پرسی موچه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا
جیهانگیر سدیق گوڵپی
2020-11-21   641
ئه‌ركی هه‌ریه‌ك له هه‌رێم و به‌غدا
له‌پرسی دابینكردنی موچه‌و خه‌رجیه‌كانی هه‌رێم، پرسی خه‌رجكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی
هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌و دو ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیانه‌ن كه له‌م
وتاره‌دا به‌كورتی سه‌رنجیان ئه‌خه‌ینه سه‌ر:
یه‌كه‌م/ ئه‌ركی هه‌رێم و به‌غدا له‌پرسی دابینكردنی موچه‌دا:
هه‌رێم به‌بی وه‌رگرتنی پشك و شایسته
داراییه‌كانی له به‌غدا ناتوانێت ئه‌رك و پابه‌ندیه جێبه‌جێ بكات كه سه‌ره‌كی ترینیان موچه‌یه،
ئه‌مه‌یش شتێكی نامۆ و نائاسایی نیه و، هیچ هه‌رێمێك له ناو ده‌وڵه‌تی فیدراڵێدا
ناتوانێت له‌ڕوی داراییه‌وه به‌ته‌واوی بێ‌باك بێت له حكومه‌تی فیدراڵی، به‌تایبه‌تیش
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی دراو و نه‌خت و قه‌رزی گشتی و بازرگانیی ده‌ره‌كی
قۆرغی ئه‌و حكومه‌ته‌ن.
عیراق خۆی به‌درێژایی ساڵانی ڕابووردوو
هه‌ر به پشتبه‌ستن به‌قه‌رزو یه‌ده‌گی نه‌ختی توانیویه‌تی موچه‌و خه‌رجیه‌كانی
دابین بكات، چونكه هه‌میشه بودجه‌كه‌ی به‌كورتهێنان ئامادهكردوهوهو بهقهرزكردن
كورتهێنانه‌كه‌ی پڕكردوه‌ته‌وه، قه‌رزو یه‌ده‌گیش به‌هه‌مو شیوه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی
هاوكێشه‌ی به‌شداریكردنی نه‌وت و داهات و
پشكی بودجه‌ن و پێویسته به‌بێ مه‌رج هه‌رێم لێیان سودمه‌ند بێت، ئێمه ئه‌وه‌مان
به‌درێژی له‌وتارێكی تردا ڕونكردوهتهوه ( بڕوانه https://www.kurdistan24.net/so/opinion/8e1e758c-63f5-4208-9a0a-044f0df52c5e )
نه‌ك هه‌ر ته‌نیا هه‌رێم و به‌غدا، به‌ڵكو
ته‌واوی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌ندو پێشكه‌وتوانه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی كورتهێنانی
دارایی ده‌بنه‌وه به‌بێ پشت به‌ستن به‌قه‌رزی گشتی و یه‌ده‌گی نه‌ختی ناتوانن
كورتهێنانهكانیان پڕبكهنهوهو پاره‌ی پێویست بۆ خه‌رجیه‌كانیان دابین بكه‌ن.
هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی
ئه‌وروپاو یابان و چین و ده‌یان ده‌وڵه‌تی تریش، هه‌ر له‌رێگه‌ی قه‌رزی گشتی و پشت
به‌ستن به‌یه‌ده‌گی نهختیهوه كورتهێنانه
گه‌وره‌كانیان پڕده‌كه‌نه‌وه‌و كاشی پێویست بۆ حكومه‌ت و بازاڕ ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن،
هیچ یه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یش به‌بێ سودمه‌ندبوون له
قه‌رزی گشتی و یه‌ده‌گی نه‌ختی ناتوانن ئه‌رك و پابه‌ندیه داراییه‌كانیان جێبه‌جێ
بكه‌ن و موچه‌ی موچه خۆرانیان خه‌رج بكه‌ن. به‌ڵام جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌هیچ
ده‌وڵه‌تێكدا هه‌رێمه‌كان له سودی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆی قهرزهگشتیهكان و یه‌ده‌گ
بێبه‌ش ناكرێن جگه له‌عیراق، چونكه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی هه‌مو ڕێسایه‌كی ده‌وڵه‌تداریه
به‌تایبه‌تیش له سیسته‌می فیدراڵیدا.
ئه‌ركی راسته‌خۆی دابینكردنی مووچه له
هه‌رێم له‌ئه ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمدایه، ئه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدراڵیدایه
به‌پێی مادده‌ی (121)ی ده‌ستور بریتیه له ته‌رخانكردنی پشكێكی دادوه‌رانه له
بودجه‌ی عیراق بۆ هه‌رێم، كه به‌شی پێویستیه‌كانی و ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی بكات،
به‌ڕه‌چاو كردنی داهاته‌كانی و پێویستیه‌كانی و ڕێژه‌ی دانیشتوانی ، له‌گه‌ڵ به‌شداركردنی
هه‌رێم له سوودی به‌كارهێنانی قه‌رز و یه‌ده‌گ.
واته ئه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدراڵیه به‌رله هه‌رشتێك ناردنی
پشكی بودجه‌و به‌شداركردنی هه‌رێمه له‌سودی قه‌رزی گشتی و یه‌ده‌گی نه‌ختی، ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ر هه‌رێمیشه له‌و ڕوه‌وه به‌شداریكردنیه‌تی له‌پێكهێنانی داهاتی گشتی
عیراق به‌و ڕێژه‌و ڕێكارانه‌ی كه ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی
ده‌ستوردا ده‌گونجێن.
كیشه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و به‌شداری له داهاته‌كان هیچ كات به‌بڕینی
پشكی بودجه چاره‌سه‌ر ناكرێن، چه‌ند ساڵێكه
ئه‌و ئه‌زمونه داهێنراو و هه‌ڵه‌یه‌ی عیراق تاقی ده‌كرێته‌وه و شكسهتهكهی دوباره
ده‌بێته‌وه. ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی بۆچاره‌سه‌ری كیشه داراییه‌كانیان ڕێگه و
ڕێكاری تر دهگرنهبهرو هیچ كات بڕینی پشكی بودجه به‌چاره‌سه‌ر نازانن.
دووه‌م/ خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ
له‌لایه‌ن به‌غداوه:
جارێكی تر ختوكه‌دانی جه‌ماوه‌ری ده‌ستی
پێكردوه‌ته‌وه و هه‌ڵمه‌ت و بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه كاربكرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی
موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ سه‌ر به‌غدا، ئه‌مه زیاتر له هه‌مو شتێك بانگه‌شه‌یه‌كی
ساده‌و سۆزباو ڕواڵه‌تیه، ڕوپۆشی گوتارێكی پۆپۆلیستیه، چونكه له‌ناواخندا دژه
له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عیراق و سیسته‌می فیدراڵی و پێگه‌ی ده‌ستوریی قه‌واره‌ی هه‌رێم و
خواستی زۆرینه‌ی هاووڵاتیانی هه‌ریم.
به‌پێ ده‌ستوری عیراق به‌تایبه‌تیش ماده‌كانی
117و 115 و 121 هه‌رێم قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوریه له‌ناو ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عیراق و،
حكومه‌تی فیدراڵی مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانیدا ده‌كات. ئه‌م ده‌ستوره‌و پره‌نسیپه‌كانی فیدرالیه‌تی دارایی
ڕێگه به ده‌ستتێوه‌ردان و هه‌نگاوێكی له‌وجۆره ناده‌ن.
جگه له ڕێگریه ده‌ستوریه‌كان، زه‌مینه‌ی
واقیعی و ڕێگریه دارایی و كارگێڕیه‌كانیش هیچ كات ڕێگه به‌كارێكی له‌و شێوه‌یه
ناده‌ن.
دابه‌شكردنی
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پرۆسه‌یه‌كی دینامیكیه و وه‌ك دابه‌شكردنی مینحه و مووچه‌ی
نه‌گۆڕی هه‌ندێ چین توێژی تر نییه، تاكو بتوانرێت له‌ڕێگه‌ی كارتی زیره‌كه‌وه
ته‌نها بهتهمویلكردنی بانكه‌كان دابه‌ش بكرێت، كاره‌كه ته‌نها به‌كردنه‌وه‌ی هه‌ژمارێكی
بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران كۆتایی نایه‌ت وه‌ك هه‌ندێك باسی ده‌كه‌ن.
بێگومان بانكه‌كان هیچ كات به‌سه‌رمایه و كاشی
به‌رده‌ستی خۆیان ئاماده نین مووچه بده‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
دارایی عیراقه‌وه پاره‌دار بكرێن، ئایا به‌غدا مانگانه ئاماده‌یه لانی كه‌م هه‌شت
سه‌د ملیار دینار له‌وه‌زاره‌تی درایی عیراقه‌وه له رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه بگوازێته‌وه
سه‌ر هه‌ژماری موچه‌ی موچه خۆرانی هه‌رێم؟ ئایا به‌غدا له‌ڕێگه‌ی گه‌نجینه‌و فه‌رمانگه‌كانی
هه‌رێمه‌وه ئه‌و كاره‌ده‌كات؟ بێگومان نه‌خێر.
گریمان به‌غدا
باز به‌سه‌ر به‌ربه‌سته ده‌ستوری و یاسایی و داراییه‌كانی ده‌دات و ویستی كاره‌كه‌ی
هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی له‌و جۆره بكرێت پێویسته سه‌ره‌تا حكومه‌تی به‌غدا چه‌ند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و لقێكی گه‌نجینه له شاره‌كانی هه‌رێم بكاته‌وه كه سه‌ر به‌گه‌نجینه‌ی گشتی بن له به‌غدا، له
رێگه‌ی تۆڕێكی كارگێڕییه‌وه فه‌رمانگه‌كان و گه‌نجینه‌كان و بانكه‌كان پێكه‌وه
ببه‌ستێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بانكانه له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به به‌غدابن،
ده‌بێت یان بانكه‌كانی هه‌رێم له رووی كارگێڕیشه‌وه بچنه سه‌ر به‌غدا، یان بانكه‌كانی
عێراق چه‌ند لقێكیان له‌هه‌رێم بكه‌نه‌وه.
بۆ خه‌رجكردنی
موچه مانگانه ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی به‌غدا ڕه‌زامه‌ندی بدات، فه‌رمانگه‌كان
لیستی موچه‌كانیان بنێرن بۆ گه‌نجینه‌كان بۆ وردبینی، له‌سه‌ر بنه‌مای لیستی وردبینیكراوی
هه‌رفه‌رمانگه‌یه‌ك چه‌ك و نووسراوی ته‌مویل و فه‌رمانی خه‌رجكردنی مووچه بۆ بانكه‌كان
بنێردرێت. بێگومان لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لیستێكی گۆڕاوه و مانگانه گۆڕانكاریی
زۆری تێدا ده‌كرێت، ئایا گه‌نجینه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی به‌غدا دان به‌و گۆڕانكارییانه‌دا
ده‌نێن كه فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی ده‌ده‌ن؟ یان ده‌بێت بۆ هه‌موو
دامه‌زراندن و گواستنه‌وه و سه‌رمووچه‌و موڵه‌ت و گه‌ڕانه‌وه و گۆڕانكاریی ده‌رماڵه
و هه‌رگۆڕانێكی تر بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ره‌زامه‌ندیی به‌غدا وه‌ربگیرێت، ئه‌ی لێره‌دا
ڕۆڵ و پێگه‌و بوونی حكومه‌تی هه‌رێم چۆن لێك بدرێته‌وه.
ئه‌م جۆره بیرۆكانه
لهناواخینیاندا ئه‌وه‌نده بێ بنه‌ما و
هه‌ڵگری ناكۆكیی و نه‌گونجاوی و دیژیهكین كه هیچ كات شیاوی ئه‌وه نین بكرێنه بابه‌تی
لێكۆڵینه‌وه‌و بژارده‌ی كار له‌سه‌ركردن، ئه‌وه‌ند مه‌یلی ناوهندگهراییانهیان
تێدایه ئه‌وه‌نده كاتیان به‌سه‌رچووه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌یش شیاو نین له‌ناو یه‌ك
پارێزگایشدا بخرێنه‌گه‌ڕ نه‌وه‌ك له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیدا.