زینی وەرتێو دوو فشار
هەڤاڵ دارا
2020-04-19   647
ئەم بارگرژی و دۆخەی ئێستا لەزینی وەرتێ ڕوو دەدات، شتێکی ئاشکرایە کە حیزبی کوردیی لەڕێگەی فشاری چەکداریی ھاوکێشەکان بەرەوئاراستەی تر دەبات،ئەوانیش حیزبەکانی (پارتی دیموکراتی کوردستانی و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستانە)،ئەم سێ ھێزە بەردەوام لەڕێگەی گومانەوە مامەڵەیان لەگەڵ یەکتر کردووە بەپێی قۆناغ و دۆخەکان بەتایبەتی یەکێتیی و پارتیی لەباشوور(ھەرێمی کوردستان) ئەویش لەڕێگەی حکومەت و کابینە یەک لەدوا یەکەکان، پاشان ئەم گومانەی نێوان پارتیی و پەکەکەش لەڕێگەی ناوچەی جوگرافیی سەرسنووری نێوانیان بووە و پێکدادانی سەربازیی ڕوویداوە ، لەدوای بابەتی ڕۆژاڤا ھەندێک کات پەیوەندییەکان بەرەوپێش چوونە بەڵام بەردەم متمانەی تەواوەتی بوونی نەبووە لەنێوانیان ، بۆیە دەکرێت ئەم ڕووداوەش بە دوو فشار لێکدانەوەی بۆ بکرێت.
یەکەم فشار لەئاستی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان: وەک لای ھەمووان ئاشکرایە پێش ئەم ڕووداوەش بەچەندین ڕووداوی تر پارتیی و یەکێتیی-ش لەڕێگەی سۆشیال مییدیا ئاشکرا سێبەر و تەنانەت لەڕێگەی میدیاوە ھێرش و تۆمەت و شەڕی ناڕاستەوخۆی یەکتریان کردووە وەک لەدوو بەیاننامەکەی نێوانیشان بەیەکیان وت (بەشێک لەگەڵ تاقمێک)، واتە ڕوونە ھەردوو ھەژموونی دەزگابەھێزەکەی ئەمنیی و ئاسایشی ھەردوو حیزب ئەم ململانێیە دەکەن، لەئاستی ناوخۆ بۆئەوە دەڕوات لەدوای کۆنگرەی یەکێتیی و نەوەی دووەمی بنەماڵەی تاڵەبانی بەھێزتردەردەکەون وەک کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن شەڕی یەکتر بکەن لەگەڵ نەوەی دووەمی بارزانیی و ھەژموون و ئاستی بەرگری یەکترتاقیبکەنەوە بەتایبەتی زیاتر ڕوو لەیەکێتییە ، وەک دەڵێن پارتیی دەیەوێت بزانێت ئەم ستافە تازەیە چۆنن، ئەم تاقیکردنەوەیە بە چەند قۆناغێک تێپەری لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد، لەشەڕی سێبەرەوە بۆ ڕووبەڕووبەوەی یەکتر لەساترەکان و جولانی ھێزی پێشمەرگە.
دووەم فشار: فشاری تورکیان بۆسەر پەکەکە و تەسککردنەوەی ھاتوچۆیان ئەویش لەڕێگەی تاقیکردنەوەی یەکێتیی و بەشێک لەشەڕی یەکەمەکە کەدەکاتە قۆناغی دووەم.
وەکو دەزانین پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لەناوچەیەکی جوگرافی جێگیربووە کەبتوانێت پەیوەندی و ڕێگەی زیاتر بۆ مامەڵەکردن بدۆزێتەوە بۆ قەندیل ، ئەویش دوای ئەوەی کەگشت فشارە دەرەکییەکان ناچاریان کرد لەوێ بارەگەکانی قایم بکات، دواتر گشت ھەوڵی ئەوەبوو چوارگۆشەیەکی جوگرافیی ئامن و خۆبەڕێوەبەری دروست بکات و کردی بەڵام تورکیان بەدرێژای چواردەیەیە بەپەکەکە قەڵسە و خاڵێکی گشت ڕێککەوتنەکانییەی لەگەڵ ھێز و دەوڵەتانی جیھان و دەوروبەر بۆ لاوازکردن و بێدەنگکردنیی، بۆیە فشاری بەردەوام ھەرھەبووە،لە ماوەیەی دوودەیەیپێشوو زیاتر نزیکایەتی پارتی و تورکیا بۆتە ھۆکار کەبەردەوام ، پەکەکە بەگومان بێت لەو ھێزە و ئەمەش کەئێستا کەڕوودەدات ، پەکەکە وای دەخوێنێتەوە ھەمان فشارە دژی ئەو لەڕێگەی پارتییەوە.
تاقیکردنەوەی دووەم بۆ یەکێتیی ئەویش لەڕێگەی لێدان لەپەکەکە لەسنووری(بەداخەوە دەبێت ئێستاش بوترێت، سنووری سەوز و زەرد) سەوزە کە یەکێتیی باڵادەستی سەربازییە و بە زۆنی خۆی دادەنێت، بۆیە یەکێتیی(باڵەبەھێزەکە) وای دەخوێننەوەبچێتەوە سەر ھەمان ھێڵی شەری دوو ھێزەکەی ناو یەکێتیی و پارتیی کەلەڕێگەی جیاوازە شەڕی یەکتر دەکەن، ئەمیش بەشێک بێت لەفشار و تاقیکردنەوەکە.
بۆیە لای ئێمە گرینگ نییە بوادەکەن ئەوەی گرینگ و پێویستە ڕووداوەکان وەکو خۆی بخوێنینەوە بێ ئەوە بکەوینە یەکێک لە بەرەکان و کۆدەکان شیتەڵ بکەین و ڕێگەخۆش نەکەین خوێنی زیاتر بڕژێت، بۆیە کۆمەڵێک پرسیاردەوروژێنین و چاوەڕوانی کاتین بۆ وەڵام.
بۆیەدەپرسین ئەوەی لەم ڕووداوە دەخوێنرێتەوە ئەوەیە تەنھا ماوەیەکی دیاریکراو ئەم فشارانە لەنێوان ئەم دوو ھێزە بەردەوام دەبێت یاخود دوواتریش بەڕێگەی تر یەکتری بریندار دەکەن و فشاری تر دەکەن یان دەبنەوە دۆست و ئەمجارەش ھێڵی دووەمی ناویەکێتیی و پارتی کەدۆستایەتییەکی کۆنییان لەنێوان دێنەوە گۆڕەپان و ئەم تەنگەژەیەش تێدەپەڕێنن، ئایا بۆچی بەردەوام لە گرژییەکان باسیی دوو ئیدارەیی دێتەوە مەیدان دەبێتەوە فشار، بۆچی ئەم دوو ھێزە ناتوانن یەکتر بەپێی قۆناغەکان بخوێننەوە و ناشتوانن دەست لەیەکتری بەربدەن، دەبێت ھێزەکانی تر ڕۆڵیان چی بێت لەم بارگرژییە، ئایا بەتەنھا کۆبوونەوەیەکی لوتکە ئەم دوو ھێزە لەم دۆخە تازەیە کۆتایی ئەم قەیرانەیە دەبێت یان بەردەوامی دەبێت، فشاری ئەمجارەی یەکێتیی لەڕێگەی پەرلەمانتار و کابینەوەی وزاریش بۆسەر کابینەکەی پارتیش لەم سەردەمی کۆرۆنایە تاوەکو کوێ دەڕوات.
کۆمەڵێک پرسیاری تر لەماوەیەکی کەمتر ڕوون دەبێتەوە کە ئایا فشارەکان لەکام شوێن و کام بابەتی تر بەردەوام دەبن یان وانەیەک وەردەگرن ئەو دوو نەوە تازەیەی پارتیی لەحکومەت و یەکێتیی لەناو ئورگانەکانی حیزب.