له فەرهەنگی "هەنبانە بۆرینه"ی هەژاردا، پەروەرده بە مانای بەخێوکردن و بەرهەمهێنانی گیاندار و کشتوکاڵ هاتووه. دیارە وشەکە لە "پەرە"و پەرەش لەسەر پا و پێ وەستانی رووەک و گیاندارە کە سروشتی پێگەیووییان بەیان دەکات. پەرە لە باری سروشتدا مانایە بۆ زیادکردنی "بەر"ی ڕووەک و گیاندار و لە باری کلتوریدا مانای گەشەدانە بە بەرە (بەهرە)ی نەوەکان، لە بوونیدا بەرجەستەیە و بە رێگای سروشتی خۆی بەرەو پێگەیشتن (پێگەیوو) دەگرێت،ئەمەش لە خودی خۆیدا کولتوریە. مرۆڤ وەک هەبوون درێژکراوەی ئەو بوونەیە کە وەکو سارد و روونی ئاو و گەرم و رووناکی هەتاو دەگۆڕین. گۆڕانی سارد-گەرمی کە تاو تاوە هێمایە بۆ پلەی بەرز و نزمی تاو و تارماییە وەک شەو و ڕۆژی مانگ، وەرز و ساڵ. سۆمەریەکان ئاو بە "ئا" و هەتاو بە "ئود" گۆدەکەن. (ئود) لە زمانی کوردی دا بە مانای ( هەتاو، هاوین و تا) دێت. لە (تا)و (پا) دا دیارە کە ئاوازەکانیان لە دەنگی وەکو(ت، پ،ا) پیکهاتووە. ژیانیش کە سارد-گەرمی گیان و لە سەر پێ وەستانیش گەشە و نوێبوونەوەی ئەو دەوران دەورانەیە کە لە ژیاندا دووبارە دەبێتەوە. ئەوەی لیرەدا مانای هەبێت (وشەکانە)چوونکە وشەکان مانایان لەو بنەمایەوە وەرگرتووە، کە کاریگەری لەسەر زمان هەیە و زمانی مرۆڤیش یەکەم زانستی پەروەردەییە. بۆیە پەروەردە بە بێ تێگەیشتن لە مانای (پێ و پا) کارێکی ئاسان نیە!
هەروەها ئاو-هەتاو- جگە لە سارد و گەرمی شەپولیان هەیە، شەپولیان تاو تاوە، دەمێک بەرز، دەێک نزم و خاوەنی پانتاییەکی فراوانە، بەو مانایەی کە شەپولی ئاو-هەتاوهەبوونە، هەبوونەکەی درێژکراوەی بوونێکە کە وەک مانای ئاو، تۆو و نەوە دەوران دەوارانە . ئەم وشانە (ئاـ ئاو،ئودـ تا ) لە زمانی سومەری و کوردی مانان، ماناشیان خوێندنەوەیە بۆ سروشت کە گەردوونیە. زمانی ئێمە ئەو مانا تۆمارکراوانەی لەرابووردوودا پاراستووە. لە وشەکانیشیاندا دیارە کە کاریان لە سەر پەروەردە کردووە. کەواتە چۆن بتوانین خۆمان وەک ئەو (مانایە ) کە داپیر و باپیر بە دەم کێڵانی ئەرزەوە بەرهەمیانهیناوە، بناسێنین. دەبێت لە بنەمای زمانیان کە هێما-بیرۆکەیانە مانایان بە وشە داوە وەکو (کار) و (بیر) تێبگەین. ژیاننەوەی (کار و بیر) مانای ژیانەوەی مرۆڤ و کولتورە لەسەر ئەو بنەمایەی کە لە ئیستادا بوونی هەیە و ئێمە لێ بێئاگاین!
زمانی کوردی بەو مانایەی کە کارەکتەری سروشت/گەردوونی هەیە، درێژکراوەی وێنەیی ئەو سروشتەی لە خۆگرتووە. ئیتمولوجی وشەکان ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە لە بارن بۆ گۆڕان. مرۆڤ کە هەست وهۆشە، بە هوشیارییەوە کەڵکی لە خەسڵەتی وشەکان وەرگرتووەو بە بەردەوامی گەشەدان بووە بە کولتورەکەی. ئەگەرنا چۆن واتای زیدە (رەحم) بۆ ئاوایی گۆڕا و چۆن ئاوەدانی پەرەی سەند؟ پەرەسەندنی کولتوری مانای لە بەرپرسیارییەوە وەرگرتووە، سەرچاوەی بەرپرسیاری لە خۆ ناسینەوەوە دەستپێدەکات. کەواتە بەرپرسیار بوون لە (کار و بیر) سەرچاوەی گەشەی کولتوری بووە. گۆڕانی بەهای کولتوری لە سروشتیەوە بۆ گەردوونی رێگەی بۆ ئەو گۆرانە سازاندووە کە خۆ دۆزینەوە و خۆ پیناسەکردنە، سەردەمیان بگۆرن. بۆ تیگەیشین لە مانای (پا، پێ، زا، زێ ،بەر، پەر) کە وەکو (زیادبوون)، ناچارین رەچاوی وێنەی یەکتر بین و لە ئەزموونی جیاوازی ئاوازو مانای یەکتر تێبگەین. ئەوەش ئەو کاتە روو دەدات کە بە ئاگابین لە بنەما ی زمانەکە کە هێمای وەکودەنگی (ب، ێ ،ز، ا، ی) کە بۆ (با و بێ )(زا و زێ) گۆڕاوە. ئەو گۆڕانەش تەنیا هەر ئێتومولوجی نەبووە، بەڵکو جۆرێک لە تیگەیشتنبووە لە سەرەتای مانا بەخشین بە (هێما)ی ووشە وەک بوونی روون و رووناکی. کەواتە ئیتمولوجی لە زمانی کوردیدا پەیڕەوی رێزمانی ئەو زمانە پەروەردە سروشتیە دەکات، شێوە ژیانی سروشتی وەک (ئاو و گەردوون) (هەتاو) سەرچاوەی کردگارییەکەی بووە و ئەو دەوران دەورانەش بۆ هەموو نەوەیەکی (نوێ) نوێیە و بە تێگەیشتن لەو بنەمایە، هەست و هوشیاری دروستدەبێت. هوشیاری لە زمانی سومەری و کوردی کە مانای بە زمان وەک پلە گۆشتی ناو دەم کە ( تام و گفتوگۆ) داوە، گەردوونییە و پێکەوە ناساندنی مانایە، لەو رێیەوە سەرچاوەی گرتووە و رێگەی بۆ تیگەیشتنی کولتوری لەبارکردووە. ( خود)کە مانای خۆی لە مانای (ئاو، تۆو، نەوە)دا دیاری کردووە، وشەی (زیدە )کە مانای رەحم و ئاوایی پێبەخشراوە، گەراندنەوەیە بۆ جێگای ژیان ( ئاو، ئەرز، هەتاو) و وەرێزلێگرتنی. بۆنموونە (مانا)لە زمانی سومەری و کوردیدا درێژکراوەی گەمەی زمانن (دوان- dug([1])) و شێوەی زی (ژی-zi([2]))، بوەتە هۆی دامەزراندنی کولتوری (کار و بیر). (زمان ) وەک پلە گۆشت(هێمایە) و وەک ئامرازی گفتوگۆ (بیرۆکەیە). گەر چاو بخشێنین بە وشەی "ئاو، هەتاو، زمان" کە مانای سروشت-گەردوونییان هەیە، مانای بوونی ( ئاو) لە وشەی (هەتاو)دا هەیە، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە گۆڕانێکی سروشتی بەسەر وشەکاندا هاتووە، ئەمە لەلایەک، لەلایەکی ترەوە ئەوەشمان پێدەڵێت کە مرۆڤ هەر لە رابووردووەوە هەوڵی بەستنەوەی سروشتی بە گەردوونەوە داوە. لە ژێر هزری گۆڕانی شێوەی ژیاندا لە راوکەروکۆکەرەوە بۆ نیشتەجێ گۆڕاون، ئەمەش مانای رێکخستنی کۆمەڵ (خیزان، تیرە و هوز) دەگەێنێت. کەواتە ئەو مرۆڤانەی کە کوردستانی دێرینیان ئاوەدانکردۆتەوە، ئەوان بنەمای زمانەکەیان لە شێوەی ژیانی جووتیاریدا دامەزراندووە، خۆشیان وەک نەوەی (ئاو،هەتاو) کە سروشت-گەردوونیە لە قەڵەم داوە. مانای وشە سومەری و کوردیەکان پشتگیری لەو روودانە سەرەکییە دەکەن. کێڵانی ئەرز لەگەڵ خۆیدا کولتوری لە سەر بنەمای گۆڕان داهێناوە، ئەو بنەمایەش رێگەی بۆ نەوەی دوای نەوە کردۆتەوە لە رێی پرسیارکردنەوە (کە من کێم)، خۆی بە سروشت و گەردوون پێناسە بکات و گەشە بە بەهرەی خۆی وەک مرۆڤ بدات. گەر وشەی (ئاو-هەتاو) لە زمانی سومەری و کوردیدا پیناسەیان وەرگرین، ئەوسا بۆمان دەردەکەوێت کە (مانان)، (ئاو) کە ناوەندە و (هەتاو) ناوکە، ئەم خوێندنەوەیەش لە بوونی سروشت و گەردووندا دەلالەت لە مانای دەوران دەورانی رۆژ(شەو،رۆژ و رۆژی ئاسمان) و ساڵ (ئاو، تۆو، نەوە) دەکات. ئەم دیاردانە ساڵانە دووپات دەبنەوە، یانی دەژێنەوە. مانا دان بە ژیانەوەی ئاو لە وشەکاندا هاوشێوەی مانای وشەی زمانە کە (پلەگۆشتی ناو دەم و گفتوگۆ)یە، خەیاڵ و خەونە کە هەست و هۆشی پێکەوەگرێداوە. ئەو گرێدانە هاوتای کێڵانە کە لانە دروستکردنە بۆ تۆو و مرۆڤیش خۆی بە تۆو و ئاو داناوە. لەگرێدانی ئەو وشانە و زۆر وشەی تری زمانی سومەری و کوردیدا، هوشیاری زمان نیشتەجێ بووە. دێرینەکانی کوردستان کە وەکو هەموو گیانداریک توانای هەناسە وەرگرتن و دانەوەی هەبووە و ئەوەش مانای وایە (خۆ ناسین) هەر لە منداڵیەوە سروشتیانە رێگەی بۆ خۆشکراوە. هەروەها لەوشەی کوردی و سومەریدا دیارە کە وشە وەکو (هێما ) سەریهەلداوە و بوەتە (بیرۆکە) بیرکاریانە و دەرئەنجامی ئەو گۆڕانە، ئاوەدانی گەشەی کردووە و ئامرازی نوێتری داهێناوە . بۆنمونە یانزە هەزار ساڵ لەمەوەبەر نووسین (هێمای) بووەو لە چوارهەزار و پینسەد ساڵ لەمەوەبەر تواندنەوەی ئاسن لە کوردستاندا داهێنراوە. لە لانە (زیدە) وەکو (زیدە گیان و ژیان) مانایان لەلای مرۆڤ ئاشکرابووەو لێی تیگەیشتوون، مانای وایە مرۆڤ لە خودی خۆی وزمانەکەی ، کولتورەکەی ، بوون و هەبوونەکەی تیگەیشتووە و ئەم تیگەیشتنەش هانی داوە کە خۆ ئێستایانە کە نوێبوونەوەی خۆی و کولتورەکەی گەشە پێبدات، نەک لاسای مردوو یان خورئاوا بکاتەوە، کە کۆیلەیەتی دەرئەنجامێتی. بەو مانایەش کە وشەکان وەک ئاو؛ تۆو؛ نەوە و ناوک سروشتین و بەرانبەر بە مانا گەردوونیەکانیانن، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە وشەکان پێش نیشتەجێ بوون مانای سروشتی خۆیان کە (هێمایی )یە، هەبووە و لەگەڵ نیشتەجی بووندا، بۆ مانای گەردوونی ژیندراونەتەوە (update). بۆنمونە مانای وشەی "زمان-eme"ی کە زانینی هەستیە (هێمایە) و هوشیە (گەردوونیە) و هەست و هوش بەیەکەوە هوشیاری زمانیان پێکهێناوە. ئەو هوشیارییە لە مانای روونی ئاو و رووناکی هەتاودا کە مانای بە خودی (خودا + خوداژن) خۆی وەکو دایک + باوک داوە و لەسەر ئەو بنەمایە نەوهی سروشتی دێنێتەکایەوە.
زمانی کوردی و سومەری کە لەم خاکەدا سەریانهەڵداوە و مانایان بە کولتوری کێڵان داوە. کیڵان لە ناوچە کێو و کەندەکانی زاگرۆز، دوانزە هەزار ساڵ لەمەوبەر سەریهەڵداوە و کارەکەش کارێکی کەم وێنەییە لە میژووی داهێناندا. کەواتە مانای پەروەردگاری و کردگاریی کە خودای و خوداژنی بووە، سەرچاوەی مانای لە بەخشندەیی دایک و باوکەوە وەرگرتووە. ئاو و هەتاو بە مانای خودا-خوداژن یان دایک-باوک مانای بەخشندەیی دەگەێنن. گەر لەو روانگەیەوە تێبینی لە زمان بکەین، ئامرازی گەسشەکردنی ئاوایی وئاوەدانی جیهانی دێرین بووە و کشتوکاڵی بە جیهانی دێریندا بڵاوکردۆتەوە. (کورد) وەک ناو لەم وشە کوردیانەوە (کو، کێو و کەن) هاتووە و واتای کور، کچ و کیر و کوز پشتگیری لەو مانایە دەکەن. ئەو مانایە لە دەنگی وەک (ز، خ ،ا) هێماین و پێکەوە زا (لە دایکبوونەوە ئاو/تۆو) و خا (هێلکە) ناوی شوێن بووە لە زاگرۆز. مانای زا و زێ (کوز و چەم) پشتگیری لەو هێما ئاویە دەکات، هەر وەکو چۆن لە مانای (زیدە) دا جێی ئاوە و ئاویش سەرچاوەی زیادبوونی نەوە و تۆوە. ئەوەی لێرەدا سەرنج رادەکێشێ، کولتوری کێڵانی ئەرزە کە دونیای مرۆڤایەتی گۆڕیووە. بە خۆدا چوونەوە وگۆڕان هاوشیوەی (شڵپە، شڵپە، پلە پلە) یە و بەو مانایەش شەپولی ئاو سەرچاوەی ئەو روانگەیە بووە. مرۆڤ بە دەم کارەوە بیری داهێناوە و هەوڵی پێگەیووی داوە، (پێگەیووی) مانای بەر و بەهرە، بەریش دیارە کە لە مانای "پا، پێ" وەرگیراوە. کەواتە پەروهردەی دێرین لەسەر بنەمای دۆزینەوەی خود گەشەی کردووە. واتای "را، رێ" پشتگیری لەو کار و بیرەی زمان و ژیانکردنه، دەکات. هەستی نەوە وەک (تۆو) دەرگا بۆ گەشەکردنی هوش دەکاتەوە و رێگا بۆ گۆڕانی بە ئاراستەی پێگەیووی دەکاتەوە. تێگەیشتنی نەوە کە گۆڕان بووە، لە سەر بنەمای بەرپرسیاریی و ئێستایی دروستبووە، ئەگەرنا گۆڕانی رابردوو و وەک ئیستای خۆرئاوا مانای نەدەبوو. کەواتە گۆڕان کولتورییە و کولتور پرۆژەیەکی پەروەردەییە، نەک وەک قوتابخانە کە بیری مردوەکانی دین و دونیای تێدادەوترێتەوە، چوونکە هێمای (دونیا) مرۆڤییە و داهێنانی مرۆڤیانە هاتۆتەکایەوە، نەک لە رێی سروشت/گەردوون یان خودا بە مانای وشەی تاک. چوونکە وشە لە بنەرەتدا مانای لە تاکەوە وەرنەگرتووە، بەڵکو بەرهەمی کار و بیری سەدان هەزار ساڵی کۆ بووە. بۆنمونە ئاوازی "دا" کە بە مانای دایک و دێ لە زمانی کوردیدا ماوە، ئەوەمان پێدەڵیت کە داپیرو باپیرانی کورد (ئەرز/ئاسمان)یان بە خودا و خوداژنی/ ئاوی و هەتاوی داناوە. (نەوە) تا ئەو دەمەی ساوایە و پێدەگات پیوستە رێگا بۆ هەستی وەک (بوونی) خۆشبکرێت، نەک وەک قوتابی ماموستا و مەلا مامڵەی لەگەڵدا بکرێت. زانینی ئەو راستیە، خەیاڵی نەوە کە (هەست)ە گرنگی پێبدرێت. کاتێک فیرکردن دەسەپێنرێت، نەوە رەگی خۆی کە دریژکراوەی تۆوی سەدان هەزار (داپیر و باپیر)ە مانای لای نابێت. ئەمەش لە رێی گەڕان لە دووی بوونی خۆی دێتەکایەوە، کە هەست سەرەتایەتی و هوش پێگەیاندنێتی، ئەو کارەش لە ئەستوی (نەوە) خۆیدایە نەک ماموستا و مەلا کە بۆچوونی خۆیان وەک راستی بەیان دەکەن!
تیگەیشتنی (نەوە) لە خودی خۆی وەستاندنە لەسەر پاو و پێ، ئەمەش مانای داکوتاندنی رەگی ساواییە تا قەدی لاوی و لق و پۆپ گرتنە. لە رابردووى دێریندا داپیران و باپیران بەو جۆرە پەروەردەیە خۆیان پێناسەکردووە، نەوەش لەسەری رۆیشتووە و کولتور بەو شێوەیە گەشەی کردووە، بە واتایکی تر "زمان-ئەمە" و داستانی گەرانی گلگامیش کە هاندانی گەران بە دوای مانای ژیاندا داوە وەک (تۆوی داپیر و باپیر کە ئاو/هەتاوە) هەتا هەتاین، بەو مانایەش ژیان نەمرییە و وەک سەردەم تۆوەکەی لەگەڵ کولتورەکەیدا دەگۆڕێت. کەواتە ساوا بۆ ئەوەی پێبگات، دەبێت پیوستیی ژیانی وەک ئاو/هەتاوی بۆ خۆشبکرێت تا تۆوەکە بە ئاراستەیی هەتاو کە (ناوک)ە گەشتی ژیانی خۆی بکات. گەشت یانی رێگا دەدۆزیتەوە.
بۆ تێگەیشتن لە مانای "ئا-ئاو” و “ئود-تا" وەکو پا، پێ و پەل کە پانتای جیگە و کات لە خۆ دەگرن، پیوستە لە خۆمان کە (کێین) تیبگەین و لە ئەرینی و نەرینی بەها پەروەردەکان کە سروشت/گەردوونین یان مەزاجیین تێبگەین، ئەگینا لە بوون و گۆڕانی خۆمان، بنەمای زمانەکەمان و کولتور تێناگەین و دریژە بە لاسای کردنەوە و خۆهەڵخەلەتان دەدەین. ببۆنمونە ئەم مێخە کە پینج هەزار ساڵ لەمەوبەر نووسراوە، سۆمەریەکان بۆ مانادان بە "دەم-kag"، "دوان-dug"و "دەرگا-kan" بەکاریان هێناوە و ئەم مێخە لە ناوندی ئەم مێخەدا ، ئاوا نووسیووە، بوەتە هۆی گۆڕانی مانا و ئاوازی مێخەکە. ئەو گۆڕانەش لە نووسیندا پێمان دەڵێت، ئەوانەی نووسینیان داهیناوە، لەم خاکەدا ژیاون و خاوەنی راستەقینەی نووسین بوون، داگیرکەرانی پیش ئیسلام بە شوینکەوتوی دێو دایناون و ئیسلام بە کافر ناوی بردووون. هەروەها (نووسین) پێش مێخ هێمایی بووە و بیرکاریانە داهێنراوە. لە وشە کوردی و سومەریەکاندا ئەو بنەما هێما و بیرکارییە کە بیرۆکەییە ماوە. کەواتە بۆچوونی داپیر و باپیر کە خۆیان بە ئاو و هەتاو داناوە، زیاتر مانا بەخشەبووە لە گەشەدا بە نەوە، کە ئاو لە رێگەی گەرانەوەوە بۆ هەتاویی خۆی تیدەگات، زیاتر لەو مانایانە مانا بەخشتر بووە کە ناوی وشەی خودای لێنراوە. بۆنمونە زمانی کوردی وسۆمەری کە مانای بە "زمان-eme"ی سروشتی و گەردوونی داوە، درێژەی ئەو مانایە کە خودی خۆی بە ئاوی و هەتاوی داناوە، پاراستووە. پارستنەکە بۆ زمان دەگەڕیتەوە، بەلام گەر زمان هاوتای کولتوری پەروەردە نەبێت، سەرلێشواوی جێگەی دەگرێتەوە و ئەوەش وادەکات کە نەوە بکرێتە قوربانی مەزاجی ماموست و مەلا و دریژە بە خۆهەڵخەڵەتاندن بەردەوام بێت.
ئەوەش ئەوه دەردەخات، وشەی (زمان) لە کوردیدا بە مانای دەم و زار هەیە، بۆ سەرەتایی زمانی نیشتەجێ دێرینەکان دەگەڕێتەوە، چوونکە زار و دەم لە بەرهەمهیانی (نەوە) و (وشە)دا هاوشێوەن و ئەوەش توانای زمانی دێرینی نیشتەجێ دێرینەکان بەیان دەکات. ئەوەی بۆ ئیستامان گرنگە تێگەیشتنە لەوەی چۆن جووتیاران کە کێلانی ئەرزیان جار جار بەر ئەرز جارجار نزم داهێناوە، ئاواش مانایان بە وشەکانیان وەکو کار و بیریان سروشتیی و گەردوونیانە داوە. بۆ نمونە (دوان) کە لە هاوشیوەی دەم دەم دایە، لێو وەک شەپول دەم دەم تاوەکەی بەرز و نزم دەبێتەوە. بەو مانایەش دانە (یەک)، دوو و دە وەک ژماردن مانای بە دەم دەم وەکو کاتی هەڵهاتن و ئاوابوونی ژیان هەتاوییانە داوە و هەتاو وەک سەرچاوەی تەڕی (ژیانەوە) و وشکی (مردن) داوە. گەر بەو مانایە زمانی کوردی و سۆمەری وەرنەگرین، ناتونین لە مانای ئاوایی کە (رووناکی) و (کراوەی) ئەبەخشێت، تیبگەین. ناوی شاری بابل "بەبو bābu" مانای لە وشەی سۆمەری (کاگ kag) وەرگرتووە، کاگ مانایە بۆ دەرگا، دەرگا و دەم وەکو یەک دەکرێنەوە. مانای دەم و دەرگا یان زار و زمان پێمان دەڵێت کە (وشە و نەوە زیادبوون) بۆ زاوزێ و چاک بوونی ژیانی دێرین دەگەڕیتەوە، لەگەڵ داهێنانی کێڵاندا ژیانی مرۆڤ پەرەی سەندووە. پەرەسەندن و تیگەیشتن لە (خودی خۆ) رێگەی بۆ دۆزینەوەی بەهرەی خۆی کردۆتەوە. کەواتە ئاوەدانی و نەوەی ئاوی یەک مانایان بە تۆو و نەوە داوە، کێڵانی ئەرز و مێشکیش سەرچاوەی ئەو گەشە و گۆڕانە بوون.
بە کوردی و کورتی، مانای وشەکان لە زمانی کوردیدا بەیانی سروشت-گەردوونی مانا (هێما-بیرۆکەی) زمانی کوردی دەکەن. هەروەها ئاوازی "کراوە-kan([3])" کوردی وسۆمەری کە بۆ کردنەوەی دەم، دونیا، دەرگا، دەربەند و دەروازە بەکار دێن، ئەوەمان بۆ رووندەکەنەوە کە مانا لە خۆ خوێندنەوەی سروشتی و گەردوونیەوه وەرگیراوە و ئەو وشانەش مانای رەسەنی ڕابردووی دونیای سروشتی خۆیان کە هێما-بیرکاریی بووە، پاراستووە. ئەوەش لە رێگەی بە خۆدا چوونەوە و خۆ پەروهردەکردنەوەی زمانی رودەدات، نەک درێژەدان بە خۆهەڵخەڵەتاندنی ئایدیالی و مەزاجی ئەوانی تر. بۆ دەرچوون لە گرفتی خۆهەڵخەڵەتاندن کە رۆژانە پێوەی دەناڵێنین ( دایک/باوک، ماموستا/مەلا ،سیاسی/رۆشنبیر)، دەبێ پرسیار لە خۆمان بکەین کە ئێمە کێین و چۆن لە زمانەکەمان تێگەیشتووین؟ بۆ وەڵام دانەوەی ئەم دوو پرسیارە دەبێ بگەرێینەوە بۆ داپیر و باپیر کە چۆن گرنگیان بە زمان، کار، بیر و کولتوری ئاو-هەتاویان داوە. داپیر و باپیربە ئاگا بوون لە چۆنێتی ژیانی رۆژانەی خۆیان، داهێنانی وشەو بەکارهێنانی رەگی لە ناو ئەرزی کار و بیری رۆژانەیاندا چاندووە.
کولتوری ئاو/هەتاوی رەگی لە ناو ژیانی داپیر و باپیردا چەسپاندووە، تاوی هەتاو دەم دەمیە ئەوەش وای لە (نەوە) کردووە کە ئاگای لە هەناسە دان و وەرگرتنەوەی هەناسەی خۆی بێت و رەچاوی کار و بیری خۆی بە دەم گەشەکردنەوە لە (منداڵیەوە بۆ پێگەیووی) بکات. بۆنمونە لە مانای "ئا-ئود و ئاو-هەتاو"دا کە (ئەرز/ئاسمان)ین، تێهەڵکێشن و خۆ بینینەوەی نێر و مێ وەک تەواوکەری یەکتر لە خۆگرتووە. ئەو خۆ بینینەوەیە رێگەی بۆ هاوسەنگی و تێگەیشتنی زمان سازاندووە، ئەو وشانە لە بەر خۆرو بە دەم کارەوە بەرهەمهێنراون و ئەو ڕوودانە ئاوەدانی لە و خاکەدا هێناوەتە کایەوە. ئەمەش ئەوهمان نیشان دەدات کە (زمانی بیرکاری) سەرچاوەی بیرۆکەی ئاوایی و زێدەیەکەی بووە. کاتیک ئەو زانا زمانیە بە مانای وەک (مەلای دوانزە زانین)([4])، وەردەگرین. ئەو جا لەو مانایە (دوانزە کاتی شەو، رۆژ و ماناگ) تێدەگەین کە بەکاهێنراوە بۆ رێکخستنی (رۆژ، هەفتە، مانگ، وەرز و ساڵ). ئەم بەکارهێنانە گۆڕانی بە ئاگاییەوە بەسەرهااتووە، ئەو گۆڕانەش مانای لە هەستی سارد/گەرمی سروشت و گەردوون و مانای کولتورییەکەوە وەرگرتووە. پەروەردە بەو مانایە رێگەی بۆ زانین کە زیادبوونی مانایە خۆشکردووە. لە میژووی ناوچەکەدا دیارە کە فێربوون گەشەدانە بە نەوە تا سەردەمی ئاخەمەشینەکان بەردەوامی هەبووە. ئاخەمەشینەکان کە رەهای بیرکردنەوەیان سەپان بە ناوی فەرمانەوە، (نەوە) رێگەی سەربەستی خۆی وونکردو مۆغیان لە ناوچوو. ئەوەش رێگەی بۆ لوژیکی خۆ بەزلزانین و خۆیان بە نوێنەری خودا دانا. بەم شێوەیە وا لە (نەوە) کرا کە ببێتە کوپێ ئەو مانایە کە ئەوان بە فەرمانی رەها دایانا بوو، ئەمەش لە رێگەی بەرزنرخاندنی وشەوە کرا. لەو دەمەوە (کولتوری کوێلەیی) هاندراو و مرۆڤ بووە کۆیلەی (وشە). وشە بووە (خودا)و جێگای کار و بیری کە بەردەوامی بوونی (ئاو/هەتاو) کە گۆڕانی بەردەوامی لەخۆ گرتبوو، گرتەوە.
مانای ئاو یان ئاوایی (دی) کە ( دایک/خیزان) بنەماکەییەتی، گوێخراو، ناپەروەردەگاری، مەزاجی ئەم دایک و باوکە گیاندارییەیان بێگیان کرد. کە دەڵیم (بێگیان) لەو روانگەیەوە دەڵیم، دەبینم پەروەردە لە ژیر کاریگەری ناپەروەردەگاریدایە و مرۆڤیش بێ پرسیارانە (ژیان) دەکات، ئەوانیش دریژە بەو سستەمکارییە دەدەن کە مردووەکان بە ناوی خوداوە وەکو وشەی رەهای ماناکەیان سەپاندوویانە و مرۆڤیان لە دەست و پێ خستووە. زمانی کوردی مانا بەخشانە وشەی (پەرە، پا، پێ) وەک (دا) کە لە (دایک، دی، داپیر)دا تۆومارکردووە، بەو ماناییەی زا و زێ بوونی "ئاو، تۆو و نەوە" وەکو وشەی زار و زمان زیادیانکردووە.
ئاوـ شەپولی لە بوونێکی سێ پاڵووە، کە دوانزە هەزار ساڵ لەمەوەبەر، شەپولی ئاو وەکو دوو شەپولی بەرز/نزم کە پانتایی هەیە، لەسەر بەردەکەی گویبیکلی تەپە وینەکراوە، ئەو وێنەیە لەسەر گڵینە ئوبەیدیەکان گەشەی پێدراوە و لە بیناسازی قوبەی ئیزدیەکاندا بە پوپەی مانا گەیشتووە.
شەپولی ئاو کە سێ پاڵووییە، سەر و ژێرو لوولەی ئاسا تاوی هەیە. سێ پاڵوو، دوو رووبەری سێگۆشە و سێ رووبەری چوارگۆشە یان لە شێوەی لەبزینە یا لاکیشی هاتووە، رووبەرەکانی بەیەکەوە بەرز و نزمی و پانتای لە خۆگرتووە، بەگوێرەی تاوی شەپولەکە، قەورەکەی و پانتاییەکەی لە شێوەی سێ پاڵوووەوە بۆ شەش، هەشت، دوانزە و بیستوچوار گۆڕاون. بەو مانایەش وێنەی شەپولی ئاو لەسەرەوەیی بەردەکەی گوێبکلی تەپە و گڵینەی ئوبەیدیەکاندا وێنەکراون، بوونەتە هۆی داهێنانی نووسینی مێخی و بە ئاو ناوبراون وەکو دوو مێخی سێسەر کە سێگۆشەیین، بە ئاو، تۆو و نەوە دانراون. ئاو بەو شێوە شەپولییەی، مانای ئەوە دەگەێنێت کە ئاو بە خودا و خوداژن دانراوە و ژیان وەک رووەک، گیاندار، مرۆڤ لە ئاوە پەیدابووە، ئەو مانایە تا ئەمڕۆ لە زمانی کوردیدا ماوەتەوە، بۆ پەروەردەی زمانیی دەگەڕێتەوە. چوونکە لە مڕۆدا دەزانین کە زمان یەکەم سەرچاوەی زانین و گوازتنەوەی زاننینی دێرینی نەوە بۆ نەوە بووە. پێشی دەچێت لەگەڵ داهێنانی کێڵانی ئەرزدا، میشک وەک ئەرز بە وشە کێڵرابێت و مانای تۆو بۆ مانای ئاو و نەوە زیادکرابێت. لە دوای ئەو سەردەمەوە مرۆڤ خۆی بە نەوەی هەتاو دانابێت و نەورۆز لەو دەمەوە وەک یادوەری بوونی ئاو و هەتاو کرابێت.
قوبەی ( کوبەی) ئیزدی لە رووی بوونییەوە جێگەی سەرنجە چوونکە نەک بنەکەی لە دوو سێپاڵوو کە شەش پاڵوو دەکات، پێکهاتووە بەڵکو لەسەرو شەشپالووەکەشەوە، هەشتپاڵووە، لوولە دوانزە سێپالووەکەی و پوپەی دوانزەپاڵوکە لەیەک خالدا وەکو ناوک لە ناوەندا بەیکتر دەگەن و لە ناوکی قوبەکەشدا جێگەی ئاگر هەیە کە تاوە و مەلیک تاوس لەسەر قوبەکەوە وەک مەلیک راوەستاوە. تاوس بەو مانایە هەتاوە و لە ناوەندی ئاسماندایە و بە خودا دانراوە. هەتاو گەرما و رووناکی بەخشەو سەرچاوەی گۆڕانی پلەی سارد و گەرمایە. سارد و گەرماش بەو مانایە وزەی جیاوازن و سەرچاوەی شەپولی ئاو و هەتاون. هەتاویش بوەتە نەوەی خوداوەندە ئاوییەکان و دەیسەلمێنێت کە ئاو و تاو بوونیان بەیەکەوە بەستراوە. لەیکچوونی شەپولی ئاو-هەتاو مانای ئەفراندنی هەیە و وەکو زمانیش بۆ زمانی ئەو جووتیارانە دەگەڕێتەوە کە کیڵانی ئەرز و مێشکیان داهێناوە و لەسەر ئەو بنەمایە پەرەیان بە خۆیان و تۆوە جیاوازەکانی بوون داوە.
بۆ زیاتر تێگەیشتن لە شەپۆلی ئاوی سەربەردەکە کە شێوەی لەبزینەیی وەرگرتوووە و شەپۆلەکان بەرز و نزم لە کەمەریاندا لە یەکترئاڵاون، دەبێ بگەرێینەوە بۆئەفسانەی ئەفراندنی سۆمەری و گڵێنەی ئوبەیدیەکان تا لە پلەی گۆڕانی سارد و گەرمی گیان وەک مانای ئاو-هەتاو کە تاویان هەیە، تێبگەین، چونکە ئەو مانا بەخشینە وەک (مار و مەل) یان مەلیک تاوس، نەک هەر لە دینی ئیزدیدا مانای هەیە، بەڵکو لە دینەکانی تری وەک (زەردەشتی، جوو، فەلا و ئیسلام)دا مانا هەڵەوگێراویان هەیە. ئەو دوو مانا جیاوازە رەنگدانەوەی ئەریینی لەسەر ئاراستەی پەروەردە هەیە. لە مانای ئەرینی دینیدا پەسندکردنی ژیان وەک دریژکراوەی سروشت و گەردوون، مانای بەردەوامی ژیان و نەوەیی بوونی هەیە، لە مانای نەرینیدا پەسەند نەکردنی ژیان و مردنە، ژیانەوەییەکی دۆزەخی و بەهەشتیە، ئەوەش هانی ترس/خۆهەڵخەلەتان/بروا بە خورافات دەدات نەک رێگە خۆشکردن بۆ گەشەکردنی هەست بە ئاراستەی هوش و هۆشیاری کە یەکبوونی مرۆیی وەک ئەوەی کە بەردەوام روونی ئاو و رووناکی هەتاوە. بۆنمونە لە زمانی کوردیدا (ناوک) هەر تۆوە و، لە دەنگی (ناوک)دا دەنگی ئاو هەیە، مرۆڤیش لە شاوەت پەیدادەبێت کە ئاوهاتنەوەیە و ئەوەش لە قولایی گیانییەوە هاتووە. گیانیش وەک بوونی سروشت و گەردوون گیومەترییە و لەسەرەتایی میژووی ئاوەدانیەوە بە ماڵی خودا و بەهەشت دانراوە، (ئەرز و ئاسمان) وەک (رۆح و گیان) لەیەکتر جودا نەکراونەتەوە. ئاو کە هاوشیوەی هەتاوە، تاوی هەیە لە ناو چەقی گیاندا، گیانیش بەو مانایە کە دریژکراوەی گەردوونە و ناوکی گیانیش دەمی یەکەمی ساوایە و بە زێدەی دایەکەوە گرێدراوە. زێدە بەو مانایە بەهەشتی ساوا بووە و ئەوەش بۆتە هۆی کە (لێو) وەک مانایەکی سەرەکی بێتەکایەوە. کەواتە نێر و مێ لە بوونیاندا نەوەی ناوکن، قولای ئاو کە زەریاییە و پیناسەی زمانیی لەو روانگە دونیا ئاوییەوە ماوەتەوە، ئەوەش ئەوە دەگەێنێت، داپیرو باپیرانی کورد پیش نیشتەجێ بوونیان لە زاگرۆز ئەو مانایەیان بۆ بوونی خۆیان هەبووە و کە ناوی زاگرۆزیشیان ناوە، مانای زێدە (ئاوایی)ان لێ ناوە و لە وشەی زاگرۆزیشدا (زا،زگ،رۆز) بوونیان هەیە و لەو دەمەوە (رۆژ) بە خودای ئەفریندەری کوتایی کە نوێبوونەوەی رۆژانە و ساڵانەیە دانراوە. ئەو بۆچوونە (ئەفراندن) لەگەڵ مانای خودا بۆ یەکەم جار هێلکە (هیک، خا) داناوە، هاوتان. (هێلکە) هەر وەک (ئاو) شلەمەنیە، (مار و مەل) لە هێلکە پەیدا دەبن و سۆمەریەکانیش ماسی و مەلیان لەسەر گڵینەی ئوبەیدیەکان کێشاوە، بەو مانایەی (ناوک) ناوەندی ئاو بووەو بۆ بوونی دونیای ئاوییان گەڕاندۆتەوە. ناوک و هەتاو یەک مانا دەگەێنن، لە دەنگی (ناو،هەتاو)دا دەنگی (ئاو) هەیە.
داهێنانی ئاوایی سەرەتای بۆ دوانزە هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە و لە زمانی کوردیدا مانای (بیر، بیرکاری، بیرۆکە و رۆشنبیر)دا دیارە کە مێشک لە رابردوودا بە سەروەری گیان دانراوە و لە روانگەی زانستی خۆ خوێندنەوە، ئاو و هەتاو گەشەی کردووە. ئەو گەشەکردنە چۆن بووە و کەی بووە، تا ئەمڕۆ مرۆڤایەتی کاری لەسەر دەکەن. ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە زانستی ژیان و بەرپرسیاری مرۆڤە کە کولتوری ئاوەدانی داهێناوە. بۆ تێگەیشتن لە بوونی مرۆڤی و کولتوریی کورد، دەبێت بگەرێینەوە بۆ (مانا کوردییەکان) کە سەرچاوەی ئەو تیگەیشتنەن. لە ئەوەش ئەوە دەگەێنێت کە پیوستە بە خودی خۆماندا بچینەوە و لە هیزو و لاوازی خۆمان تیبگەین و خۆمان لە رق و قینە و شەر بپارێزین، بۆ ژیان و ژیانەوە و ئارامی بینا بکەینەوە.
(بیناکردنەوە) بیرکاریە و ژماردنی رۆژ/شەو، مانگ/وەرز/ساڵ لە گۆڕانی پلەی سارد و گەرمیەوە سەرچاوەی گرتووە. داپیر و باپیر مانایان بە بوونە ئاوییەکەی چاخی بەستەڵە داوە و نەوەیان کە کێڵانیان داهیناوە، مانایان بە هەتاوییەکەی وەک ناوکی بوون داوە و ئەو مانایەش لەسەر شیوەی شەپولی ئاو-هەتاوی لەسەر (بەرد، دەورا، لبا، جاجم، بەڕە و فەرش)، سێپالووانە کە سێ ئالیە، مانای پێدراوە. کاتێک پانتای بۆ شەپولەکە زیاد دەکەین، ئەوسا لە ئەژماردە و مانای (یەک، دوو، سێ، چوار) وەک بنەما بیرکاری تێدەگەین کە (دە = ۱٠) دەکات. بیرکاری لەسەردەمی گویبکی تەپەیەکاندا وەک ئەژماردنی پلەی (سەرما و گەرما) یان (تاریکی و رووناکی) مانای (رۆژ، مانگ و ساڵی) هەیە. ئەو مانایە سارد/گەرم یان روون/رووناکی کە بەسەرچاوەی ژیان دانراوە.
یەکەم شێوەی نووسین کە بۆ ئاڵووگۆری شمەک بەکارهێنراوە "دێنس[5]" لە پەراوەکەیدا "چۆن نووسین سەریهەڵ"دا باس لە نووسینی داهێنان وەک "هێما-بیرکاری" دەکات. بەواتایەکی تر نووسینی هێمایی دریژکراوەی زمانی هێمای ئەو ئاوەدانکەرانە بووە کە کێڵانی ئەرزیان وەک هاوشیوەی شەپولی ئاو/هەتاوی و ئەرز/ئاسمانی داناوە و وە خودایان بە پەروەردگار و کردگاری سروشت/گەردوونی ناوبردووە. پەروەردگاری و کردگاری بیرکارییە و نەک وشە سازی یەکلایەنی. گەر (باوک یان دایک) بە نمونە وەرگرین، کە لە بنەمادا سێ سەریە (خود، کور،کچ)، لە هەمان شێوەی ڕووەکدایە (ڕەگ، قەد، لق/پۆپ) و بەردەوامی بوونی ئاو-تاون. تیگەیشتن لە مانای هێمایی (پا، پێ، پەر، بەر و بەهرە) پێویستە ڕەچاوی (ئاواز، وێنە)ی مانای "پا" وەکو (لاق، پلە/پێ) بکەین تا باشتر لە ئیتمولوجی زمانی کوردی و شێوەی ژیانی ڕابردووی جووتیاران بگەین کە کێڵانی ئەرزیان هاوشێوەی شاخ/شیو، کێو/کەن وەک شەپولی ئاو/هەتاو مانایان پێداوە.
مرۆڤ وەک تاک و کۆ لە ڕێگەی ئەزمونی ژیانەوە بە بیری خۆی ئاشنا دەبێت و بیری مرۆڤیش لە منداڵیدا زیاتر خەیاڵ و داڵخەیە. بە دەم گەشەی دروستەوە مانای داڵخە و تیگەیشتنی زمان بۆ گەوریی (پێگەیووی هەست و هوش) دەگوێزیتەوە. لە زمانی کوردی و سۆمەریدا بە ئاشکرا دەیبینین کە (ئاو/هەتاو) وەک مانای بوون و هەبوون سەرچاوەی ئەو زانیارییانەن.
گەر سەرنج بدەین لە وشەی (دایەنی) کە مانای دایکایەتی دەگەێنێت، دەور و کاری مێینەمان بۆ ئاشکرادەکات. تەنیا دەوری نەوە خستنەوە نییە و بەڵکو پیش نەوە خستنەوە، تێگەیشتنە لە مانای پەروەردەگاری کە وەستاییە. لە ئاوازی"dim ([6])"سۆمەری و وشەی دایەنی (dim) بە دەنگی (دا و دی) دەستپیدەکەن و لە کوردیدا بە مانای دایک و دێ دێن، کەواتە مانای وەستا کەریم (وەستای بەخشندە) کە خودا/خوداژنی دەگەێنێت.
کاتیک مانای شێوەکاری شەپۆلی ئاوی سەر بەردەکەی گوێپکلی تەپە -وەکو ئاو لە بەینی (ئەرز،ژیر ئەرز و ئاسمان) وەردەگرین و شێوەکاری جیاوازی ژیانی گیاندار و رووک پێکەوەدەبەستینەوە، ئەوسا دەتوانین هەتاو وەکو تاوی گیانەکەی کە هەناویی و ناوکییە ببینین، یانی بوون و هەبوون وەک روون و رووناکی مانا بە نێر و مێ کە سروشت و گەردوونیە، دەدات. بۆنمونە لە گلینە ئوبەیدیەکاندا ماسی/مەل و لە روانگەی ئیزدیدا مار/مەل هێمای نزمی و بەرزین کە پانتایی ئەرز و ئاسمانیان لە خۆ گرتووەه. کەواتە ئەو دوو بەردە کە لە ناوەندی بەردیینیەکەی گوبیکلی تەپە، ماس/مەل و مار/مەل خوێندوەی هێماین و بیرکاریان لەسەر کراوە و ئەو مانایەش لە ئەفسانەی ئەفراندنی سۆمەریدا رەنگدانەوەی هەیە.
مانادان بە دایەنی بۆ زا و زێی نەوە و ژیانەوەی تۆوە سروشتیەکەی دەگەڕێتەوە، کە دایک هوشیار لێی هوشیار بووە. نەوە لە زێدەی (ڕەحمی) دایکدا وەک رەگی ئاویی کە ژیان و ژیانەوەیە، دەژێتەوە و ئەوەش هاوتای هەبوونی هەستەکەیە کە وەک سروشت تەمەنی مەلاین ساڵی هەیە. دایک لە سەرەتاوە سروشتیانە دایەنی دەکات، و کە نەوە دێتە دونیاوە بەردەوامی بوونیان بەیەکەوە لە زێدە بۆ زیدە (ئاوایی/ماڵدا) هەیە.
پرسیارەکە ئەوەیە مرۆڤ وەک مێ یان نێر چۆن ڕابردووی ناپەروەردەی خۆی هەڵدەسەنگێنێت و تیگەیشتنی هەبێت لەسەر لاوازی خۆی و ئەو لاوازیانە نەک نەگوێزێتەوە بۆ نەوەی نوێ، بەلکو ڕۆژانە بە بیری خۆیدا بهینیتەوە، تا لەو رێگەیەوە کار لەسەر بەهیزکردنی خۆی بدات و دەرگای زیاتر بۆ نەوەی نوێ بکاتەوە. تا نەوە رەگی خۆی وەک هەست ویستی خەیاڵی خۆی داکوتێ و گەشە بە هەستی سروشتیانەی خۆی بدات. بەڵام لە کۆمەڵگای پەککەوتوودا، مرۆڤەکان ئەوەشیان پێ ئەنجام نادرێت، پەککەوتوویی کولتوری دین و دونیان ئاشکرایە، هەر چۆن خۆیان هەڵخەڵەتێنراون واش بەردەوام دەبن لە هەڵخەلەتاندنی نەوەکاندا، ئەوەش وادەکات کە نەوە بەرپرسیار نەبێت، چوونکە هەر لە منداڵییەوە ڕەگەکەی کە خەیاڵ بووە، نەک هەر شێوینراوە بەڵکو ئاراستەیەکی وای بۆدانراوە لە رێگەی هەڵخەڵەتاندنەوە هیدی هیدی (دایک/باوکەوە، مەلا/مامۆستا و سیاسی/رۆشنبیر)ەوە تا نەتوانێ لێی بێتەدەرەوە. ئەگەرچێ لە ئیستادا ئێمە واتای (دایک) دایەنی بەکار دێنین و دەزانین دەنگی (دایک) دایە بە دەنگی "دا" چەقاندن کە سەرەتای ڕەگ دروستکردنە، کەچی ساوا وەکو ڕەگ نابینین، هەر لە ساواییەوە بێ زمان و بەستزمانیان دەکەین و وەکو مرۆڤ مامڵەیان لەگەڵ ناکەین، خەیاڵی خوازیارە و رێگەشیان بۆ خۆش ناکەین تا خەیاڵیان ببنە خەون. گرفتەکەش لای ئێمە ئەوەیە کە لە لاوازی و پەککەوتەی و ناپەروەردگاری خۆمان نەگەیشتووین و بۆ نەوەی نوێشمان هەمان رێ دەکێشین.
پەککەوتوویی ئیستامان رەگی لە مێژووماندا هەیه و ئەگەر لە پەراوی هێرودۆتی یونانی ورد بینیەوە، تێدەگەین بۆچی ئاخەمەشینەکان مۆغەکانیان لە ناوبرد. مۆغەکان زەردەشتی نەبوون و بە پیرش ناوبراون، مەبەست لە پیریش ئەزمونی ژیانی تاک و کۆیە کە دەما و دەم / دەستا و دەست لە نەوەوە بۆ نەوە گوازراوەتەوە، ئەگەرنا واتای موغ کە مێشک و بە ماگ و ماژ گۆکراوە، بەم جۆرە کارە گوازتنەوەی مانایان دارشتووە، مانای وایە وشەکە لە "ما" وەرگیراوە. زانینی دیرین و دژ زانین کە لەسەردەمی ئاخامینەکاندا سەریانهەڵداوە، پشتگیری لەو لێکدانەوەیە دەکەن کە موغەکان هەر ئەستیرە ناس و فاڵگەروە نەبوون، بەڵکو دەست رەنگین و هونەرمەند و دەرمان گرەوەش بوون.
مانای وشە لە رابردووە بە هاوشێوەی ئەو مانایانە وەکو بیرەوەری زمانی لە وشەکاندا زانینیان تۆماربووە، هاتووە. مانەوەیان و تۆماربوونیان لە زمانی گڤتوگۆدا بۆ شێوەی ژیانی ئاوایی کوردی دەگەڕێتەوە. گەر سەرنج لە وشەی کێڵان و کاری کێڵان بدەین، زانین وزانیاری دێرینە کە لە رێگە دەم و دەستەوە گوازراوەتەوە. گوازستنەوەی زانیارییە دێرینەکان کە سروشت و گەردوونین، هاوتای مانای زمانن کە هەست و گفتوگۆ و هۆشی بە گەردوونی داناوە. ئەو مانایانەش تەمەنی هەزاران ساڵیان هەیە، کە کردگاری و پەروەردگاری مانای دایەنی هەبووە.
مانا بەخشی و گەشەکردن لە ناوەراستی خۆرهەلاتدا مانای گرنگی بووە. لە داستانی گلگامیش و گیرانەوەی تۆوفاندا مانای دەما و دەم/ دەستاو دەست وەک داستانی ئەفراندن مانا بەخشەوە و ئەوەش یانی خاوەنی نەریتی خۆ داهێنان بوون، گلگامیش سەرچاوەی پەروەردەیی و نوێبوونەوە بووە.
لێرەدا گرنگە سەرنج لە پیرۆزی شاخ و ئەشکەوت لە دینەکانی دوای سەرهەڵدانی دەستەلاتی رەها و ئەقلی راستی کە خۆ بەزلزانیە بدەین تا لە مانای مێشکی مرۆڤی دێرین تێبگەین کە وەکو (پیر مۆغانەکان) ناسراوبوون. (سەر) کە سەرچاوەی بەرچاو روونیە و (بیر) قولایە، پێکەوە (رۆشنبیری) پێکدێنن، لە رووناکی رۆژ کە مانای کردگاری و پەروەردگاری هەیە، هاتووە دەگەرێتەوە بۆ رابردووی ئاوەدانییە سەرەتاییەکان کە زاگرۆزیان وەک جێ بە زیدەکرد و مانای هەتاویان وەک سەری بەرد لە گویبکلی تەپە نەخشکردووە. گەر دوو بەرد لە ناوەندی بازنەیەکی بەردەڵانیدا مانای نێر و مێ ئەرز/ئاسمانی نەبێت، چۆن شەپولی ئاو لە زمانی سۆمەری و کوردیدا مانای ئاو/تۆو/نەوەی دەبوو. هەروەها (مۆغ) وەک سەر و سەرچاوەی (رۆشنایی) کە مانادانە بە دونیا ، هاوشیوەی (دار/درەخت) رەگوریشەی بە گیاندا بڵآو بوونەتەوە و (ڕەگ) وەک سەرەتای ژیان دروستبووە.
لە زێدەدا دەست بە ژیان کراوە، زێدە کە بە زێ دەست پێدەکات وەک وشە مانای زیاد دەکات، مرۆڤایەتی لە دوو ملوێن ساڵ زیاترلەسەر ئەم ئەرزە بوونی هەیە، تا دوانزە ساڵ لەمەوبەر، گیاندارێکی لاواز بووە و مەترسی سروشتی زۆری لەسەر بووە. لەگەڵ نیشتەجێ بوونیدا، نەک تەنیا کێڵانی ئەرز بەڵکو کێڵانی مێشک، رێگەی بۆ ئەو زیادبوونە مرۆڤیە سازان کە لە چەند هەزار ساڵیکدا، هاوتا بە کردگاری سروشت بدات بۆ ئەوەی کردگاریانە ژیانی خۆی پەرە پێبدات. مۆغەکان بەو مانایە تێگەیشتنیان لە ناو دونیای مرۆڤایەتیدا دروستکرد و مانا مرۆڤەییەکانیان هێنایەکایەوە. لە زمانی کوردیدا پیر موغان مانای ئەزمونی هەیە کە کار و بیرە، موغیش لەسەر بنەمای تێگەیشتن کار دەکات. (تێگەیشتن) شتێک نیە کە لە قوتابخانەکاندا فێری ببین، بەڵکو وەرگرتنی (مانا)یە لە تەمەنی ساواییەوە، سروشتیانە لە دەوروبەرمان. گەر سەیری فێربوونی زمان کەین لەلای منداڵان ئەو فێربوونە سروشتیەمان بۆدەردەکەوێت. لەو تەمەنەدا زۆر لە منداڵ ناکرێت تا فێری زمان ببن، بەڵکو بوونی سروشتی منداڵ خۆیەتی کە پاڵی پێوە دەنێت، بەشداری گڤتوگۆ بکات لەگەڵ دەوروپشتی.
کولتوری (مرۆڤـبوون) کە جیابوونەوەیە لە گیاندارانی تر، پەیرەوی زانستیە سروشتییەکانە، وەکو مانادان بە وشەکان (زمان، رۆژ، مانگ ، موغ ..هتد) پشتگیری لە تێگەیشتنی کولتوریمان دەکەن بۆ مانای (کێو/کەن، شاخ/شێو) کە شەپولی تاویان لە خۆگرتووە.
(ئامار) لە زمانی سۆمەریدا مانای (ساوا) دەگەێنێت و (ئامار ئود) مانای (میر رۆژ) دەگەێنێت. بە گوێرەی ئەفسانەی ئود وەک هەموو خوداکانی تر لە خوداـژنی و خوداـئاویی پەیدابوون، گەر سەیری وشەی (ساوا) لە زمانی کوردیدا کەین و گوێ لە دەنگەکەی بگرین دەنگی (ئاو) دەبیستین.
ئاوازی "ئا"ی سومەری مانایە بۆ (ئاو، باڵ، کات) ئەو مانایەش لە مانای هەتاوی کوردیدا هەیە وەک هەتاو هەڵهات (باڵ/هەڵفرین)، دەنگی (ئاو) و مانای (کات)یان تیا بەدیدەکرێت. هەروەها ئاوازی "ما" لە سۆمەریدا مانای سوتاندن (گەرم و رووناکی) و بەلەم (گەشت بە ناو گەردوون)دا دەگەێنت، (را) لە سۆمەریدا مانای بێگەردی و تیشکێ کە رووناکی و گەرمی دەگەێنێت. (بێگەردی) کە خەسڵەتی ڕوونی ئاو و ڕووناکی هەتاوە. دەنگی "هە" کە لە (هەتاو، هەڵم، هەوا، هەنجیر)دا دێن. مانا، وێنە و ئاوازی بزوێنی "ئ / ه" کە جێگۆرکێ دەکەن، ئیشارەت دانە بەو گۆڕانە ئیتمولوجییانە، وەک چۆن ئاو دەبێتە هەڵم و مێشک وەک ڤیدێۆکامێرا وێنەکان دەکێشی.
شێوازی (مانا) دان بە سروشت و گەردوون لای سۆمەری و کورد باس لە شێوەی ژیانی جووتیارانی دێرین دەکات کە هاودەمانە لە سروشت تێگەیشتبوون، تیگەیشتن لە وشەکان بەیانی بەردەوامی ساوایی ژیان وەک ئاو، هەتاو، تۆو و ناوک دەکەن، بەو مانایەش باس لە رابردووی زمانی ئاوەدانکەران دەکەن کە دونیای سروشتیان بۆ دونیای کولتوری گۆڕیوە.
لەو کاتەدا کە مانای ئامار و ئود وەکو ئامار کە ساوایە و ئود کە هەتاو (ڕۆژ) وەردەگرین، ئەوسا لە مانای ساواییەکە دەگەین، وەک رۆژانە و شەوانە کە سروشتیانە دێن و دەڕۆن، یان وەکو ساڵانە جێی گەردوونی بە بەردەوامی ژیان دەکات و بۆتە رێگا نیشاندەری جووتیاران لە تۆو چاندن و پێگەیوی و کوتایی و نوێبوونەوەی. ئەم دیاردەیە بە ئاشکراش دەبیرنرێ لە لە دایکبوونی منداڵەوە تا کۆتایی تەمەنی، بە چەند مەرحەلەیەکدا دەروات (دایکبوون و ساوای، منداڵی، میر منداڵای و لاوی و پیگەیوو، پیر و پەکەوتەیی). (شەو/رۆژ، مانگ، وەرز، ساڵ) لەو رێگەیەوە مانایان پێبەخشراوە و ئەوەش وایکردووە، کە زانایانە کار لەگەڵ رووەک، گیانلەبەر و نەوە لەسەر بنەمای گەورە بوون کە (پێگەیوی) دەگەێنێت، بکەن. بەلام لە ئیستادا مرۆڤ لەژیر کارێگەری مەزاجی پیاوە گەوەرەکان و ئەحکامی رەهای ئەواندا، تا نەتوانێ لە پێگەیاندنی هەست و هوشی نەوەکانی خۆی تێبگات. دەرئەنجامی ئەو نەفامییە، نەوەی نوێ فێری هەمان نەخۆشی نەریتی خۆیانیان دەکەن و لە رێ بیری داخراوییانەوە ئەوە دەخرێتە سەر رێی دینە مردوەکان.
(ئامار/ئود) وەک ئاواز و مانا نزیکە لە مانای (ئەمیر، میر و میراو)، لە ئاوازی میراودا ئاوازی دەنگی ئاو دێتە گوێمان، ئەمەش سەرچاوەی مانای ناوەکەمان بۆئاشکرادەکات کە هاوشێوەی ساوا، نوێیە. گەر سەرنج لە مانای وشەی و رۆژهەڵهات و ئاوابوو بدەین، لامان ئاشکرا دەبێت کە (هەڵهاتن) نوێ بوونەوەیە و (ئاوابوون) ماڵ ئاواییە. ئەمەش مانای گەرانەوەیە بۆ ناو ئاو کە تاریکییە، کەواتە داپیران و باپیران رەچاوی سروشت و گەردوونیان زانستیانە کردووە و لەو روانگەیەوە مانایان بە وشەکانی (رۆژ) وەک شەو و ڕۆژ داوە.
ئاو لە سروشتدا کە رۆژانەوە و ساڵانە وەکو هەڵم و باران نوێ دەبیتەوە، ئەو نوێبوونەوە بۆ کردگاری کاری "ئامار/میراو" دەگەڕێتەوە و دانانی ئامار لە ئەفسانەی ئەفراندن وەک دانانی میر لە داستانی گلگامیشدا. لە هەردوو بارەکەدا بۆ هەڵبژاردنی میر لەرێی ڕاویژکردنەوە بە پیران هاتۆتەکایەوە و لاوان کارەیان بەجێ گەیاندووە، ئەوەش ئەوە دەگەێنێت کە (تیگەیشتن لە سروشت) یاریدەدەرێکی گرنگ بووە بۆ ئەوەی نوێ تا بەردەوام بن لە سەر ئەوسێستێمە سروشت/گەردوونیە. ئەم سێستێمە تا سەردەمی ئاخامنیییەکان(ئاخامەنیشینەکان) بەردەوامی هەبووە و لەدوای باڵادەستی ئەوانەوە بەها رەهایەکان بە ناوی خوداوە داهێنراوە، کورش لە میژوودا یەکەم کەسە کە دەڵێت خوا بە ناوی خۆمەوە، بانگی کردم، بەڵام ئەو مانایە نە لەگەڵ مانای داستانی ئەفراندندا هاوتایە و نە لەگەڵ مانای داستانی گڵگامیش و تۆفانیش دا هاومانان. چونکە لە هەردوو داستانەکەدا، مانا بە خۆ گونجاندن لەگەڵ سروشتدا کارێکی گەردوونی و مانا بەخشە.
لەگەڵ سەرکەوتنی ئاخامنییەکان و لە ناوچوونی مادەکان و لە ناوبردنی مۆغەکان دا کولتوری جووتیاری و روانگەی ژیانیان کە سروشت/گەردوونی بوو، گۆرا، روانگەی مەزاجی و رەهای ئایدیالی جێگەی گرتەوە. ئەمەش بووە سەرچاوەی پەککەوتوویی نەوەی دوای نەوە، چونکە بۆچوونی رەها کرایە ستاندەردی ژیان و پەرەوردە. وەلەهەمان کاتدا بووە رێگر لەبەردەم پەروەردەی نەوەی نوێ دا و سەربەستی تاک لە خۆدۆزینەوە و پێشکەوتن پێشێلکرا. زانین و رەغبەتی تاک گۆرا بۆ بوونێکی مێکانیکی. ژیان وەک بوونێکی داینامیکی رێگرە لە نوێبوونەوەی کولتوری کار و بیر کە هاندەرن بۆ دۆزینەوەی رێگەی ژیان.
گەر سەرنج لە ئێستای کوردەواری لەلای ئیزدیەکان بدەین، وەک میراتی رابردووی بەرێوەچوون، کەڵک لەو سێستێمە وەردەگرن. بەلام تا ئەمڕۆ کەسێکی ئیزدی یان یەکێکی تر لەسەران سەری کوردوستاندا کاری وای نەکردووە تا لەو رێکخستن، لاوازی و هیزی خۆی تیبگات و کار لەسەر ئەوە بکەن وەک (مۆدێلێک) تا لەو رێیەوە گفتوگۆیەکی دروست لەسەر پەرەوەردەی نەوە، وەکی ئەوەی لە رابردوودا پەیرەویکراوەو بە دۆزینەوەی (رێگا و دوانزە زانست)ناوبراوە. ئەگەرچی دوانزە سێپاڵو لە قوبەی گوبەکلی تەپەدا، ئیشارەت بۆ ئەو دوو سێ سێپالوە نێر و مێ پیگەیووی سروشت/گەردوونی دەدەن.
واتاکانی وەک ما و مێ کە بنەمای ئیتمولوجیان هەیە لە ئامار/میراو کە ئاماراتیان بەرێوەبردووە دەبینرێت، ماون وەک ئەوەی زمان سروشت/گەردوونیە بەلام ما و مێينە ئەو رۆڵی پەروەردەیی خۆیان لە دەست داوە کە دایانە وەک ئەوەی لە زیدەی خۆیان و ماڵ (زیدە) دا بوویانە. ئەوەش بۆ لە دەستدانی ئەو بنەما دەگەڕێتەوە کە (گفتوگۆ)ی بەو مانا هەستیارییەی کە تێگەیشتنە لە (ویست و پیوست)ی نێر، وەک ئەوەی کە تەنیا خۆیان ببینن و پێناسەی خۆیان لابێت کە کێن، نەک وەک ئەوەی کە هەن و بوونی ئیستاشیان لە منداڵیەوە بە ناوی ئەوەی (وشە) هی خودایە و لەلایەن مردووەکانەوە شێوێنراوە. بۆ تیگەیشتنی زیاتر لە مانای "ما" کە نەمری ژیانە، وەکو ئەوەی (ئاو، تۆو و نەوەیە)، شەو/رۆژانە، دەگۆرێت. تیگەیشتن لەو گۆڕانە تەنیا لە رێی زانینی هەستی خۆمان و نەوە دێتەکایەوە. چوونکە ئێمە لە منداڵیەوە شێوینراوین، (بڕوامان) بە بەردەوامی بڕوای مردوەکانەوە و نەمان توانیوە خۆمانی لێ قوتار بکەین، لە هەموو پەیوەندیەکی سروشتی کە هەست و کولتورین، رۆژانە دەگۆرێن، بێبەش بووین. بە رۆژانە دەگۆڕیت و ئەوەش ئەوە دەگەینیت کە زانیاریەکانی رابردووە کە وشەین ، مانای رابردووە دەگەێنن وەک شەو و رۆژ نوێ نابنەوە، کە نوێ نەبنەوە مانای وایە دژی ژیان رادەوەستنەوە. بۆنمونە داستانی تۆوفان کە نوح دەیگێرێتەوە، راستەوخۆ نوح خۆی وەک (باپیرە گلگامیش) داناوە، ئەوەش ئەوە دەگەینیت، کە نووسەری داستانەکە کارەکتەرێکی بە ناوی نوحەوە دروستکردووە، چوونکە لە گیرانەوەکەی گلگامیشدا بۆمان دەردەکەوێت کە گلگامیش خۆی داستانەکەی نووسیووە ، چوونکە کە گلگامیش یەکێک بووە لە مەلیکەکانی سومەرێکان و وەکو مەلیک هەوڵی داوە، کۆمەلگاکەی لەسەر بنەمای سروشت/گەردوونیە کولتورییەکەی بەرێوەیبەرێت. بۆ ئەوەی ئەو کارە بە ئەنجام بگەیەنێت داستانی نووسیووە و لەو رێیەوە رۆشنبیرانی سەردەمەکەی هانداوە کە ئێستایانە کار لەسەر داهاتووی نەوەیان بکەن. داستانی تۆوفان گەرانە لە دوای مانای نەمری، گلگامیش زانیوەیەتی کە (ئاو، تۆو و نەوە) وەک (هەتاو) رۆژانەوە و ساڵانە نوێ دەبنەوە، مردن وەک کاژ فڕیدان واییە و لە داستانەکەشدا ئەو مانایە بەرجەستەیە. گلگامیش لەگەشەتەکەیدا گەراوەتەوە بۆ لای داپیر و باپیرانی کە لە کەوشەنی ئەرز و ئاسماندا ژیاون و بەو مانایەی کە ئەوان جووتیار بوون وئاوەدانکردنەوەی (گویبیکلەی تەپە) بۆ ئەواندەگەرێتەوە. کاتیک ئەوان وەک داپیر وباپیر وەردەگرین، ئەوسا لە مانای ئاو و تاو تیدەگەین، کە لە زاگروز هەڵهاتووە، داپیر و باپیرە گەورەی گلگامیش نیشتەجێ سەرەتییەکانی ئەم شوێنە (زاگرۆز)بوون، نەوەی ئەوان وەک شەو و رۆژ /ئاو، هەتاو، ژیان دەبنەسەر. ئەو ژیانەی ئەوان کە مانای ئاوەدانیە، پاراستی ئاوەدانی نەمرییە و لە داستانەکەدا ئەو مانایە ئاشکرایە و رەچاودەکرێت. گلگامیش لەسەردەمی خۆیدا هەستی بەوە کردووە کە ئینکیدوکان (ئەکەکەدیەکان) لەو مانایەی ژیان تێنەگەیشتوون، مشەخۆرانە ژیانیان کردووە، نەک بەرپرسیارانە کار لەسەر خۆیان بکەن و لە مانای بوونی خۆیان کە سروشت/گەردوونیە تێبگەن.
ئیتمۆلۆجی "ما" (ژیا) یان مانا کە نەمریە و بەردەوام بوونی ژیانە، (تۆو) یان "خا" لە رێگەی (زا و زێ)وە وەکو ئاو/هەتاو نوێ دەبێتەوە، ئەو نوێبوونەوەش هاوشیوەی تێگەیشتنە لە مانای زمان کە (پلە گوشتە، گفتوگویە). ئەو مانایەش بەرانبەر بە (بروێن و نەبزوێن) یان دەنگی (بەرز و نزم) و "ما ([7])ma"ی سۆمەری کە مانای بەلەمە، دێت. بەلەم وەک مەلەوانێک، وزە دەستوێنێ تا لە ئاودا (ژیاندا) بمێنتەوە، ئەوەش ئەو دەگەێنێت کە بەکاربردنی بیرکاری لە مانادان بە وشە وەک (هۆ و ئەنجام) بە مانای تێگەیشتن لە (هەڵە و راستی) بەرانبەرە بەهەڵهاتن و ئاوبوونی رۆژ. خەیاڵ، خەو، هەست و هۆش بەهان شیوەی سروشتی رۆژ کار دەکەن. تێگەشتن لەو مانایانە سەرچاوەی هوشیاریی بووە بۆ دۆزینەوەی رێگای ژیان، ئەوەش لەلای گلگامیش و سۆمەرییەکان سەرچاوەی وزەی خۆداهێنان بووە.
هەروەها لە داستانی گلگامیش و تۆفاندا پێناسەی مان(ژیان) وەکو سەردەمەکەی کراوە و لە هەردوو داستانەکەدا کار لەسەر مانا وەک کار و بیر کراوە و ئەو مانایەش لەگەڵ ڕوانگەی دایەنێتی لە ئەفسانەی ئەفراندنی سۆمەریدا هاوشێوەن، بۆنمونە ئابزۆ بە خوازیار بۆ لە ناوبردنی نەوە دەنگەدەنگکەرەکان کاردەکات، بەلام خواژن رێگرە و لە داستانی گلگامیشدا، گلگامیش ئەنکیدو لە ناو نابات، بەڵکو دەیکاتە هاوڕێی خۆی و هانی دەدات هەمان رێگەی ئەو هەڵبژێرێت تا لە مانای نەمری (ئاوەدانی) بۆ ئەنکیدوکانی تر روون بکاتەوە، کە (ئاوایی) نەمری تاک و کوێ مرۆڤە لە (تۆو و نەوە)دا نوێ دەبێتەوە. نەوە ئەو مانا بەرزەی پێدراوە بۆ ئەوەی لەباربێت بۆگۆڕان بە پێی سەردەم. بۆنمونە لە ئەفسانە و داستانەکاندا نەوەی بۆ بەڕێوەبردنی خیزانی خوداکان و کاری گشتی ئەماراتەکان ئامادەکراون و پیرەکانیش لە ئەنجومەنەکەدا دەنگیان لەسەر گۆڕانکارییەکانی سەردەمیان داوە و کۆمەڵگای دێرینیان (ئاواییە دێرینەکان) لەسەر بنەمای تیگەیشتن وەک مانا هێماییەکەی کە سروشتی بووە، بۆ گەردوونی نوێ بۆتەوە. نوێبوونەوە گۆرانە و گۆڕانیش لە مانای شەو و رۆژ بۆ ساڵ گۆڕاوە، مانای وایە تێگەیشتنیان بۆ پێگەیوی رووەک، گیاندار و مرۆڤ هەبووە. ئەمەش وایکردووە کە مرۆڤی دێرین ئاهەنگی (نوێبوونەوە) ساڵانەیان گێراوە. گۆڕانی شەو/رۆژ بۆ ساڵ، دوو گۆرانی سەرەکی لە مانای سروشتی ومانای ئاویی دا کرد، مانای سروشتی گۆرا بۆ مانای گەردوونی و مانای ئاوی بۆ مانای هەتاوی. هەتاو کە ئاسمانیە و ئاسمان بەو مانایە بە مەزن دانراوە و رۆژیش ناوکی بووە، بەڵام لەو کاتەوەی کولتوری گەورەبوونی نەوە بێماناکراوە، مرۆڤی مەزن وەک (ئیمپراتور، فەیلەسوف و پەیامبەر) هاتوونەتەکایەوە و سەرچاوەی مەزنییان پێدراوە، وایکردووە کە نوخبەیەکەی خۆهەڵخەلەتینەری کۆمەلایەتی، مشەخۆرانە لەسەر هەژاری و کۆیلەیی زۆرینە ژیان بکەن.
پرسیار ئەوەیە؛ باشە چۆن، لە ئێستای ئیمپراتوری ئەلکترونیەدا کە لە نێو هەموو کەرتەکانی ژیاندا و کاریگەری ئەرینی و نەرینی لەسەر نەوە هەیە، بتوانرێت رێگە بۆ نەوە ئاسانبکرێت تا دوای خەیاڵ و خەونی خۆی کەوێت و هەستی سروشتی ون نەکات و گەشە بە هۆشی بدات. تێگەیشتن لە هەست وەک سەرەتای خەیاڵ، مەرجی سەرەکیە بۆ تیگەیشتن لە هوش، کە خۆ ئامادەکردنە بۆ ژیان. ئاڵوزی و بە بازارکردنی کار درێژەدانە بە کۆیلەییمان. ئاشکرایە لە خۆ گەیشتن کارێکي ئاسان نییە و لە نەوە تێگەیشتنیش کە (داهاتووییە) گرانترە، بەڵام محاڵ نییە گەر ڕەچاوی کار و بیری سروشتی و ناسروشتی خۆمان و نەوە بکەین.
لە ئێستای پەرەوەردەی خیزان، قوتابخانە، دین و سیاسەتەدا نابیناین و کەمتەرخەمین لە پەروەردە کردنی نەوەدا، وەکو ئەوەی (کەس) مانای (سەر) نەبێت و پێکەوە وشی (سەرکردە) پێکدێنن، بە واتایەکی تر (کەس) هەست و هۆشە کە کار و بیرە نەک پلە گۆشتی (جگەر)، بەڵکو نەوە "دەست" و "سەرمایە-saĝ([8])"ییەی خوێ و کۆمەڵگاکەیەتی کە بە بەردەوامی مرۆڤیی و کولتوریە.
کارو رۆڵی دین وایکردووە ببێتە کۆیلەی وشە مردوەکان، سیاسەتمەداران وا کار لەسە نەوە دەکەن تا ببنە خزمەتکاری فەرمانەکانیان، بازاری ئەلکترۆنیش لە بیر نەکەین کە دەوری بێسنووری هەیە لەسەر نەوە، هەستی گەشە نەکات و ببێتە گەمەیەک بەدەستییەوە. یاری بە هەست و هوشی دەکرێت، ئەمەش گرفتی سەرەکی سەردەمە، رۆشنبیری کوردیش لاسایی ئەم رێرەوە دەکات و چاوێلکەی مۆدێرنی لەسەر چاوی خۆی کردووە و نابینیت کە چاوێلکەکە دونیابینی لێڵکردووە، تاکو تێگەیشتنی بۆ گرفتی خودی خۆی و کۆمەڵ نەبێت. گەر نیشانەی پرسیار بەرانبەر تیگەیشتنمان لە دونیای ئیستادا دانێین، لامان ئاشکرا دەبێت؛ مشەخۆری، پەککەوتوویی و ناکردگاری کاری رۆژانەی هەموو تاک و کۆیە. گەر بە بیر و کاری خۆماندا سەبارەت بە پەروەردەکردنی نەوە نەچینەوە و لە داهاتوودا نەیکەینە بابەتی تایبەت، ئەوا چۆن ئێمە بێبەری بووین لە مانای دونیایی خۆمان، ئاواش نەوەی نوێ بێ مانایانە ژیانی خۆی دەکات و ئاشکرا نابێت بە رێگا دوونیاییەکەی. ژیان بۆ منداڵ تا تەمەنی پێگەیووی، خەیاڵە، منداڵ لەو تەمەنەدا ناسکە و لە دونیا وەک خەیاڵی خۆی کە هەستکردنە، تیدەگات، بەڵام ناتوانیت مانای پێ بدات، چوونکە مانا ئەبستراکتە و بە دەم گفتوگۆی هۆشمەندانەوە، تێگەیشتن لە ئەبسترکەتی مانا وەکو (خۆشەویست، خودا، دین، بوون ...هتد) دروستدەکات. تیگەیشتن لە بوونی منداڵ وەک خەیاڵ، گرنگە کە بیری گەورەکان ئەو خەیاڵە منداڵیە نەشێوێنن و وەڵامی ئامادەکراویان بۆ پرسیاری منداڵان نەبێت.
نەوە هاوشیوەی تۆو پێدەگات و مرۆڤە ئاوەدانکەرانی جیهانی لە رابردووە هەستیان بەو مانایە (خۆدۆزینەوەیە) کردووە، بە ئاشکرا لە زمانی کوردیدا، کە هەڵگری ئەو مانا سروشت/گەردوونیانەیە دیارە، ئیشارەتە بۆ ئەو روانگەیەی کە کێڵانی ئەرز و میشک سەرچاوەیان بوون. بۆ ئەوەی تۆو بچینریت، پیوست بە کێڵانی ئەرز دەکات، پاکژکردنەوە لە دڕگ و داڵ، پەین ڕێژی و ئاودانە، ئەژماردە کردنی کات تا تۆو بە ئەنجامی پێگەیووی بەروبوومی رووەکی یان دار و درخەتی بگات، ئەمەش لە ریی کولتورێکی جیاوازی خۆیەوە هاتۆتەکایەوە. مانای وایە مرۆڤی جووتیار ئەو وشانەیان وەک وشەی زمان، مانگ و رۆژ لە هێماییەوە بۆ بیرۆکە ژیاندۆتەوە، هەمان مانایان لە ژیانی خۆیاندا پەیرەوکردووە، چوونکە لە مانای (ئاو) بوون بە (هەتاو) کە خودا و خوداژنیە ئەو گۆڕانەیان بە دیکردووە و ئەو گۆڕانەشیان وەک ئەفسانە و ئەفسانەی زمان دڕشتووە و لەو روانگەیەوە ژیانی خۆیان لە (راوکەری ە کۆکەرەوە) بۆ (نیشتەجێی و ئاژڵدار و جووتیاری) گۆڕیووە. ئەو گۆڕانە گەورەترین شوڕشی مرۆڤایەتی بووە و لە ماوەی چەند هەزار ساڵێکدا هاتۆتەکایەوە، کە پێشتر وێنەی لە دونیای مرۆڤایەتیدا نەبووە.
بەلام لەو دەمەوە کە دەستەلات و پارە دەستیان بەسەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵدا گرت، (ژیان) وەک مانای خۆش بێماناکرا، پارە و دەستەلات بوونە سەرچاوەی خۆهەڵخەڵەتان و پەروەردەکردن. مرۆڤ لەو دەمەوە خەیاڵی سروشتی لە دەست داو، گەردوونیش وەک ئەرز مانای (خاک)ی پێدراو وەک ئامرازی بەرهەمهێنان سەیرکراو دەرئەنجامیش (مرۆڤ) وەک (خاک)، کرایە کۆیلە.
وشەی "ئەستیرە" لە زمانی سۆمەریدا بە "مەولان([9])" گۆکراو، مەولانە لە کوردیدا ناو بووە بۆ ڕێبازی پیران کە بە پیر بەرماڵ (بەری ماڵی خودا) و بە مەلای دوانزە زانست هاتووە. لە ناو ئیزدیەکاندا پیر تا ئەمڕ ئەو ناو و مانایەیان ووننەکردووە. کەواتە درەوشانەوەی مەولانە (مەلای دوانزە زانست) بۆ تیگەیشتنیان لە روونی ئاو کە بیرە (بیری ئاو/بیرکردنەوەی مێشک) و ڕووناکی هەتاوە، کردگاری و ژیانەوە بووە کە ئاو تۆو و نەوەیە.
با بۆ جارێکی تر لە مانای (ئاو/هەتاو) وەک ناوەند و ناوکی ژیان لە بەینی ئەرز/ئاسمان دا بڕوانین، تا لە مانای ڕوونی/ڕووناکی و زانستی زمان وەک کار و بیری رابردوو تێبگەین، کە چۆن جوتیار لە رابردوودا مانای بە خۆی، خودا، خوداژن لە بەینی خاک و خۆردا داوە و بەو مانایەش خۆی بە (ئاو) کە (ئاو، تۆو و نەوە)یە، داناوە. چونکە لەو مانایەدا (کات و جێ) بە مانای (تاو)ی ئاو وەک باران و هەتاو دراوە، ژیانەوەش کە (زا و زێ)یە دەوران دەورانە و بوون بەردەوامی هەیە. زا و زێ وەک ئاو و ئاوایی ، را و رێ، خا و خێ (خوێ؛ نمەک؛ خوا) مانای نوێ و خوداژنی هەیە کە بە (ئاو) لە ئەفسانەی ئەفراندی سۆمەریدا ناسراوە و ئەو مانا ئەفسانەییە لە وشە کوردیەکاندا ماوەتەوە. ئەو مانا زمانییە بەرهەمی هەزاران ساڵی کار و بیرە، بنەمای خۆ بینینەوە وای لە داپیر و باپیران کردووە، بوونی نەوە وەک (کۆرپە، ساوا، منداڵ، میرمنداڵ و لاو، پیگەیوو، پیر و پەککەوتوو) مانا بەخش بن.
ئەوەی لێرەدا جێگەی سەرنج و پرسیارە، تەنیا نەوەکانی ڕابردوو نەبوون ئەم خاکەیان ئاوەدانکردۆتەوە ؟! بەڵکو زمانەکەشیان بووە کە مانایان بە کێڵانی (ئەرز و مێشک) بە (تۆو؛ ئاو؛ نەوە) کە ژیانەوەیان لە خۆگرتووە. (ژیاننەوە) یانی ژان و ژانیش خۆ داهێنانەوەی نەوەیانەیە کە نەک هەر سروشتیه بەڵکو کلتوریشە. چوونکە واتای زمان هەر مانای ئەو پلەگۆشت نییە، کە لە دەمی مرۆڤدا هەیە، بەڵکو پەروەردەکردنی هەستی ئەو پلەگوشتەیە (جگەرە) کە هوشیارانە ژیانی سەردەم بکەن و ئەوەش کار و بیری پەروەردەییە، تاکو نەوە لەسەر پا و پێی خۆی وەک مرۆڤ کە هەتاوییە، بوەستێت.
کەواتە بۆ ئەوەی نەوە سروشتیانە پەرە بە خۆی بدات، پێوستە نەوە لە ساوییەوه وەک ئەوەی (زمان) بە (ئاو و تۆو) ناساندوویەتی، (گەورەبوونی ساوا تا لاوێتی)، هەمان گرنگی پێبدرێ کە سروشت/گەردونیە، گرنگی بە گەشەکردنی خەیاڵی لە دونیایی ئێستاماندا، لە هەموو کات زەروورترە، لە کاتێکا کە بەها کولتوریەکان زیاتر ئاڵوز و گرانتر بووە. کەواتە نابێت نەوە لە رێگەی مەزاجی دایک/باوک، مەلا/ماموستا و سیاسی/رۆشنبیر وەک ساوا و منداڵ مامەڵە بکرێت، بەڵکو پیوستە بە دەم گەورەکردنیەوە رێگە بۆ بیری کە خەیاڵ و داڵخەیە، خۆشبکرێت و ئەوەش مانای وایە کە بەخێوکەران چاوی نەوە بکەنەوە بەو مانا سەرەکییەی پەروەردەگاری دەگەێنێت. سروشت تا ئەمڕ گەورەترین سەرچاوەی پەروەردە و پەروەردگارییە، هەبوونی هەست دژ بە پەروەردەگاری و کردگاریی، قسە جوونەوەیە، مانای ئەخلاقی خۆهەڵخەلەتاند و نەوە هەڵخەلەتاندنە دریژە دانە بەو گەندەڵەییە کە پەککەوتەیی و نابەرپرسیارییە.
کەواتە چۆن، خێزان و قوتابخانە لەو تێبەگەن کە پەرەوهردە (دایەنی)یە؟ (دایەنی) داڵخەییە و منداڵ وەکو (رەگ) و داڵخەش وەک (بیر) بکرێتە بەرنامە و هەڵخەڵەتاندنی دین و دونیا کوتایی پیبهینرێت. لە داوی ئەوەی کە نەوە گەیشتە تەمەنی لاوی دەبێت بە میژووی دین و دونیا ئاشنابکرێت تا بتوانێ مانای ئیستا لە سەر بوون، هەبوون و داهاتوویان وەک کولتور لا دروستبێت.
کولتور کە مانای لە کێڵان و کێڵانیش مانای لە زمان وەرگرتووە. زمان ≥≥≥ کێڵان ≥≥≥ کولتور.
سومەر و کورد زمانیان وەک "زوان-eme" گۆکردووە، سومەر و کورد "دایەن-eme"یان بۆ دایکی کە زمانی دایکە گەراندۆتەوە، ئەوەش ئەوە دەگەێنێت کە پێویستە ڕۆڵی مێینە بۆ مێینە بە جێبهێڵرێت، چۆن (زا، زێ) سەرەتا و رێگا خۆشکەر بووە بۆ نەوە تا بتوانێ لەسەر پا و پێ خۆی بوەستێ. ئەو ئەرکەش کە مێینە هەیەتی، تەنیا لە رێی خۆدۆزینەوەی خۆیەوە کە (کێی)یە، بە ئەنجام دەگات. ئەمەش بەو مانایەی کە (رێبازی کولتوری)مان تاکە سەرچاوەیە بۆ گەیشتن بەو مەرامە (کە هەرکەس لەسەر رئی خۆی بژێنرێتەوە)!
کوردی ئینگلیزی ئەکەکەدی سومەر مێخ
[دایەنیکردن] "دایەن" [NURSE] "wet nurse" mušēniqtu eme
زوان (پلەگۆشت)؛ زمان (گفتوگو) [TONGUE]. "tongue; language" lišānu eme
رێ، ریباز "way, path" alaktu inti
كهرت، لا "sector" pilku in
تیر “arrow” ti
[1]. dug [SPEAK] wr. dug4 "to speak, talk, say; to order; to do, perform; to negotiate" Akk. atwû; dabābu; epēšu; qabû.
[2] ؛ ؛ zi [LIFE] wr. zi; ši; ši-i "life ژێ؛ ژیان " Akk. napištu
[3].;kan [GATE] wr. kan4; KA "gate, door" Akk. Bābu
; daggan [DOORWAY?] wr. daggan; da-gan2 "doorway or door part" Akk. dakkannu
[4]مەلای دوانزە عیلم (پیری بەرماڵ)
[5] Denise Schmandt-Beserat
[6].dim [CREATEگیان بە بەردا کردن ] (2109x: ED IIIb, Old Akkadian, Lagash II, Ur III, Early Old Babylonian, Old Babylonian, unknown) wr. dim2 "to create, make, manufacture; to replace?; to bring forth?" Akk. banû
[7].; ma [SHIP]wr. ma2; ĝešma2 "ship, boat" Akk. eleppu
[8].saĝ [HEAD] wr. saĝ "head; person; capital" Akk. qaqqadu; rēšu
[9].mulan [STARئەستیرە] (33x: Old Babylonian) wr. mul-an "heavenly starئەستیرەی ئاسمانی "
;; mul [SHINEشەوق ] "star ئەستیرە ; to shine هەلهاتن , radiate (lightرووناکی ); arrowتیر ; to radiate بریقە(branchesلق و پوپ )" Akk. kakkabu; mulmullu; nabāţu