رۆژی 14ی تهمموز
ئه‌نوه‌ر حسێن "بازگر"، گووتارێكی درێژی له ماڵپه‌ڕی ئاوێنه
بڵاوكردۆته‌وه له‌ژێر ناوی " ئه‌مریكا به‌شداری شه‌ڕی قه‌ندیل و په‌كه‌كه
ده‌كات؟" نووسیوه. له‌گه‌ڵ بڵندبوونی به‌رخودان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌رێمی حه‌فتانینه‌وه تاكو برادۆست له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "HPG" وه،
ئه‌مه‌ش زۆر كه‌س و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تی هێنا زمان.
به‌شی یه‌كه‌م:
كاك ئه‌نوه‌ر وه‌كو
رۆژنامه‌نووسێكی دیاری باشووری كوردستان، خاوه‌ن شرۆڤه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی
تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، كه جێگا په‌نجه‌ی دیاره. ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و
بابه‌ته‌ی هه‌ندێك سه‌ره‌نج و تێبینی بخه‌مه روو، چونكه له‌هه‌ندێك شوێن كاك ئه‌نوه‌ر
به‌هه‌ڵه چووه، له‌هه‌ندێك شوێنیش كۆمه‌ڵێك زانیاری و ئاماری داوه كه بواری ئه‌و
نییه، له‌لایه‌كیتریش دوژمنان و داگیركه‌رانی شۆڕشی كوردستان لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
پاراستن و سه‌رخستنی شۆڕشی كوردستان و پاراستنی گیانی گه‌ریلا و شه‌رڤان و پێشمه‌رگه،
ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه، چونكه ئێمه هه‌موومان له‌سه‌ر رایه‌ك كۆكین كه ده‌ڵێین؛
ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م هاتووه‌و ئه‌وه‌ی ده‌شمان پارێزێت ئه‌وا شه‌هیدانی كوردستانن، شه‌هیدانیش
ئه‌و كه‌س شۆڕشگێڕ‌و گیان بهختكردوانهن كه له ناو یه‌كێك له هێزه‌كانی پاراستنی
كوردستان ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. خاڵێكیتریش مه‌رج نییه هه‌موو زانیاریه‌ك
كه لای رۆژنامه‌نووسێك بێت ئاشكرا بكرێت و بخرێته سه‌ر لاپه‌ڕی رۆژنامه‌كان،
چونكه راو سه‌رنجی كاك ئه‌نوه‌ر له‌سه‌ر لایه‌نێكی سیاسی ده‌ژمێردێن، بۆیه
پێویسته به ئامانه‌ت له‌گه‌ڵ لایهنیتری سیاسی بجوڵێته‌وه.
سه‌ره‌تا بۆ
مانشێتی گووتارهكه، ئه‌مریكا له‌ساڵی 1992وه ده‌ستی به‌شه‌ڕێك كردووه له دژی
په‌كه‌كه، كه‌به شه‌ڕی باشوور ده‌ناسرێت. دووه‌میش دیل گرتنی رێبه‌ر ئاپۆ له ده‌وڵه‌تی
كینیا له پیلانگێڕیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد له 15ی
شوباتی 1999 راده‌ستكردنه‌وه‌ی به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا. به‌هه‌مانشێوه
رێكه‌وتنی ئه‌ردۆغان و جۆرج بۆشی كوڕ له 5ی تشرینی دووه‌می 2007 كه ئه‌نجامه‌كه‌ی
بووه رێكه‌وتن له‌سه‌ر كۆردیناسیۆنی ئه‌مریكا و توركیا و عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له‌ژێر ناوی په‌كه‌كه دوژمنی هاوبه‌شمانه. رێكه‌وتنی 6ی تشرینی دووه‌می
2018ش كه به 12 ملیۆن دۆلار خه‌ڵات دانان له‌سه‌ر سه‌ری سێ سه‌ركرده‌ی دیاری
بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان " جه‌میل بایك، دوران كه‌ڵكان و موراد قه‌ره‌یلان"
بوو. ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌دێت كه ئه‌مریكا له‌ئاستی هه‌ره بڵند پشتیوانی شه‌ڕ
پێفرۆشتنی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه. ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك
ئه‌وه بزانن ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ده‌ره‌وه‌ی سنور كردوویه‌تی
هه‌مووی به ئاگاداری ئه‌مریكا بووه، له‌لایه‌كیتر ئه‌و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی
تورك له رابردوو و ئه‌مڕۆش به‌كاری دێنێت ئه‌ویش چه‌ك و جبه‌خانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكایه
به مۆری توركیا، به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆره له فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی ئێف
16 و تانك و زریپۆش و هه‌موو جۆره چه‌كێكی سووك و گران. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا راسته‌وخۆ
پشتگیری توركیا نه‌كات، ئابووری توركیا به‌شی ساڵێك شه‌ڕناكات كه له‌به‌رامبه‌ر
په‌كه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ئه‌گه‌ر ئهمریكاو ئه‌وروپا پشتگیری توركیا نه‌كه‌ن
له‌شه‌ڕی بێ به‌رامبه‌ر، ئه‌وا له‌مێژبوو توركیا ده‌هاته چاره‌سه‌ری پرسی كورد و
دیموكراتیزه‌بوونی. ئه‌مه ته‌نها بۆ شه‌ڕو داگیركه‌ریه‌كانی سه‌ر باشوورنا، به‌هه‌مانشێوه
ئه‌و داگیركهریهیی كه له رۆژئاوا‌و باكوری سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت تاكو لیبیا، به‌مۆڵه‌تی
ئه‌مریكا توركیا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. هه‌موو ئه‌و هاربوونهی توركیا كه ئێستا ده‌بیندرێت
به پاڵپشتی سیاسی و سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكایه به‌پله‌ی یه‌كه‌م، به‌وه‌ی
سنوره‌كانی باشووری كوردستانیش.
ئه‌وه‌یان راسته توركیا له تشرینی دووه‌می 2014 بڕیاری شه‌ڕی له‌ناوبردنی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستانی به رابه‌رایه‌تی په‌كه‌كه داوه، پیلانهكهشی به‌ناوی
"ئه‌ژنۆ شكاندنه"، واتا له ساڵی 2015وه تاكو ئه‌مڕۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پیلانه‌یه، له‌وێش ئاماژه به‌وه كراوه كه "په‌كه‌كه
به‌ده‌ردی پڵنگه‌كانی تامیل به‌رین و بێكاریگه‌ری بكه‌ین و له‌پرسی كورد رزگاریان
بێت"!.
ئه‌وه ئه‌ركی كاك ئه‌نوه‌ر نییه كه په‌كه‌كه چۆن جوڵه به‌هێزه‌كانی ده‌كات،
چونكه كاك ئه‌نوه‌ر نه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "HPG"
یه‌و نه فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌كینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان "YRK"یه
، كه كاك ئه‌نوه‌ر نووسیویه‌تی "HRK" دیاره به‌دواداچوونی باشی بۆ پێشكه‌وتنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نییه.
دیاری كردنی شوێنی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن كاك ئه‌نوه‌ره‌وه به‌چ نیازێكه،
ئایا ده‌زانی كه دوژمن چۆن سوودمه‌ند ده‌بێ له‌و زانیاریانه، ئه‌گه‌ر راستیش نه‌بن.
سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌نه‌كه بوونه ئامانجی هه‌ردوو داگیركه‌ر" ئێران و
توركیا" چ سوودێكی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه، یان جموجۆڵێك كه خزمه‌ت
به پرسی نه‌ته‌وه‌ی ده‌كات له رۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌ر هه‌بێ ئاسایه ره‌خنه بكرێت،
به‌ڵام ده‌ستنیشان كردنی شوێن و جوڵه‌ی هێز، ئه‌وه ته‌نها له‌ژێر به‌رپرسیاریه‌تی
فه‌رمانده لهشكریهكانه. وه‌ك ده‌زاندرێت هێزه‌كانی "YRK"
له 2006وه تاكو ئه‌مڕۆ له قوڵایی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن واتا له شاهۆ و
دالاهۆوه تاكو ماكۆ، به‌گوێره‌ی پره‌نسیبه‌كانی شه‌ڕیش جموجۆڵیان كردووه، واتا
شه‌ڕێكی دۆنكیشۆتیان نه‌كردووه، ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه دوای شكانی ئێران له شه‌ڕی
قه‌ندیلی 2011 به ناوبژیوانی كه‌جه‌كه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه،
ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئێران هێرشی هێزه‌كان نه‌كات، یان شۆڕشگێڕانی كوردستان لهسێدارهنهدات،
ئه‌وا ئه‌وانیش هێرش بۆسه‌ر بنكه و باره‌گا سه‌ربازیه‌كان ناكه‌ن، هه‌مانكات ئه‌گر
ئێران رێكه‌وتنه‌كه‌ی پێشێل كرد، ئه‌وا "YRK" مافی تۆڵه كردنه‌وه‌ی به‌كاردێنێت،
تائێستا چه‌ندجارێك ئێران پێشێلی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كردووه‌و رووبه‌ڕووی تۆڵه‌ی یه‌كینه‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆته‌وه.
شه‌هید رێباز په‌رتوكه‌كه‌ی به‌ناوی قه‌ندیل به‌غدای هه‌ژاند، جوانی بۆ
چووبوو، ئه‌گه‌ر هه‌مان پێناسه ئه‌مڕۆ بۆ قه‌ندیل بكه‌ین و بڵێین قه‌ندیل رۆژهه‌ڵاتی
ناوین ده‌هه‌ژێنێ له‌وانه‌یه جارێكی‌تر شه‌هید
رێباز به‌نه‌مری بههێڵینهوه، واتا شاخه‌كانی كوردستان له قه‌ندیله‌وه تاكو
زاگرۆس و زاپ و حه‌فتانین و گاره و ته‌واوی لوتكه سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان،
بوونه‌ته شوێن و لانه‌ی شۆڕش. په‌كه‌كه له شاخه‌وه جوڵه به‌هیچ لایه‌نێكی
سیاسی ناكات كه لهههرپارچهیهكی كوردستان هه‌یه، چونكه به‌رله‌و رێكخستنه
سیاسیانه‌ی كه‌كاك ئه‌نوه‌ر باسیان ده‌كات په‌كه‌كه هه‌بووه‌و رێكخستنی سیاسی و
رێكخستنی و دیبلۆماسی خۆی به‌یارمه‌تی كهسیترناكات. هه‌روه‌ها په‌كه‌كه ئه‌و
حیزبه لینینیستهی سۆڤیه‌تیه نییه كه حیزب و رێكخستنی پاشكۆی خۆی دروست بكات،
هه‌موو ئه‌و هێزه سیاسی و جڤاكیانه خاوه‌ن ئیراده و بڕیاری خۆیان و به‌بڕیاری
خۆیان تێكۆشان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌كیتر په‌كه‌كه وه‌ك هێزێكی شۆڕشگێڕ
پێویستی به رێكه‌وتن و هاوپه‌یمانی سیاسی و ستراتیژی هه‌یه و ئاماده‌شه له‌گه‌ڵ
هه‌موو هێزو لایه‌نێكی سیاسی و چه‌كداری رێكه‌وتن بكات له‌سه‌ر بنه‌مای پێوانه و
پره‌نسیب، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركه‌ری له‌كوردستان. بۆ ئه‌مه‌ش په‌كه‌كه
نه‌رمترین هێزه بۆ رێكه‌وتن، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش رێكه‌وتنی
كردووه‌و قه‌تیش خۆی لێ دوورنه‌خستۆته‌وه، چونكه په‌كه‌كه بنه‌مای ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی
له یه‌كریزی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یدا چڕكردۆته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام ئاماده‌باشی
خۆی نیشانداوه.
پێویست بوو كاك ئه‌نوه‌ر هه‌ندێك راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر دوژمنایه‌تی ده‌وڵه‌تی
توركیش بكردبوایهو، ئه‌ركی لایه‌نه‌كانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركه‌ری
دیاری بكردبوایه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم به‌ئاشكرا نه‌كه‌وتوونه‌ته
پێش له‌شكری دوژمن ئه‌وا خاڵێكی باشه، ئه‌گه‌ر كه‌میش بێ به‌گوێره رابردوو، به‌ڵام
چۆن هێزو لایه‌نه‌كان یه‌كێتی و یه‌كریزی نێوانیان پته‌وتر بكه‌ن، ئه‌وه‌یان ئه‌ركی
رۆژنامهنوسانیشه تاكو لایه‌نه‌كان هانبده‌ن بۆ زیاتر له یه‌كنزیك بوونه‌وه.
خاڵی بێ هێزی كورد ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه سیاسی و چه‌كداریه‌كانی له‌یه‌كتر
دوورن، بۆیه پێویسته هانبدرێن، تاكو له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه، چه‌نده‌ی هێزه
كوردستانیه‌كان له‌یه‌كتری نزیك ببنه‌وه، ئه‌وه‌نده داگیركه‌ران لاوازترده‌بن،
واتا به له یه‌كنزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان، ئه‌وا دوژمن
به‌ئاسانتر تێكده‌شكێت، به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ر سێ هێزه گه‌وره‌كه‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانی
كوردستان ئه‌مه راستره.
به‌شی دووه‌م:
هێزه چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه له ساڵانی 1983 تاكو 1997 له چیای قه‌ندیل
بوونیان نه‌بووه، له‌سنوری خواكوڕك تاكو حه‌فتانین راسته، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و
سنوره چیایی قه‌ندیل نییه، بۆیه پێویست به‌و راستكردنه‌وه هه‌یه. ده‌وڵه‌تی
داگیركه‌ری تورك كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردووه له دوژمنایهتیهكانی بۆسه‌ر گه‌لی
كوردستان، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و بڵێین تا رۆژی ئه‌مڕۆش دوژمن سه‌ركه‌وتن نه‌بووه، به‌ڵكو
ئه‌وا شۆڕشی كوردستانه له ماوه‌ی نزیكه‌ی نیو سه‌ده له‌تێكۆشان گه‌لی كوردستانی
هێناوه‌ته ئاستێك كه به‌بێ كورد و بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌توانن ده‌ست بۆ پرسی كورد
به‌رن.
هێزولایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان چه‌نده‌ی خۆیان له‌شه‌ڕو ئاڵۆزی نێوخۆ
لابده‌ن ئه‌وه‌نده له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ماندایه، په‌ده‌كه ئه‌گه‌ر وانه‌ی
له رابردوو وه‌رگرتبێت زۆرباشهبێ، چونكه هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ده‌زانین كه به‌داخه‌وه
په‌ده‌كه تائاستیكی زۆر كه‌وتۆته ژێر ئیراده و فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی تورك و به‌گوێره‌ی
سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان جموجۆڵ ده‌كات، له ده‌فته‌ری په‌كه‌كه شه‌ڕی لایه‌نه كوردستانیه‌كان
سڕاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ریدا نه‌سه‌پێنن، بۆیه زۆر به‌خوێن ساردی جموجۆڵ ده‌كات.
ئه‌وه‌شمان له رووداوه‌كانی زینی وه‌رتێ بینی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سێ هه‌ڤاڵی گه‌ریلاش
شه‌هیدبوون، له‌ئه‌نجامی ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كانیان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی په‌ده‌كه‌وه.
ئه‌مریكا بۆ چاوی كاڵی ئێمه له باشوور و رۆژئاوا نییه و چه‌ك و جبه‌خانه‌ش
بۆ ئه‌و شوێنانه ناگوازێته‌وه، بۆیه نابێ زۆر كه‌یفمان پێخۆشبێ، چونكه ئه‌مریكا
نابێته دۆستی گه‌لان، خۆیان ده‌ڵێن ئێمه به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆمانین، ئه‌وه‌شمان
له ریفراندۆمه شكستخواردووه‌كه‌ی په‌ده‌كه له 2017 بینی، هه‌روه‌ها له‌كاتی
هێرش و داگیركه‌ری توركیا بۆسه‌ر جه‌ڕابلوس و عه‌فرین و سه‌رێكانی و گرێ سپی زیاتر
روون بوویه‌وه. ئه‌و راستیه‌ش "جۆن بۆڵتن" له په‌رتوكه‌كه‌ی به جوانی
راخستهپێش چاوان، له‌لایه‌كیتر گه‌لی كورد له چوارپارچه‌ی كوردستان له دژی هیچ
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ئه‌مریكا نه‌بووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، ئه‌وا ئه‌مریكایه
له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی سه‌ركوردستان جموجۆڵ ده‌كات و چاوپۆشی له هێرش و داگیركهریهكانیان
ده‌كات. هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان له باشوور و رۆژئاوا شه‌ڕی چه‌ته‌كانی
دوژمنی جیهانیان كردووه، به‌تایبه‌تیش له‌وباره‌یه‌وه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه
رۆڵێكی دلێرانه‌یان بینی، به‌تایبه‌ت له به‌رخودانی شه‌نگال. دواین لێدوانی مایكل
رۆبن ئه‌و راستیه باشتر روون ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت؛ ده‌وڵه‌تی توركیا هاوبه‌شی چه‌ته‌كانی
داعشه، ئه‌وه‌ش راستیه‌كی حاشه هه‌ڵنه‌گره.
له‌و ژمارارانهی كاك ئه‌نوه‌ر دیاری كردووه له بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی
گه‌ریلا، نازانم ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌كوێ هێناوه، چونكه وه‌ك ده‌زاندرێت فه‌رمانده‌ی
ناوه‌ندی هێزه‌كانی گه‌ریلا هه‌ڤاڵ موراد قه‌ره‌یلانه، ئه‌وه‌ش ده‌زاندرێت كه فه‌رمانداریه‌تی
هه‌په‌گه له‌وباره‌یه‌وه هیچ زانیاریه‌كی بۆ رای گشتی بڵاونه‌كردۆته‌وه، بۆیه
پێویست ناكات كاك ئه‌نوه‌ر خۆی بخاته شوێنی فه‌رمانداریه‌تی گشتی هێزه‌كانی گه‌ریلا،
به‌ڵكو له‌وباره‌یه‌وه ئه‌گه‌ر زانیاریه‌كی لاشبێت، پێویسته بیانپارێزێت، چونكه
ئه‌وه به‌شێكه له پێوانه‌ی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، باوه‌ڕناكه‌م كاك ئه‌نوه‌ر
حه‌زبكات زانیاری بداته ده‌ستی دوژمن، به‌ڵام به‌بێ ئاگاداری و نه‌زانی نابێ و
پێویست ناكات زانیاری بدرێته دوژمن. هه‌مانكات ئه‌گه‌ر دوژمن وه‌ك كاك ئه‌نوه‌ر
ده‌ڵێت؛ توانیویه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان 144 گرووپی كۆنتڕا دروست بكات، ده‌بێ
بزانین ئه‌وه لاوازی ئێمه‌یه وه‌ك خه‌ڵكی باشووری كوردستان، چۆن ده‌كرێ له
كوردستانی ئازاد خه‌ڵكی له‌و ئاسته نه‌فس نزم هه‌بێ كه به‌كرێگیراویه‌تی و نۆكه‌ری
بۆ دوژمن و داگیركه‌ران بكات، ده‌بێ ئه‌وه‌ش نه‌ڵێین ته‌نها له‌سنوری بادینان ئه‌و
گرووپه كۆنتراو بهكرێگیراوانه هه‌نه، چونكه بینیمان هێرشی دوژمن له ئه‌زمه‌ڕ
و ئاسۆس و كونهماسیش روویدا، ئه‌وكات ده‌بێ یه‌ك ده‌ست له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره
سیخوڕ و به‌كرێگیراو و گرووپه كۆنترایانه بێینه ده‌نگ و نه‌هێڵین شوێنیان له
باشووری كوردستان ببێته‌وه. بینیمان چۆن ئاسایشی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاوا
گرووپێكیان ئاشكرا كردوو دایانه راگه‌یاندن، واتا ده‌كرێت هێزه ئاسایشی و
پاراستنیهكانی ده‌سه‌ڵاتی باشووریش ئه‌و یه‌كه بكات، باوه‌ڕم خه‌ڵكی باشووریش له‌وباره‌یه‌وه
هاوكار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌توانێت سیخوڕ له‌دژی
شۆڕشگێڕانی په‌كه‌كه دروست بكات بۆ گورز لێوه‌شاندنی، ده‌بێ به‌یانی چۆن سه‌ركرده‌و
به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوببات، چونكه هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانین ئه‌گه‌ر
په‌كه‌كه لاواز ببێ، ئه‌وا نۆره دێته سه‌ر یه‌نه‌كه و په‌ده‌كه، بۆیه ئه‌و
تۆڕه سیخوڕیانه بۆ ئه‌وه‌یه كه كورد خۆی ببێته مۆرانه‌ی گیانی خۆی و ئه‌و
گووته‌یه راست ده‌رخه‌ن كه ده‌ڵێت " دار كرمی له‌خۆی نه‌بێت ته‌مه‌نی هه‌زار
ساڵه" ئه‌وكات ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی كورده كه رێگا نه‌دات شۆڕشگێڕانی
كوردستان به‌ده‌ستی سیخوڕ و نۆكه‌ران له‌ناوبچن و مه‌رامی دوژمن پێكبێت.
به‌شی سێیه‌م:
ده‌بێ له‌و به‌شه‌ش دووباره‌ی بكه‌مه‌وه كه ناوبردنی شوێنی هێزه‌كان
پێویست ناكات، هه‌مانكات سنوره‌كانی رۆژهه‌ڵات، هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات جموجۆڵی تێدا
ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له پێشه‌وه روونمان كرده‌وه، هه‌مانكات په‌كه‌كه‌ش له سه‌ره‌تای
هه‌شتاكانه‌وه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشوور پێكه‌وه ئه‌و سنورانه‌یان
به‌كارهێناوه بۆ كاروخه‌بات و تیكۆشانی شۆڕشگێڕانه. ده‌بێ له‌وه نیگه‌ران نه‌بین
كه بۆچی هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵات جموجۆڵ ده‌كه‌ن، ده‌بێ له‌وه
نیگه‌رانبین، ئه‌گه‌ر له رۆژهه‌ڵات و باكوور جموجۆڵی شۆڕشگێڕی نه‌بێ، چونكه
پاراستن و له‌سه‌ر پێ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باشوور، به‌نده به هه‌بوونی تێكۆشانی
باكوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستان، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر
په‌كه‌كه وه‌ك دیموكرات و كۆمه‌ڵه هاتبوایه كامپنشین ببوایه، چونكه به‌ده‌ستبه‌رداربوون
له تیكۆشان باشوور سه‌رناكه‌وێت، به‌ڵكو ده‌بێته پارووێكی ئاسان بۆ داگیركه‌ران.
باوه‌ڕم كاك ئه‌نوه‌ر خوێندنه‌وه‌ی بۆ مێژووی سه‌لجوقی و عوسمانی و ده‌وڵه‌تی كه‌مالی
توركیش كردووه، به‌هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵاتی فارسه‌كانیش، ده‌سه‌ڵاتی میر و به‌گه
كورده‌كانیان له هه‌زار ساڵی رابردوو، وه‌ك كاك ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت وایان له‌ناوبردوون،
سه‌ره‌تا پارچه‌ی كردوون، دواتر بێده‌نگی كردوون، پاشان كردوونی به به‌كرێگیراو،
دواتریش له‌ناوی بردوون، تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كی تورك وایه چه‌نده‌ی بێده‌نگبی ئه‌وه‌نده
زیاتر به‌سه‌ر پشتت ده‌كه‌وێت، چه‌نده‌ی رووبه‌ڕووی ببیته‌وه ئه‌وه‌نده قه‌درت
ده‌زانێت. له سی ساڵی ته‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستان تائێستا له‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی
توركیا نه‌گه‌یشتوون، بۆیه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌نیگه‌رانیه‌كانی كورد و شۆڕشی
كوردستان تێبگه‌ن، به‌رده‌وام ده‌ڵێن؛ حیساب بۆ نیگه‌رانیه‌كانی توركیا بكرێت! ئه‌مه‌ش
هه‌ڵه گه‌وره‌كه‌یه.
ده‌مه‌وێ لێره‌وه كاك ئه‌نوه‌ر دڵنیا بكه‌مه‌وه كه په‌كه‌كه به‌دیلی په‌ده‌كه
و یه‌نه‌كه و هیچ هێزێكی كوردستانی نییه، هه‌روه‌ها په‌كه‌كه هیچ دهستێوهردانیكیشی
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیداری و سیاسی باشوور نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه تێكۆشانی
له‌به‌رامبه‌ر ده‌كات ئه‌ویش كۆنه‌په‌رستی و به‌كرێگیراویه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌و
گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵهنیه، له‌هه‌ر به‌شێكی كوردستان و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌س
و لایه‌ن و گرووپێك. په‌كه‌كه هه‌موو كاتێك ئاماده‌یه و ئاماده‌بووه كه پێكه‌وه
له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه كوردستانیه‌كان كاربكات به‌بێ جیاوازی له راست و چه‌پ و
ئیسلامی و عه‌لمانی. په‌كه‌كه خۆی به‌به‌دیلی كه‌س نازانێ، به‌ڵكو خودی په‌كه‌كه
شێوازێكه له سیسته‌می پێكه‌وه ژیانی گه‌لان و یه‌كێتی و یه‌كریزی نێوان كۆمه‌ڵگه،
په‌كه‌كه به قه‌ناعه‌ته‌وه باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه لاوازبوونی لایه‌نێكی
سیاسی كوردستانی خزمه‌ت به تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی ناكات، له‌وباره‌شه‌وه له‌وانه‌یه
یه‌كێك له‌و لایه‌نانه یه‌نه‌كه بێ كه له‌و كاته‌ی له‌به‌رده‌م پارچه‌بوون و
لاوازی دابووه، په‌كه‌كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیده‌ری بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستێته‌وه.
له رابردوو و ئێستاش په‌كه‌كه لایه‌نێك كه به‌شانازیه‌وه له‌گه‌ڵی له‌په‌یوه‌ندی
دایه‌و له‌هه‌موو بارودۆخیكیشدا ئاماده‌بووه په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام
بكات ئه‌ویش یه‌نه‌كه بووه. باوه‌ڕم چاكه به‌یه‌ك لایه‌ن ناكرێت، واتا ئه‌گه‌ر
په‌كه‌كه یارمه‌تیده‌ری یه‌نه‌كه نه‌بوایه، ئه‌وا یه‌نه‌كه نه‌یده‌توانی به‌ته‌نها
یارمه‌تی ده‌ری په‌كه‌كه بێ، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی سیاسی و ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یه و
منه‌تی تێدانییه. ده‌بێ پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ین چۆن په‌كه‌كه و پارتیش
بتوانن یارمه‌تی ده‌ری یه‌كتریبن، بۆیه ده‌بێ دیوار له‌سه‌ر یه‌كێتی و یه‌كریزی
هه‌ڵچنین، نه‌ك ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی. په‌كه‌كه راسته سنوره ده‌ستكرده‌كان
ناناسێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قه‌بوڵكردووه كه ههرپارچهیهكی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی كه به‌سه‌ری دابه‌شكراوه كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، نمونه خه‌ڵكی
باشوور له‌چوارچێوه‌ی عێراق كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌تا دوای
پشتگیری فیدراڵیه‌تی باشوور و عێراقێكی دیموكراتی ده‌كات و سه‌ركه‌وتنیشی به‌سه‌ركه‌وتنی
خۆی ده‌زانێت، به‌هه‌مانشێوه بۆ پارچه‌كانی تریش، ئه‌مه‌ش ستراتیژیه‌تی نه‌ك
سیاسه‌تی رۆژانه‌ی.
په‌كه‌كه وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی یه‌ك پارچه و یه‌ك رۆحه، ئه‌و
هه‌ڤاڵانه‌ی كاك ئه‌نوه‌ر باسیان ده‌كات، كه‌سیان چه‌پگه‌ر یان نه‌ته‌وه‌یی نیین،
به‌ڵكو سه‌ركردایه‌تی و كادیرانی پێشه‌نگی په‌كه‌كه له‌سه‌ربنه‌مای پارادیگما و
فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ خۆیان به‌ڕێكخستن كردووه‌و بنه‌مای هزر و بیر‌و باوه‌ڕیشیان
پارادیگمای رێبه‌ر ئاپۆیه، پارادیگمای رێبه‌ر ئاپۆش هه‌م نه‌ته‌وه‌یه، هه‌م
دیموكرات و سۆسیالیسته، ئازادیخواز و پێشه‌نگایه‌تی ژنه، ژینگه‌پارێز و مرۆڤ
دۆسته. واتا په‌كه‌كه وه‌ك بزووتنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پارادیگمای فه‌لسه‌فی
رێبه‌ر ئاپۆ خۆی به‌ڕێكخستن كردووه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و فكر و فه‌لسه‌فه‌یه
جێگای كه‌سیتر نابێته‌وه. راسته په‌كه‌كه له‌پێناو یه‌كێتی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی
تێكۆشاو رووبه‌ڕووی چه‌ندین هه‌وڵی پاكتاوكاری نمونه‌ی عوسمان و نیزامه‌دین تاش
بوویه‌وه، به‌ڵام له ئێستا یه‌كێتی ناو په‌كه‌كه له‌هه‌ركاتێك پته‌وتر و به‌هێزتره،
دوژمنیش بۆیه ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر رۆژێك زیاتر له‌په‌كه‌كه ده‌ترسێت.
به‌شی چواره‌م:
هێزێكی شۆڕشگێڕی وه‌ك په‌كه‌كه هه‌ژمونگه‌را نییه، چونكه به ده‌رفه‌ت و
ئیمكانێكی زۆركه‌م، به هاوكاری خه‌ڵك و بهفیداكاری ئه‌ندام و كادیرانی توانیویه‌تی
ده‌رفه‌تێكی تێكۆشان بۆ رۆڵه‌كانی بهئافرێنێت، هه‌مانكات په‌كه‌كه هێزێكی ده‌سه‌ڵاتدار
و خۆسه‌پێن نییه، به‌ڵكو له‌كوێ تێكۆشانی نیشتمانی پێویستی هه‌بێ له‌وێ ئاماده‌یه
بۆ خزمه‌تكردن به‌بێ به‌رامبه‌ر، نمونه كاتێك په‌كه‌كه بینی پێویست ناكات چیتر
هێزه‌كانی له شه‌نگال بمێنێته‌وه له‌وێ هێزه‌كانی كشانده‌وه، لهمخموریش له‌گه‌ڵ
هێزه به‌رگری میلیه‌كانی ئه‌وێ هه‌ندێ گه‌ریلا بۆ راهێنان و رێنمای ئه‌و هێزانه
هه‌یه كه به‌ژماره زۆر كه‌من، ئه‌و هێزانه‌ش ده‌بێ ئاماژه‌ی پێبكرێت كه له‌پاراستنی
هه‌ولێر و رزگاركردنی مخمور و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش رۆڵی سه‌ره‌كیان
هه‌بوو، ئه‌وه‌ش هۆكار بوو كه سه‌رۆكی هه‌رێمی ئه‌وكات بچێ ده‌ستخۆش له‌و هێزه
بكات. په‌كه‌كه و هێزی پاراستنی هه‌په‌گه ده‌سكه‌وتێكی مه‌زنن بۆ خه‌ڵكی
كوردستان، بۆیه پاراستنی هێزێكی شۆڕشگێڕ و فیدای وه‌ك په‌كه‌كه ئه‌ركی هه‌موو
كوردێكی وڵاتپارێز و ئازادیخوازه.
ئه‌وه‌یان راسته پێویسته ناكۆكی
و لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌كان به دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشیشه
له‌ماوه‌ی ئه‌و 19 ساڵه‌ی رابردوو هیچ شه‌ڕێك له‌نێوان هێزه‌كاندا نه‌بووه، له‌مه‌ش
به‌گشتی كورد سوودمه‌ندبووه، به‌ڵام به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی باشوور لێی سوودمه‌ندبووه،
په‌كه‌كه به‌پێداگریه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته به‌ڕێوه‌ده‌بات كه كێشه‌كان به‌ڕێگای
دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكات، له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی داگیركه‌ران.
له‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌ر له‌نوێ دیزاین كردنه‌وه‌ی،
چه‌نده ئه‌مریكا سیاسه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ش ئێمه‌ش وه‌ك
كورد پێویستمان به‌سیاسه‌ت كردن هه‌یه، ئه‌مریكا نه‌ی شاردۆته‌وه له چۆنیه‌تی
سیاسه‌ت كردنی، ئه‌وه كورده هه‌ندێكجار ئه‌كه‌وێته ساویلكه‌یی و واده‌زانێ ته‌نها
ده‌بێ ئه‌مریكا سیاسه‌ت بكات، هه‌مانكات ئێمه وه‌كو كورد مه‌رج نییه ته‌نها
سیاسه‌تمان له میحوه‌ری ئه‌مریكادا بسوڕێته‌وه. په‌كه‌كه ئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا
روونكردۆته‌وه كه هێڵی سێیه‌مین له سیاسه‌تی دیموكراتیانه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
واتا له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ژموونی هیچ زڵهێزێكی جیهانی و هه‌رێمی سیاسه‌ت ناكات، ئه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد و دیموكراتیه‌تی تێدانه‌بێ نایكات، هێڵی سووریشی بۆ هیچ
ده‌وڵه‌ت و لایه‌نێكی سیاسی نییه، ده‌توانێ له‌گه‌ڵ هه‌مووان سیاسه‌ت بكات، چونكه
خاوه‌ن ستراتیژێكی روونی سیاسیه، زۆر كات هه‌ندێك په‌كه‌كه به لایه‌نگری ئێران،
هه‌ندێك جار به رووسیا، یان هه‌ندێك به‌لایه‌نی ئه‌مریكای به‌ناو ده‌كه‌ن، ئه‌وانه
هه‌موویان راست نین، په‌كه‌كه ته‌نها یه‌ك لایه‌نی هه‌یه ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گه‌لی كوردستانه به‌بێ جیاوازی له‌نێوان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و
ئاین و ئاینزایهكانی، بۆیه هه‌رچی بۆ خزمه‌تی ئه‌وان بێ ده‌یكات، چونكه ته‌نها
گه‌لانی كوردستان و شه‌هیدانن ده‌توانن فه‌رمان بده‌نه په‌كه‌كه له‌تێكۆشان. په‌كه‌كه
مل بۆ هیچ هێزێك كه‌چ ناكات، بۆیه‌ش زه‌حمه‌تی و ناخۆشی په‌سندكردووه، به‌ڵام سه‌ردانواندن
و خۆ په‌یوه‌ست كردنی بهلایهنێكهوه نه‌كردووه، رێبه‌ر ئاپۆ له به‌رگرینامه‌ی
پێنهجهمیهوه ده‌ڵێت؛ ئه‌گه‌ر پهیوهستبام به‌سیاسه‌تی زلهێزه‌كانه‌وه، ئێستا
له‌به‌ندیخانه نه‌ده‌بووم.
ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك له رۆژه هه‌ره ئاڵۆز و لاوازیهكانیهتی،
بۆیه ته‌نها یه‌ك چه‌كی له‌ده‌ست ماوه، ئه‌ویش شه‌ڕه له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد،
ده‌وڵه‌تی تورك له سه‌د ساڵی رابردوو سه‌لماندویه‌تی كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی
كوردستانه، بۆیه به‌هه‌موو هێزیه‌وه له‌دژی په‌كه‌كه‌یه، چونكه له‌سه‌نگه‌ری
به‌رخودانه و توانای پاراستن و رێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی هه‌یه، ئه‌وان له
رۆژئاواش ده‌ڵێن؛ له‌دژی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و قهسهدهیهن، له شه‌نگال
دوژمنی یه‌به‌شه یه‌ن، له رۆژهه‌ڵات دوژمنی یهركهن، له‌بنه‌مادا دوژمنی ئیراده‌ی
ئازادی كوردستانن، كاتێك ئه‌وانه ته‌واوبوون، بێگومان دوژمنی هێزی پێشمه‌رگه‌شه.
به‌ڵام ئه‌وانه وا سیاسه‌ت ده‌كه‌ن "پارچه‌كه و به‌سه‌ردا زاڵبه"، له
رابردوو به‌مشێوه‌یه سه‌ركه‌وتووبوونه، به‌ڵام زه‌حمه‌ته و سه‌خته جارێكی‌تر په‌كه‌كه
بهێڵێت ئه‌و خه‌ونه‌ی تورك دووباره ببێته‌وه، به‌مه‌رجێك په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه
و دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌ش ده‌بێ رێگا نه‌ده‌ن. بهواتایهكیتر خه‌ونی ده‌وڵه‌تی
داگیركه‌ری تورك ئه‌وكاته تێكده‌چێت كاتێك هێزه سیاسی و رێكخستنی و چه‌كداریه‌كان
بتوانن زیاتر له‌یه‌كتری نزیك ببنه‌وه، په‌كه‌كه نزیكه‌ی چڵ ساڵه ده‌وڵه‌ت و
سوپای تورك تێكده‌شكێنێ، له حه‌فتانینیش تا ئێستا تێكشكاوه‌و ناتوانێت جوڵه
بكات، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی تریش به‌هه‌مان گووتار و به‌هه‌مان مۆڕاڵه‌وه نزیك بوونه‌وه‌یان
دیاری بكه‌ن، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی تورك نه‌ك له حه‌فتانین، ئه‌وا له ئه‌نقه‌ره‌ش
تێكده‌شكێت، ئه‌و گووته كوردیه راسته ده‌ڵێت؛ هه‌موو شتێك له باریكی ئه‌پچڕێت،
ته‌نها زوڵم و زۆرداریه له ئه‌ستوری ئه‌پچڕێت.
ئه‌و كاردانه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تی گه‌نجان و ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور
نیشانیداوه، نمونه‌یه‌كی جوانه‌و ده‌بێ یارمه‌تی بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێته سه‌رتاسه‌ری،
هه‌رگه‌نجێك كه ده‌گاته سه‌نگه‌ری گه‌ریلا و به‌شدار ده‌بێت، یان هه‌ركه‌سێك كه
بهواژۆیهك واژۆده‌كات له دژی داگیركه‌ری، هه‌ر پهرلهمهنتارێك ده‌ست ههڵدهبڕ،
یان هاوڵاتیه‌ك له‌سه‌ر شه‌قام توڕه‌ی نیشانده‌دات ده‌بێ بزانین ئه‌وانه هه‌موویان
گورزن له دڵی داگیركه‌ری ده‌درێن و پشتیوانی و مۆڕاڵیشن بۆ كچان و كوڕانی گه‌ریلا
له مه‌یدانی شه‌ڕ.
ده‌وڵه‌تی تورك گه‌وره‌ترین داگیركه‌ری سهركوردستانه كه خه‌ونی عوسمانیه‌ت
ده‌بینێ، دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، به‌تایبه‌تی كورد و
عه‌ره‌ب، چونكه ئاسووری و ئه‌رمه‌نه‌كانی له‌كۆمه‌ڵكوژی تێپه‌ڕاندن و مه‌ترسیان
نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد سهركوتبكرێت، بێگومان نۆره‌ی گه‌لی عه‌ره‌به، بۆیه
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه گه‌لی كورد و عه‌ره‌ب له دژی داگیركه‌ری و زێده گاڤیهكانی
ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك بێنه ده‌نگ و پێكه‌وه رووبه‌ڕووی ببنه‌وه، چونكه ده‌وڵه‌تی
تورك چ له لیبیا تێكشكا، یان له سوریا، یان له باشوور، ئه‌و تێكشكانی ده‌وڵه‌تی
توركه له ئه‌نقه‌ره، بۆیه له ئێستا چاره‌نووسمان یه‌ك چاره‌نووسه. له‌وباره‌یه‌وه
هێزه سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت په‌كه‌كه و په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه خاوه‌ن دۆست و
لایه‌نگری عه‌ره‌بین، ده‌بێ زیاتر بكرێن، له‌پێناو تێكشكاندنی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری
تورك. ده‌بێ لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان تاكو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری
تورك وه‌ك داگیركه‌ری سه‌ره‌كی و ناوه‌ندی نه‌بیندرێت، ئه‌وا ناتواندرێت ئه‌و
پارچه‌بوونه‌ی نێوان هێز و لایه‌نه‌كان لێی رزگارببین، ده‌وڵه‌تی تورك دوژمنایه‌تیه‌كه‌ی
خۆی به‌ناوه‌ندی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانن كه هێشتا یه‌كێتی
و یه‌كریزیان لاوازه، به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی راست بۆ داگیركه‌ری، ئه‌وا ده‌تواندرێت
ده‌سكه‌وته‌كانی باشوور و رۆژئاو گره‌نتی بكرێن و هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری له
باكوور و رۆژهه‌ڵاتیش بنێین، چونكه چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه‌ی كێشه‌ی كورد له
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ كۆنفیدرالیزمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.