"تارماییەک ئەوروپای داپۆشیوە - تارمایی کۆمۆنیزم." بەم دێڕە، گرنگترین نامیلکەی سیاسی کە تا ئێستا نووسرابێت دەست پێدەکات.
دووەم پڕفرۆشترین کتێب کە کاریگەری گەورەی لەسەر ملیۆنەها کەس لە سەرانسەری جیهاندا تا ئێستاش هەیە، بەهێز وکاریگەرە و پڕە لە وێنەی زارەکی سەرنجڕاکێش و حەزێکی بێزارکەر بۆ پشتگیریکردنی شیکردنەوە مێژوویی و ئابوورییەکانی، کتێبێکی ناوازەیە بۆ هەرکەسێک کە دەیەوێت نەک تەنها لەو جیهانە تێبگات کە تیایدا دەژی، بەڵکو خەبات بۆ گۆڕینی بکات. سەرەڕای ئەوەی لە کۆتایی هەفتەیەکی درێژدا نووسراوە، یارمەتیدەر بووە بۆ ئیلهامبەخشین و ڕێبەرایەتیکردنی خەباتی سێ سەدە.
لەو نامیلکەیەدا کارل مارکس و فرێدریک ئەنگڵس ڕەخنەیان لە سیستەمی سەرمایەداری گرتووە.
هەروەها بۆ یەکەمجار نیشانیان داوە کە هێزێک هەیە توانای ڕوخاندنی ئەو سیستەمەی هەیە و بنەمایەک بۆ کۆمەڵگەیەکی ڕیشەیی جیاواز دروست بکات.
ئەمە خەونێکی بێهودە نەبوو. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی یەکەم نوسخەی مانیفێست لە ٢١ی شوباتی ساڵی ١٨٤٨، ئەوروپا لە شۆڕش و یاخیبووندا گڕی گرتبوو.
بۆ مارکس و ئەنگڵس شۆڕشەکان بزوێنەری بەرەو پێشبردنی مێژوو بوون.
بەڵام شۆڕشەکانی ساڵی ١٨٤٨ دژی سەرمایەداران نەبوو. هەوڵێک بوو بۆ لەناوبردنی ڕژێمە کۆنەڕزیوەکانی ئەوروپا - کە زۆربەیان لەلایەن پاشا و تاکڕەوە دیکتاتۆرەکانەوە بەڕێوەدەبران.
یەکێک لە گەورەترین ڕاپەڕینەکان لە فەرەنسا ڕوویدا، کە بۆرژوازی سەرمایەداری لە ساڵی ١٧٨٩ شۆڕشێکی دژ بە پاشا سەرکردایەتی دەکرد.
بەڵام خاوەن کارگەکان زیاتر لە کرێکارەکانی خۆیان دەترسان نەک لە پاشماوەکانی دەرەبەگایەتی.
شتێکی چارەنووسساز لە کۆمەڵگادا گۆڕابوو. چینێکی نوێ لە سەرمایەدارەکان بە خێرایی چینی دەسەڵاتداری دەرەبەگی کۆنیان ئاوارە دەکرد.
دەسەڵاتیان لەسەر بنەمای جۆرێکی نوێ لە چەوساندنەوە بوو. خەڵک لە زەوی دووردەخرانەوە و دەچوونە ناو کارگە و کانەکانەوە.
مرۆڤە ئاساییەکان هیچ بژاردەیەکی تریان نەبوو جگە لە فرۆشتنی هێزی کاری خۆیان بە سەرمایەدارەکان لە بەرامبەر کرێدا.
سەرمایەداری توانای بەرهەمهێنانی گەورەی ئازاد کرد. بەڵام لە بنەڕەتدا ناجێگیر بوو، جارجارە تووشی قەیران دەبوو.
بەڵام مارکس و ئەنگڵس درکیان بەوە کردبوو کە تەنانەت سەرمایەدارەکانیش نەیانتوانیوە سیستەمی خۆیان کۆنترۆڵ بکەن: “کۆمەڵگەی بۆرژوازی مۆدێرن وەک ئەو جادووگەرە وایە کە چیتر توانای کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتەکانی جیهانی ژێرزەوی نییە کە بە جادووەکانی دروستی کردوون.”
زەروورەتی کەڵەکەکردنی قازانج ”بۆرژوازی بەسەر تەواوی ڕووبەری گۆی زەویدا ڕاوەدووناوە”. پرۆسەی کەڵەکەبوونی سەرمایە - کێبڕکێکردن لە بازاڕدا بۆ بەدەستهێنانی قازانجی گەورەتر و گەورەتر- بەو مانایەیە کە خاوەن کارەکان ناچارن هێرش بکەنە سەر کرێکارەکانیان بۆ ئەوەی قازانجەکان زیادتر بکەن.
ئەگەر نەیکەن، کۆمپانیاکان بێبەزەییانە ناچاریان دەکەن لە کارەکانیان دەربچن.
بەڵام گرینگترین داهێنانی مارکس و ئەنگڵس، دەستنیشانکردنی ئەو هێزە بوو کە دەتوانێت ئەم سیستەمە بڕوخێنێت و کۆمەڵگا سەرلەنوێ دابڕێژێتەوە.
زۆرجار سیاسەتمەداران لەکاتی هەوڵدان بۆ پاساوهێنانەوە بۆ هێرشکردنە سەر کرێ و دۆخی کارکردن، دەڵێن دروستکەرانی سامان گوایە - خاوەنکار و بانکدارە دەوڵەمەندەکان - دەبێت ئەوە بکەن ئەگەرنا سەروەت و سامانەکانیان دەگوازنەوە بۆ دەرەوەی وڵات.
بەڵام ئەم کەسانە دروستکەری سامان نین. زەحمەت و کاری ملیۆنەها کرێکار سامان دروست دەکەن.
نەک تەنها لەلایەن ئەوانەی کە کاڵای فیزیکی بەرهەم دەهێنن بەڵکو ئەوانەشی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن، وەک ژینگەپارێزان و ئاگرکوژێنەوە.
ئەم چینە فراوانە لە کرێکاران ئەو کلیلەیان لە دەستدایە کە دەتوانن زنجیرەکانی چەوساندنەوە بپچڕێنن.
قسەی کۆتایی مانیفێست بانگەوازە: “کرێکارانی جیهان، یەکگرن!”
سیاسەتمەدارانی بۆرژوازی بە دەگمەن دەرفەتێک لەدەست دەدەن بۆ دابەشکردنی کرێکاران. ئەوان ڕەگەزپەرستی و سێکسیزم و نەژاردپەرستی بەکاردەهێنن بۆ چاندنی تۆوی جیاکاری.
ئامانجیان بێدەسەڵاتکردنی هەموو کرێکارانە، دامەزراو و بێکار، کۆچبەر یان نا، وامان لێدەکەن هەست بە ناچاری بکەین کە بە لێواری سیستەمەکەوە بچەسپێین لە ترسی ئەوەی ئەگەر نەیکەین، ژیان هێندەی تر سەختتر دەبێت.
بەڵام ناوەرۆکی ئارگومێنتەکەی مارکس و ئەنگڵس وەکو خۆی بە ڕاستی ماوەتەوە - کرێکاران دەتوانن کۆمەڵگا بگۆڕن.