سه‌ركه‌وتنی جه‌هه‌په‌و دیدێكی تر!
د. کامەران مەنتک
2019-06-25   984
دوای نزیكه‌ی ١٩ ساڵ، یه‌كه‌م جاره ئیسلامیه‌كان رووبه‌رووی ئه‌و شكسته سیاسیه ببنه‌وه‌و پایته‌ختی راسته‌قینه‌ی توركیا، ئه‌سته‌نبۆڵ له‌رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه له ده‌ست بده‌ن. ئه‌وه به‌شێكه له گه‌مه‌یه‌كی سیاسی ناوه‌خۆی توركیا، له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه جه‌هه‌په یه‌كه‌مین جاره له‌رێگای ده‌نگدانه‌وه، نه‌ك له‌رێگای كوده‌تاوه ركابه‌ره‌كانی وهلاوهبنێت. ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه، سه‌نگی راشكاوانه‌ی كورده، بوونی نزیكه‌ی دو ملیۆن و نیو ده‌نگده‌ری كورد له‌و شاره، سه‌ركه‌وتنی بۆ جه‌هه‌په مسۆگه‌ر كرد‌و حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیشی دووچاری ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه كرده‌وه.
له‌راستیدا پیاده‌كردنی هاوسه‌نگكردنی سیاسی به حزبێك و دژی حزبێكی تر، گه‌مه‌یه‌كی له بار بوو بۆ دیاركردنی سه‌نگی سیاسی كورد له توركیا له لایه‌ك و له لایه‌كی تریش تۆڵه كردنه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵم و زۆرداریه‌ی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كوردیان كردووه و ده‌یكه‌ن. ئه‌مه وه‌ك نیوه‌ی هاوكێشه‌كه شتێكی گونجاوه و سیاسه‌تێكی تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوانه بووه. به‌ڵام كێشه بنه‌ڕه‌تیه له‌م به‌شه‌ی هاوكێشه‌كه‌دا نیه به‌ڵكو له نیوه‌كه‌ی تردایه!. ئه‌ویش سیاسه‌تی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی توركیایه!. كه رۆژئاوا و ئه‌مریكا به توندی پاڵپشتی ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوودا هه‌موو ئامڕازێكیان خستۆته به‌رده‌م بۆ جینۆساید و رهشهكوژكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد. جێگای سه‌رنجه سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌و سه‌د ساڵه جه‌هه‌په ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ست بووه.
ئه‌و تاوانانه‌ی له‌و ماوه‌یه ئه‌نجامدراون، هه‌ر له تێكشكاندنی راپه‌ڕینه‌كانی شێخ سه‌عید و ئاگری داخ و كیمیابارانكردنی ده‌رسیم،. تا ده‌گاته دانانی یاسای دوورخستنه‌وه په‌رته‌وازه‌كردنی كورد له ساڵی ١٩٣٢ و راگواستنیان به هاریكاری هێزه هه‌رێمایه‌تیه‌كانی تر بۆ رۆژئاوای توركیا، به مه‌رجێك رێژه‌ی ٥% دانیشتوان تێنه‌په‌ڕێنن، هه‌مووی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و حیزبه‌دا بووه!. جه‌هه‌په بوو له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا، ئابڵووقه‌ی راگه‌یاندنی خسته سه‌ر باكوری كوردستان به ئاشكرا‌و به نهێنی ده‌یان هه‌زار گه‌نج و رۆشنبیری كوردی كوشت و شوون بزركرد. جه‌هه‌په بوو كوردی به توركی كێوی ناساند و له ماوه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیدا كاری بۆ تواندنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردی كرد و دروشمی ئه‌وه‌ی به‌رزكرده‌وه، كه له‌هه‌ر شوێنێك سهرهنیزهی توركی لێ‌بیت شتێك نیه به ناوی كورد‌و مه‌سه‌له‌ی كورد.
ژاندارمهكانی جه‌هه‌په بوون زیندانی ئامادیان كرده گۆڕستانی شۆڕشگێڕانی كورد. جه‌هه‌په بوو ...، ...،... ئێستاش ناكرێت ئه‌و خاڵه فه‌رامۆش بكرێت، كه سه‌رباری ئه‌و مێژووه ره‌شه‌ی، جه‌هه‌په زۆر زیره‌كانه سوودی له تووڕه‌ییه‌كانی كورد له ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی وه‌رگرت و له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات به كاریهێنا، بۆیه سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ر ئه‌و كه‌تووه!. ناكرێت له‌به‌ر زوڵم و زۆری دوژمنێكی ئه‌مڕۆ دوژمنێكی شاراوه‌ی دوێنی و به‌یانی فه‌رامۆش بكه‌ین!. سیسته‌می سیاسی له توركیا هه‌رچیه‌ك بێت، سیاسه‌تی به‌رامبه‌ر كورد هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته ده‌بێت، كه له ماوه‌ی رابردودا پیاده‌ی كردوه. چونكه له بنه‌ڕه‌تدا توركیا وه‌كو ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه دروستكراوه، كه پاسه‌وانی ئه‌و دۆخه جیۆپۆلهتیكیه بكات، كه رۆژئاواییه‌كان له‌و ناوچه‌یه دایانڕشتووه. توركیا جگه له پاسه‌وانێكی دۆخی جیۆپۆله‌تیكی رۆژئاو ئه‌مریكا زیاتر نیه!.
بۆیه به گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و گه‌مه سیاسیه‌كانی ناوخۆی توركیا هیچ شتێك له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت. كورد پێویسته كار له سه‌ر تێكشكاندنی ئه‌و بنه‌مایه جیۆپۆلهتیكیه بكات، كه ده‌وڵه‌تی توركیای له‌سه‌ر بنیاتنراوه. ئه‌مه‌ش له رێگای دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی تر بۆ خه‌بات و كاركردن!. ئه‌م گه‌مه كردنه سیاسیه‌ی ئێستای كورد واتای ونكردنی وێناكردنی جیۆپۆله‌تیكی ده‌گه‌یه‌نێت لای كورد. كه له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به‌وه هه‌یه كاری له‌سه‌ر بكات. كورد پێویسته له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ستراتیژیه‌تێكی دووره مه‌ودا دابڕێژێت بۆ به‌یه‌كه‌وه كۆكردنه‌وه و لكاندنهی قووڵایی جیۆپۆله‌تیكی خۆی، كه دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له لایه‌ن رۆژئاواییه‌كانه‌وه په‌رته‌وازه و دابه‌ش كراوه.
بۆیه نابێت لهگهمهیهكی سیاسی روكه‌ش و قێزه‌وندا، كه ره‌نگ بێت رۆژئاوا خۆی ده‌ستی تێدابێت بۆ تۆڵه كردنه‌وه له ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ تێكشاندنی دۆخی جیۆپۆله‌تیكی ناوچه‌كه له رێگای نزیك بوونه‌وه‌ی له روسیا!. فریو بخوات و گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپێكی تۆپیو بكات. كاتی ئه‌وه هاتووه دوورتر بڕوانێت و وردتر شته‌كان لێكبداته‌وه.