینگلیزی، زمانی فه‌رمییه له چه‌ندین وڵات دا كه پتر له ١.٥ بلوێن سهرنشیننیان هه‌یه، ئه‌مانه هه‌موویان ئه‌ده‌بی ئینگلیزی ناخۆێنن. به‌ڵام ده‌كرێ بابه‌تی ئه‌ده‌بی و ده‌قی مێژوویی له سیاقی خوێندنی زمان دا بخوێنرێن.
٢- ئامانجی خوێندنی زمانی پێكهاته‌كان
خوێندنی زمانی پێكهاته‌یه‌ك كه جیاوازه له زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت، به ئه‌و ئامانجه به‌ربامه‌ی بۆ داده‌نرێت كه فێرخواز فێربكات و بتواێنت به زمانی دایك بنوسێت و بخوێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاشنای بكات به كلتوور و مێژووی, بۆیه بابه‌ته‌كانی خوێندنی زمان گرێدراون به مێژوو، ئه‌ده‌ب و كلتوورهوه.
تێنینی
خوێندنی زمانی كوردی له بازنه‌ی خوێندنی زمانی پێكهاته‌یه‌ك ده‌رنه‌چوه و قه‌تیسماوه، گرنگی ده‌ده‌ات به ئه‌ده‌ب و مێژوو.
٣- ئامانجی خوێندنی زمانی دووه‌م
فێرخواز بتوانێت به زمانی نوێ\دووه‌م قسه‌بكات و بخوێنێته‌وه و بنووسێت له سادهتین فۆرمدا، ئه‌مش پێویستی به فره پەیڕەیکردنێكی به‌رده‌وامه بۆیه ده‌بێت قوتابی\خوێندكار ئاشنا بكات به‌و وشه و ڕسته و ده‌سته‌واژانه‌ی كه له ژیانی ڕۆژانه‌دا به‌كاردێن, بابه‌ته‌كانی بلكێت به پێویستیه‌كانی كه‌سێك بییه‌وێت, بخوێنهت، سه‌ردان یان بژی له وڵات و كلتوورێكی نۆیدا.
تێنینی
خوێندنی ئه‌ده‌ب و مێژوو له بابه‌ته‌كانی فێربوونی زمانی دوو نیین كه خراونه‌ته به‌رنامه‌كانی خوێندنی زمانی دوو له كوردستان و عێراق دا. جگه له ئینگلیزی به‌رنامه‌كانی خوێندنی زمانی دوو له سه‌ربنه‌مایه‌كی زانستی دانهڕێژراوهن.
پێوه‌ره‌كان
لەسەر بنەمای تیۆرییه‌كان و ئامانجه‌كانی خوێندنی زمان ده‌توانرێت چه‌ند خاڵێك ده‌ستنیشانبكرێت بۆ نووسینی به‌رنامه‌ی خوێندنی زمان و هه‌ڵسه‌نگاندن.
١- پەیوەندییەکان دەبێت بەشێکی گرنگی بن له خوێندنی زمان دا.
به‌رنامه‌كانی خوێندنی زمان به ئه‌و ئاراسته‌یه بنووسرێن كه یارمه‌تی فێرخواز بدات بۆ فێربوون و گه‌شه‌سه‌ندنی ئاخافتن و نووسین به‌باشی بۆ په‌یوه‌ندیكردن له بواری فه‌رمی وكۆمهڵایهتییهكاندا.
فێرخواز له ته‌منی ٧-١١ساڵهوه بتوانێت به ئاخافین ته‌عبیری له خۆیبكات هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو ئاشنابكرێت به نووسین له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خۆی دا وه‌ك نووسینی كارت له بوونهكاندا و ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری. له دوای ١١ ساڵه‌وه پڕتر و چڕتر له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رمیه‌كاندا. توانای هه‌بێت له ده‌قه‌ی بیستراو و نووسراوی چاپه‌مه‌نییه‌كان و میدیاكان تێبگات.
تێبینی
په‌یوه‌ندیه‌كان بوونی نییه له به‌رنامه‌ی خوێندنی زمانی كوردی دا، ئه‌مه‌ش لاوازترین خاڵی به‌رنامه‌كه‌یه.
به‌رنامه‌ی خۆێندنی زمانی ئینگلیز له به‌ریتانیا( ئنگلته‌را) گرنگیده‌دات به پهیورهندیهكان،`ئەو قوتابیانەی کە فێری قسەکردن، خوێندنەوە و نووسین نابن بە شێوەیەکی ڕوان و متمانە بەخۆبوون، بە شێوەیەکی کاریگەر له مافی خۆیان بێبەش دەکرێن.`٤
٢- سامانی وشه، پێوێسته به‌زمانێكی پاراو و ڕوون، به ڕسته‌ی ته‌واو قسه له‌گه‌ڵ كۆرپه‌دا بكرێت، و ئاشنا بكرێت به‌و شتانه‌ی ده‌وروبه‌ری به وشه\ناوه‌كانیان، گرنگه سامانی وشه له منداڵیه‌وه دهوڵهمهندبكرێت. له پرۆسه‌ی خوێندنی زمان دا ئه‌وله‌وێتی پێبدرێت زیاتر له به‌شه‌كانی تری ڕێزمان، به گوته‌ی چۆمسكی ئه‌و به‌شه‌ی مێشك وشه‌ی به‌رێ خۆی ڕسهته دروستده‌كات بێكۆتای.
تێبینی: به‌رنامه‌ی خۆێندنی زمانی كوردی گرنگی ده‌دات به و ّشه و وشه‌سازی كوردی و خۆی پاراستوه له وشه‌ی بێگانه، به‌ڵام كاریگه‌ری مێژوو و كلتووری دینی و ژیانی سه‌رده‌م به تایبه‌تی شۆڕشی ئینته‌رنێت وشه ناكوردیهكان تهشهنهیانكردوه، بوونه به به‌شێك له گوتاری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و دینی. به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كاردێن له میدیای نووسراو و بیستراو دا. نه‌خوێندنیان له سیسته‌مه‌كه‌دا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی فێرخواز داده‌نێت.
پاكردنه‌وه‌ی زمان له وشه‌ی بێگانه ئه‌ركێكی نیشتمانی پیرۆزه، به‌ڵام نابێت كاریگه‌ری نه‌رێنی لێبكه‌وێته‌وه. له به‌ریتانیا ساڵانه بڕیاده‌ده‌ن چه‌ندین وشه‌ی بێگانه بخرێنه ناو فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرده‌وه، له قوتابخانه‌كاندا ده‌خوێنرێن.
زمانی فارسی تازه پتر له ١٢٠٠ ساڵه پێی ده‌نووسرێت پڕه له وشه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی، كارئاسانی بۆ زمانهكهكردوه. سودیان لێوهگرتوه.
٣- نووسین( داڕشتن) پێویسته جۆره‌كانی نووسین به‌باشی بخوێندرێن٥.
نووسین چلاكییهكی مه‌عریفی زۆر ئاڵوزه, چه‌ندین لایه‌نی مه‌عریفی له خۆده‌گرێت: ڕێزمان، زانیاری ده‌رباره‌ی بابه‌ت، ئامانج(بۆچی ده‌نووسرێت؟)، خوێنه‌ر(بۆ كێی ده‌نووسرێت؟)، ڕچاوكردنی به هاكان و لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌ته‌كان، پابه‌ندبوون به ڕێنمایاكان...هتد. فێربوونی نووسین پۆڵین كراوه بۆ چه‌ند جۆرێك ههیكهڵ و فۆرمی بۆ دانراوه، كار ئاسانی ده‌كات و یارمه‌تی قوتابی\خوێندكار ده‌دات باشتر بیرۆكه و ئایدیاكانی بنووسێت و پهرهیانپێبدات. له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه ئاماژە بە هه‌ندێكان ده‌كه‌م.
- نووسینی گێڕانەوە لە بنەڕەتدا بریتییە لە گێڕانەوەی بابه‌تێك، وه‌ك: چیرۆك، ڕوودا، ژیان نامه بە شێوەی نووسراو بە مەبەستی پاڵنەر، پەروەردەکردن، یان تەنیا سەرگەرمیکردنی بیسه‌ر.
-نووسینی وەسفیی هاوشێوەی نیگار‌کێشانی وێنەیەک دروستده‌كات به وشه، سود وه‌رده‌گرێت له هه‌ستكردن و هه‌سته‌كان (بینین، بیستن، تام، دەست لێدان، بۆن‌کردن) تا به ڕوونی بگه‌یه‌نێته خوێنەر.
-نووسینی قایلکەر، ئامانجەکەی ڕازیکردنی خوێنه‌ره لەگەڵ ئامانجەکانی نووسەر. نووسەر هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی شتێکەوە دەگرێتەبەر، جا لایەنگری بێت یان دژی، داوا لەخوێنهر دەکات یارمه‌تی بدات، له گه‌ڵیدا هاوڕابێت ده‌رباری بابه‌تێك، وه‌ك نامه‌ی فه‌ری، بانگه‌شه بۆ باباتێك.
- نووسینی ڕوونکردنەوە
نووسینی ڕوونکردنەوە بە شێوازێک دەنووسرێت کە چەمکێک ڕوون بکاتەوە یان زانیاری لەگەڵ ئامادەبووان هاوبەش بکات، هەروەها ڕێنمایی و تێڕوانین سەبارەت بە بابەتێکی دیاریکراو پێشکەش بکات. یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی نووسین و بە شێوەیەکی تایبەت لە شێوازەکانی تری نووسینیشدا هەیە. لەبەر ئەوەی زانیاری دەخاتە بەردەم خوێنەران، هەندێک جار بە نووسینی زانیاری ناودەبرێت.
تێبینی
له كوردستان و عێراق دا یه‌ك شێوازی نووسین ده‌خوێنرێت ( نووسینی وه‌سفی)، تهسكراوهتهوه ده‌رباره‌ی چه‌ند باباتێكی دیاریكراو، تاڕاده‌یه‌ك نووسینی داڕشتن ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێن بۆ له به‌ركردن.
به‌شی٥- ده‌رئه‌نجام و پێشنیاره‌كان
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیار بوو ، به‌رنامه‌ی خوێندنی زمانی كوردی له چ ئاستێكدایه بۆ دروستكردنی كادر بۆ كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت, بۆیه كورته‌یه‌ك له مێژووی خوێندنی زمانی كوردی له كوردستان و عێراق دا خرایه‌ڕوو و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ستنیشانكران، بۆمان ده‌ركه‌ت كه به‌رنامه‌كه تا ئێستا له سه‌ر بنه‌مای فكری په‌روه‌رده‌ی عێراق دانراوه كه نزیكه‌ی ١٠٠ ساڵه كاری پێده‌كرێت! په‌یوه‌ستكراوه به مێژوو و ئه‌ده‌به‌وه. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ژیانی سه‌رده‌م و ژێنگه و ژیانی قوتابی نایه‌ته‌وه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خوێندنی زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت له‌خۆ ناگرێت كه گرنگی ده‌دات به په‌یوه‌ندی فه‌رمی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
چوار تیۆری فێربوون و به‌ده‌ستهێنانی زمان به كورتی خرانه‌ڕوو، به‌پێی تیۆریكان ئامانجی خۆێندنی زمان ده‌ستنیشانكرا، هه‌روها چه‌ند پێوه‌رێك داستنیشانكران بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و نووسینی بهرنامهمی خۆێندن زمان: پەیوەندییەکان دەبێت بەشێکی گرنگی بن له خوێندنی زمان دا، گرنگیدان به سامانی وشه و پێویسته جۆره‌كانی نووسین به‌باشی بخوێندرێن.
گه‌شه‌سه‌ندنی زمان و خوێندننی به شێوهیوكی زانستی نه‌ك ته‌نیا ڕه‌وانی زمان لێده‌كه‌وێته‌وه به‌ڵكو ئاسۆی هزر و بیر فراوانتر ده‌كات.
پێشنیاره‌كان:
١- پێویسته گرنگی و پێشه‌نگی بدرێت به خوێندنی زمان زیاتر له بابه‌ته‌كانی خوێندنی دیكه.
ته‌نیا ماده‌یه‌كی خوێندنه كه سه‌ربه‌خۆ تیۆری بۆ دانراوه بۆ فێربوون و به‌ده‌ستهێنانی له لایه‌ن پسپۆڕانی جیاوازه‌وه به تایبه‌تی ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵناسی، چونكه زمان بنه‌مایه بۆ گه‌شه‌دانی تاك و كۆمه‌ڵگا، بۆیه پێوێسته دانانی بهرناماكانی خۆێندنی زمان له لایه‌ن تیمێكه‌وه دانرێن كه پسپۆڕانی زمان، ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵناسی، په‌ره‌رده‌یی له خۆبگرێت.
٢- پێویسته بنه‌مای داڕشتنی به‌رنامه‌ی خوێندی زمان بگۆردرێت، ڕزگاریببێت له كارگه‌ری په‌روه‌رده‌ی عێراق.
٣- نووسین (داڕشتن) له قه‌یراندایه، پێویسته شیوازی فێربوونی نووسین بگۆڕدرێت.
٤- به‌شی خۆێندنه‌وه نۆێبكرێتهوه، گرێبدرێت به ژیانی سه‌رده‌مه‌وه زیاتر له بابه‌تی گشتی و مێژوویی، هه‌روه‌ها گرنگه تیۆریه‌كانی خۆێندنی زمان له خۆبگرێت، به شێوازێكی ساده بنوسرێن.
٥- به‌رنامه‌كانی خوێندنی زمانی دوو پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی فێربوونی زمانی دوو دابڕژرێن.
په‌راوێزه‌كان
(١) به‌راوردكردنی خوێندنی زمانی ئینگلیزی و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی، له دوا ساڵی ئاماده‌ی دا (GCSE English literature V GCSE English study).
(٢) https://en.wikipedia.org/wiki/The_Theory_of_Communicative_Action
(٣) ده‌رباره‌ی فكری ساتع الحوسه‌ری، بنواڕه كتێبه‌كه‌ی``ماهیه القومیه``، به زمانی عه‌ره‌بی، داگرتن. https://kcdevorg.files
(٤) https://www.gov.uk/government/publications/national-curriculum-in-england-english-programmes-of-study/national-curriculum-in-england-english-programmes-of-study
(٥) سود له‌م تێزه وه‌گیراوه، https://research.com/tutorials/guide-to-the-different-types-of-writing
سه‌رچاوه‌كان
1. Jürgen Habermas “Towards a Reconstruction of Historical Materialism” Theory and Society, Vol.2, No. 3. (Autumn, 1975), pp. 287-300.
2. Piaget, Jean “The Language and the Thought of the Child”, 1960, Routledge & Paul Ltd, London.
3. Chomsky Noam “Language and Thought” Molly Bell, London.
4. Gachukia، Eddah and Chung،Fay “ The textbook Writers Manual”،International Institute for Capacity Building in Africa، UNISCO، ( 2005 Economic Communication for Africa)
5. https://www.simplypsychology.org/vygotsky.html#:~:text=Vygotsky%20believed%20that%20language%20develops,communicating%20with%20the%20outside%20world.