دەزانی خاڵی ھاوبەشی نێوان ھەموو مرۆڤایەتی، لەگەڵ گڵۆپێك چییە؟
زەند پەتڕۆس
2021-07-25   528
ھەردوولا ڕەنگ و شێوە و قەبارەی جیاواز دەردەبڕن، و ھەر یەکێک لە ئێمە لەشوێنێکی جیاوازی ئەم زەوییە چاوی بەدنیا ھەڵھێناوە. وەکگڵۆپ بەشێکمان ڕووناکیین، بەشێکی ترمان دێز و تەمین، یاخود شکاو درزاویین، یان پاک و پیس. پاشان ڕاستە! لەڕووکەش و ڕووکاریدەرەوەمان، گەلێك جیاوازتر بەدیاردەکەوین، ھەر یەکێك لەوی دیکە نامۆترە! بەگوێرەی، (ڕەنگ، ئایین، نەتەوە، ڕەگەز، حزب). کە ھەر تاکێکلە ئێمە دەکەوێتە بەر شاڵاوی تێفکرین و شەنوکەوکردنی گۆشەنیگایی کەسی بەرامبەر ... بەجۆرێک، ئەگەر ھیچ یەکێک لەمانە لەگەڵ بیروباوەڕی نەسازا؛ ئەوکات بەجۆرێکی تر ھەڵسوکەوت و تێڕوانینی بۆ دەکات.
بەڵام لێرەدا، حەقیقەتێکی ئەقڵنەبڕ و حاشاھەڵنەگر بوونی ھەیە! من کاتێک نموونەی مرۆڤێکم بە بەراورد لەگەڵ گڵۆپێک بەگەڕخست، دەبینینکە ھەر گلۆپێک، گەرچی بەڕووکەش لێکدی جیاواز بن، بەڵام یەک ووزە یاخود یەک لە تەزووی کارەبا بەنێو ھەر یەکێکیاندا تێ دەپەڕێت، بۆیەکاتێک گڵۆپەکە لەکار دەکەوێت، بەڕووکەش ھەر ھەمان شووشەیە، ھەر گڵۆپە، بەڵام ڕووناکییە بێگەرد و بێھاوتاکەی لەکار کەوت! بۆیە چیدیکەبایەخی نامێنێت، چونکە خوودی ناوەوەی گڵۆپەکە (ڕووناكییەكە) حەقیقەت و دەڕبڕینی بێھاوتایی بوو.
بەھەمان شێوە مرۆڤیش، چەنە بەڕووکەش لەیەکتر جیاواز بن، بەڵام دەبێت بزانین لەڕوواڵەتدا ئێمە ھەموومان 'یەکیین'...
ھەمان جۆر لە ووزەی گڵۆپەکە بەنێو ئێمەدا تێ دەپەڕێت، وە لەنێو جەستەی ئێمەدا، 'ئاگایی' و 'ھۆشمەند'یەکی بێسنوور ھەیە. کە نەمرە!
بەڵام تۆ بڕوا بەو 'وزە' ھەتاییە ناھێنێت کە لەخۆتدایە و ھەڵگری شووناسی ڕاستەقینەی تۆیە.
نموونە؛ بڕوانە کاتێک ھاوڕێیەکی 'تیم' بەناوی 'جیم' دەمرێت [بەجەستە]! باشە ئەوکات لەبەر چ ھۆکارێک تیم دەڵێت: "ھاوڕێکەم، جیم مرد"...
بۆچی؟ خۆ ھێشتا جەستە و ڕووکەشی وەک خۆی ماوە! بەڵام، باشە بۆچی 'تیم' دەڵێ "مردووە"!؟ چونکە، دەزانێ کۆی ھەموو ئەوشووناسانەی لکاون بە 'جیم'ەوە، کاتیین. پاشان دەیزانی کە 'جیم' خوودی خۆی زۆر لە جەستەیی گەورەترە! وە ھەڵگری شووناسێکیبێشومار مەزنترە.
بۆیە 'ووزە' پێناسی ڕاستەقینەی ئێمەیە، وە ووزەش ھیچ جۆرە شووناسێک ھەڵناگرێت.
لەپایاندا دووبارە دەڵێمەوە؛
(ناو، نازناو، ڕەگەز، ئایین، تەمەن، پیشە، ڕەنگ، ساغ، شەل ...ھتد) حەقیقەتی تۆ نین، کاتێ لەکەسێک دەپرسی تۆ کێی و چیت..! ڕاستەوخۆ وەڵامەکە دەبەستێتەوە بەشوناسی پڵشت و نەفرەتی!! "ناوم...، لەدایکبووی...، کارم..، شوێنی نیشتەجێبوونم..، ژیانیھاوژینیم.."
(تەواو) !؟ بەڵام تۆ ئەو ئاگامەندییەی خۆت بەدیارناخەیت، کە بێپایان و بێھاوتا و بێکۆتا و حەقیقەتی ھەمیشەییە. تۆ ئەو ووزە ھەستمەندییەبێسنوورەی کە ھەرگیز ناتوانرێت دروست بکرێت یان تێکبشکێنرێت.
ھەموو ئەو شوناسە لکێنانە تەنھا ئەزموونێکی کورتن! «دەربڕینێکی کاتین» وە ئەم ژیانە ئەزموونێکی کورتە، لەجەستەیەکی کۆتادار و کاتیی. ئەم سوڕەی ژیان ھەرگیز ئەزموونی کۆتایی تۆ ناگەیەنێ؛ چونکە تۆ نامریت! (کە 'مردن' شتێکە لەقاڵبی جودیەت جێی نابێتەوە! تەنھاپەیبردنی پێنج ھەستەکەیە بە دەرچوون لە بوارەشەپۆلی ئەلیکترۆماگنێتیك بۆ یەکێکی تر).
تێگەیشتن لەمردن کاری ھەرە دژواری مرۆڤایەتی بووە..!!
"ئێمە کاتێک 'دەمرین'، ئەو کاتە لەدایک دەبین، لەجیھانێک، ئارامتر لەم جیھانە".
کاتێ ئەم جەستە فیزیکییەت بەجێدەھێڵییت، چاوت نامێنێت، بەڵام ھێشتا دەبینیت. مێشك نامێنێت، بەڵام دووبارە بیردەکەیتەوە. چونکە،ھەمووان ھێندەی گەردوون لە 'ئاگایی' پێکدێیـن، کە وزەیەکە ھەرگیز لەناو ناچێت. وە بۆ ھەمیشـە ھەستمەندی و ژیرمەندی تۆ پەیوەستە بەسەرچاوەی ئەم وزەوەیەوە! (خودا).
"خودام بەچاوی دڵم بینی، لێم پرسی؛ تۆ کێیت!؟ ووتی: من تۆم". -منصور الحلاج- .