بێگومان زۆر بایەخدارە هەمووان لەوە ئاگاداربین، کە ئێمە لەگەڵ نوخبەیەکی ”سیاسی نابەرپرس“ و ”نابیست“ سەروکارمانە، دەستوپەنجە لە لەگەڵ نوخبەیەک لە سیاسیی نەرمدەکەین کە باکی بەهەژارکەوتن و بێمافبوونی نەوە نائومێدکراوەکانی ئەم نیشیمانە نیە و نەشبووە، خەمی ئەوان خەم نیە لە دروستکردنی دونیایەکی پڕدادپەروەیی و خۆشگوزەرانیی و هێنەکایەی سیستەمێکی دیموکراسیی و ئازادیی و دەستەبەرکردنی بیمەی تەندروستیی و بیمەی بێکاریی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادیی تاک و ماف سادە و بنەڕەتییەکانی تر، لەڕستیدا سیستەمی سیاسیی ئێمە، سیستەمێکی تاریک و گەندەڵسازە!. له‌به‌ر ئه‌مه، بۆ هه‌ر گۆڕانكاریی و ههرچاککارییەک، هەنگاوی یەکەم گۆڕین و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی سیستەمێکە، سنوورێك بۆ تهمكاریی نوخبه‌ی سیاسیی دابێت، ڕێ لە هەموو جۆرە خراپەکارییەک بگرێت و سیستەمەێک بێت دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەستەڵات سانابکات ڕێگر بێت لەبهردهم بەپشتاوپشتکردنی دەستەڵات و ڕێ لەوە بگرێت ئیهانەکردنی مرۆڤ ببێتە کردەیەکی ڕۆژانەیی، هەلی ژیان و هەلی کار بۆ هەموو تاکێیک بڕەخسێنێت بێڕەچاوکردنی هیچ شوناسێکی دروستکراو، ئەو شتانەی هێمامپێکرد، بهبێسیستەماتیککردن و بێپانلاماتیکردن و دیموکراتزەکردنی ژیان و کایەکانی ژیان قسەیەکی بەتاڵ و بێ‌مانا و بێکڕۆک دەبێت، ئه‌گه‌ر كه‌سانی لێزان و دڵسۆز له‌سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت نه‌بێت و خه‌می نیشتمان و داهاتووی ئه‌م گه‌له خه‌می نهیانجوڵێنێت, له‌بری ئه‌مه، سیستەمێکی شكشتخواردوو و گەندەڵساز و گەندەڵهێنهر سهروهركرابێت وەک له كۆمەڵگادا هه‌یه، ئەوا ئەرکی سەرەکی كۆمەڵگا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ناشیرینییەکان و ڕووەتاریک و نابوودەکانی ئەم سیستەمەیە لە پاڵیشیدا دەبێت بەرگری لە خۆی و دیموکراسیی و ئازادیی و ”دادیی کۆمەڵایەتیی“ بکات، وەهەروەها دەبێت ئەرکێکی تریش لەئەستۆبگرێت ئەویش؛ ئەوەیە بەردەوامبێت لە گوتنی نەخێر، بێگومان ”نه‌خێر“ به‌مانا فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی، هیچ ساتێکی مێژوویی وەک ئەو ساتە، پێویستیمانە بە گووتنی نەخێر نەبووە، ناڕه‌زاییده‌ربڕین و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نادادیی و سته‌مكاریی ده‌بێت، ببێت به كرده‌یه‌كی ڕۆژانه‌یی و هه‌میشه‌یی هه‌ر تاكێك كه خه‌می ئێستا و ئایندهی بێت، له‌به‌رئه‌وه بۆ هه‌موان ڕوون و ڕۆشنه كه سیاسه‌تی مێشكشۆریینهوه، چه‌وسێنه‌ر و داپڵۆسێنه‌ر له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ، پاسیڤكردن و نائومێدكردن به‌شێوه‌یه‌كی پلانماتیك و سیسته‌ماتیك به قووڵی له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه ئاماده‌یی هه‌یه. بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت وێنه «تراژیدیائاسا»كه‌ی مرۆڤه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ببینێت، پێویستی به نیگاركێشه لێزانه‌كان نیه، تاوه‌كو وێنه خه‌ماویی و پڕوكێنه‌ره‌كانی بۆ بكێشێت، هاوكات پێویستیشی به ”كۆمیدیست“ و ”كاریكاتێریست“یش نیه تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ریی، وێنه خهندهئامێرز و پێكهنیناوییهكهی ببینێت، به‌زۆر مانا وێنه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه وێنه‌یه‌كی شیزۆفینیی و هه‌یش تراژید-كۆمیكه . ئه‌وه‌ی به چاوێكی ”تیژتر“ له كۆمه‌ڵگای ئێمه ڕابمێنت؛ دیمه‌نی ته‌ماویی و مهرگهستاتهكهی به ڕوونی بۆده‌رده‌كه‌وێت. نیشتیمانی ئێمه له جه‌سته‌یه‌ك ده‌چێت، جه‌سته‌یه‌كی ساردوسڕ و پاسیڤ. “ههژاركهوتن” و ”بێمافبوون“، باڵی كێشاوه به‌سه‌ر توێژێكی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگای ئێمه. نائومێدبوون و خهمناكبوون، ڕووخساری به‌شێكی گه‌وه‌ره‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی ته‌نیوه.
ئه‌وه‌ی ناخۆشیشه ئه‌وه‌یه؛ یاسا شكێنه‌كانی نیشتیمان باسی «ده‌وڵه‌تی یاسایی» و «بهسێنتهرگرتنی تاك»مان بۆ ده‌كه‌ن. له سیسته‌می حكومڕانێتیی ئێمه‌دا، شتێك نیه به‌ناوی ده‌سته‌ڵاتی یاسا و هاوڵاتی یه‌كسان و خاوه‌نماف و ڕێزلێگیراو، . زیاتر له چارێگه سه‌ده‌یه‌ك له حكومڕانیی كوردییدا، ده‌كرا دامه‌زاوه‌ی پڕۆفێشناڵ له فۆڕمی ده‌وڵه‌تیمان هه‌بووبا. دادگای سه‌ربه‌خۆمان هه‌بووبا، میدیای نیشتیمانییمان هه‌بووبا، ئابوریی سه‌ربه‌خۆمان و تۆكمه‌مان هه‌بووبا، ده‌ستورێكی مه‌ده‌نیی و مۆدیرنمان هه‌بووبا، سه‌دان كۆمپانیای خۆماڵیی و بیانیی پیشه‌سازیی و كشتوكاڵیی له شار و گوند و دێهاته‌كان هه‌بووبا؛ كه بهشداربووبان له ڕه‌خساندنی هه‌لیكار و سه‌رپێخستنی ئابووریی، كه ئه‌م كاره ستراتیژییه بههادارانه نه‌كران، كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یان خسته ژێرباری ئه‌و دۆخه كارهساتئامێز و زه‌حمه‌ت و ناخۆشه. له سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی ئێمه شتێك هه‌یه به‌ناوی حكومه‌ت ، به‌ڵام حكومه‌تی نیشتیمانییمان نیه، ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ریمان وه‌ك پێویست نیه، به‌زۆر مانا ڕۆڵیان له پرسه گرینكهكان ، ڕۆڵیان یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه به ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی پێشناچێت ڕۆڵێكی پۆزه‌تیڤیان هه‌بێت تا ئه‌م نمهته له ئیداره‌دان له ئارادابێت. وه‌هه‌روه‌ها له دونیای ئێمه تۆڕێكی به‌رفراونی میدیا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه میدیایی حزبیی و سێبه‌ر و ئاڕاسته‌كراون، بێگومان میدیایی سه‌ربه‌خۆ ئه‌هلیش هه‌ن، به‌ڵام ڕووبه‌ریان بچووكه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیاری ئابوریی و سیاسیی كه‌مه، به‌شێكی زۆر له میدیایه سه‌ربه‌خۆ و ئه‌هلییه‌كان توشیی قه‌یرانی دارایی بوونه‌وته‌وه، كه سه‌رئه‌نجام داخراون و یان ناتوانن وه‌ك پێویست ڕۆڵبگێڕن بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی بڕیاری سیاسیی و ئابووریی و جوڵاندی ڕایگشتی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و پرسه نیشتیمانیی و چاره‌نوسسازه‌كاندا.
بۆ هه‌موان ڕوون ئاشكرایه، شۆڕشگێڕ و خه‌باتكاره‌كانی دوێنێ، سیاسه‌تكار و بسزنسمانه دیار و بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئه‌مڕۆن. ساڵی 1961 فیدل کاسترۆ به رۆژنامه‌نوسێک ده‌ڵێت:«ئێمه سیاسهتمهدارنین، ئێمه شۆڕشمان کرد هه‌تا سیاسه‌تمه‌داران بهدهرنێین». ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ینه سیاسه‌كانی دونیای ئێمه، هه‌مان ئه‌و شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنن، كه ئه‌مڕۆ هه‌م سیاسیی و هه‌م بزنسمانن، ئه‌م سیاسیانه ده‌ستێكیان له ناو سیاسه‌ت و پێیهكانیشان له ناو به‌ڕێوبردن و حكومڕانێتیدان. كۆمپانیای سێبه‌ری مۆنۆپۆلیستیان هه‌یه، به‌ته‌واوه‌تی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بازاڕ و ژیانی ڕۆژانه‌یی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی‌یان هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌و پیاو و ژنه سیاسهتكارانهی له‌سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت ده‌یانبینین و ده‌یانخوێنینه‌وه، كه‌سانێك نین، لێزان له سیاسه‌ت، لێزان له ئابوریی، لێزان له فیكر و فه‌لسه‌فه. لێزان له بواره گرینگه‌كانی ژیان. پێشمه‌رگه و شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنێ، سه‌رمایه‌داره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ئه‌مڕۆن، یانی ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه سه‌خت و دژواره‌یان دروستكردووه، ئه‌و سیاسیانن، كه به‌زۆر مانا مۆنۆپۆلیستن، جگه‌ی له‌وه‌ی سێكته‌ری گشتیی مۆنۆپۆڵكراون، له هه‌مانكاتیشدا سێكته‌ری تایبه‌تیش به‌سه‌ختی له‌به‌رژه‌وه‌ندی چینێكی به‌رته‌سك مۆنۆپۆڵكراوه.
ئه‌وه‌ی شوێنی سهرنجدانیشه، هه‌ستیی هه‌ستكردن به سته‌م و نادادگه‌ریی له دابه‌شكردنی داهاتی نیشیتمانیی، له ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسانیی، له ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆهه‌موان، هه‌ستێكه زۆر به‌قوڵی لای تاكی كورد ئاماده‌ییه، حكومی خۆماڵی كوردیی، نه‌ك نه‌یتوانیوه، ئه‌و سته‌م و ناشیرینانه‌ی كه سیسته‌مه سیاسییه یه‌ك له دوایهكانی ڕژێمییهكانی عێراق و ئیمڕاتۆریه‌تی عوسمانی و كۆڵۆنیالیست و ئیمپڕالیستهكان كه له سه‌ده‌كانی ڕابردوو پڕاكتیزهیان ده‌كرد، لابه‌رێت به‌ڵكو له زۆر ڕووه‌وه درێژه‌پێده‌ر و پهرپێدهریش بووه.