لە ئەدەبیاتی سیاسیدا و لە راگەیاندن ولە کۆر و کونفراسەکاندا لە کوردستان و لە دەرەوەی کوردستان ووشەی (پرسی کورد) لای سیاسەتمەدار و روشەنبیرانی کورد بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردێت، و لای کورد و دراوسێکانی لە عەرەب و تورک وفارس وا ناسراوە، کە ئەم ووشە دەربڕینە لە کێشەی گەلی کورد لەو وڵاتانەدا.
بەڵام لە جیهاندا و بەتایبەت لە ئەوروپا، بەکارهێنانی ووشەی (پرس) لەووشەی (پرسی کورد) لە لێکۆلین و دەقی ئەکادیمی تایبەت بە گەلی کورد ، ئەکرێت بەهەڵە لێکبدرێتەوە و بە ناونيشان و ووشەیێکی نەگونجا لەقەڵەم بدرێت بۆ نیشاندانی دۆزیێکی رەوای وەک دۆزی گەلی کورد، و لەهەمان کاتدا تێگەیشتنێکی هەڵە دروستبکات لای خەڵکی ئەو وڵاتانە، کە ئەو ووشەیە دەبیستن وگوێیان لێ دەبێت.
ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ووشەی(پرس) بە بەربڵاوی لە ئەوروپادا ناسرا و لەو کاتە دەنگی دایەوە کە هێتلەر دەستی بەسەر ئەڵمانیا و بەشێکی زۆری ئەورۆپادا گڕت و پەیرەوی نازیی جێ بەجێ کرد و دەستی کرد بە قرکردنی جولەکەکان، ئەو کات ئەڵمانییا سەبارەت جولوکەکانى ئەورۆپا لە پرۆپاگەندە و میدیاکانی، (پرسی جولەکە)ی بەکارهێنا کە بە ئەڵمانی ئەبێتە (یودن فراگێ)، ئەوکات ئەو ووشەیە،لەهەموو ئەوروپادا بەربڵابوو و رامانەکەی ئەوە بو کە لە ئەوروپای هێتلەر دەستی بەسەرداگرتووە، نیژادی جولەکە وەک ئاریشەن بەرامبەر خەونەکانی هێتلەر و (پرسی جولەکە) بەمانای ئەو دێت (جولەکە وەک ئاریشە) و ئەبێ لابردرێن،
ئەوجا ئەورۆپیێکی سادە، لە راگەیاندنەکان و لە هەر نوسینێک دا گەر چاوی بە ووشەی پرسی کورد بکەوێت لەو ووڵاتانەی کورد بەشێکن لێی و تێدا، ئەچەوسێنەوە یەکسەر ئەو ووشە ئەیباتەووە هەمان ووشە، کە هێتلەر بە خراپی بەرامبەر جولەکەکانی بەکارهێنا و لێرەدا کورد ئەکرێت وەک ئاریشە لەو ووڵاتانەی خاکەکەی لێی داگیرکردوون تەماشابکرێت. ئەوجا باشتر ئەوەیە لەجیاتی پرس، لە ووشەی پرسی کورد دا، ووشەی تر بەکاربهێنرێت.