کێشەی پیسبوونی هەوا لە
هەموو جیهاندا بووەتە کێشەیەکی سەرەکی و ئاشکرا کە ئێستا ڕووبەڕووی مرۆڤ و
بوونەوەران بووەتەوە. سیاسه‌تمه‌ندارانی هۆله‌ندا ، بۆ به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ی پیسبوونی
ژینگه و گه‌رمبونی زه‌وی، ده‌ستیان کردوه به پلاندانانی جۆراو جۆر له بواری پێشه‌سازی و
کشتوکال و ئاژه‌ڵداریدا. یه‌کێ له‌و پلانانه، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ، قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌و
ئوتۆمبێلانەیه که بە بەنزین و گازوایل كاردەكەن. سوته‌مه‌نییه فۆسیلییهكانی وه‌کو (خهلوزو نه‌وت
و گازی سروشتی) سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی وزه‌ن، هاوکات به هۆی ده‌رهێنان و سوتاندنی ئه‌م
سوته‌مه‌نییانه ، گازی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن ده‌رده‌چێت، که گرنگترین توخمه بۆ پیسبوونی ژینگه و هۆکاری سەرەکی دیاردەی (قەتیسبوونی گەرما)یە .سیاسه‌تمه‌ندارن له هۆله‌ندا، به تایبه‌تی له شاری ئه‌مستردام، به نیازن له دوای سالێ ٢٠٣٠ به دواوه
فرۆشی ئەو ئوتۆمبێلانە قەدەغە بكه‌ن كە بە
بەنزین و گازوایل كاردەكەن. له ئێستاوه
فرۆشی ئوتومبیلی کاره‌بایی زیادی کردوه و
خه‌لکی هانده‌درێت بۆ کرینی ئوتومبیلی کاره‌بایی.
له پیشه‌سازی ئوتومبیلی
کاره‌باییدا، که‌ره‌سته‌ی خاو ، بۆ دروستکردنی باتری پێویسته. یه‌کێ له‌و که‌ره‌سته سه‌ره‌کییانه
لیتیومه. لیتێوم کانزایه‌که بۆ دروستکردنی باتری له‌پتۆپ و ته‌له‌فۆنی ده‌ستی، ئاشی باو چه‌نده‌ها که‌لوپه‌لی تری ناوماڵ به‌کارده‌هێنرێت .
لیتێوم به" ئالتونی سپی" ناو ده‌برێت،
نرخی کیلۆیه‌کی له چوار ساڵی رابوردودا دوو قات به‌رز بۆته‌وه.کانه‌کانی کانزای لیتێوم به زۆری له ئه‌مریکای باشور له شیلی، بۆلیڤا و باکوری ئهرجهتیندا
هه‌یه.
. .ده‌ریاچه‌ی ("سالار ئاتاکامه) – ده‌ریاچه‌یه‌کی سوێرهSalar de Atacama
، له
شیلی که زۆرترین کانی لیتیوم و کانزاکانی تر تێدایه .
پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی لیتیێوم له لایه‌ن کۆمپانیاو کارگه جۆراوجۆره‌کان، به شێوازکی ئاسان
ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ویش له ڕیگای هه‌لکه‌ندنی کانه‌کانه‌وه به
قوڵایی ٣٠-٩٠ مه‌تر، له پاشاندا،
کرداری
به هه‌لم بوونی ئاوی سوێره‌وه دوابه‌دوای ئه‌وه جیاکرنه‌وه و لابردنی خوێ،
ئنجا ئاوی ژێر زه‌وی ده‌رده‌هێنرێت و ده‌کرێته
حه‌وزی تره‌وه تا ههڵمێنانی تێدا رووبدات. ئه‌م کرداره چه‌ندین جار دوباره ده‌کرێته‌وه
* تا خوێ ده‌نیشێت و لیتیوم سه‌ر ئاو ده‌که‌وێت . ساڵی ٣٠- ٤٠ ٪ داخوزی له سه‌ر لیتیوم بۆ دروستکردنی باتری زیاد ده‌کات. له سالی ٢٠٣٠ وه ، داخوازی له سه‌ر ئوتومۆبیلی کاره‌بایی،
سالانه ده‌گاته ٣٠ ، سی ملیون.
بۆ
یه‌ک باتری ته‌له‌فۆن ، بڕی چه‌ند گرامێک لێتیومی پێوسته، هه‌روه‌ها بۆیه‌ک باتری ئوتومۆبیلی کاره‌بایی، بڕی ٥٠ تا ٧٥ کیلۆ( په‌نجا
تا ههڤتاو پێنج کیلۆ)، بۆ پاسێکی کاره‌بایی بری ٣٠٠ ( سێ سه‌د) کیلۆ. ساڵانه بڕی به‌رهه‌مهێنانی لیتێوم که له‌م ده‌ریاچه سوێره‌ی شیللی ده‌رده‌هێنرێت
، به‌شی ، پێنج سه‌د هه‌زار(
٥٠٠٠٠٠) ئوتومۆبیلی کاره‌باییه. له پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی لیتێومدا ،* ئاو رۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت ، بۆ هه‌ر ١٠٠٠،
هه‌زار کیلۆ لیتیۆم ، نزیکی دوو ملێون
لیتر ئاوی ده‌وێت. ئه‌مه له کاتێکدا
دانیشتوانی ناوچه‌که خۆیان قه‌یرانی که‌می ئاویان هه‌یه.
به‌ڵام خاوه‌ن کۆمپانیا و کارگه‌کان، کاپیتالیستی
وێرانکه‌رن، له بازاری ئازادا، سه‌رمایه‌دارن هه‌ر قانزانج و په‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پێ گرنگه و به‌رده‌وامن
له ده‌رهێنانی لیتیوم. پیشه‌سازی وزه‌ی پاک ئابوری ده‌بوژێنێته‌وه و
هه‌وای وولاتانی تر پاک ده‌کاته‌وه، به‌لام
له سه‌ر چ باجێک؟ له سه‌ر حسابی ئاو و ژنیگه‌ی شیلی ی و ووڵاته‌کانی درواسێ وه‌ک بۆلیڤیا و
باکوری ئه‌رجه‌تین؟ به‌تایبه‌تی کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له سه‌ر دانیشتوانی هۆزه سه‌ره‌تاییه‌کانی شیلی
هه‌یه‌و به جۆرێک زیانی له سه‌ر بواری
کشتوکال و ئاژه‌لداری داناوه ، له به‌ر
وشکی و که‌مبونه‌وه‌ی ئاو ژیانیان که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه. پیشه‌سازی وزه‌ی پاک هه‌ر به ده‌رهینانی لییتوم، ناوه‌ستێته‌وه ، به‌لکو ده‌رهێنانی
ئاوی ژێر زه‌وییش ده‌گرێته‌وه. گه‌ر ئاو نه‌مێنێت، ژیانیش
کۆتایی پێ دێت.
له به‌رئه‌وه‌ی
لیتیۆم کانزایه‌کی سه‌ره‌کییه، له
پرۆسه‌ی په‌رینه‌وه به‌ره‌و ووزه‌ی پاک ڕۆژ به ڕۆژ داخوزای له سه‌ر ده‌رهێنانی لیتیۆم زیاد ده‌کات. به‌ڵام ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی
لیتێوم کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له سه‌ر مرۆڤ
و ژینگه ده‌بێت. شاره‌زایانی زه‌ویناسی و زینده‌وه‌رناسان پیان
وایه گۆڕینی سیستەمی
بەرهەمهێنانی وزە لە نەوت و غاز و خەڵووزەوە بۆ سەرچاوە پاكەكان، دەرهێنانی
كانزاكان، کاریسه‌ی سروشتی تر ده‌هێنیته کایه‌وه ، بە جۆرێك كاریگەریی
گەورە لەسەر هاوسەنگیی ژینگەیی دادەنێ. که ده‌بێته هۆی وشکی و كەمبوونەوەی دارستانەكان و تێكچوونی سیستەمی
ژینگەیی. ده‌کرێت بپرسین ئایا وزه‌ی پاک، سه‌رچاوه‌که‌ی تیشکی خۆر و باو کانزاكانن ، توانای نوێبوونه‌وه‌یان هه‌یه و ده‌ستیان كردووه به، شوێنگرتنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نییه
فۆسیلییهكان. تا چ
راده‌یه‌ک پاک ده‌بێت که ده‌بێته هۆی
تێکدانی سیسته‌می ژینگه؟
Bodem
in zicht*، فلیمی دۆکۆمینتری ٢٦ مارت ٢٠٢٠
Volkskrant 1 mei 2019*
Voor de wereld van morgen*