كۆنفرانسی دابڕان‌و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه فیكرییه‌كان
فارس نەورۆڵی
2019-02-25   1066
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی بڕیاری دروست و ئه‌قلانی له ڕێگای سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه و ناوه‌نده ڕوناكبیرییهكانن له‌م باره‌یه‌وه ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕۆیم نه‌كردبێت كورد هه‌ژارترین نه‌ته‌وه‌یه به‌ڵام له دوای ڕووخانی به‌عس له كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و ناوه‌ندی ڕۆشنبیری كرانه‌وه ئه‌گه‌ر چی زۆرێكیان كرچ و كاڵ بوون و هیچیان به‌رهه‌م نه‌هێنا بۆیه هێندێكی خۆی نه‌گرتوو ژماره‌یه‌كی هه‌رمان و خۆیان ڕا گرت به پێی توانا خۆیان له بواری خۆیان خزمه‌ت ده‌كه‌ن نمونه‌یه‌كی دیاری ئه‌و ناوه‌نده (خانه‌ی حیكمه‌ت) كه له چالاكییه ڕۆشنبیریه‌كانی گه‌شه پێدانی فیكر و فه‌لسه‌فه كارێكی (متواچعانه ی) جوان ده‌كات سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی پشتگیری دارایی جگه له‌وه‌ی لێره و له‌وێ به ناوی سه‌نته‌ری جیاوه كۆنفرانسی جۆراو جۆر به ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی دیاره‌و به به‌رده‌وامی ساڵانه كۆنفرانسی تایبه‌تی بواری فیكری به‌ڕێوه ده‌بات (پلاتفۆرمی دابڕانه) ئه‌مساڵ چواره‌مین كۆنفرانسی (ئاین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هه‌مووان) به‌ڕێوه برد ، لێره‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی سیاسی به‌ڕێوه به‌رانی (پلاتفۆرمه‌كه) نیه ئه‌وه‌نه‌ی قسه‌مان له‌سه‌ر لایه‌نه ئه‌رێنی و نهرێنیهكانێتی .
(پلاتفۆرمی دابڕان) له‌و كاته‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاندوه قسه‌ی جیاواز جیاوازی له‌سه‌ر كراوه چ به ئه‌رێنی چ به نه‌رێنی، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه بزانرێت هه‌موو كارێك یان دیارده‌یه‌ك دووانه‌یه ده‌بێت هه‌ر واش وه‌ری بگرین، چۆن سارد و گه‌رم تاریك و ڕوون هه‌یه بۆ هه‌موو بابه‌ته‌كانی دیكه‌ش ده‌بێت هه‌ر وا سه‌یری بكه‌ین ئه‌گه‌ر چی به لای منه‌وه ئه‌م جۆره جوڵانه بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان زۆر پێویسته بۆیه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ش هه‌بێت باشتر وایه ڕه‌خنه‌ی بونیاتنه‌رانه بێت ئیتر ئه‌و ڕه‌خنانه له لایه‌ن ڕۆشنبیرانه‌وه بێت یان له لایه‌ن هه‌ر ناوه‌ندێكی تره‌وه بێت پێویسته پره‌نسیبی لێك گه‌یشتن ڕه‌چاو بكرێت بۆ گفتوگۆیه‌كی لۆژیكی، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم ئه‌مساڵیش ئێمه حزورمان هه‌بوو له هه‌ردوو ڕۆژی كۆنفرانسه‌كه له هەمان كاتدا كارنامه‌ی (پلاتفۆرمه‌كه) و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی (پلاتفۆرمی دابڕان)م خوێنده‌وه كه به‌رنامه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی تیۆری جوان و گرنگن ئومێده‌وارم دواجار سه‌ری له حزبه‌وه ده‌ر نه‌چێت یان نه‌كرێته ئاو بۆ ئاشی هیچ حزبێك جگه له‌وه‌ی خزمه‌ت به ئامانجه ڕۆشنبیر و فكریه‌كانی كوردستان بكات.
من ده‌مه‌وێت بڵێم كۆنفرانسی دابڕان چی پێ وتین هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك پانێڵی له خۆ گرتبوو لێره‌دا ناكرێت قسه له‌سه‌ر هه‌مووی بكه‌ین، به‌ڵام له ڕاستیدا بابه‌ته‌كانی له‌سه‌ر فیمینیزم لاواز بوون و هه‌ندێك زیاده ڕهویشی تێدا بوو ئه‌وه‌ی گرنگ و پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین بابه‌ته‌كه‌ی (د . كارزان) بوو به ناوی (داروین و خودا) كه ده‌كرێت لێره‌وه زۆر هه‌ڵه‌ی دیكه‌ی مێژووی ڕاست بكه‌ینه‌وه به كورتی (د.كارزان) وتی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ خوێندن له (به‌ریتانیا) و گه‌ڕان به دوای سه‌رچاوه‌كاندا و خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و جۆره‌كانی داروین هیچی ناڵێت مرۆڤ له مه‌یمونه‌وه گه‌شه‌ی كردبێت كه‌واته هه‌موو ئه‌و كتێبانه و هه‌موو ئه‌و وتارانه‌ی له مزگه‌وته‌كان و له كۆڕه ڕۆشنبیریه‌كان و گفتوگۆی واعیزه‌كان و سه‌باره‌ت به داروین هه‌مووی هه‌ڵه بوو ده‌یان ساڵه مێشكی خه‌ڵكی پێ ده‌شێوێنن كه داروین وتوێتی مرۆڤ له مه‌یمونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت واته پێشتر مرۆڤ مه‌یمون بووه و له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنه‌وه بووه به مرۆڤ.
لێره‌دا له (پلاتفۆرمی دابڕان) د . كارزان وتی (هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه ئینگلیزیانه به كتێبه‌كه‌ی داروینیشهوه ناڵێن مرۆڤ مه‌یمون بووه به‌ڵكوو ده‌ڵێن چۆن دره‌خت ڕه‌گ و ڕیشه‌ی هه‌یه په‌ل و پۆی هه‌یه دروست كراوه‌كان واته مهخلوقهكان هه‌مووی په‌ل و پۆ و گه‌ڵای درهختێكن یه‌ك ڕه‌گ و ڕیشه‌یان هه‌یه ) دواتر (فوئاد مه‌جید میصری) بۆ پشتگیری ئه‌م بۆچوونه ئاماژه‌ی به یه‌كه‌م نوسین كرد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كه (جمال الدینی ئه‌فغانی) بووه كه به بێ خوێندنه‌وه‌ی واقیع و قوڵ له‌سه‌ر بنه‌مای بیستن یه‌كه‌م كتێبی له‌سه‌ر نوسیوه كه‌واته كۆی یان زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له زمانه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه كراون به كوردی یان وه‌رمانگرتوون ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جدی پێدا بكه‌ین ئه‌گه‌ر سه‌یری زانستی پزیشكی بكه‌ین كاتێك نه‌خۆشێك ئه‌چێت بۆ ئه‌وروپا عه‌لاگه‌یه‌ك عیلاج لێره‌وه له‌گه‌ڵ خۆی بردووه دكتۆره‌كان پێی ده‌ڵێن ئه‌م عیلاجه په‌یوه‌ندی به‌م نه‌خۆشیه‌ی تۆوه نیه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی فیكری یان زانستی له لایه‌ن ڕۆشنبیران و واعیز و خه‌ڵكانی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر كرابێت ده‌بێت به ههمویدا بچینه‌وه، چونكه ئه‌مانه به ویستی سیاسی ئاینی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان بابه‌ته‌كانیان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی خۆیان یان به بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی بۆ بكه‌ن هاتوون كردویانه به كوفر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س به لایدا نه‌چێت كه‌واته كۆنفرانسی دابڕان پێی وتین له هه‌موو كایه‌كاندا به هه‌ڵه گه‌یاندن هه‌یه هه‌ر بۆیه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارامی به خۆیه‌وه نابینێت، چونكه له ئه‌قڵه‌وه ده‌ست بۆ كایه‌كان نابه‌ن و فه‌لسه‌فیانه نایخوێننه‌وه بۆیه تا ئێستا له‌سه‌ر ناوی جیاواز و مه‌زهه‌ب و ڕایی جیاواز قه‌تڵ و عام ده‌كرێن و تیرۆر ده‌كرێن كه‌واته ئێمه وه‌ك كورد چی بكه‌ین ؟
له ئه‌نجامی تێگه‌یشتن له پانێڵه‌كانی (پلاتفۆرڕمهكه) به تایبه‌تی پانێڵه‌كانی ڕۆژی دووه‌م ده‌بێت ڕوناكبیرانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی جیهانبینی عه‌ره‌ب و فارس و تورك خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ و ئه‌قڵانی بۆ هه‌موو كایه‌كانی زانست و فه‌لسه‌فه و ئاین و په‌روه‌رده بكه‌ینه‌وه وه‌ك خۆی كایه‌كان له ڕێگه‌ی كتێبه‌كان و كۆنفرانسه‌كان بگه‌یه‌نینه كۆمه‌ڵگای كوردستان و له ده‌ستی یه‌كه‌مه و كتێبه‌كان بكه‌ینه كوردی و فه‌یله‌سوفه‌كانی جیهان و ناوه‌نده ڕۆشنبیریه‌كانی جیهان كه له ئاستی باڵادان به كوردیان بناسێنین و كوردیش به‌وان بناسێنین ئه‌مه‌ش ئه‌ركی (پلاتفۆرمی دابڕان) و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی ڕۆشنبیرییه له‌گه‌ڵ هاوكاری دارایی حكومه‌ت و سه‌رمایه‌داره‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌ت گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌نته‌ر و ناوه‌ند و ماڵ و خانه و ئه‌وانه‌ی سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ كایه فیكرییه‌كاندا هه‌یه بخاته سه‌ر ڕێ.