به درێژایی مێژوو، پێش دامه‌زراندن و پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق، هیچ ڕژێمێك هێنده‌ی به‌عس حسابی بۆ "مه‌ترسی كورد" له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌كردووه.
له سۆنگه‌ی ئاسایشی ناوخۆیی عێراقی به‌عسه‌وه، كورد یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه. بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه، به‌عس پلانی جه‌نگێكی بێ بڕانه‌وه‌ی بۆ ته‌فروتوناكردنی هێزی مرۆیی كورد پیاده كردووه.
به‌عس به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی و قۆناغ به قۆناغ كه‌وته ده‌ستنیشانكردن و سنور بۆ كێشانی ژماره‌ی كورد، ئه‌ویش به‌سێ ڕێگه‌ی جیاواز، یه‌كه‌میان ته‌عریبكردن، دووه‌میان ڕاگواستن و، سێیه‌میشیان قڕكردن بوو.
له تێڕوانینی به‌عسه‌وه، كورد كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستان به‌شێكی خاكی عێراقه، كورد میوانی خاكی عه‌ره‌به و به‌و پێیه‌ش جگه له كۆمه‌ڵێك مافی كلتوری و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا، هیچ مافێكی تریان نییه.
به‌عس له‌ڕێی ده‌ستكاریكردنی سه‌رژمێرییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد، چه‌ندین خێڵ و ئاین و ئایننرا و ته‌ریقه‌تی له كورد دابڕی و "له ساڵی ١٩٧٧دا بڕیارێكیان ده‌ركرد كه به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره چه‌ندین عه‌شیره‌ت و په‌یڕه‌وكه‌رانی ئاینی جیاجیای كوردستان به عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌م دران و له ناونووسی گشتی ١٧/١٠/١٩٧٧دا عهرهبنووسیان كردن"1، له‌وانه‌ش "ئێزدییه‌كان، كیكان، گه‌رگه‌ری، شه‌به‌ك، گێژ، باڵانی، ساڵه‌یی، شێخ بزێنی، دیانه‌كانی كوردستان و شێخ و سه‌یده‌كانی كوردستان".2
ڕوپێوی خاكی كوردستانی باشور به زۆرتر له ٨٥٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە(كچگ) داده‌نرێت، له‌و ڕووبه‌ره‌دا مه‌ڵبه‌ندی پێنج پارێزگا: سلێمانی، كه‌ركوك، هه‌ولێر، موسڵ و دهۆك و سی و حه‌وت قه‌زا و سه‌د و سی ناحیه‌ی تێده‌كه‌وێت.
ئه‌و ڕووبه‌ره به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی چڕی دانیشتوان و سه‌رچاوه بێ شوماره‌كانی نه‌وت و ئاو و كانزاكانی هه‌موو عێراقی ئێستای تێده‌كه‌وێت. به‌پێی ئه‌و سنوره‌ی كه له ساڵی ١٩٧٤دا بۆ ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی دانرا و به‌عس به كوردستانی له‌قه‌ڵه‌مدا، ته‌نیا (٣٦،٣٤٧ كچگ)ی له‌و ڕوپێوه هێشته‌وه كه مه‌ڵبه‌نده‌كانی هه‌ر سێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و بیست و یه‌ك قه‌زا و حه‌فتا ناحیه‌ی له‌خۆگرتووه. به‌مه‌ش زۆرتر له (٤٨،٦٥٣ كچگ)ی له خاكی كوردستانی باشور دابڕی و هه‌موو ناوچه ستراتیجییه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و خانه‌قین و ده‌وروبه‌ریانی له سنوری ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی ده‌رهێنا و به خاكی عه‌ره‌بی له‌قه‌ڵه‌م دان و به‌كاوه‌خۆ كه‌وته ته‌عریبكردنیان.
سیاسه‌تی ته‌عریب، ڕاگواستن و نیشته‌جێكردنی زۆره‌ملێیانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا. هه‌ر له سۆنگه‌ی ئاسایشی ناوخۆیی عێراقه‌وه، ڕاگواستنی كورد چه‌ند هۆكارێكی بۆ كراوه‌ته بنه‌ما كه به پێی ئه‌و هۆكارانه چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای سه‌ر به كوردستانی باشور له خه‌ڵكه‌كه‌ی چۆڵكران و به هێزی سوپا و دانیشتوانی عه‌ره‌ب پڕكرانه‌وه.
هۆكاره‌كانی ڕاگواستن جیاوازن، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1. ڕاگواستن به هۆی ته‌وه‌ره ستراتیجییهكانهوه: كه قه‌زاكانی به‌دره و مه‌نده‌لی و خانه‌قین و شێخان و تلكێف و ته‌له‌عفه‌ر و شنگار و به‌شێك له قه‌زاكانی دوز و زاخۆی گرتۆته‌وه.
2. ڕاگواستن به‌هۆی ناوچه نهوتاوییهكانهوه: قه‌زای كه‌ركوك و هه‌ر یه‌كه له قه‌زاكانی دوبز و كۆیه‌ی گرتۆته‌وه.
3. ڕاگواستن به‌هۆی ناوچه سنورییه‌كانه‌وه: قه‌زاكانی هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن و شارباژێڕ و دوكان و پشده‌ر و چۆمان و ڕه‌واندز و زێبار و ئامێدی و زاخۆی گرتۆته‌وه.3
4. ڕاگواستن به‌هۆی جه‌نگی كوردستانه‌وه: هه‌موو گوند و ئاواییه‌كانی كوردستانی گرتۆته‌وه كه هێزی سوپا ناتوانێت ڕاسته‌وخۆ بیانخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه.
ئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته، له‌نێوان ساڵانی ١٩٦٨ _ ١٩٨٨دا پتر له (٢٠٠،٠٠٠) كوردی فه‌یلی له شاره‌كانی به‌غدا و قه‌زاكانی به‌دره و مه‌نده‌لی و خانه‌قین ده‌ركران و ڕه‌وانه‌ی ئێران كران. به‌شی زۆری ناوچه ڕاگوێزراوهكانی سنور و ناوچه نهوتاوییهكانیش به‌ره‌و قوڵایی شار و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كۆچیان پێكرا و له ئۆردوگای زۆره‌ملێدا نیشته‌جێكران. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌نیا له پارێزگای سلێمانیدا، عێراق (٢٩) ئۆردوگا و له پارێزگای هه‌ولێردا (١٦) ئۆردوگا و له پارێزگای دهۆكدا (١٤) ئۆردوگای زۆره‌ملێی دروستكردبوو.4
له ساڵی ١٩٨٥ به‌دواوه و له گه‌رمه‌ی جه‌نگی عێراق- ئێران و عێراق-_ كوردستاندا، سیاسه‌تی سوتماككردنی كوردستان ئاقارێكی مه‌ترسیداری گرته‌به‌ر، ئه‌و سیاسه‌ته له ماوه‌ی ته‌نیا چوار ساڵدا تا كۆتایی هاوینی ١٩٨٨ كه پرۆسێسه‌كانی ئه‌نفال گه‌یشتنه ترۆپك، له كۆی (٤٦٥٤) گوندی سه‌ر به هه‌ر سێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، (٤٠٠٦) گوندی له‌گه‌ڵ خاكدا ته‌خت كران و سوتێنران. له كۆی (٢٠٣٥) گوندی ته‌نیا سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، سه‌رجه‌م (١٩٩٢) گوندی خاپوركران. له پارێزگای هه‌ولێریش له كۆی (١٤٩٦) گوند، سه‌رجه‌م (١٢٠٥) گوندی خاپوركران. دواجار له پارێزگای دهۆك له كۆی (١١٢٣) گوند، سه‌رجه‌م (٨٠٩) گوندی خاپوركران. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كاولكردنی سه‌دان گوند و ده‌یان قه‌زا و ناحیه‌ی سه‌ر به ناوچه كوردنشینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی.
پێش پرۆسێسه‌كانی ئه‌نفال، به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی کە ڕاده‌گوێزران ده‌برانه ئۆردوگاوه. به‌ڵام ئه‌نفال له ده‌ره‌وه‌ی ڕاگواستندا ئامانجه شاراوه‌كه‌ی به‌عسی له‌پشته‌وه بوو، ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد ئه‌گه‌ر به قڕكردن و قهڵاچۆكردنیش بێت.
جینۆساید كه ڕه‌شه‌كوژی و قڕكردن ده‌گرێته‌وه، یه‌كێكه له‌و تاوانانه‌ی كه به‌پێی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌ك هه‌ر دژ به‌و كه‌سانه‌یه كه كاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه، به‌ڵكو تاوانێكه دژ به مرۆڤایه‌تی.
به‌پێی ئه‌و كۆنڤێنشنهی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە ٩ی دیسەمبەری ساڵی ١٩٤٨دا به تێكڕای ده‌نگ قبوڵی كرد و له ١٢/١/١٩٥١ه‌وه كاری پێده‌كرێت، پێناسه‌ی جینۆساید به یه‌كێك له‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كه به ئه‌نقه‌ست بۆ له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م یان به‌شێك له گروپێكی نه‌ته‌وه‌یی یان نه‌ژادیی یان ئایینی ئه‌نجام ده‌درێت، پێناسه‌كراوه:5
"أ. كوشتنی ئه‌ندامه‌كانی گروپێك (نه‌ته‌وه‌یه‌ك).
ب. زیانگه‌یاندن به ته‌واوی ئه‌ندامانی گروپه‌كه، چ له ڕووی فیزیكییه‌وه، چ له ڕووی عه‌قڵییه‌وه.
پ. دانانی گروپه‌كه له ژێر باودۆخێكی ئه‌وتۆ كه ببێته هۆی له‌ناوچوونی هه‌موو یان به‌شێكی ئه‌ندامه‌كانی.
ت. ڕێگەگرتن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له زاووزێ و گه‌شه‌كردن له ناو گروپه‌كه‌دا.
ج- به زۆر مناڵ گواستنه‌وه له گروپێكه‌وه بۆ گروپێكی تر."6
به‌پێی ئه‌م كۆنڤێنشنه بێت، عێراق پێش تاوانی ئه‌نفاله‌كانیش له ساڵی ١٩٨٨دا، جینۆسایدی دژی كورد ئه‌نجامداوه.
له شاڵاوی فڕاندنی زۆرتر له (٨٠٠٠) كه‌سی سه‌ر به بارزانییه‌كان له ته‌مموزی ١٩٨٣دا، سه‌دام حسێن ته‌نیا دوو مانگ دوای ئه‌و كاره مه‌به‌ستی ڕژێمه‌كه‌ی له‌و كاره نه‌شارده‌وه و به ئاشكرا له ده‌زگاكانی میدیاوه وتی: "ئێمه سزای هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه هاریكاری له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی بارزانیدا ده‌كه‌ن، ئه‌وانه به تووندی سزای خۆیان وه‌رگرت و فڕێدرانه جه‌هه‌نه‌مه‌وه." هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی ١٩٨٥ _ ١٩٨٦دا، عێراق (١٥٠٠) مناڵی كوردی ته‌مه‌ن ٨ _ ١٤ ساڵانی وه‌ك بارمته له قوتابخانه‌كاندا فڕاند به بیانوی تۆڵه‌كردنه‌وه له دایك و باوك و خزم و كه‌سوكاره‌كانیان. 7
پێش شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرۆسێسه‌دا، له چه‌ندین شوێنی جیاجیای كوردستان، چه‌كی كیمیایی دژی دانیشتوانه سڤیله‌كه‌ی كوردستان به‌كارهێنرا. له بۆردومانی شاری هه‌ڵه‌بجه له ١٦/٣/١٩٨٨دا، ده‌وروبه‌ری ١٠،٠٠٠ كه‌س كوژران و برینداربوون. پاش كوشتاره‌كه هه‌زاران ساوای بێ دایك و باوك و به‌شێكی دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌و شاره، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستگیركران و ڕاپێچی شوێنی نادیار كران.
له مێژووی نوێی كوردا، هیچ پرۆسێسێكی عه‌سكه‌ریی هێنده‌ی پرۆسێسه‌كانی ئه‌نفال ڕوو له له‌ناوبردنی كورد نه‌بووه. له ده‌ره‌وه‌ی ڕاگواستن و ته‌عریبدا، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد، ئه‌نفال ڕوو له قڕكردن و قه‌ڵاچۆكردنی كورد بوو.
ئه‌نفال كاردانه‌وه نه‌بوو، چونکە پێش ده‌سپێكی ئه‌و پرۆسێسه ده‌وڵه‌تی عێراق پێشتر پلانی كاره‌كه‌ی داڕشتبوو و ناوچه‌كانی قڕكردنی دیاری كردبوو. به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له ٣٠/٦/١٩٨٧دا، عێراق هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كشتوكاڵیی شار و دێهاته‌كانی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هه‌موو كه‌ره‌سته كشتوكاڵییه‌كانیشی قه‌ده‌غه كرد.8 سه‌رجه‌م قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانی كێشایه‌وه و زۆنێكی ئاسایشی دروستكرد. به‌پێی چه‌ند بڕیارێكی نهێنی تر كه مه‌كته‌بی ته‌نزیمی شیمال ده‌ریكرد، داواكرا وه‌كو ناوچه‌یه‌كی عه‌سكه‌ری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ناو زۆنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌دا بكرێت و هه‌ر كه‌سێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ به بانه‌وه ده‌ستگیركرا، پاش وه‌رگرتنی زانیاری لێی، بكوژرێت.
كه هێرشه‌كانی ئه‌نفال ده‌ستیان پێكرد، ئیتر زۆنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه، كه ڕوپێوهكهی ده‌یان هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی خاك بوو، هه‌زاران گوند و ئاوایی و سه‌دان هه‌زار كه‌سی سڤیلی تێدا ده‌ژیا، سه‌رله‌به‌ر بووه یه‌ك نیشانی عه‌سكه‌ریی سوپای عێراق.
یه‌كێك له ڕزگاربووانی ئه‌و پرۆسێسه كه خه‌ڵكی گوندی ڕه‌باتی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌رمیانه و له ٤/٤/١٩٨٨ له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عێراقه‌وه ده‌گیرێت، ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "دوژمن زۆر بێ به‌زه‌ییانه و بێ گوێدانه گریان و هاواری ژن و منداڵ، هه‌موومانی ڕه‌وانه‌ی قۆره‌تووی نزیك خانه‌قین كرد. شه‌پۆلێكی زۆری تریشیان له‌و ده‌وروبه‌ره هێنابووه ئه‌وێ، ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئێمه‌ی تێدابووین ده‌گه‌یشته په‌نجا هه‌زار كه‌س. دوو شه‌و بێ نان و ئاو ماینه‌وه. ئینجا له ٦/٤/١٩٨٨دا ئێمه‌یان گواسته‌وه بۆ تۆپزاوای كه‌ركوك، له‌وێ به‌م جۆره له یه‌كتری جیاكراینه‌وه:
یه‌كه‌م: ته‌مه‌نی دوازده ساڵ تا چل و پێنج ساڵ.
دووه‌م: ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵ و سه‌رووتر.
سێیه‌م: كچ.
چواره‌م: ژن و منداڵ.
(…..)، یه‌كه‌م هه‌نگاو بێسه‌روشوێنكردنی مێردمنداڵ و گه‌نجه‌كان بوو. واته ئه‌و به‌شه‌ی له دوازده تا چل و پێنج ساڵ ده‌بوو. به چاوی خۆم بینیم دوو دوو به ده‌ست و چاو به‌ستراوی سواری پاس و ئۆتۆمبیلی سه‌رگیراو كران. پاسه‌كان په‌نجه‌ره‌كانیان بۆیه كرابوون و ناوه‌وه‌یان دیار نه‌بوون. له دوای ئه‌وان نۆره‌ی ئێمههات (…..).9
دوای كیمیابارانكردنی گوندی شێخ وه‌سانان له ١٥/٤/١٩٨٧دا، كه بووه هۆی كوشتنی ٢١٠ كه‌س و برینداربوونی ٣٦٠ كه‌سی تر، له سه‌ره‌تاوه برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر ڕه‌وانه‌كران و پاشان بۆ گرتووخانه‌ی دائیره‌ی ئه‌من و له‌وێش هه‌موویان گولله‌باران كران.
گروپێكی تر كه ژماره‌یان ٤٠٠ كه‌س ده‌بوو، دوای بۆردومانێكی كیمیایی له ناوچه‌ی سلێمانی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه كه‌وتنه‌ڕێ، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌ستگیری كردن و له‌رۆژی ٢/٤/١٩٨٨ له سه‌ربازگه‌ی تانجه‌ڕۆ هه‌موویانی گولله‌باران كرد و به‌كۆمه‌ڵ له گۆڕنران.
هه‌ر له دوا دوای شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و له كۆتایی مانگی ئابی ١٩٨٨دا، هه‌زاران كوردی سڤیل له ناوچه‌ی ئامێدی له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستگیر كران و دواییتر هه‌موویان گولله‌باران كران.10
ئه‌م پرۆسێسه كه له مانگی شوباته‌وه تا سه‌ره‌تاكانی ئه‌یلولی ١٩٨٨ درێژه‌ی هه‌بوو، ده‌كرێت دوای هۆلۆكۆست به‌گه‌وره‌ترین تاوانی جینۆساید دابنرێت، كه تێیدا ١٨٢٠٠٠ كه‌س شوێن بزركران.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌کان:
1. چیا، ئه‌منی ستراتیجی عێراق و سێ كوچكه‌ی به‌عسییان: ته‌رحیل، ته‌عریب، ته‌بعیس، له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای ناوه‌ندی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان، 1987. ل270.
2. چیا، هه‌مان سه‌رچاوه. ل134.
3. هه‌مان سه‌رچاوه. ل130.
4. هه‌مان سه‌رچاوه.
5. جاسم تۆفیق (دكتۆر) گۆڤاری سیاسه‌تی ده‌ولی، ژماره 3.
6. هه‌مان سه‌رچاوه.
7. هه‌مان سه‌رچاوه.
8. الوقائع العراقیه، العدد 3158، بغداد، 13/7/1987.
9. عه‌بدوڵڵا كه‌ریم مه‌حمود، چاره‌نووسێكی نادیار- چه‌ند دیمه‌نێك له ئه‌نفاله‌كانه‌وه، بڵاوكراوه‌ی كۆمیته‌ی به‌رگری له مافی قوربانیانی ئه‌نفاله‌كان، 1993.
10. جاسم تۆفیق (دكتۆر)، سه‌رچاوه‌یه‌كی پێشوتر.